tgindex
کەناڵی فێرگەی کوردستان

کەناڵی فێرگەی کوردستان

Статистика

@kurdistaniyekan :گرێدەری کەناڵ @Hersh_musa

Последний пост
2 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
5 701
0 за 3 дн.
Сутки
+1
+0,02%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
5 508
21 постов
Вовлечённость
96,6%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1 832
1/48двое суток
2 099
1/72трое суток
2 264

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 2 авг.2 0661213

    زمانی کێلی گۆڕ و پرسەنامەکان؛ پارێزەری کێیەتیی نەتەوەیی! زمان ئاوێنەی ڕەسەنایەتی و هەبوونی نەتەوەیە. پاراستنی زمانی دایک لە هەموو کایەکانی ژیاندا ئەرکێکی نیشتمانییە، بەڵام ئێستا دیاردەی نووسینی کێلی گۆڕەکان و ڕاگەیەنراوەکانی کۆچی دواییی خەڵک بە زمانی عەرەبی یان فارسی لە ناوچە کوردییەکاندا پەرەی سەندووە. گەڕانەوە بۆ زمانی کوردی لەم بوارەدا بەهۆی ئەم خاڵانەوە پێویستییەکی زۆر گرنگە: ئەرشیڤی مێژوویی: گۆڕستانەکان مۆزەخانەی کراوەی کێیەتیی خاکن؛ نووسین بە زمانی بێگانە مێژووی ناوچەکە دەشێوێنێت. دەوڵەمەندیی زمان: زمانی کوردی خاوەنی کۆگایەکی دەوڵەمەند لە شیعر و پەخشانی زۆر قووڵ بۆ دەربڕینی خەم و کۆست و پەژارەیە. ڕێزگرتن لە کۆچکردوو: شایستەترین ڕێز ئەوەیە مرۆڤی کورد لە کۆتا مەنزڵیشیدا بە زمانی دایکی خۆی یادی بکرێتەوە. ڕاگەیەنراوەکانی مردن (پرسەنامە): ئاگاداریی کۆچی دوایی، کارتی پرسە و پۆستەکانی ماتەمین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت بە کوردییەکی ڕەوان و فەرمی بنووسرێن نەک بە تێکەڵکردنی وشەی عەرەبی و فارسی! گرنگیی ڕاستنووسین: پێویستە چ دەقی سەر کێلەکان و چ نووسینی ناو ڕاگەیەنراوەکانی کۆچی دواییی ئازیزانمان، بە ڕێنووسی ستانداردی کوردی و بێهەڵە بنووسرێن، چونکە نیشانەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگەیە. ڕەتکردنەوەی هەژموونی فەرهەنگی: ئایینی ئیسلام هیچ ناچارییەکی بۆ بەکارهێنانی زمانی دیکە لە شیننامە و پرسەنامەکاندا دانەناوە. کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم نامۆیییە فەرهەنگییە بهێنرێت. با کێلی گۆڕ و ڕاگەیەنراوی کۆچی دوایینی ئازیزانمان بکەینە ناسنامە و کێیەتیی کوردیبوونیان، تاکوو ماتەمین و گۆڕستانەکانیشمان شایەتی لەسەر ڕەسەنایەتیی نەتەوەی کورد بدەن. @kurdistaniyekan

  • 23 июн.3 0851232

    فێرگەی زمانی کوردیی کوردستان چالاکی بە شێوەی سەرهێڵ لە ماڵپەڕی تەلەگرام. ناودارانی کوردستان (توێژینەوەیەکی ئاکادیمی سەبارەت بە ژیان، ڕۆڵ و دەستکەوتەکانی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد) ئامادەکردن و پێشکەشکار: هێرش مووسا لە بەشی پۆلی سەرهێڵی فێرگەی کوردستان بابەت: نیشتمان لە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازیدا ڕێکەوت: ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی #ناسرڕەزازی #ناسر_ڕەزازی #فێرگەی_کوردستان #زمانی_کوردی کەناڵی فێرگەی کوردستان: @kurdistaniyekan کۆڕی فێرگەی کوردستان: @kurdistaniyekan2

  • 28 мая5 0201316

    هەموو شەوێک لە کۆڕی فێرگەی کوردستان وانەی فێرکاریی زمانی کوردیمان هەیە: کوردیی سۆرانی، هەورامی، کورمانجی، لەکی، کەڵهوڕی ڕێنووس و ڕێزمان فەرموون بەشدار بن:👇 @kurdistaniyekan2

  • 11 дек.8 6202881

    #دوازدە_سواری_مەریوان   لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا، ڕووداوەکانی مێژوو خاڵێکی بەهێزن و بەڵگەن بۆ سەلماندنی هەبوونی هەمان نەتەوە لە ڕابردوودا.   هەموومان چیرۆکی دوازدە سواری مەریوانمان، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات و باشوور، بیستووە چونکە لەنێوان سنووری ئەم دوو پارچەیەدا ڕووی داوە. ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1720 هەتا 1730ی زایینی و دەماودەمی ڕووخانی سەفەوی و دەسەڵاتداریی مەحموودی ئەفغان لە ئێران کە نەیتوانیوە یەک بست لە خاکی کوردستان داگیر بکات. ناوی کەسایەتییەکانی گرووپی دوازدەسواری مەریوان: ١- جوامێر ئاغای ڕەنگێنە ٢- ئاخاڵ ئاغای سیوەیلی ٣- زەینەڵ بەگی مەسرەف ٤- دارا ئاغای میرەدێ ٥- فەرامەرزی زەنگەنە ٦- سوار ئاغای بڵباس ٧- مەمەند ئاغای میراودەلی ٨- شاپوور ئاغای بەختیاری ٩- زوڵاڵ ئاغای مەرگەیی ١٠- میران بەگی وەلید بەگی هەمەوەند ١١- سەلیم بەگ ١٢- مەحموود بەگی قەدیمی باشچاوەشی تکایە ئەگەر هەر نووسراوە یان پەرتووکێکتان سەبارەت بە دوازدە سواری مەریوان هەیە، لەگەڵمان هاوبەش بکەن. @kurdistaniyekan

  • 9 дек.5 1501537

    جا چۆن شێت نەبم ئاخر!!! ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەردەشت، میراوێ، گوندی دۆڵەتوو، ماڵی برایمی شینەی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ خۆشویستنی مامۆستا ناسر ڕەزازی بەشێک لە ژیانمانە. @kurdistaniyekan @kurdistaniyekan2 @kurdistaniyekan3 سپاس بۆ لاپەڕەی ئینستاگرامی سامان خەلانی👇 https://www.instagram.com/reel/DSCT8IZDDJH/?igsh=MWZnbDBnMjFkZ2toMg==

  • 22 нояб.5 3201724

    سڵاو لە هەموو کوردزمانەکان ☀️ ✨بەخێر بێن بۆ Kurdish Python Hub✨ ♦️ئەم کاناڵە بە مەبەستی فێرکاریی زمانی بەرنامەنووسیی پایتۆن دامەزراوە. 🔺 لەم کاناڵەدا بابەتەکانی تایبەت بە زمانی بەرنامەنووسیی پایتۆن، داکیومێنتەکان و سەرچاوە متمانەپێکراوەکان و بەگشتی ئەوەی پێویست بێت بۆ هەنگاودانان لە دنیای پرۆگرامینگ، دابین دەکرێت. 🔺 لە بەشی وتووێژ دەتوانن پرسیارەکانی خۆتان دابنێن و بە دڵنیایییەوە وەڵام دەدرێتەوە. 🔺 هەر پێشنیار و ڕەخنە و پرسیارێکتان بوو، دەتوانن پەیوەندی بە ئەدمینەوە بگرن لە ڕێگای: @narin_fatime_reuf 📚خولی فێرکاری پایتۆن (سەرەتایی)🐍 لە کاناڵی یووتیووبی تێکنۆژین بە بێبەرامبەر لە بەردەستی فێرخوازانی بەڕێزدایە. هەوڵ دراوە ئەم فێرکارییە بە زمانێکی سادە و بە کوالیتیی بەرز پێشکەش بکرێت: https://www.youtube.com/@Technojin-2024 هیوادارم کە بۆتان بەسوود بێت🫰 👉YouTube 👉Telegram 👉Instagram #پایتۆن #ژیریی_دەستکرد #خولی_فێرکاریی_پایتۆن #technojin #تەکنەلۆجیا #LearnPython #Coding #Tech #Programming #Otomation #AI #FutureIsPython 🚀🐍 هەردەم گەشاوە بن🌻

  • 24 окт.7 5603459

    بەراوردێک لەنێوان ئەلفبێی کوردی و فارسیدا نەبزوێنە جیاوازەکان/بەشی یەکەم     ئەو پیتە نەبزوێنانەی کە لە زمانی فارسیدا هەن بەڵام لە زمانی کوردیدا نین، شەش دانەن کە بریتین لە: ث ـ ص ـ ذ ـ ض ـ ظ ـ ط   شێوەی نووسینی ئەمانە لە کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە: پیتەکانی "ث ـ ص" هەر بە "س" دەنووسرێن: ثانیە: سانیە میثاق: میساق ثلث: سولس نثر: نەسر ثنا: سەنا صاف: ساف صالح: ساڵح ناصر: ناسر صد: سەد هتد   ــ پیتی "ط" هەر بە "ت" دەنووسرێت: طاس: تاس طاق: تاق طاهر: تاهیر طنز: تەنز طهارت: تەهارەت/تارات هتد   ــ پیتەکانی "ذ ـ ض ـ ظ" هەر بە "ز" دەنووسرێن: ذات: زات ذلیل: زەلیل آذین: ئازین قاضی: قازی ضرر: زەرەر ضمیر: زەمیر ظاهر: زاهیر نظم: نەزم تعظیم: تەعزیم هتد   تێبینی: لە سەرەتای سەدەی بیستی زایینییەوە هەوڵ دراوە ڕێنووسێکی ڕێکوپێک بۆ زمانی کوردی دابنرێت، ئەو هەوڵانە گەیشتوونەتە ئەمڕۆ و پێشکەوتنێکی باشی بە خۆیەوە بینیوە؛ بەڵام مخابن! بە هۆی کاریگەریی زمانی عەڕەبی و ئایینەوە، هێشتا کەسانێک هەن کە وشە عەڕەبییەکان بەتایبەت ناوەکان وەک خۆیان دەنووسنەوە، چونکە پێیان بڤەیە! میناک: محمود ❌ احمد ❌ عبداللطیف ❌ محمد ❌ علی ❌ هتد لە ڕاستیدا دەبێت بەم جۆرە بنووسرێن: مەحموود ✅ ئەحمەد ✅ عەبدوللەتیف ✅ موحەمەد/موحەممەد ✅ عەلی ✅     نووسینی بەرانبەری هەندێک دەربڕینی جیاواز:   هەندێک وشە لە فارسیدا هەن کە شێوەی بێژەکراو و نووسراویان وەکوو یەک نییە، واتە بە جۆرێک دەخوێنرێنەوە و بە جۆرێکی دیکە دەنووسرێن. وەرن بزانین ئەگەر ئەوانە به ڕێنووسی کوردی بنووسرێن چۆن دەبن؟!   1. بۆ پیتی "ی" لە "ا" کەڵک وەردەگرین: عیسی: عیسا موسی: مووسا کبری: کوبڕا 2. بۆ پیتی "ا"ی تەنویندار له "ـەن" کەڵک وەردەگرین: حتماً: حەتمەن قطعاً: قەتعەن 3. هەندێک وشەش بە دوودەنگە/دیفتۆنگ دەنووسرێن بەڵام بە شێوەی یەکدەنگی دەخوێنرێنەوە: خواهر، خویش، خواب: خاهەر، خیش، خاب 4. نووسینی "شەددە یان تەژدید ـــّ دوو بۆچوونی لەسەرە: هەندێک دەڵێن پێویست نییە له کوردیدا ڕەچاو بکرێت و هەندێکیش وەکوو من دەڵێن پێویسته!   ـــ ئەگەر ڕەچاو نەکرێت هەر بە یەک پیت دەنووسرێت، وەکوو: محمّد: موحەمەد بنّا: بەنا اللّە: ئەڵا ستّار: سەتار   ـــ ئەگەریش ڕەچاو بکرێت بە شێوەی دووپیتی دەنووسرێت و پیتی شەددەدار دووپات دەکەینەوە، وەکوو: محمّد: موحەممەد بنّا: بەننا اللّه: ئەڵڵا/ئەڵڵاهـ ستّار: سەتتار هتد. هاوڕێمان بن لە 👇 @kurdistaniyekan @kurdistaniyekan2 @kurdistaniyekan3

  • 🔸 لە کوێ فیلمی کوردی چاو لێ بکەم؟! 🔹بچۆ ئەم کەناڵە، تایبەتە بە فیلمی کوردی و ژمارەیەکی زۆری فیلم تێدایە. پۆستەر، تیزێر و کورتەی چیرۆکی فیلمەکانیش دادەنێت: https://t.me/Kurdish_Movieee 🔹کەناڵی گۆڤاری سۆما کە ژمارەیەک فیلمی تێدایە: https://t.me/SomaGovar 🔹ئەم کەناڵەش کۆمەڵێک فیلمی تێدایە: https://t.me/Filmen_Kurdiii 🔹ئەگەر هۆگری ئەنیمەیشن و کارتۆنی، بچۆ ئەم کاناڵە: https://t.me/anime_kurd 🔹ئەم ماڵپەڕەش وەکوو سەرچاویەکی ژێرنووسی کوردییە: https://kurdsubtitle.net 🔹ئەم کەناڵەش تایبەتە بە سینەمای کوردستان و ژمارەیەک فیلمی تێدایە کە لە کەناڵەکانی سەرتر نییە. کوالیتیی فیلمەکانیشی بەرزە: https://t.me/Kurdishcinema1926 ئەم کەناڵەش هیی هەورامانە کە بە زمانی کوردی باسی سینەما دەکات: https://t.me/hevrraman . . . لە کۆڕ و کەناڵەکانی فێرگەی کوردستان هاوڕێمان بن👇👇👇👇 @kurdistaniyekan @kurdistaniyekan2 @kurdistaniyekan3

  • وانەکانی ڕێنووسی سەرەتاییی "فێرگەی کوردستان". وانەبێژ: خاتوو سۆما. 1⃣ بەشی سەرەتایی (شرۆڤەی وانە). 2⃣ پیتەکان 3⃣ پیتە تایبەتەکان 4⃣ پیتی هەمزە 5⃣ هێمای چەڵەمە 6⃣ پیتەکانی (ل_ڵ) 7⃣ پیتەکانی (ر_ڕ) 8⃣ پیتی ڤ 9⃣ پیتی سەرە (ە) 🔟 پیتی ژێرە (ێ) 1⃣1⃣ پیتی بۆرە (ۆ) 2⃣1⃣ پیتی جووت واو (وو) 3⃣1⃣ پیتەکانی (ی/و) 👈 هەموو شەوانی شەممە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وانەی "ڕێنووسی سەرەتایی" لە فێرگە بەڕێوە دەچێت، بۆ فێربوون و ڕاهێنانی زیاتر بەشداری کۆڕی فێرگە بن.👇👇👇👇 گرێدەری کەناڵی فێرگەی کوردستان: @kurdistaniyekan گرێدەری کۆڕی فێرگەی کوردستان: @kurdistaniyekan2 گرێدەری کەناڵی پاشەکەوتی فێرگە @kurdistaniyekan3

  • با بنووسم من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد تا بەڵەد بن ئەو کەسانە موددەعین میزانی کورد هەرکەسێ ئەسپی ئەجەل تاو دا لەسەر عەرسەی فەنا پێ بنێتە بەزمگاهـ و مەعرەکەی مەیدانی کورد کێ ئەڵێ نەمچەشتووە نووکی ڕمی کوردی نژاد ڕانی دەرخا تا ببینم داغمەی شێرانی کورد قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم چۆن خەلاسی بۆ ئەبێ هەرگیز لەدەس مەردانی کورد؟ ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێم بێن تەماشا کەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم؟ تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد مەزهەری لوتفی خودایە خاکی کوردان قانعا تۆ ئەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد مامۆستا #قانع ت: گرتەکە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی پەیکەرساز "چێنەر نزار" وەرگیراوە. @kurdistaniyekan کەناڵی فێرگە @kurdistaniyekan2 کۆڕی فێرگە

  • کەناڵی فێرگەی کوردستان pinned Deleted message

  • گرتەیەکی ڤیدیۆییی کۆن لە کۆچکردوو مامۆستا #هاشم_نانەوازادگان. ناوبراو باوکی مامۆستا #پۆڵا بوو کە بەداخەوە ئەویش لەو ساڵانەدا کۆچی دواییی کرد و هەروەها شیعری بەشێکی زۆری گۆرانییە سۆزدارانەکانی مامۆستا #محەممەد_ماملێ، لە نووسینی بەڕێزیانە. یاد و ناوی هەرسێ مامۆستای خۆشەویست هەرمان. ❤️❤️❤️❤️ @kurdistaniyekan

  • #ژیاننامە کورتەباسێک لە ژیانی د. #عەبدوڵڵا_پەشێو د. عەبدوڵڵا پەشێو ساڵی ١٩٤٦ز لە ھەولێر لەدایک بووە. لە ١٩٧٠ز لە دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە بەغدا بەشداریی کردووە. لە ساڵی ١٩٧١ز بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی کەنداڵ، مامۆستایەتیی کردووە. لە ١٩٧٣ز دەچێت بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٧٩ز کارناسیی وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez، لە مۆسکۆ وەرگرتووە و ساڵی ١٩٨٤ز دوکتۆرای ئەدەبیاتی وەرگرتووە کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری گەورەی کورد، "پیرەمێرد" بووە. ساڵەکانی ١٩٨٥ز تا ١٩٩٠ز لە زانکۆی ئەلفاتیح لە وڵاتی لیبیا مامۆستا بووە. مامۆستا پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی فینلاندایه‌. مامۆستا پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ز و یەکەم کۆمەڵەشیعری لە ١٩٦٧ز بڵاو کردووەتەوە. بەرهەمەکان: فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧ز)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧ز بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨ز)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨ز شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢ز)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢ز شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩ز)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠ز دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤ز دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣ز)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧ز برووسکەچاندن (١٩٨٠-١٩٨٨ز)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠ز بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩-٢٠٠١ز)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١ز پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦ز @kurdistaniyekan فێرگەی کوردستان

  • Ya serkeftin Ya serkeftin ji bo gelê KURDISTAN BIJÎ GELÊ KURDISTAN @kurdistaniyekan

  • ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: بەیانییان وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا لەناو قەرسیلی پاراوا تل دەخۆم و گیایەکی تفت، تێرتێر دەجووم تا کفت دەبم، پێ و بەلەکم لە شەونمی سارد هەڵدەسووم! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: وەک سمۆرە بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم، وەک پەڵەیەک هەوری نەوی بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە، وەک شەنگەبی بەسەر چەما بەسەر گشت زنارەکانی کەنارا دەچەمێمەوە ئاخ! بەس ئەم جارە بێمەوە! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: سەرنج دەدەم گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ؟ هەنار و سێو چۆن پێ دەگەن؟ قەتێیەکان هێلانەیان چۆن چێ دەکەن؟ سەرنج دەدەم زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ؟ پەڕەسێلکە کۆچەرەکان لەسەر تێلی کارەبای ڕێ چۆن ڕیز دەبن؟ جۆگەلەکان لە کوێوە دێن؟ بۆ کوێ دەچن؟! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: لە گۆی مەمکی هەر کانییەک قومەئاوێک دەخۆمەوە گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم، لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک سەر بە گاشەبەردێک دەکەم گشتیان دەکەم به لانکی خۆم ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان، شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە بۆ فڕندە بێباڵەکان! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز، فێریان دەکەم کە چوونە ژوان لە بەرۆکی کچانی دەن ئەوسا بیانکەنە ئامێز! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: - مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم - بێ شیرینی سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا، زۆر جۆللانەی نەرم و سادە بۆ مناڵان هەڵدەبەستم، لە جەژنی لەداکبوونیانا - کە نییانە - بەشدار دەبم! لە باتیی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم، گڕ بەردەدەم لە گلێنەی چاوەکانم لە ساواترین هەڵبەستم! ئەگەر ئەم جارە بێمەوە: هەر بێشکەیەک بێتە ڕێگەم بەشێنەیی بەسەریا دەنووشتێمەوە، ئاخ مناڵان! ئاخ! بەس ئەم جارە بێمەوە! (١٩٧٥/٥/١٦ - مۆسکۆ) مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو فەرهەنگۆک👇 #ساوا: تازەلەدایکبوو #بەرخۆڵە: بێچووی ساوای مەڕ #قەرسیل: پاشماوەی سەوزی لەوەڕی ئاژەڵان #پاراو: گەش و تێرئاو #تل_دەخۆم: لەسەر زگ و پشت دەسووڕێمەوە، مەبەست خلۆربوونەوە، تلۆربوونەوە یان خلبوونەوەیە #تفت: تامی گس، تامێکە لەنێوان تامی تاڵ و ترش #کفت: ماندوو، شەکەت #بەلەک: بەشێکە لە پای مرۆڤ کە دەکەوێتە نێوان ئەژنۆ و گوێزینگی مرۆڤ، ساقی پا #کێڵگە: مەزرا، زەوییەک کە کێڵرابێت #شەنگەبی: مەبەست لە داری بییە کە شینە و لقەکانی بەرەو خوارەوە شۆڕ بوونەتەوە #زنار: بەردی زۆر گەورە #دەچەمێمەوە: کووڕ دەبمەوە، دادێمەوە #قەتێیەکان: قەتاکان، ڕیخەخۆرەکان، کوڕکوڕەکان، قەتێ جۆرێک باڵندەیە #زەڕنەقووتە: بێچووە باڵندەیەک کە تازە لە هێلکە هاتبێتە دەر و هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێت #جۆگەلەکان: ئەو جۆگە ئاوانەی باریک و بچووکن #گاشەبەردێک: بەردی ئاش، مەبەست بەردێکی زلە #ژوان: پێکگەیشتنی دوو دڵدار لە شوێنێکی دیاریکراو، بە شوێنە دیاریکراوەکەش دەڵێن: جێژوان #ئامێز: باوەش #جوللانە: لانکێک لە گوریس و پەڕۆ بۆ لێنیشتن یان ڕاژاندنی منداڵان #مۆم: شەم، شەمع #دادەگیرسێنم: هەڵی دەکەم، مەبەست لە داگیرساندن و هەڵکردن و پێکردنی مۆم یان شەم بە ئاگرە #ئەنگوست: قامک، پەنجە، هەریەک لەو پێنج ئەندامەی بە هەر کام لە دەست و پێی مرۆڤەوەن #گلێنە: ڕەشکێنەی چاو، ئەو شتە خڕەی نێو چاوی مرۆڤ کە بیلبیلەی تێدایە #هەڵبەست: شیعر، هۆنراوە #بێشکە: لانکەی منداڵان #دەنووشتێمەوە: دوولا دەبمەوە، بە چۆکدا دێم تێبینی: هەندێک لە وشەکان فرەواتان و بەپێی ڕستە و لە شوێنی دیکەدا، واتای تریش لەخۆ دەگرن. @kurdistaniyekan

  • دووپاتکردنەوەی سروودی باب و باپیرم کە کوردن 🎼 هێمن سەلام لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم تۆقی ئاسن بکەنە ئەستۆم لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم باب و باپیرم کە کوردن لێرە دەژیان، لێرە مردن ئەگەر هەرچیم هەیە، بیبەن یان دەبا ڕیشەکێشم کەن تۆقی ئاسن بکەنە ئەستۆم لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم من کە لەو خاکە ڕواوم دەیپارێزم وەکوو چاوم گیان فیدا دەکەم لە ڕێگەی شەرتە تا لە دونیا ماوم هەرکەسێ سەری دەرێنێ بیهەوێ دەرم پەڕێنێ چەکی شانم دەشکێنم گەر نەتوانێ بیشکێنێ تۆقی ئاسن بکەنە ئەستۆم لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم، لێرە ناڕۆم #باب_و_باپیر #کورد #کوردستان #کوردستانی @kurdistaniyekan

  • لە ئەدەبیاتدا ئەو بەرهەمانەم زیاتر خۆش دەوێت کە پێشوەختە چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دان بە نەزۆکبوونی زمان لە ئاست وێناکردن و گێڕانەوەی زۆرێک لە ئەزموونە مرۆیییەکاندا دەنێن و بەم گریمانەیەوە دەست دەکەن بە نووسین. چونکە پێشاپێش دەزانیت کە ئەم بەرهەمانە بەپێی توانایان هەوڵ دەدەن بۆ پیشاندان و هەڵکۆڵینی ئەزموون یان ڕاستییەکی شاراوە، نەناسراو یان بێناو. هۆنراوەی تازە ئاشنای ئەحمەد بازگر بەدەر لە ناوەڕۆک و پێگەی هۆنراوەکە، یەکەم جار بە بیستنی هەر ئەم دێڕە زۆر سادەی دەستپێکەکەی بوو کە ڕاکێشی بووم: چۆن بۆت بدوێم...! سەرنج بدەنە دەربەندی پەپوولەی شێرکۆ بێکەس، شاکارێک کە کاتێک دەگات بەو چەند وشەیەی: ئەز چیتان بۆ باس کەم... تازە لەوێدایە کە واتای سەرجەم دێڕەکانی پێش و پاشی هەستپێکراوتر دەنوێنن. جیهانی ئەزموونکراو و جێی تێگەیشتنی ئێمە، لە چوارچێوەی زماندا پێناسە دەکرێت. هەر شتێک کە بۆ وتن بشێ، بۆ وێناکردن و تێگەیشتنیش دەشێت. هەر شتێکیش کە لە دەرەوەی زمان بێت، بۆ ئێمە نەکردە و مەحاڵ یان لانی کەم بێواتا دەنوێنێت. لێرەدا ڤیتگێنشتاین پەردە لەسەر دژوازییەکی بنەڕەتی هەڵدەداتەوە: «لەمەڕ هەر شتێک کە ناتوانرێت بهێنرێتە زمان، دەبێت بێدەنگ ببین». وەک بڵێیت تەنانەت فەلسەفەش، لەدوای ڕوونکردنەوەی پەیوەندیی نێوان زمان و جیهان، بە لێوارێک دەگات کە تێیدا زمان هەرەس دەهێنێت. بەڵام ئەوەی لێرەدا ڕوو دەدات، نەک کۆتاییی مانا، بەڵکوو دەستپێکی ئەزموونێکی ترە: ئەزموونی بوونی شتێکی واوەتر لە گوتار. لە نەریتی فەلسەفەی ڕۆژاوادا، ئایدیای «ineffability» یاخود شتێک کە بۆ دەربڕین و ڕوونکردنەوە نابێت، بە شێوەی جۆراوجۆر باس کراون. هەموو کات، دۆخگەلێک لەبەرچاو گیراون کە تێیاندا زمان توانای دەربڕینیانی نییە. ئەم دۆخانە دەتوانێت لە پەیوەند بە ڕەنج، خۆشەویستی، لەدەستدان و مەرگ و هەر ئەزموونێکی قووڵی مرۆیی تردا بێت. بۆیە زمانناسان زۆر جار لەو ڕوانگە پێکهاتەخوازە لە زمان مەودا دەگرن، بەو پێیەی کە زمان نەک «وێنایەک لە ڕاستی» بەڵکوو «کردەیەکی کۆمەڵایەتییە» و هەر بۆیەش «مانا، بەکارهێنانە». بۆ نموونە لە ڕەخنەی ئەدەبیی مارکسیستیدا، هاوکات کە لەسەر ڕۆڵی ڕیالیزم لە ڕەنگدانەوەی «گشت»دا پێداگری دەکرێت، لە بابەت بە سنوورداریی زمان و فۆڕمی ئەدەبیش هۆشداری دەدرێت. زمان لە بەستێنی پەیوەندییە مرۆیییەکاندا بەدی دێت و گەشە دەکات. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەکرێت سەرجەم ئەزموونەکان لە یەکێک لە «گەمە زمانییە باوەکان»دا جێ بکرێنەوە؟ بە سانایی نا. زۆرێک لە ئەزموونەکان لە هەناوی زمانی هەبوودا پێگەیەکیان نییە، چونکە لە توخمی زمان نین و بۆیەش ناتوانرێت بە ئاسانی بگێڕدرێنەوە. لەم سۆنگەیەوە، ئەدەبیات، شێوازێکە لە گەمەیەکی زمانیی تایبەت کە ڕێسای خۆی هەیە: ئیماژ، جیناس، هەڵوەستە، ڕیتم، بێدەنگی و بۆشایی. بەڵام ئەدەبیات واوەتریشە لە گەمەیەکی زمانیی ڕووت؛ چونکە زۆر جار بە شکاندنی گەمە زمانییە باوەکان، دەرفەتی مانای نوێ دەخوڵقێنێت. ئەدەبیات زۆربەی کات هەوڵ دەدات ئەو بەستێن و ناواخنانەی کە ئیمکانی دەربڕینیان نییە، دەربخات. نەک بۆ ڕوونکردنەوە و دەقاودەق گێڕانەوەیان، بەڵکوو بە مەبەستی پیشاندانیان. بۆیە لەو کاتانەدا زمان تەنیا هەبوونیی نەبوویەک دەردەبڕێت. "دریدا"، لە نەبوونی ناوەند لە زماندا و هەڵپەسێردراویی مانا دەدوێت. بۆیە ئەدەبیات هەمیشە ئاماژە بە شتێک ناکات، بەڵکوو بەردەوام شتێکیش دەشارێتەوە. ئەمەش نەک لاوازیی زمان، بەڵکوو ڕاستیی زمانە: زمان هەموو کات ناتەواوە، هەمیشە لە ڕێدایە. هەر بۆیەش نەک تەنیا ئامراز، بەڵکوو سنووری تێگەی ئێمەشە. بەڵام ئەدەبیات لە پەراوێزی ئەم سنوورانەدا دەژی، بۆ شکاندن یان نزیککردنەوەی سنوورەکانی نێوان زمان و ئەزموون. ئەدەبیات نایەوێت تەنیا جیهان بگێڕێتەوە، بەڵکوو گەرەکیە نیشان بدات کە شتێک لە چاومان ون بووە و شتانێک هەن کە دەستەمۆ نابن تەنانەت ئەگەر لە ساکارترین و ڕۆژینەترین ئەزموونە مرۆیییەکانیش بن. ڕەنگە هونەر و شیعر، ڕێک بەم هۆکارە بەدی هاتوون، نەک بۆ ئەوەی شتێک ڕوونتر باس بکەن، بەڵکوو بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە ناتوانرێت بگوترێن، هەستپێکراوتر بکەن. https://www.facebook.com/share/p/16bE3ucY3w/ @kurdistaniyekan

  • د. #عەبدوڵڵا_پەشێو: زمانی کوردی شەرەفمانە، نامووسمانە، غیرەتمانە، هەموو شتێکمانە. مامۆستا #لەتیف_هەڵمەت: بە زمانی کوردییەوە شکۆمەند و سەربەرزە کورد. مامۆستا #بەختیار_عەلی: من خۆم تا پلەی عەشق، حەزم لە زمانی کوردییە. سەرسامم بەو توانا بێکۆتایییانەی لەم زمانەدا هەیە. د. #فەرهاد_پیرباڵ: زمانی کوردی کۆدە، دەبێت لێی تێ بگەیت! زمانی فارسی دیالێکتێکی زمانی کوردییە. مامۆستا #هەژار_موکریانی: نە شەرم دەکەم، نە درۆ! نیوەی زمانی فارسی، لە کوردییەوە وەرگیراوە؛ لەبەر کۆیلان ناوێرم دەنا دەمگوت دوو لەسەر سێشی! بەڵام کورد چونکە هەمیشە بە کەم سەیری خۆی کردووە، ئەگەر لە ڕوویاندا ئەم قسەیە بکەم، تەڵاقم بۆ دەخۆن دەڵێن کورد هەر زمانی نەبووە! زمان کۆڵەکەی هەموو نەتەوەیەکە!✋ لە کۆڕ و کەناڵی فێرگەی کوردستان لەگەڵمان بن👇 @kurdistaniyekan @kurdistaniyekan2 #زمانی_کوردی #فێرگەی_کوردستان #ڕێنووس #ڕێزمان

  • ‍ جەژنی نەورۆزی "کارەزان"ی پارەکە لە ئیلام وەڵامێکی گونجاو بوو بە ئیرەج میسداقییەکان؛ بەڵام جەژنی کۆتاییی ئەمساڵی #کارەزان گونجاوترین وەڵام بوو بۆ بەیاننامەی دژەشادیی ڕووناکبیرشێوەکانی ئێرانی! جاری وایە باشترین بەیاننامەکان نوخبەکان و نووسەرەکان و ڕووناکبیران نا، بەڵکوو خودی خەڵک دەری دەدەن؛ وەڵامی دژەشادیبوونی فاشیستی، بایەخپێنەدانی بەکۆمەڵی گۆڤەندگێڕانەیە... ژیل دولووز لەژێر کاریگەریی سپینۆزا، لەنێوان حەز بە خەمناکبوون و کۆیلەتیی خوازراودا، پەیوەندییەکی ڕوونی وەدی هێناوە و لەو بڕوایەدایە کە شادیکردن جۆرێک بەرخۆدانە. ئەو پێی وا بوو کە هێز، خوازیاری جەستەگەلی خەمناکە. هێز حەوجێی جەخارە؛ چونکە تواناییی ئەوەی هەیە بەسەریدا زاڵ بێت. لەم ڕووەوە شادیکردن بەرخۆدانە، چونکە بە چۆکدا نایەت. شادیکردن هەر لە چەشنی هێزی ژیان، ئێمە دەگەیەنێتە شوێنگەلێک کە خەم هەرگیز ناتوانێت ئەو کارە بکات. پەیوەندیی نێوان حەز بە خەمناکبوون و حەز بە پەژیرانی سەرەڕۆیی و دیکتاتۆری، پەیوەندییەکی لە جۆری کەمایەسییە. سەرەڕۆکان پێویستیان بە حوکمڕانیی خەمە، چونکە هێزەکەیان لەسەر خەم بنیات نراوە. سپینۆزا پۆرترەیەکی زۆر تەنیاباڵ لە سەرەڕۆ دەکێشێتەوە و شرۆڤە دەدات کە سەرەڕۆ کەسێکە کە پتر لە هەمووان پێویستی بە پەژارەی ڕەعیەتەکانییەتی، چونکە بناغەی چاوترسێنکردن هەموو کاتێک جۆرێک جەخاری بەکۆمەڵە. سەرەڕۆ بۆ ڕاگرتنی هێزی ڕامیاریی خۆی، پێویستی بە پەرەپێدانی خەمە، جۆرێک لە فەرهەنگی پەژارە. بەپێی ئەم ڕاژەیانە، دەکرێت بگەینە ئەو ئەنجامە کە شادیکردن جۆرێک کردەوەی بەکۆمەڵی بەرخۆدان‌تەوەرە کە تا قووڵاییی فەرهەنگی ڕامیارییش ڕەخنە دەکات. فەرهەنگێکی ڕامیاری کە بنچینەکەی لەسەر دژەسەرەڕۆیی و تێخوڕینی دیکتاتۆرییەت و پاوانخوازی، ڕاوەستاوە. گرنگیی ئەم شادییە لە بەکۆمەڵبوونیدایە و زۆر بەڕوونی لە کوردستاندا شادی ناوەڕۆکێکی بەکۆمەڵی هەیە و گرنگترین نواندنی لە هەڵپەڕکێدا دەردەکەوێت. شادییەک کە سەربەستە بە هەر جۆرێک تەمەن، ڕەگەز، توێژ و پێگەی کۆمەڵایەتی. شادی بۆ ئێمە ناوەڕۆکێکی بەکۆمەڵی هەیە. ئێمە بەیەکەوە شاد دەبین تا پێکەوە بەرخۆدان بکەین. #هەڵپەڕکێ بۆ ئێمە ناوەڕۆکێکی بەرخۆدانانەی هەیە، تەنانەت ئەگەر تاک بە تاکی ئێمە ئاگاداری نەبین! ئێمە لەگەڵ پەژارە و فەرهەنگی پەژارە سەری جەنگمان هەیە تا فەرهەنگی بەرنگاربوونەوە و دژەسەرەڕۆیی جێگیر بکەین، هەر ئەو جۆرەی کە جێگیرمان کردووە. ئەم هەڵپەڕینانەی خەڵکی #کارەزان گونجاوترین وەڵام، بۆ پاوانخوازە ڕووناکبیرشێوەکانی ئێرانی بوو. شادییەکی بایەخ‌پێنەدراوانە لە وەڵامی حەز بە سەرکوتکردنی دژەشادیکەرەکاندا... نووسین: کارزان سەنایی وەرگێڕان: هێرش مووسا

  • без подписи