tgindex
کتێبخانەی کوردی ئەوین @KURDISHeBook

کتێبخانەی کوردی ئەوین @KURDISHeBook

Статистика

گه‌یشتن به‌ لوتكه، شه‌ونخوونی ده‌وێت بەهێزترین کاناڵی کتێبخانەی کوردی👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽 @KURDISHeBook —------------------------ چریکەی ئەوین @Cirikey_ewin چێشتی مجێور @Cesti_mcewr ئارشیوی هەموو کاناڵەکان @evinebook

Последний пост
10 июн.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
4 662
−1 за 4 дн.
Сутки
−5
−0,11%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 584
20 постов
Вовлечённость
55,4%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 10 июн.1 28389

    без подписи

  • 23 февр.2 660147

    🌹ماڵێک سازکەین لە سەر بەرد🌹 پەروەردەی دروست وەک ساز کردنی ماڵ لە سەر بەردە، لافاو و هەرەس زەبری پێ نابات. پێشینیانی ئێمە بە تەجرووبە وتوویانە ماڵ لە سەر لم و چەو ساز مەکەن هەرەس دێت و ئەرووخێنێتەوە. ئەوان بۆ دڵنیایی لە ژیان و خەو و خەونێکی ئاسوودە ماڵیان لە سەر بەرد ساز کردووە. ئەم پەندە چەند ڕەهەنده، لایەنی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کلتووری و هزری و ..... لە خۆ دەگرێت. میلەتی بێ وەڵات ماڵی لە سەر لم و چەو بنیات ناوە و ڕۆژێک. ئەو ماڵە ئەڕووخێت بە سەریدا و نوقمی مێژووی ئەکات. وەڵاتێک کە پەروەردەیەکی نیشتمانی نەبێت هزرێکی نامۆ درووس ئەکات کە کەلێنێکی گەورە ئەخاتە ناو کومەڵگا و زەنجیرە و یەکیەتی کۆمەڵگا لێک ئەترازێنێت و وەڵات بەرەو لێوار ڕووخان ئەبات. وەڵاتێکی سەربەخۆ کە سەربەخۆیی خۆراک و پیشەسازی نەبێت سەربەخۆییەکی لاواز و مەرجدار و سنوورداری هەیە و هیچ گارانتیەک بۆ مانەوەی نیە. شانازی و ستایشی بە شارستانیەت، کەلتور و زمانی گەلانیتر و خۆ بەکمزانینە و سازکردنی ماڵە لە سەر لم و چەو. ئەم شێوە ڕوانینە و تێفکرانە نەوە لە دوای نەوە بەرو هەڵدێر و کۆیلایەتی ئەبات. هوورمای میدیا هەست بەم مەترسیە ئەکات کە سازکردنی ماڵ لە سەر لم و چەو چەن ماڵوێرانکەر و کۆیلە سازە. هەر بۆیە ئەم بەرهەمە ئەکات بە مێوانی ماڵان. سەرمایەی وەڵات نەوەیەکی هۆشیار و بە هێزە. وەرن هەموو پێکەوە بە پەروەدەیەکی نیشتمانی بۆ نەوەیەکی بە هێزتر و هۆشیارتر دروست بکەین.

  • 22 февр.2 195717

    ❤️پێشکەش بێت بە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان❤️ ============================ 🌹ماڵێک سازکەین لە سەر بەرد🌹 📽دەرهێنان و ئەنیمەیشن:هەردی ساندژ 🎥سەرچاوە:هوورمای میدیا #منداڵان 👇👇👇👇👇👇👇👇

  • без подписи

  • без подписи

  • 21 февр.1 89061

    دووی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی پیرۆز بێت

  • 14 февр.2 4521448

    ❤️پێشکەش بێت بە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان❤️ ============================ 🌹گۆرانی ڕێوی فێڵباز🌹 🙎‍♂هۆنراوە: هێرش مەحمود 📽کاری دەنگ و ئەنیمەیشن: ئەهوەن بەرگ #منداڵان 👇👇👇👇👇👇👇👇 ئەم بەرهەمە باس لە ژیانی لادێی کوردەواری دەکات، باس لە ڕێویەک دەکات کە قەل و قاز دەخوات، دواتر بە تەڵەوە دەبێت و بەڵام منداڵەکان زۆر دڵسۆزن و ڕێویەکە ئازاد دەکەن ئاژەڵ دۆستی و خۆشەویستی هەوێنی ئەم بەرهەمەیە

  • 8 февр.2 5342026

    من کوردم #منداڵان ================================= من کورد و کوردستانیم کویلەی داگیرکەران نیم بە وەڵاتەو سەربەستم بێ وەڵات ورد و پەستم کەسێ وەڵاتی نەبێ ئەبێ کویلەی کویلە بێ باوەڕ بە خۆ بوون بەشێک لە ژیانە کە ئەبێت بخرێتە ناو پرۆسەی پەرەدەوە. یەکێ لە خەسارەکانی کۆمەڵگەی کوردی ئەوەیە کە خۆمان لە ئاست خەڵکانێتردا بە کەم ئەزانین. هێشتا بڕوامان بە بوونی خۆمان وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ نیە.، وا ئەزانین لە چوارچێوەی وەڵاتانیتردا و لە ژێردەستی میلەتانیتردا بەختەوەر ئەبین. فێرگەکان ئەبێ ئەو تێڕوانینە بگۆڕن! دایکانی خۆشەویست ئەبێ لەم جۆرە پەروەردەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت. ڕۆڵی هونەرمەند و میدیاکار و نوسەر و هۆنەر لە هەموان گرینگترە. هەر میلەتاێک فێری یەکسانی و دیموکراسی بوو ئێمەش هاوڕێی ئەبین، بە پێچەوانەوە هەر میلەتێک کە لە سەر بنەمای نەتەوەپەرەستی و پاکتاوی خەڵکانیتر بنیات بنرێت و جگە لە خۆی، کەسیتر بە خاوەن ماف و خاوەن ماڵ نەزانێت ئەبێ پێشی پێ بگیرێت، نە بە شەڕ بەڵکوو بە پەروەردەی دروست و بە بڕوا بە خۆ بوون. هەر بۆیە پێویستە گرینگی تایبەت بەم بوارە بدرێت بۆ ئەوەی چیدی نەوەکانی ئێمە نەبن بە ژێردەستی کەسانیتر

  • 25 янв.2 610133

    دڵ بە قوربانی گرێی ئەو پەلکە تێک ئاڵاوەتە

  • 6 янв.3 4741820

    "ڕقی پیرۆز" دەمگرێ، ئەمما لە گرتووخانە ڕق ئەستوورترم لێم دەدا، ئەمما لەسەر داوا ڕەواکەم سوورترم دەمکوژێ، ئەمما بە گژ جەللادەکەم دا دێمەوە کوردم و ناتوێمەوە، ناتوێمەوە، ناتوێمەوە

  • 3 янв.2 284142

    تۆ هەموو کات لە خەونەکانمای

  • 3 янв.2 204136

    بەهار هەر دێ      لە گیاندانا دەگوڕێنم بژی هەر کورد و کوردستان بەگوللەی دژمنانی گەل دڵیشم بێتە ڕاوەستان پشووی دواییم دەخوێنم بۆ گوڵ و گوڵزاری ئەم خاکە لە سایەی ئەم گوڵ و گوڵزارەیە بوومە هەزار دەستان دەزانن زامی دیلی چەند بەئێش و چەند بەئازارە! دەبێ رابێین هەتا ئێمەش دەگەینە ڕێزی سەربەستان خەتای خۆمانە تا ئێستا کە هەروا کۆیلە و دیلین ئەوانەی شاد و ئازادن کەمێ زووتر لەخەو هەستان نەتاندیوە کە ڕووباری خوڕێن بەردی دەقەڵشێنێ وەهاش هەر زۆرداری دەسووتێنێ گڕی هەستان لە مەیدانی شەڕانخێوی خەباتی قەڕنی بیستەمدا سەرم سووڕما کە ئەسپی سووکەسواری کوردی بۆ وەستان وەڵامی دامەوە پیرێکی ئازادەی جهاندیدە: خەتای سواران نەبوو پێش سوارەکانمان قورس و ناوەستان هومێدێ بەرمەدەن ڕێگەی خەبات بگرن بڕۆنە پێش تەماشای خەڵکی تێکۆشەر بەدیکتاتۆری چۆن وەستان هەتا کەنگێ سیاچاڵی بەسامی دژمنی زاڵم پڕاوپڕ بێ لە ڕۆڵەی گەل جمەی بێ وا لە دەس بەستان؟ هەتا کەی ئەشکی خوێنینی کچە کوردی برا کوژراو لە جێی بادە و لە بەزمی دژمنان بدرێتە دەس مەستان مەترسن ڕۆڵەکانی قارەمانی گەل لە گیانبازی لە کۆڕی ئەم خەباتە بێ وچانە تاقە یەک کەستان سەهۆڵبەندانی بێدادی ئەگەرچی تووش و دژوارە بەڵام لێم سوورە وەک ڕۆژێ بەهار هەر دێ لەدووی زستان بەخەڵکی عالەمی سەلماندووە تاریخی ئازادی دەبێ زاڵم لەبەر تێکۆشەران بەرداتەوە دەستان هۆنراوە:مامۆستا هێمن

  • 1 нояб.2 70268

    без подписи

  • 1 нояб.2 87064

    یەکی نوامبر، ڕۆژی جیهانی #کۆبانی سەنبولی بەرخۆدان پیرۆز بێت 👇👇👇👇 #مانگی_ئازادی مــانگی خەڵکی چــووزەرەی دەردا لە ژوور ئاسمـانەوە مانگی مــن هەڵــدێ لە رۆژئاوای هـەناو و گـیانەوە جێژنەیە و پۆلبەست دەبن مێلاقە سـوورەی رۆژهـەڵات بـولـبولی هــیـوا لە ئــاســۆی وێـوە دێـــنــە ژوانـــەوە چاوی رشت، سیلەی لە مێردەزمەی شەڕانی گرت گوڵم فـیشــەکی کـردۆتە کلچێـوک، نایە نێو کـلـدانـەوە دەسـت لـە نێو دەسـتی برای باکـوور و باشـووری وڵات رەشبەڵەک دەگرن بە خرمەی رەخت و فیشەکدانەوە دێنە ریزی گۆشتەزوونەی ژینەوەی ئەمجاری گەل ئەو بـرینـانەی بـە قـامچـیی دوژمـنان دەکولانەوە دەستی بەرداوە لە ئەژنۆ، شێری نوستوو راپەڕی بـاوەشـی کـردووە بە باڵای بەرزی تـێکۆشــانـەوە سەربەخۆییت خەون و تاسەی کۆنی کوردە، نیشتمان! دێ تریفەی مانــگی ئازادی لـە لای کـــۆبانەوە ................................ #مانگی_ئازادی_هۆنراوەی_ئاوارەی_دوور_وڵات #خوێندنەوەی_ئارام_مستەوفی

  • 31 окт.2 554136

    ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەر، ساڵڕۆژی کۆچی هەتایی "جەلال مەلەکشا"یە كاروان! كاروان! كێ نوستووه؟ كێ بێداره؟ ئەم ڕێگایەی پێدا دەچن، هەر ڕێگا كۆنەكەی پاره دەوروبەرتان گورگەلووره چەقەڵ كاسەی سەر و گۆشتی دڵتان ئەخوا، ئەوەنده تاریكیی چڕه، جندۆكه كۆرپەتان دەدزێ، پێ نازانن چاوتان لەناو تاریكیدا، تا ئەم خواره هەتەر ناكات بیرتان ئاسمانێكی تەسكه هێنده بەرچاوتان تاریكه، نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ هەر به تەشییه كۆنەكەتان دەیڕێسن و له بیری نوێ، سڵ و سرک، هەر ئەڕۆن و هەر به ناخی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن چراكانیش كز ئەسووتێن هێندێ چرایش چاوی گورگن كاروان! هۆ كاروانی سەرلێشێواو! له شەوگاری ئەنگوستەچاو گۆچانی شک دەلاقەیەک ناكاتەوه مەشغەڵ مەشغەڵ، مەشغەڵی بیر، چرای ئەندێشەتان هەڵکەن ڕێگا و ڕەوتی هەنگاوەكانتان بگۆڕن، ئەم ڕێگایەی پێدا دەڕۆن، زۆر كاروانی پێدا ڕۆیی و نەهاتەوه كاروان! بۆ كوێ ئەڕۆن! ؟ ئەم هەورازەی وەک مێرووله پێدا ڕێكچەتان بەستووه، دەتانباته هەڵدێرەكەی ساڵی پێشوو ئەو بنارەش وا به ئێسک و كاسەی سەرتان داپۆشراوه، دەگاتەوه....

  • 31 окт.2 23157

    📺 📺 وێنە فیلم (mp4)📺 📺 #مامۆستا_جەلال_مەلەکشا ✍هونراوە : پشکۆ یاسینی✍ 🎤خوێندنەوە: خاتوو ڕووبار شەریفی🎤 🛠سازکردن: کتێبخانەی کوردی ئەوین🛠 @Cirikey_ewin

  • 29 июл. 2025 г.3 420621из KURDISHeBook

    ‍ ‍ #بەخشەندە_کێن؟! بەخشەندە کێن لە چ  ڕەشماڵێکدا دەژین چ بەرگێکیان لەبەردایە، بە زمانی کێیەوە دەدوێن؟! ئێستا هەواریان لە کوێیە، سبەی وە دووی ئەوانە دێن.. لەو بنارەوە ڕادەبرن وەک کۆئەستێرەی کاکێشان بێ سەرەتا و کۆتایی دێن وەکوو خولی شەو و ڕۆژان بێ پسانەوە بە ڕێدا هەر ئەسووتێن هەر ئەسووتێن خوێنی ئاڵی هەناوی کێن؟! ئەوانە کێن؟! بەخشەندە کێن؟ بۆ لە چیاکان ناپرسن بۆ لە دارستانی سووتاو و باریکەڕێی گوندی خاپووری بەجێماو ناپرسن؟! گەر ناترسن، بۆ ناپرسن؟! لە کێلی گۆڕستانەکان کە بەڕیزەوە وەستاون وا لەبەر پێی بەخشەندەکان دەست لەسەر سینگ ڕاوەستاون... بەخشەندە کێن؟! لە پیاوکوژی زیندانەکان بۆ ناپرسن! لە پایەی دیوارەکانی شەقامەکان بۆ ناپرسن! لە داربەڕووی ناو چیاکان بۆ ناپرسن! لە مامۆستای قۆتابخانان بۆ ناپرسن؟! لە ھەر ماڵێک، لە هەر دایکێک، لە هەر گۆڕستانێک کەوا کفنی خوێناوی بۆ چووبێ، لە هەر بنارێک شۆڕەسوار هەڵمەتی لێوە بردبێ، لە هەر بستێک لەو وڵاتەی نەبەزین ماچی کردبێ بۆ ناپرســـــــن! دە وەرن ساتێک ڕاوەستن بە چەپکە گوڵی سوورەوە بە دەم تۆفان و خۆرەوە کڕنۆش بەرن بۆ سەرکزی بۆ ئەوانەی بەخشەندە بوون بۆ ڕزگاری بۆ سەربەرزی

  • 🥀🥀🥀پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین🥀🥀🥀

  • без подписи

  • без подписи