- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 157
- 1/48двое суток
- 179
- 1/72трое суток
- 194
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تووكنەرم* وەرگێڕانی: ڕەسووڵ سوڵتانی چەند رۆژ لەوەپێش، خاتوو یۆلیاڤاسیلی یۆنا، مامۆستا تایبەتییەكەی منداڵەكانمم بانگ كردە ژووری كارەكەم. قەول وابوو پاكانە حیسابی بۆ بكەم. گوتم: ـ فەرموو دانیشە یۆلیاڤاسیلی یۆنا، وەرە با هەق و حیسابەكانمان یەكلا بكەینەوە. دیارە پێویستت بە پارەیە، بەڵام ئەوەندە شەرمنی، كە هەر بە رووی خۆتی ناهێنی. دەی باشە... قەرارمان وابوو مانگێ 30 رۆبڵت بدەمێ.... ـ نەخێر 40 رۆبڵ... ـ نا، قەرارمان 30 رۆبڵ بوو.. من نووسیومە... هەمیشە هەر 30 رۆبڵم داوەتە بەخێوكەری منداڵەكانم... دەی باشە... دوو مانگت كار كردووە... ـ دوو مانگ و پێنج رۆژ. ـ رێك دوو مانگ ... من یاداشتم كردووە... كەوابوو لەسەر یەك 60 رۆبڵت لای منە. 9 رۆژی پشووی یەكشەممۆیانی لێ دەردەكرێ... خۆ تۆ رۆژانی یەكشەم خۆت بە كۆلیاوە ماندوو نەدەكرد... هەر خەریكی پشوودان و گەڕان بووی.... و سێ رۆژیش پشووی جێژن... روخساری یۆلیا ڤاسیلی یۆنا لە پڕ سوور هەڵگەڕا، دەستی بۆ یەخەی كراسەكەی برد و چەند جارێكی راوەشاند، بەڵام... بەڵام متەقی لێوە نەهات. ـ بەڵێ، 3 رۆژیش پشووی جێژن... كەوابوو 12 رۆژی دەبێ لێ كەم بكەینەوە.... 4 رۆژیش كۆلیا نەخۆش بوو و كەوتبوو... كە لەو چوار رۆژەدا تەنیا لەگەڵ ڤاریا كارت كرد... سێ رۆژیش ددانت ژانی دەكرد و بە ئیجازەی خێزانەكەم، تەنیا دانێك، ئەویش دانی نیوەڕۆیان لەگەڵ منداڵەكان خەریك بووی... 12 و 7 دەكاتە 19 رۆژ... 60 19ی لێ كەم بكەوە دەمێنێتەوە 41 رۆبڵ.. ئەها.... دروستە؟ چاوی چەپی یۆلیاڤاسیلی یۆنا سوور هەڵگەڕا و ئاوی تێ زا. چەناگەی لەرزی، بە حاڵەتێكی تووڕەییەوە كۆخەیەكی كرد و چڵمی هەڵڵووشییەوە، بەڵام متەقی لێوە نەهات. ـ جگە لەوەش، شەوی ساڵی نوێ، پیاڵە و ژێرپیاڵەیەكی چاخواردنەوە كەوت و وردوخاش بوو... كەواتە دوو رۆبڵی دیكەشت لێ دەبڕدرێ بە پیاڵە... دیارە پیاڵەكەمان زۆر لەوە بەنرختر بوو... یادگای بنەماڵەییمان بووـ بەڵام ... قەینا. بە دەردی گۆتەنی، ریش كە بوو بە ریشەوە دەبێ شانەی بۆ هەڵگری.... جگە لەوانەش، رۆژێكیان لە سۆنگەی خەمساردیتەوە، كۆلیا چووە سەر دار و چاكەتەكەی دڕا... ئەوەش 10 رۆبڵی دیكە... و، دیسان لە سۆنگەی كەمتەرخەمیی تۆوە، كارەكەرەكەی پێشوومان پێڵاوەكانی ڤاریای دزی... تۆ دەبێ ئاگات لە هەموو شتێك بێ، بۆ ئەو شتانەیە مووچە وەردەگری. دەی باشە... پێنج رۆبڵی دیكەش كەم دەكرێتەوە... رۆژی دەی جانیوەری 10 رۆبڵم دابوو پێت. لە بن لێوەوە گوتی: ـ من هیچ پارەیەكەم لە تۆ وەرنەگرتووە. ـ ئەی خۆ لە خۆڕا لێرەدا شت نانووسم. ـ زۆر باشە... با وابێ. ـ 27 لە 41 كەم بكەیەوە 14ی دەمێنێتەوە. ئیدی چاوی یۆلیا ڤاسیلی یۆنا پڕ بوون لە فرمێسك... لووتە درێژ و رێكەكەی، شەڵاڵی دڵۆپەی درشتی ئارەقە بوو. كچۆڵەی داماو، بە دەنگێكی كە دەلەرزی گوتی: ـ من تەنیا جارێك، ئەویش لە هاوسەرەكەتم پارە وەرگرتووە، هەر ئەوەندە، پارەی دیكەم وەرنەگرتووە. ـ بە راستتە؟ دیتووتە؟ ئەوەیانم هەر نەنووسیبوو... كەوابوو 3 لە 14 كەم بكەیەوە دەبێتە 11... فەرموو ئەوەش یازدە رۆبڵەكەت. ئەوەش سێ رۆبڵ، ئەوەش دوو دراوی سێ رۆبڵیی دیكە، ئەوەش دوو دراوی یەك رۆبڵی، لەسەر یەك 11 رۆبڵ... فەرموو. ئینجا پێنج دراوی دوو و سێ رۆبڵی و یەك رۆبلیم بۆ راداشت. دراوەكانی وەرگرت و بە پەنجە لەرزۆكەكانی لە گیرفانی نا و لە بن لێوانەوە گوتی: ـ سپاس. لە جێی خۆم دەرپەڕیم و هەر لەوێ، لە ژوورەكەدا دەستم كرد بە هاتوچۆ. هەموو گیانم پڕ ببوو لە رق و تووڕەیی. پرسیم: ـ سپاس بۆ چ شتێك؟ ـ بۆ پارە... ـ ئاخر من كڵاوم لەسەر نای. شەیتان بە لەعنەت، تاڵانم كردووی. بە عالەمی ئاشكرا دزیم كردووە. دەی سپاسی چی؟ ـ پێشتر لە هەر جێیەكی كارم كردووە، ئەوەندەیەشیان لێ پاشقول دەدام. ـ پاشقولیان دەدا؟ هیچ سەیر نییە. بڕوانە، تا ئێستا سوعبەتم لەگەڵ دەكردی. دەمەویست وانەیەكت فێر بكەم... ئەو هەشتا رۆبڵەت كە لەلامە دەتدەمێ. هەمووی لەو دەفرەدایە كە دەیبینی. بەڵام توخوا حەیف نییە بنیادەم ئەوەندە دەستەوستان و تووكنەرم بێ؟ بۆچی وەجواب نایەن؟ بۆ بێدەنگ دەبن؟ چۆن دەكرێ لەم دنیایەی ئێمەدا بنیادەم نەزانێ زمانشڕ بێ؟ چۆن دەكرێ ئەوەندە تووكنەرم بێ؟ تیزەبزەیەكی هاتێ. لە روخساریدا بەدیم كرد: "بەڵێ، دەكرێ." لەسەر ئەو وانەیەی پێم دابوو، داوای لێبوردنم لێ كرد و سەرەڕای سەرسووڕمانە زۆرەكەی، 80 رۆبڵەكەی مافی خۆیم پێ دا. شەرمنانە سپاسی كرد و چووە دەرێ... كە لە پشتەوەڕا سەیرم دەكرد، لەبەر خۆمەوە گوتم: "لەم دنیایەی ئێمەدا، بەهێزبوون و زوڵم چەندە سووك و ئاسانە." 1883
ئەو کەسەی لە شیاکە و تەرسەقولدا گەورە بووە، بە بۆنی گوڵ دەڕشێتەوە. ڕەسووڵ سوڵتانی
بۆ بەیانی تاوێكی زۆر لە نێو وێنەكەدا پاڵ كەوت و نۆی بەیانی ئاڵبوومی وێنەكان زەنگی لێ دا و كابرا هەستا و بۆ ئەوەی قاچی نەتەزێ، پێی نایە سەر كۆمێدەكە، ئینجا جلەكانی لە ڕۆژنامە هێنا دەرێ و لەبەری كردن و لە مێزەكەی دیوارێدا سەیری خۆی كرد و لەسەر كاتژمێری بەر مافوورەكە دانیشت و پەڕی ئاوێنەكەی هەڵدایەوە تا چاوی بە مێزەكەی دایكی كەوت. كابرا كەیفی بەو دۆخە هات و تا ئێوارێ هەر خۆی ڕاهێنا كە وشە تازەكانی لەبیر نەچێتەوە. ئیدی هەموو شتێك ناوی گۆڕابوو. لەوەودوا چیتر پیاوەكەی جاران نەبوو، بەڵكوو ئەو قاچ بوو و قاچ بەیانی بوو و بەیانی پیاو بوو. جا ئەوجار تۆ دەتوانی بڕۆی و چیرۆكی خۆت بنووسییەوە. جا ئەوجار تۆ دەتوانی وەك ئەو پیاوە بكەی كە هەموو شتێكی گۆڕی و تۆش وشەكانی دی بگۆڕی: بە زەنگلێدان دەڵێن پیاسە بە شەختە دەڵێن ڕوانین بە پاڵكەوتن دەڵێن زەنگلێدان با وێستان دەڵێن شەختە بە پیاسەی دەڵێن پەڕهەڵدانەوە ئیجا ئاوای لێ هات: لە پیاوەكەدا، قاچەکەی جاران ماوەیەكی زۆر لە نێو وێنەكەدا زەنگی لێ دا. سەعات نۆی بەیانی ئاڵبوومی وێنە هەنگاوی دەنا، قاچ شەختە لێی دەدا و پەڕی كۆمێدەكەی هەڵدەداوە بۆ ئەوەی سەیری بەیانی نەكاتەوە. پیرە پیاو هێندێ دەفتەرۆكەی شینی قوتابخانەی بۆخۆی كڕی و پڕی كردن لە وشەی نوێ و تەواو سەری بەوەوە خافڵا. ئیدی بە دەگمەن لە شەقام دەبینرا. جا دەستەواژەی نوێی هەموو شتەكان فێر بوو و زۆری هەوڵ دا لەبیری نەچنەوە. لەمەودوا کابرا زمانێكی تایبەت بەخۆی هەبوو. جاروبار بە زمانە تازەكەی خۆی خەونی دەدی و گۆرانیی ڕۆژانی قوتابخانەی وەردەگێڕایە سەر زمانەكەی و لەبەر خۆیەوە دەیگوتنەوە. بەڵام زۆری نەبرد وەرگێڕانی زۆر لێ گران بوو. وردە وردە زمانەكەی جارانی لەبیر دەچۆوە و ناچار بوو بۆ وشەیەكی ڕاست، نێو دەفتەرۆكەكانی بپشكنێ و، قسەكردن لەگەڵ خەڵك تووشی دڵەڕاوكێی دەكرد. ناچار بوو ماوەیەكی زۆر بیر لەوە بكاتەوە داخوا خەڵك شتەكانیان بە چ ناوێك ناو دێنا. خەڵك بە وێنەكەی ئەویان دەگوت تەختی خەوێ و بە مافوورەكەیان دەگوت مێز. بە سەعاتە زەنگدارەكەیان دەگوت كورسی. بە تەختی خەوێیان دەگوت ڕۆژنامە. خەڵك بە كورسییەكەیان دەگوت ئاوێنە. بە ئەڵبوومەكەیان دەگوت سەعاتی زەنگدار. خەڵك بە ڕۆژنامەكەیان دەگوت ئەڵبوومی وێنە. جا ئەوە وای كردبوو كە وەختێك كابرا گوێی لێ دەبوو یەكێك دەیگوت:: "ئەرێ ئەوە ئێوەش دەچن بۆ تۆپێن؟ پێكەنین دەیگرت. یان وەختێك یەكێ دەیگوت: "ئەوە دوو مانگە دەبارێ. یان وەختێك یەكێك دەیگوت: "مامێكم لە ئەمریكا دەژی." ئیدی بە بیستنی ئەو شتانە قاقای دەكێشا، چونكە ئەو تێیان نەدەگەیشت. بەڵام ئەوە چیرۆكێكی پێكەنینی نییە. بەڵكوو زۆر بە خەمباری دەستی پێ كرد و دڵتەزێنانەش كۆتایی هات. كابرای كۆت كەوگ چیدی لە خەڵك حاڵی نەدەبوو. ئەوەش زۆر خراپ نەبوو. بەڵكوو خراپترین شت ئەوە بوو كە ئیتر ئەوان لەو نەدەگەیشتن. ئیدی بۆیە كڕ و كپ بوو و قسەی نەكردەوە. كڕ و كپ بوو، تەنیا خۆی دەدواند و ئیدی سڵاوی لە كەس نەكردەوە. https://t.me/RasoolSultanii
مێز، مێزە نووسینی پێتێر بیكسڵ وەرگێڕانی ڕەسووڵ سوڵتانی دەمەوێ سەربردەی پیرەپیاوێكتان بۆ وەگێڕم. پیاوێك كە ماوەیەكە قسە ناکات و شەكەتی لە ڕوخساری دەبارێ. هێندە شەكەتە نە بزەیەكی دەزێتە لێو و نە تووڕە دەبێت. ئەو پیاوە لەو سەری شەقامی شارۆچكەیەك یان نزیك چوارڕێیانێك دەژی. خۆی بایی ئەوە نییە وەسفی بكەم، شتێكی ئەوتۆ جیاوازی لە پیاوانی دیكە نییە. جا كڵاوێكی كەوگ لە سەر دەنێ، پانتۆڵێكی كەوگ لە پێ دەكا. زستانانیش پاڵتۆیەكی كەوگی درێژ دەكاتە بەر. چاكەتێكی كەوگ. پێستی ملە باریكەكەی چرچ و وشك هەڵاتووە. یەخەی كراسە سپییەكەی زۆر گەورەیە و ژوورەكەی كەوتووەتە دوا نهۆمی باڵەخانەیەك. لەوانەیە جارێك ژنی هێنابێ و منداڵی هەبێ. لەەوانەیە لە شارێكی دی ژیابێ. بە دڵنیاییەوە سەردەمانێك منداڵ بووە، بەڵام ئەوە سەردەمانێك بووە كە منداڵ وەك گەورەكان جلوبەرگیان دەكردە بەر. وەك یەكێك لەو وێنانەی كە لە ئەڵبوومی داپیرەكاندا دەبینرێن. دوو كورسی و مێزێك و مافوورێك و تەختی خەوێك و كۆمێدییەك لە ژوورەكەیدایە. سەعاتێكی زەنگوڵەدار لەسەر مێزە بچكۆلەكەیە و كۆنە ڕۆژنامە و ئەڵبوومێك لە لای مێزەكەوە و وێنە و ئاوێنەیەكیش بە دیوارەكەیەوە. ئەو پیرە پیاوە هەموو بەیانی و نیوەڕۆیان دەچووە دەرێ و چەند قسەیەكی لەگەڵ دەروجیران دەكرد و ئێوارانیش لەسەر مێزەكەی دادەنیشت. ئەوە قەت نەدەگۆڕدرا، تەنانەت شەممانەش ئەوە هەر وەك خۆی بوو. جا كە لەسەر مێزەكەش دادەنیشت، گوێی لە چركەی سەعاتەكە دەبوو. دایمە چركەی دەهات. ئاخری ڕۆژێكی تایبەت بەسەردا هات. ڕۆژێكی تاو و ساو، نە زۆر گەرم و نە زۆر سارد، دەنگی باڵندە و خەڵكی دڵۆڤان و منداڵ كە خەریكی گەمە بوون. جا لە هەموو شتێك سەیرتر ئەوە بوو كە پیرەپیاو كتوپڕ حەزی چووە هەموو ئەو شتانە. بزەیەكی لە لێوی نیشت. گوتی ئیتر هەموو شتێك گۆڕدرا. كابرا دوگمەی یەخەی كراسەكەی كردەوە، كڵاوەكەی دانا و باوی هەنگاوی خۆش كردن، تەنانەت جاروبار قەڵەمبازیشی داویشتن. تەواو بە كەیف ببوو. پێی نایە شەقامەكەی خۆیانەوە، سەری بۆ منداڵان لەقاند، كە گەیشتە بەر دەرگای ماڵەكەی، بازی دایە سەر پلیكانەكان، كلیلی لە گیرفانێ هێنا دەرێ و دەرگای ژوورەكەی كردەوە. كەچی لە ژوورەكەیدا هەموو شتێك وەك خۆی بوو. مێزێك و دوو كورسی و تەختی خەوێك. جا كە دانیشت، دیسان گوێی لە چركەچركی سەعاتەكە بووەوە و خۆشیی لە سەری پەڕی، چونكە هیچ شتێك نەگۆڕابوو. ئیدی كابرا لە دین دەهری بوو. كە سەیری ئاوێنەی كرد، دیتی ڕوخساری سوور هەڵگەڕاوە و چاوی پتەپتیانە. ئیدی مستی قووچاند و بەرزی كردەوە و گرم لە مێزەكەی ڕاكێشا. لە پێشدا هەر مستێك و یەكی دیكە و ئەوجار وەك دەهۆڵكوتان یەك بە دوای یەكدا زرمەزرم لێی ڕاكێشا. "دەبێ بگۆڕدرێ، دەبێ بگۆڕدرێ." ئیدی گوێی لە چركەچركی كاتژمێرەكەی نەدەبوو. وای لێ هات دەستی وەژان كەوت، دەنگی نووسا و دیسان گوێی لە چركەچركی سەعاتەكەی بووەوە و هیچ نەگۆڕابوو. لەبەرخۆیەوە گوتی: "هەر ئەو مێزە و ئەو كورسییانە و ئەو تەختی خەوە و ئەو وێنەیە." ئینجا من من بە مێز دەڵێم مێز و بە وێنە دەڵێم وێنە و بە تەختی خەو دەڵێم تەختی خەوێ و خەڵكیش بە كورسی هەر دەڵێن كورسی. ئاخر بە ڕاستی بۆچی؟ فەڕەنسییەكان بە تەختی خەوێ دەڵێن "لیی" بە مێز دەڵێن تەبلێن و بە وێنە دەڵێن تابڵۆ و بە كورسی دەڵێن شێز و هەمووشیان لێك دەكەنەوە. چاینییەكانیش هەروەتر. لەبەرە خۆیەوە گوتی ئەی باشە بۆچی بە مێز ناڵێن وێنە. بزەیەكی هاتێ، پێكەنی تا دراوسێكەیان گرمەگرم لە دیوارەكەی دا و گوتی: "بێدەنگ بە." نەڕاندی و گوتی: ئەها جار ئەوە لێرەوە هەموو شتێك دەگۆڕێ. ئیدی تەختی خەوێی ناو نا "وێنە." گوتی ئیدی ماندووم. با بچمە نێو وێنەكەم. جا بەیانی تا درەنگانێك لە نێو وێنەكەدا مایەوە. ئەوجار گوتی باشە ئەی كورسییەكە ناو بنێم چی؟ ئینجا ئەویشی ناو نا سەعاتی زەنگوڵەدار. جا لە جێوبانەكەی هاتە دەرێ، جلوبەرگی لەبەر كرد و لەسەر سەعاتەكە دانیشت و دەستی لەسەر مێزەكە دانا. بەڵام چیتر بە مێزەكەی نەگوتەوە مێز، ئیتر ناوی نرابوو مافوور. ئینجا كابرا بەیانی لە وێنەكە هاتە دەرێ، جلوبەرگی لەبەر كرد و لەسەر مافووری بەر سەعاتە زەنگوڵەدارەكە دانیشت و بیری كردەوە چ شتێك ناو بنێ چی. تەختی خەوێی ناو نا وێنە. مێزەكەی ناو نا مافوور. كورسییەكەی سەعات و ڕۆژنامەكەی تەختی خەوێ و ئاوێنەكەی كورسی و سەعاتەكەی ناو نا ئالبوومی وێنەكان. كۆمێدییەكە ڕۆژنامە و مافوورەكە كۆمێد و وێنەكە مێز و ئاڵبوومی وێنەكانیشی ناو نا ئاوێنە. ئینجا:
من تەنیا دوعایەكم هەیە هیچ سەركردەیەكی سیاسیی كورد، بە گوللەی ڕژیم نەمرێ. لەبەر چەند هۆ: یەكەم: ئەو شانازییە بە دوژمنی كورد نەبڕێ كە كوردێكی كوشتووە. دووەم: ئەو بێهونەرانە لە نێو كورد نەبنە پاڵەوان. سێیەم: وێنەی ئەو بێهونەر و بێمایە و بێسەوادانە نەچێتە ڕیزی ڕێبەرانی شەهیدەوە. چوارەم: ئەوانە شەهید بن، ئیدی من ناتوانم جنێویان بدەمێ. https://t.me/RasoolSultanii
''کاروانی هیوا'' هۆندنەوە: ڕەسووڵ سوڵتانی خوێندنەوە: شنۆ مێهرپەروەر مونتاژ: ئیبراهیم رەسووڵزادە
без подписи
https://t.me/RasoolSultanii
لە سلێمانی شۆڕشەكەی شێخ مەحموود شكاوە و، خەڵك خۆپێشاندانیان كردووە و كاك دارای كوڕی دادە شیرین كە چووبوو شەكر بكڕێ، گیراوە و لە زیندانە و دادە شیرین هەموو ڕۆژێ دەستی سەرگوڵی كچی دەگرێ و دەچێ تا ئێوارێ لەبەردەرگای زیندانەكە دادەنیشێ بەشكم چاوی بە دارا بكەوێ. دارا دواتر پاش هەرەسی كۆماری كوردستان دەكەوێتە گەڵ بارزانییەكان و، دواتر دەوڵەتی عێراق دەیگرێ و بەڕێی ڕۆمادییەی دەكا. دارا دەچێتە پاڵ شۆڕشی بارزانییەكان و دادە شیرین ڕۆژێك بە خۆی و كچەكانیەوە دەچێ لە شاخ بیبینێ، لە گەڕانەوەدا، تەیارەی ئینگلیز بە ئاسمانەوە و سوپای عێراق لە زەوییەوە هێرشیان كردووەتە سەر كوردستان و ئەوانیش لە ترسان ڕێیان لێ هەڵە دەبێ و سنوور دەبەزێنن و دەچنە نێو خاكی توركیاوە، لەوێ ئەفسەرێكی تورك تەماح لە سەرگوڵی كچی دادە شیرین دەكا و بە بیانووی لێپێچینەوە لێكیان دادەبڕێ و لەگەڵ خۆی دەیبا. ماوەیەكی زۆر لە ئۆردووگایەكی توركان هەر چاوەڕێ دەبێ و كچە سۆراغی نییە. دەنگۆیەك دەبیستێ گۆیا كچە ویستوویەتی ڕا بكا و تەقەیان لێ كردووە و كوشتوویانە. ئیتر هەرچۆنێك بێ، بە یارمەتیی چەند كەسێك لەو ئۆردووگایە ڕا دەكەن لەگەڵ كچەكەی دیكەی و دێنەوە مەهاباد. لێرە كۆمار دامەزراوە. لەوێ یەكێك لەو ئەفسەرە فارسانەی لە كۆماری كوردستان بووە، دڵی دەچێتە سەر خەرامانی كچی دادە شیرین و، ئەفسەرە كوردەكانی كوردستانی عێراق دەنێرێتە خوازبێنی و دەیخوازێ. بەڵام پاش هەرەسی كۆمار، ئەو ئەفسەرە فریوی بانگەوازی لێبوردنی شا دەخوا و دەگەڕێتەوە تاران، كەچی لە سێدارە دەدرێ. خەرامان كوڕێكی لەو ئەفسەرە هەیە، بە ناوی باوكییەوە دەكا، كە ناوی فەرەیدوون بووە. شیرین بەهۆی ئەو نەوەیەوە لە مەهاباد دەگیرسێتەوە بەڵام پێیەكی لە تارانە لە ماڵی خەزووری خەرامان و پێیەكی لە بەغدایە. كاوەی كوڕی شیرین پاش هەرەسی كۆمار دەكەوێتە گەڵ شێخ ئەحمەدی بارزان، دارا لەگەڵ مەلا مستەفا دەچێتە سۆڤیەت.
ڕۆمانەكە ڕاستە بە ناوی دادە شیرینەوەیە و لە ڕاستیدا ژیان و چارەنووسی دادە شیرین دەگێڕێتەوە، بەڵام هەتا بەشی پێنجەم نایەتەوە سەر بەسەرهاتەكەی دادە شیرین. لەو چوار بەشەی یەكەمدا، شوێن و كات و بارودۆخی كۆمەڵایەتی و كولتووری و سیاسیی كوردستان و هەڵسوكەوتی دەسەڵاتی ڕەزاخان لەگەڵ خەڵكی كورد و پەرەپێدانی خوڕافات لەلایەن شێخ و مەلاوە لە نێو خەڵكی نەخوێندەوار و زوڵم و زۆری ئاغاوات و نەخوێندەواریی خەڵكەكە باس دەكات. گۆشەنیگای گێڕانەوەكە دەباتەوە ئەو كاتەی كە منداڵێكی پێنج شەش ساڵان بووە. ڕۆمانەكە تا كۆتایی لە گۆشەنیگای ئەو منداڵەوە دەگێڕدرێتەوە. منداڵێك، كە باوكەكەی خۆی بەردەستی كوێخا بووە. نووسەر بۆیە لە زمانی منداڵێكەوە دەیگێڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە هیچ ڕووداوێكدا و لە گێڕانەوەی هیچ كام لە ڕاستییەكاندا نەكەوێتە داوەریكردن و لایەنگری و دەمارگرژانە بڕیار نەدات و لایەنە هونەرییەكەی ڕۆمانەكە زیانی بەر نەكەوێت. ئەگەرچی حەكایەتبێژ لە تەمەنی شێست و دوو ساڵیدا بە دیتنی نەوەكەی دادە شیرین كتوپڕ دەگەڕێتەوە تەمەنی منداڵی. ئەو ڕۆژەی كە هەرایەك ساز دەبێت و ئەویش وەكوو منداڵەكانی دیكەی گوند خۆی بە كولانەی مریشكەكاندا دەكا و بەبێ ئەوەی گوێ بداتە هات و هاواری دایكی، پڕ دەداتە هێلكە و دەڕوا. دادە شیرین پشتەوئاوەژوو سواری گوێدرێژێك كراوە، سەر و برۆیان تاشیوە و لایەكی كراسەكەی لەبەری داڕنراوە. منداڵ هێلكەی پێدا دەدەن. هێشتا حەكایەتبێژ بۆی ڕوون نەكردووینەتەوە دادە شیرین كێیە و بۆچی ئەو بەڵایەیان بەسەر هێناوە. بەڵام ئیتر ئەوە یەكێك بووە لە نەریتە هەرە قێزەونەكانی كۆمەڵگەی پیاوسالاری خۆرافەپەرست، بۆ سزادانی ژن. دادە شیرین دایك و باوكی مردوون. سۆفی ئەحمەد داڵدەی دەدا و دەیكاتە كچی خۆی. كە وردە وردە دادەشیرین خۆی دادەڕێژێ و جوانییەكانی دەردەكەون، ئاغا بە سۆفی دەڵێ شیرین بنێرێتە ماڵی ئاغا بۆ بەردەستیی ئاغاژن. سۆفی ئەحمەد پێی ناخۆشە و دەڵێ ئاغا ئەو كچە هەتیو و بێكەسوكارە، خواهەڵیناگرێ. ئاغا تووڕە دەبێ. شیرین دەچێتە ماڵی ئاغا، بەڵام ئیدی ڕۆژ بە ڕۆژ پتر ئاغا دڵی دەكەوێتە سەری. دایكی ئاغا بەوە دەهری دەبێ و ڕقی لێ دادەگرێ. دایكی ئاغا پێی شەرم و شوورەییە ئاغا كچە ڕەعیەتێك بخوازێ. دایكی ئاغا واتە خانمەخان بۆ ئەوەی ڕێگە لەو كارە بگرێ، بیر لەوە دەكاتەوە دادە شیرین بێئابڕوو بكا. بۆ ئەو كارەش بەرنامەیەك دادەڕێژێ و ڕۆژێك كە سۆفی ئەحمەد و كوڕەكانی و دادە شیرین لە دەشتێ خەریكی بێستانن و، نیوەڕۆ دادە شیرین دێتەوە خۆی بشوا، كتوپڕ خانمەخان حاجی ورگە دەنێرێتە سەر دادەشیرین و هەرا دەنێتەوە كە بەڵێ حەسەن بەرازیان لەگەڵ دادە شیرین گرتووە و حەسەن بە كولانەدا خۆی دەرباز كردووە. بەو تاوانە دادە شیرین دەگرن و سەر و برۆی دەتاشن و، بە فتوانی باوە سەیی، پشتاوەژوو سواری كەری دەكەن و منداڵی لێ دەنگ دەدەن هێلكەبارانی بكەن. دادەشیرین هێلكەباران دەكەن و بە سواری كەرێ لە گوندەكە دەری دەكەن. بەڵام سۆفی ئەحمەد و كوڕەكانی پشتی تێناكەن، بگرە ماڵ و سیپاڵیان كۆ دەكەنەوە و دەپەڕنەوە بەری گەرمێنی كوردستان و لە پێنجوێن دەگیرسێنەوە. ماوەیەك دواتر حەسەن بەراز و سەعیدی دۆستی ڕەعنا خانم یاخی دەبن و دەچنە پاڵ یاخییەكانی شاخ، كە ئەوكات پێیان دەگوتن "چەتە". حەسەن دێتە داخوازیی دادە شیرین. دادە شیرین شووی پێ دەكا. حەسەن و سەعید شەوێك دەگەڕێنەوە گوندەكەی ماڵی ئاغا و بەسەر ماڵی ئاغادا دەدەن. دوو ڕۆژ پێشتر حەسەن بە دادە شیرین دەڵێ قەول بێ دوو ڕۆژی دی ملوانكەكەی ملی خانمەخانی دایكی ئاغات بە دیاری بۆ بێنم. ئەو شەوە ملوانكەكە لە ملی دایكی ئاغا دەردێنێ و بە دیاری بۆی دەباتەوە. لەو ماوەیەدا كە دادە شیرین و ماڵی بابە سۆفی تەرە و پەڕیوەی ئەودیو بوون، ئاغا پەیوەندیی لەگەڵ دادە شیرین هەر نەپساوە. ناوە ناوە پەیام و دەست و دیاریی بۆ دەنێرێ و جاروبارەش خۆی بزر دەكا و دەچێتە سەردانی. هەر بۆیەش پاش ئەو هێرشەی حەسەن و سەعید و چەتەكان بۆ سەر ماڵی ئاغا، ئیتر هەموو جارێ دادە شیرین ئاغا ئاگادار دەكاتەوە لە هێرشی چەتەكان. چەند ساڵێك دواتر دایكی ئاغا دەمرێ و دوای ئەو ئاغاش دەمرێ، بەڵام ئاغا وەسیەت بۆ كوڕەكەی دەكا ئاگای لە دادە شیرین بێ. پاش مەرگی ئاغا شەوێك دیسان یاخییەكان دێنەوە سەر ماڵی ئاغا، ئەمجارە دادە شیرینیشیان لەگەڵە. جلوبەرگی پیاوانەی كوردیی لەبەردایە. دەست دەداتە پاچ و پێمەڕە و دەڵێ دەمەوێ ئێسك و پرووسكی دایكی ئاغا لەگۆڕەكەی بێنمەوە دەرێ و بیهاوێمە بەردەمی سەگەل. باوەسەیی دێتەوە و حەدیس و قورئانی بۆ دەخوێنێ و ڕیوایەتی بۆ دەگێڕێتەوە كە ئەو كارە شەرعی نییە. دادەشیرین بەگژ ئەو و خەڵكەكەدا دێتەوە و دەڵێ: ئەی ئەو كاتی بوختانم پێ كرا و سووكایەتیم پێ كرا، بۆچی هیچ كامتان خواتان لەبیر نەبوو؟
دادە شیرن ڕۆمانێك، پڕ لە ژیانی بەشمەینەتیی ژنی كورد گێڕەوەی چیرۆك لە گۆشەنیكای یەكەم كەسەوە، وەك بڵێی یەكێك دانیشتبێ و بەشێك لە ژیانی خۆیمان بۆ بگێڕێتەوە، بەسەرهاتەكەمان بۆ دەگێڕێتەوە. هەر لە دێڕی یەكەمەوە باسی دوو كەسایەتیی ژنی نێو ڕۆمانەكە (ڕەعنا خانم و دادەشیرن) دەكا. ڕەعنا خانم خوشكی ئاغا و دادەشیرن كچە ڕەعیەتێكی بێكەس و بێ پشت و پەنا. لە تەمەنی شێست و دوو ساڵیی خۆیدا، بە دیتنی نەوەیەكی دادە شیرن شریتی بیرەوەرییەكانی هەڵدەكاتەوە. گێڕەوەی چیرۆك لە كۆڕێكی پرسە دانیشتووە و و شریتی قورئانەكە "فبای ئالائی لێتوكەزیبان..." دووپاتە دەكاتەوە و دەڵێ: "دەتگوت لە شریتێكی خەوشدار هەڵگیراوەتەوە و بەردەوام دووپاتەی دەكاتەوە." ئیتر حەكایەتبێژ، هەودای شریتی خەیاڵی دەگەڕێتەوە ئەو كاتەی كە منداڵێكی پێنج شەش ساڵان بووە. هەر لەو یەكەم دێڕانەدا بەشێك لە نەهامەتییەكانی ژیانی ئەو كاتی كوردستانمان بەو ڕستەیە بۆ دەخاتە ڕوو كە دەڵێ: "دایكم دەیگوت تەمەنت پێنج شەش ساڵان دەبوو، چونكە ئەو كات ناسنامە و شتی وا نەبوو". كات بە گوێرەی دەقەكە دەڵێ: سەرەتای حوكمەتی ڕەزا شا بوو، هێشتا ئاغاوات جێیان پێ لەق نەببوو". ڕەعنا خانم، خوشكی ئاغایە. كوڕێكی خۆش دەوێ بە ناوی سەعید. سەعید ڕەعیەتە. لێرەوە نووسەر سەرنجمان بۆ دوو چینی كۆمەڵ ڕادەكێشێ. ئاغاوات و دەرەبەگ كە بەخۆیان ڕەوا دەبینن دەستدرێژی بكەنە سەر ژن و كچی خەڵك، بەڵام ڕەعیەت داوای كچی ئەوان بكات دەبێ بیكوژن. پاش ئەوەی دەنگۆی پێكەوە بوونی ڕەعنا خانم و سەعید بڵاو دەبێتەوە و قسە لە زارێكەوە دەكەوێتە شارێك، لە ماڵان باس باسی ئەوانە: ""لە ماڵی سۆفی ڕەسووڵ باس باسی ئەوان بوو. وەك دەڵێن هیچی تێدا نەماوە". ئینجا سەر بادان "كوڕە، تۆ ئاگات لە چییە، لە گوێی گادا نوستووی! وا پێكەوە نووساون كە بۆ لێككردنەوەیان دەبێ ئاگریان لە بن كلكی بكەیەوە... مەلا سەعدوڵڵاش.." "یانی چۆن؟ كاری كچە لە كار ترازاوە یان دەیانەوێ ڕابكەن؟" "ڕابكەن؟ بۆ كوێ؟ ڕەعیەتی داماو كوێی هەیە. ڕەعیەتی لێقەوماو بچێتە هەر شوێنێك ئاسمان هەر ئەو ڕەنگەیە. ئەوانە وەك دانی هەرزن لە هەموو شوێنێكن. بچنە گەرمێن، بچنە موكریان، بچنە هەوشار ئەوانەی لێن. بچنە كوێ؟ وەشوێنیان دەكەون، دەیانكوژن. لەشكر و لەشكركێشییەكەی پێرارت لەبیر چووەتەوە؟ چیی نەمابوو لە عرووسیاتەوە لەشكر بێنن..." من وەبیرم نەدەهاتەوە، بەڵام وەكی دەیانگوت كوڕە ڕەعیەتێك لەلای هەوشار ژنە ئاغایەكی هەڵگرتبوو و ڕای كردبوو و هەرچی تڕ و تایەفەی ئاغای گۆرین و ئاغاكانی دیكەن وەشوێنی كەوتبوون و ئاخری لەسەر سنوورێ گرتبوویاننەوە و ئاگریان دابوون، بۆ ئەوەی ڕەعیەت تێبگەینن كە ڕەعیەت ڕەعیەتە و هەر شتە و سنوورێكی هەیە و لەو سنوور و كەوشەنەدا شتێك لە ڕۆژێ بەرێوە تاهەتا هەیە و ناگۆڕێ و ناشكێ و خوا پێنج پەنجەكەی وەك یەك نەخوڵقاندووە... جا خەڵك گەلێ شیعر و گۆرانییان بۆ ئەو ژن و پیاوە گەنجە هەڵبەست. (دادە شیرین). .... یونسی لە ڕۆمانەكانیدا، وێڕای پاراستنی لایەنی ئیستاتیكایی دەقەكەی و بەبێ ئەوەی بهێڵێ بكەوێتە نێو گەمەی دروشمدانەوە، وێنەیەكی دروست و ڕوونی ڕووداوە سیاسییەكانی ئەو كاتی زاڵ بەسەر كوردستاندا دەخاتە بەر دیدی خوێنەر. نووسەر بۆ ئەوەی لەو كاتانەدا بۆ ئەوەی لایەنی هونەریی ڕۆمانەكە زیان نەبینێ و زمان و كەشی دەقەكەی لە ڕۆژنامە و قسەوباسی ئاسایی سیاسی نزیك نەبێتەوە، بەتایبەتی كاتێك كە ئیتر ڕەخنە لە دۆخەكە دەگرێ یان وختێك لە دەستێوەردانی وڵاتان دەدوێ، بێلایەنانە دوور ڕادەوەستێ و وێنەی دەقاودەقی دیمەنەكەمان پێشان دەدا و داوەریكردن و هەڵسەنگاندنەكەی بە خوێنەر دەسپێرێ و بۆ ئەوەی بەجێ دەهێڵێ. (ئاغا سەعیدبەگ هاتەوە و لە خێزانی مەلا سەعدوڵڵا و كوێخاڕەحیمی ڕاسپارد و كۆڵێك درۆ و دەلەسەی پێكەوە نا، كە بەڵێ چووەتە لای فەرماندەی ساخڵەوێ و گوتوویەتی ئەو چاوەڕێیە بزانێ ئاخۆ قانوونی دەوڵەت چی دەكا و كاروبارەكان چۆن ڕاستەڕێ دەكا، ئەگینا هەر ئەوەندە بەسە سەری پەنجەی بجووڵێنێ و لە عێراق و موكریانەوە تفەنگچی بێن كە وا بكەن و وا بچێ و سەرهەنگ میرزا عەلیخانی فەرماندەی فەوج گوتوویەتی جارێ دەست ڕاگرێ و مەملەكەت مەملەكەتی قانوونی دەوڵەتە و قانوونی دەوڵەت خان و ڕەعیەت ناناسێ و هەموان لە هەمبەر قانووندا یەكسانن و كورتی ببڕینەوە ئامۆژگاریی كردبوو كە جارێ دەست ڕاگرێ.)
без подписи
без подписи
کۆڕی پرسەی هوماخانمی قازی
без подписи
ملتی، کە دولت و کشور مستقل ندارد، برد و باخت جام جهانی برایش مهم نیست. او نمۍتواند برای پیروزی تیم اشغالگران سرزمینش شادی کند یا از باختشان افسردە شود. چنین وضعیتی او را افسردە و در نتیجە بر مبارزەاش برای استقلال قاطع تر میکند. A nation without an independent state has little reason to care about winning or losing the World Cup. What meaning can the World Cup have for the Kurds? They cannot celebrate the victory of the teams of those they regard as occupying their homeland, nor can they feel saddened by their defeat. Such a situation leaves them feeling depressed and, as a result, makes them more determined in their struggle for independence. ڕەسووڵ سوڵتانی
کام ڕستەت بە دڵە و ڕەخنەت لە کام ڕستەیە؟ نە چاوئێشەم هەیە، نە نەخۆشیی خەڵک ئازاردان. ڕووی قسەم لەو ئەحمەقانە نییە کە ئێستاش وەکوو قالۆنچە، لەو مەنجەڵە شیاکەیەدا دەخولێنەوە کە بیست سی ساڵ لەوەپێش تێی کەوتوون و پێوەرەکانیان هەر هەمان پێوەرە سەقەتەکەی ساڵانن…
کام ڕستەت بە دڵە و ڕەخنەت لە کام ڕستەیە؟ نە چاوئێشەم هەیە، نە نەخۆشیی خەڵک ئازاردان. ڕووی قسەم لەو ئەحمەقانە نییە کە ئێستاش وەکوو قالۆنچە، لەو مەنجەڵە شیاکەیەدا دەخولێنەوە کە بیست سی ساڵ لەوەپێش تێی کەوتوون و پێوەرەکانیان هەر هەمان پێوەرە سەقەتەکەی ساڵانن و پێیان وایە پیاوی ژیر ئەوەیە سی ساڵ لە زەلکاوێکدا بچەقێ. ئەوانە بیستوچوار ساڵ لەوەپێش منیان چۆن دیتووە و چۆنیان لێ ڕوانیوم، ئێستاش هەر وام دەخوێننەوە، لە حاڵێکدا من وەک ئەوان لە مەنجەڵی شیاکەدا نەگیرساومەوە، بەڵکوو وەکوو مار سەد توێژم هاویشتووە و هێندەی تووکی سەری ئەژدادیان وشەم خستووەتە سەر قاقەز. هەڤاڵی هێژا میللەتەکەمان لە سەدەی ڕابردوودا هێندەی ئێستا نە هەڕەشەی توانەوەی لەسەر بووە، نە دەرفەتی خۆپێگەیاندنی هەبووە. دوژمنەکانمان لە سەدەی نۆزدە و بیستدا تەنیا لەشکر و چەکیان لە ئێمە پتر بوو. ئێستا ئەو چەک و تەکنۆلۆژییەی ئەوان هەیانە، مەودای سەد ساڵ پێش ئێمە کەوتوون. بەڵام ئەوەشتان لەبیر بێ، ئەو سەردەم سەد جار کۆمەڵکوژ کراین و کەس نەیبیست. ئێستا هەموومان دەنگمان بە دنیا ڕا دەگا و دوژمنان ناتوانن لە بێدەنگیی ڕەهادا بێکەسکوژمان بکەن. ...
без подписи
без подписи