فَإِنِّي قَرِيبٌ - من نزیکم 🤍
Статистикаسُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللهِ الْعَظيِم
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 132
- 1/48двое суток
- 151
- 1/72трое суток
- 163
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: أَكْثِرُوا عَلَيَّ مِنَ الصَّلاةِ فِي لَيْلَةِ الْجُمُعَةِ وَيَوْمِ الْجُمُعَةِ، فَمَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا واتا: لە شەوی هەینی و ڕۆژی هەینیدا زۆر سەڵاواتم بەسەردا بنێرن، چونکە هەر کەسێک یەک سەڵاواتم بەسەردا بنێرێت، خوای گەورە لەبەرامبەر ئەوەدا دە سەڵاواتی (ڕەحمەتی) بەسەردا دەبارێنێت.🤍
- ئەم نوێژە لە دوای نوێژی عیشاوە دەست پێ ئەکات وە هەتا پێش بانگی بەیانی کاتت لەبەر دەستە بۆ ئەنجامدانی و: محمد کەریم
سوژدەیەک هەیە لە کۆتایی شەودا کە لای خوای گەورە خۆشەویستە، لێخۆشبوون و گیرابوونی دوعا و ڕزق و دڵخۆشی تیایە، بۆیە بە کەم سەیری مەکە.. - نوێژی ویتر، تەنانەت ئەگەر یەک ڕەکعاتیش بێت و: محمد کەریم
﴿ وَأَلَنَّا لهُ الحَدِيد ﴾ وە ئاسنمان بۆی نەرم کرد ئەگەر بارودۆخت لە ئاسن ڕەقتر و سەختتر بێت، خوای گەورە توانای ئەوەی هەیە بۆتی نەرم بکات. و: محمد کەریم
ابن تيمية ; ئەگەر بەندە هەمیشە سوپاسگوزار بێت و داوای لێ خۆشبوون بکات، ئەوا خێر و چاکەی بەردەوام بۆ دێت و خراپەکاری لێ دوور دەخاتەوە.🤍"
یەکێک لە جوانی دینەکەمان ئەوەیە کاتێک تووشی ناخۆشییەک ناڕەحەتیەک ئەبین، ئەڵێین خێری تێدایە خودای گەورە خۆی باشتر ئەزانێت و بێگومان لە بەڵایەک ئێمەی گێڕاوەتەوە بەڵام کەسانی تر بەو جۆرە بیر ئەکەنەوە:ڕاستەوخۆ ئەڵێن شەنسمان نییە ناشکوری ئەکەن و گلەی ئەکەن لە شانسی خۆیان.. - هەر شتێک کە دێتە ڕێگەمان خێری تێدایە هەتا ئەگەر ناخۆشیش بێت🤍
قسە و دەردەدڵە درێژەکانت هەڵگرە بۆ ئەو ساتەی لە سوجدەدا لەگەڵ پەروەردگارتدا بەتەنیا دەمێنیتەوە و ناخی خۆتی بۆ هەڵڕێژە.. قبووڵبوونی دوعا بە ڕێکخستنی وشەکان و ڕەوانبێژییەکەی نییە، بەڵکو بەو ڕاستگۆییەیە کە لە قووڵایی دڵەوە هەڵدەقوڵێت.🤍
گەرچی ڕۆژەکانی ژیانت زۆربەی وەک یەک وابـێت، مادەم سەلامەت و تەندروستیت و ژیانت پڕ هێمنییە، هەر ئەوە بۆ خۆی گەورەترین نیعمەتە...🤍
مرۆڤەڪان دەڪرێت زۆر شـت فەرامـۆش بڪەن بـەڵام ئـەو ڪەسانەی ڪە لە ڕۆژە سەختەڪاندا لەلایـان بـوون هەمیـشە لە گۆشەیەڪی دڵیانـدا دەمێـننەوە.. 🤍
لە کارەکانتدا ڕاوێژ بە خاوەن ئەزموون و دنیا دیتەکان بکە تا بیر و بۆچونی خۆیانت بە خۆڕایی بدەنێ کە خۆیان بە هەوڵ و ماندووبوون دەستیان کەوتووە . - لوقمانی حەکیم
﴿ فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ﴾ پەروەردگاری وەڵامی دایەوە... - خودایە ئەو وەڵامدانەوەیش ببەخشە بە ئێمە...♥
ئەگەر ڕۆژە سەخت و قورسەکانت درێژەشیان کێشا دڵتەنگ و خەمبار مەبە لەوانەیە لەم دواکەوتنی خۆشی و ڕزگاربوونە سڕینەوەی گوناهێک هەبێت کە هێشتا تەواو نەبووە یان بەرزبوونەوەی پلەیەک بێت کە هێشتا بە تەواوی پێینەگەیشتووە و ئامادە نەبووە..🤍
لەناکاوێکدا ویستی خوای گەورە دەستوەردان دەکات و چارەسەری کێشەکانت دەکات، بەس سەبرت هەبێ و: محمد کەریم
لە ناکاو دەبینیت لەلایەن خوای گەورەوە چارەسەر بووە، لە کاتێکدا هەموو ئەوەی تۆ کردت تەنها ئەوە بوو کە کێشە و کارەکانت سپارد بە ئەو. ﴿وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا﴾ وە هەر کەسێک پشت بە خوا ببەستێ دواى بەکارهێنانى هۆکار، ئەوە تەنیا خواى بەسەو کاروبارى بۆ ئاسان دەکات چونکە بێگومان هەرچى خوا بڕیارى لەسەر بێت، هەر ئەنجامى دەداو دەیگەیەنێتە جێ بەڕاستی بۆ هەموو شتێک خوا ئەندازە و کاتێکی دیاریکردووە: و: محمد کەریم
چەند ساڵێک لەمەوبەر وامدەزانی ئەگەر چاکە بکەیت، چاکەت تووش دەبێتەوە، تا ئەو کاتەی چاکەم لەگەڵ کەسانێک کرد کە شایستەی نەبوون، بۆیە دڵم شکا و بۆ ماوەی دوو ساڵ باوەڕم بەوە هێنا کە "ئەگەر چاکە بکەیت، خراپەت تووش دەبێتەوە" پاشان لە فەزڵی خوای گەورە بوو کە وانەیەکی فێر کردم، کاتێک چاکەم لە لایەن کەسانێکی ترەوە بۆ هات کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوانماندا نەبوو، وە تەنانەت هەندێک جار هیچ یەکتیرشمان نەدەناسی، ڕەنگە ئەوانەی پێشتر چاکەت لەگەڵ کردن شایستەی نەبووبن، بەڵام تۆ شایستەی ئەو شانازی و شکۆمەندییەیت کە هیچ شتێک جگە لە چاکە لە ناخی تۆوە دەرنەچێت، ئێستا دڵنیام کە "چاکە بکەیت، هەر چاکەت تووش دەبێتەوە"، تەنانەت ئەگەر لەو کەسەشەوە بۆت نەگەڕێتەوە کە چاکەکەت لەگەڵ کردووە. ئەو چاکەیەی دەیکەیت و فڕێی دەدەیتە ناو دەریا، هەرگیز نوقم نابێت؛ فێری مەلەکردن دەبێت و بۆت دەگەڕێتەوە تەنانەت ئەگەر لە کەنارێکی تریشەوە بێت. و: محمد کەریم
شەونوێژ تەنها نوێژێک نییە، بەڵکو جێگیری و کۆڵەکەی دڵە 🤍 و: محمد کەریم
هیچ شتێک لە دڵمدا بەهێندەی شەونوێژ چێژی نییە. 🤍 - ثابت البناني و: محمد کەریم
بێنەوام هیچم نییە هاتووم و مەحروومم مەکە قەت لە دەرگای خۆی گەدا ناکاتەدەر ساحیب کەرەم!!
أنا عند ظن عبدي بي گومانی باش بە خودا ببەن خودا لەگەڵ گومانی بەندەڪەیتی 🤍
کاتێک ئاماژە بە سیفەتە جوانەکانی کەسانی تر دەکەیت لە ڕاستیدا ئاماژە بە جوانییەکانی ناو دڵی خۆت دەکەیت.. چونکە هەرکەسێک بتوانێت جوانی لە مرۆڤەکاندا ببینێت مانای ئەوەیە دڵ و چاویان پڕە لە جوانی...🤍