tgindex
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک

Статистика

تیشک پابەندی پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەی ئاکادێمیک لەسەر کوردستانە. تیشک لە ساڵی ٢٠٢٢ لە وڵاتی ئاڵمان دامەزراوە، ئێمە بەستێنێکی لەبار بۆ ئاکادێمیسییەنەکان دەخوڵقێنین کە لێکۆڵینەوەکانیان وەکوو یەکەیەکی شیکاری تیشک دەخاتە سەر کوردستان contact us: @TISHK_CfKS

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
254
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
661
+1 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 097
40 постов
Вовлечённость
166,0%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 254
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
191
1/48двое суток
218
1/72трое суток
236

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • ✉️  پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕانی سیستمی جیهانی 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️  شاهۆ 📖 شاهۆ(٢٠٢٦): پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گۆڕانی سیستمی جیهانی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. لە پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ز، زۆرێک لە توێژەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێیان وابوو کە جیهان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بەرەو قۆناغێکی تاک‌جەمسەری ڕۆیشتووە. بەڵام گۆڕانکارییەکانی دوو دەیەی ڕابردوو، لە گەشەی خێرای ئابووریی چین و بووژانەوەی پێگەی ڕووسیاوە بگرە تاوەکو زیادبوونی کێشەی هێزە ناوچەییەکان و سەرهەڵدانی هاوپەیمانییە نوێیەکان، ئەم پرسیارەی لە هەموو کاتێک زیاتر هێناوەتە پێشەوە: ئایا جیهان بەرەو سەردەمی نەزمێکی چەندجەمسەری هەنگاو دەنێت، یان هێشتا لە چوارچێوەی نەزمێکی تاک‌جەمسەری بە ڕووکەشێکی جیاوازدا دەجووڵێت؟ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە تەنها باسێکی ئەکادیمی نییە؛ بەڵکو داهاتووی ئابووریی جیهانی، ئاسایشی نێودەوڵەتی، دیپلۆماسی، جەنگەکان، تەکنەلۆژیا و تەنانەت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی گەلان کاریگەر دادەنێت. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  فیقهی کەلاکخۆرەکان (کاتێک میحراب دەبێتە قەسابخانە و مەلا دەبێتە جەللاد) 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️  کامەران محەممەد 📖 محەممەد، کامەران(٢٠٢٦): فیقهی کەلاکخۆرەکان (کاتێک میحراب دەبێتە قەسابخانە و مەلا دەبێتە جەللاد). بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. ئەی ئەو مەخلوقە بچووکەی کە لەناو پۆشاکێکی پیرۆزدا خۆت حەشار داوە و وا دەزانیت کلیلی بەهەشت و دۆزەخت لە گیرفاندایە، چەند جێگەی پێکەنین و گریانە کە مێروویەکی سەر ئەم گۆی زەوییە، بە ناوی بەدیهێنەری گەردوونەوە بڕیار لەسەر (پیسی و خاوێن)ی مرۆڤەکانی تر بدات. تۆ دەڵێیت ئێزیدییەکان گڵاون؟ وەرە با بە زمانی عەقڵ پێت بڵێم کە هیچ پیسییەک لەوە قێزەونتر نییە کە مێشکت پڕ بێت لە خەیاڵی خوێن ڕشتن و زمانت وەک چەقۆیەکی ژەنگاوی بێت بۆ بڕینی گەرووی دراوسێکانت. پیسی لای خودا، نەبوونی دەستنوێژ نییە، بەڵکو ئەو ڕقە ڕەشەیە کە وای لێکردوویت نەتوانیت شکۆی مرۆڤ لەناو چاوی کەسێکی جیاوازدا ببینیت. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  سیاسەتی ئەخلاقی کردنەوەی سیاسەت: قاسملوو و ئاریستۆ 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️  ڕێباز ڕۆژهەڵات 📖 ڕۆژهەڵات، ڕێباز(٢٠٢٦): سیاسەتی ئەخلاقی کردنەوەی سیاسەت: قاسملوو و ئاریستۆ. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. پێشەکی: کاتێک ئەخلاق دەبێتە سیاسەت لە مێژووی بیرکردنەوەی مرۆڤدا، کەم پرسیار هەیە وەک پەیوەندی نێوان ئەخلاق و سیاسەت ئەوەندە مشتومڕی لەسەر کرابێت. هەندێک سیاسەت بە هونەری بەدەستهێنانی دەسەڵات دەزانن، هەندێکی دیکە بە هونەری پاراستنی دەسەڵات و هەندێکی تریش بە هونەری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا. بەڵام لەنێوان ئەم هەموو پێناسە جیاوازانەدا، هەمیشە دەنگێک هەبووە کە دەیگوت: سیاسەت بێ ئەخلاق، تەنها شێوازێکی ڕێکخراوی هێزە. ئەم دەنگە لە یۆنانی کۆن بە زمانی ئاریستۆ دەنگی داوە، و دوای نزیکەی دوو هەزار ساڵ، لە کوردستان بە ڕیتۆریکی قاسملوو دووبارە گوێبیستی بووین. ئەگەرچی ئەم دوو بیرمەند و سەرکردەیە لە دوو سەردەمی تەواو جیاوازدا ژیاون، بەڵام هاوبەشییەکی قووڵیان هەیە: هەردووکیان باوەڕیان وابوو سیاسەت تەنها بۆ دەسەڵات نابێت، بەڵکوو بۆ چاکەی مرۆڤ و کۆمەڵگەیشە. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  “کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ” (خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ڕەشەشەو و سەبازانی ون) 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️  ئارام کەیخوسرەوی 📖 کەیخوسرەوی، ئارام(٢٠٢٦): “کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ”(خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی ڕەشەشەو و سەبازانی ون). بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی، لە مێژووی بزاڤی سیاسیی کوردستاندا کەسایەتییەکی ناسراو و ناوازەیە، بێجگە لە تێکۆشان، فیداکاری و شۆڕشگێڕییەکەی، ڕووداوێکی کارەساتبار ژیانی سیاسیی بەڕێزیانی زیاتر خستووەتە بەر چاو. تێرۆری ناجوانمێرانەی مامۆستا لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، دۆخێکی تایبەتی بۆ دروست کردووە؛ ئەو ساڵانێکە هاوكات شاهید و هاوکاتیش قوربانییە. واتە ئەو کەلێنەی زۆرجار لە نێوان شاهید و قوربانیدا هەیە، لە تێرۆری دژەمرۆییانەی مامۆستادا لە یەک خاڵ و لە یەک مرۆڤدا کۆ بووەتەوە. مامۆستا هەم قوربانییە و هەمیش شاهید، واتە خۆی گێڕەرەوەی ئەو کارەساتەیە کە بە گیان و ئێسک ئەزموونی کردووە. بۆیە کاتێک دەنووسێت: 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 23 июл.2 34724

    ✉️  لە یەکەم چاوپێکەوتنەوە تا یادی هەمیشەیی دوکتور قاسملوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  کامران ئەمین ئاوە ساڵەکان زۆر زوو تێپەڕ دەبوون و بەپێی جیاوازیی بیر و هزر و سیاسەتەکانی حیزبی توودەی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئێران و بەتایبەتی ڕوودانی ئینشعابی پەیڕەوانی کۆنگرەی چواری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٥٩، پێوەندییەکانی حیزبی توودە و دیموکرات تا دەهات ئاڵۆزتر دەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش کاتێک ڕێبەران و کادرەکانی حیزبی توودەی ئێران لە ساڵی ١٣٦٢ کەوتنە ژێر زەبری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ژمارەی ٩٠ی “کوردستان” لە بانەمەڕی ١٣٦٢ کە لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانیش بڵاو ببووەوە، ئەم هێرشەی مەحکووم کرد و نووسی:”ئێستا کە دامودەزگای ... 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 22 июл.2 89029

    ✉️  قاسملووم چۆن بینی؟ 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  عەلی مازووجی 📖 مازووجی، عەلی(٢٠٢٦): قاسملووم چۆن بینی؟. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. بۆ من، د. عەبدولڕەحمان قاسملوو یەکێک بوو لە گرنگترین کەسایەتییە سیاسییەکانی سەدەی بیست لە کوردستان. ئەو، وەک هەر مرۆڤێکی دیکە، هەڵەی هەبوو، بەڵام توانای ئەو لە بیرکردنەوەی ستراتیژی، دیپلۆماسی و ناساندنی پرسی کورد بۆ جیهان، جێگای تایبەتی بۆی هێشتووەتەوە. باشترین ڕێگا بۆ ڕێزلێنان لە یادەوەریی ئەو، ئەوەیە کە هەم دەستکەوتەکانی و هەم هەڵەکانی بە چاوێکی ڕەخنەگرانە بخوێنینەوە، تاکو نەوەکانی داهاتوو سوودی لێ وەربگرن. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 21 июл.1 53714

    ✉️  ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  هاوڕێ 📖 هاوڕێ(٢٠٢٦): ئەو ڕۆژەی باوکم پارووە نانەکەی بۆ قووت نەدرا. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. و ئەمڕۆ، لە ڕێگەی هزر و ڕێبازێکەوە کە هێشتا پرسیار دروست دەکات، گفتوگۆ دەخوڵقێنێت و مرۆڤ ناچار دەکات لە داهاتووی کوردستان وردتر بڕوانێت. لەو ڕۆژە ڕەشەدا، سێبەری ڕەشی ڕەشەکوژیی دەوڵەتی، کوردستانی کردە شەوەزەنگ. هەندێک جار، مەرگ دەتوانێت جەستەی ڕێبەرێک لە گەلەکەی بستێنێت، بەڵام ناتوانێت ئەو پرسیار و بیرۆکانە بکوژێت کە لە مێشکی نەوەکاندا چێنراون. قاسملوو ڕۆیشت، بەڵام پرسیاری قاسملوو، هزری قاسملوو و خەونی گەلێک کە خەباتی بۆ دەکرد، هێشتا ماوە. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 21 июл.1 62835

    ✉️  شار ڕەشپۆش بوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  ناسر ساڵحی ئەسڵ 📖 ساڵحی ئەسڵ،ناسر(٢٠٢٦): شار ڕەشپۆش بوو. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. لە بەرەبەری ٣٧ ساڵەی ساڵیادی تیرۆرکردنی یەکێک لە شازترین ڕێبەرانی نەتەوەی کورد، د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو داین. دوکتۆر قاسملوو کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچە و جیهان، دیپلۆماتێکی شارەزا و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو، ڕێبەرێکی ئاشتیخوازی نەتەوەی کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. بۆیە تاریکپەرستان و پیاوکوژانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە بەرانبەر بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەریی حیزبەکەی قاسملوو دەستەوەستان بوون، پەنایان بۆ فرتوفێڵ برد و لە ڕێگای ئاشتی و وتووێژەوە پێغەمبەری ئاشتییان لە سەر مێزی وتووێژ شەهید کرد. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خەیاڵی دەکرد بە تیرۆرکردنی دوکتۆر قاسملوو کۆتایی بە حیزبی ڕێبەری بزووتنەوەی میللیی دێموکراتیکی گەلی کورد و گوتاری کوردایەتی و خەبات بۆ ماف و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنێ، بەڵام کاتێک دوکتۆر سەعید شەرەفکەندی، ئەو خەباتگێڕە ڕاستەقینەی دێموکرات و ئەو جێنشینە لێوەشاوەی شەهید دوکتۆر قاسملوو، گیانێکی نوێی بە بەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کردەوە و پەردەی بێ‌هیوایی دڕی و نەیهێشت بێ‌قاسملوویی بە حیزبەوە دیار بێ، هاتن بە بڕیارێکی نامرۆڤانە و بە کردارێکی جینایەتکارانە لە وڵاتێکی دێموکراتیکدا بە شەهیدکردنی کاک سەعیدی پێشمەرگەکان، مۆرێکی دیکەی ڕیسوایییان بە نێوچاوانی ڕەش و پڕ لە غەدر و جینایەتی خۆیانەوە نا. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 21 июл.1 39335

    ✉️  قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش! 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  برایم لاجانی 📖 لاجانی،برایم(٢٠٢٦): قاسملووی کوردان و هەموو ئەوانی تریش!. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. ٣٧ ساڵ پاش تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، فەلسەفە و میراسی سیاسیی ئەو، هێشتاش بە چەشنێکی بەرچاو هەروا هاوچەرخ و ئاکتوێل ماوەتەوە. ئەگەرچی ناوبراو لەناو کورداندا وەک یەکێک لە ڕێبەرانی مەزنی بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد چاوی لێ دەکرێ، بەڵام هێنانەخواری قاسملوو بۆ ئاستی سیمایەکی بەتەنیا کوردستانی، هەموو پەیام، جەوهەر و ڕوانگەی سیاسیی ناوبراو لە خۆی ناگرێ. ئاخر ئەو نەک هەر بەتەنیا هی کورد و کوردستان، بەڵکو هی هەموو ئەوانەیە کە لەو بڕوایەدان ئاشتی و سەقامگیریی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لەسەر بناخەی دێموکراسی، کەرامەتی ئینسانی و پلۆڕالیزمی سیاسی دابین و دەستەبەر دەکرێت.بۆ گەلی کورد قاسملوو ڕەمزی ئیرادەی خەباتگێڕانەی لەشکاننەهاتووی نەتەوەیی، بۆ دێموکراتەکان سەرمەشقی سیاسەتوەرزییەکی بەپرنسیپ، بۆ ئەوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، نوێنەری میانڕەویی، بەڵام دوور لە خۆبەدەستەوەدان، بە ئەژمار دەهات. پڕۆژەی ئەو سنوورەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی تێ دەپەڕاند، گەڵاڵە و پڕۆگرامێک بوو بۆ بنیاتنانەوەی سەرلەنوێی ئێران وەک دەوڵەتێکی دێموکراتیک کە لەوێدا، فرەگەلی و فرەفەرهەنگی ببنە سەرچاوەی سەقامگیریی سیاسی، نەک مایەی کێشە و ململانێ. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 20 июл.1 55117

    ✉️  د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  ئارتین حەمدی 📖 حەمدی،ئارتین(٢٠٢٦): د. عەبدولڕەحمان قاسملوو؛ لە نێوان بیر، گوتار و کرداردا. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. پێشەکی ٢٢ی پووشپەڕ تەنیا ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆر و شەهیدبوونی د. قاسملوو نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆژە فکری و سیاسییەی کە ئەو دایڕشتبوو. پڕۆژەیەک کە ئامانجەکەی گواستنەوەی پرسی کورد بوو لە قۆناغی بەرگریی سەرەتایی و مانەوەوە،  بەرەو قۆناغی دەرکەوتنی سیاسی، دامەزراوەسازی و بەشداریکردن لە بڕیاردانی چارەنووسدا. کورتکردنەوەی د. قاسملوو لە وێنەی قوربانیی تیرۆردا، ئەگەرچی ڕەهەندێکی حاشاهەڵنەگری مێژووە، بەڵام ناتوانێت قەبارەی ڕاستەقینەی ڕۆڵ و میراتەکەی بە تەواوی دەربخات. ئەو پێش ئەوەی قوربانی بێت، ڕۆشنبیرێکی ئۆرگانیک، سەرکردەیەکی سیاسی، دیپلۆماتێکی نێودەوڵەتی و بکەرێکی ستراتیژی بوو؛ کەسایەتییەک کە بیر، گوتار و کرداری لە یەک پڕۆژەی یەکگرتوودا کۆ کردبووەوە. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 20 июл.1 33315

    ✉️  ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  حوسێن بەخشی 📖 بەخشی،حوسێن(٢٠٢٦): ئەو شەوە ڕەشەی هاوڕێ کۆنەکان بۆ دوکتۆر قاسملوو گریان. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. یەکەمجار کە گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ١٣٥٢ و ١٣٥٣ی هەتاوی کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان گیرام. کاک عەزیزی یوسفییش کە لە زیندان هاتەوە، باسی دوکتۆر قاسملووی بۆ دەکردم. لە ڕێوڕەسمی ناشتنی کاک عەزیزی یوسفی لە ١٩ی جۆزەردان کە جارێکی دیکە گیرامەوە، دیسان لە زیندان گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو. جگە لەوە، لە زمانی کاک سدیق خاتەمیش کە مامی دایکم بوو و ١٢ ساڵ لە زیندان بوو، هەمدیسان گوێم لە ناوی دوکتۆر قاسملوو بوو. بەڵام تا چەند مانگ پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٣٥٧، دوکتۆر قاسملووم نەدیبوو. دیداری یەکەمی من لەگەڵ دوکتۆر قاسملوو دەگەڕێتەوە بۆ زستانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی. ئەو کاتەی بەختیار لەسەر کار بوو، بەهۆی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە، دوکتۆر قاسملووم بۆ یەکەمجار لە ماڵی دوکتۆر خوسرەوی بینی. کۆمیتەی زاگرۆس تازە گەڕابووەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دیارە ئەو کاتە ناوی نهێنیی «کاک شەریف» بوو، بەڵام من نەمدەزانی کێیە. لە دوکتۆر خوسرەویم پرسی: «ئەوە کێیە؟». سەڕەڕای نهێنیبوون، چونکە لەگەڵ دوکتۆر خوسرەوی زۆر دۆست بووین و نێوانمان خۆش بوو، لێی نەشاردمەوە و گوتی: «ئەوە دوکتۆر قاسملوویە». 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 19 июл.1 31247

    ✉️  خودکارەکەی قاسملوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  خەبات ڕەسووڵی 📖 ڕەسووڵی،خەبات(٢٠٢٦): خودکارەکەی قاسملوو. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. دوکتۆر قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پوورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی  ئەژی.  نزیکە لە سەقز و ئەو زوو زوو ئێت بۆ ماڵمان. ڕۆژێکیان کە هاتبوو، وتی: شەوی سێشەممە پێشمەرگە هاتوونەتە دۆزەخ دەرە. خۆزگەم بە خۆی پێشمەرگەی بینیوە. ئەزانم تۆ زۆرت پێشمەرگە بینووە و ڕەنگبێ پێت سەیر بێت، ئەڵێم من قەتم پێشمەرگە نەبینووە. هێمن وتی: پێشمەرگەکان ڕێک هەر وەک ئێمەن، تەنیا ئەوان پیاو و ژنی گەورەن و چەکیان پێیە. یەکێک لە پێشمەرگەکان خودکارێکی دابوو بە هێمن و وتبووی ئەوە خودکاری قاسملووە، بۆ تۆ. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  سۆسیالیستی فەرنجیپۆش 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  عەلی لەیلاخ 📖 لەیلاخ،عەلی (٢٠٢٦): سۆسیالیستی فەرنجیپۆش. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.  لە «کۆمیدیای خودایی»ی دانتێدا، کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، دانتێ ئالیگیری (١٢٦٥-١٣٢١)ی شاعیری ئیتاڵیایی، یەکەم پلەی «بەرزەخ»ی خۆی بە ناوی «لیمبۆ»وە بۆ کەسانێکی وەک ئەفلاتوون، سوقرات، یولیۆس سزار، ئیبن سینا و سەلاحەدینی ئەیووبی و… تەرخان کردووە. لە ڕوانگەی دانتێوە، ئەم ناودارانە ئەگەرچی مەسیحی نەبوون، بەڵام مرۆڤی شەریف و ژیر بوون کە شایانی ئەو پلە و پایەیەن. دەتوانین بڵێین چینی “لیمبۆ”ی دانتێ ئەو دەستەبژێرانەن کە میراتی مرۆڤایەتین و چوونەتە ناخی مێژووەوە. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  ڕووخساری بەئۆبێکتکراو 🌐 بلاگی ژیانەوە ✍️  دانا حەمید 📖 حەمید، دانا(٢٠٢٦): ڕووخساری بەئۆبێکتکراو. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. ڕۆژانە کە پەنجەکانمان بەسەر شاشەی مۆبایلەکانماندا دەخشێنین و دەیبەین، بەناو لێشاوێک لە وێنە و ڤیدیۆدا تێدەپەڕین. سەدان ڕووخسار لە هەردوو ڕەگەز، پیر و گەنج دەبینین؛ ڕووخساری پڕ لە ئازار، خۆشڕوو و پڕ لە ئومێد، گەنجێکی بێهیوا، یان دایکێکی ماندوو. بەڵام با ڕاستگۆ بین، چەند جار ئەو ڕووخسارانە دەمانوەستێنن؟ چەند جار لە بینینی چاوی مرۆڤێکی تردا ئەو هەستەمان بۆ دروست دەبێت کە ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەری؟ وەڵامەکە تاڵە: زۆر کەم. ئێمە تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووین؛ نەخۆشیی گۆڕینی مرۆڤ بۆ «شت»، یان ئەوەی پێی دەوترێت بەئۆبێکتکردنی ڕووخساری ئەویتر لە سەردەمی ئەمڕۆدا. لە بنەڕەتدا، ڕووخسار تەنیا گۆشت، پێست و ئێسک نییە، بەڵکوو دەروازەی مرۆڤبوونە. بە دەربڕینە لیڤیناسیەکە، کاتێک سەیری ڕووخساری کەسێک دەکەیت، ئەو نیگایە وەک بانگەوازێکی بێدەنگە کە پێت دەڵێت: «من هەم، ئازارم مەدە، ڕێزم بگرە و بەشی خۆمم لە ماف و شتەکان پێبدە». 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  مرۆڤێک بە پێوە 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  م. ئەحمەدی 📖 ئەحمەدی، م (٢٠٢٦): مرۆڤێک بە پێوە. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گرنگترین کەسایەتیی ژیانی شەخسی، پیشەیی و سیاسیم بوو. کاتێک لە ١٣ی ژووئیەی ١٩٨٩دا تیرۆریان کرد، من بە مەئمووریەت ڕۆیشتبوومە مەراکش. لە کورتەهەواڵەکانی «ئار. ئێف. ئێی»دا دووپاتیان کردەوە کە «سێ بەرپرسی باڵای کوردی ئێران لە کاتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە ڤییەندا کوژراون.» دەستبەجێ زانیم کە مەبەست دکتۆر قاسملوو و هاوڕێکانیەتی. لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی دکتۆر قاسملوو لە پاریس، سەرەخۆشی و بەتایبەت پەیامی هاوخەمیی خۆمم لە ڕێگەی کوشنێرەوە بۆ هێلێن، هاوسەری دکتۆر، نارد. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • ✉️  دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  زاهیر محەمەدی 📖 محەمەدی، زاهیر(٢٠٢٦): دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. هێندێک ڕووداو پێش ئەوەی ببنە مێژوو، دەبن بە تاقیکردنەوەی ویژدان. لەو ساتانەدا، ناکۆکیی سیاسی و سنووری تەنگی حیزبایەتی وەک بەفر بە بای وادا دەتوێنەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە مرۆڤ، بیرەوەری و نیشتمانە. تیرۆری دکتۆر قاسملوو لە ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩، یەکێکە لەو ڕووداوانە. ئەو گوللانەی لە ڤیەن تەقێنران، تەنیا گیانی سەرکردەیەکی سیاسییان نەسەند، بەڵکو گەلێک دڵیان هەژاند؛ تەنانەت دڵی ئەوانەش کە ساڵانێک بوو زیز بوون. ئەوەی دەیخوێننەوە گێڕانەوەی چیرۆکی تیرۆری دکتۆر قاسملووە لە زمانی پیاوێکەوە کە لەمێژبوو سەنگەری گواستبۆوە، بەڵام لە نیوەشەوی ١٣ی تەممووز کاتێک هەواڵەکەی بیست، تا بەیانی لەگەڵ هاوڕێکانی بۆی گریا. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 16 июл.1 70627

    ✉️  بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  کەماڵ حەسەنپوور 📖 حەسەنپوور، کەماڵ(٢٠٢٦): بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. کاتێک یەکەم خۆپیشاندانی دژی ڕێژیمی پاشایەتی لە شارەکەمان دەستی پێکرد، من تەمەنم ١٦ ساڵ بوو و لەگەڵ بەشداریی لەو خۆپیشاندانەدا، لە هەموو خۆپیشاندانەکانی دواتریشدا بەشدار بووم. کاتێک شۆڕش لە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ سەر کەوت، ئەگەرچی لە شۆڕشدا بەشدار بووم و ئاواتم ئازادی و دێموکڕاسی بوو، بەڵام هێشتا ڕێبازێکی سیاسی تایبەتم هەڵنەبژاردبوو، بەڵام کەسایەتییە هونەری و وەرزیشییەکانی پێشوو کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا، جێگای خۆیان دا بە تاهیر تۆفیق، محەممەد جەزا، هۆمەر دزەیی، شوان پەروەر، مەلا ئاوارە، سمایل شەریفزادە تاد. هەڵبەت دەبێ ئەوەش بڵێم لەناو هاپۆلەکانمدا ئیواش هەبوون کە قارەمانەکانیان ئەنوەر خۆجەی ئاڵبانی، ویکتۆر خارای شیلیایی و چیگێڤارای ئارژانتینی بوو. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 15 июл.1 49945

    ✉️  کۆدیکسی ئەخلاقیی چەک؛ دێلوژنی ئایدۆلۆژیا و تراسێندێنسی ئاگایی لای دکتۆر قاسملوو 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  شاهۆ حوسێنی 📖 حوسێنی، شاهۆ(٢٠٢٦): کۆدیکسی ئەخلاقیی چەک؛ دێلوژنی ئایدۆلۆژیا و تراسێندێنسی ئاگایی لای دکتۆر قاسملوو. پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. ئەم وتارە لە ژێر تیشکی ئەم تایتڵەدا، هەوڵ دەدات بە شێوازێکی فینۆمینۆلۆژیک دەور و نەقشی ئاگایی لە ئەندێشەی دکتۆر قاسملوودا شی بکاتەوە. لێرەدا دەپڕژێینە سەر ئەو پرسیارە گەوهەرییەی کە چلۆن قاسملوو پێشمەرگەی لە ئۆبژەیەکی ملکەچ، کەرەسە و گوێ‌ڕایەڵی ناو مەکینەی شەڕ، دەگۆڕێت بۆ سوژەیەکی وشیار، ئەخلاقی و مێژوویی؟. هەروەها دەکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن ئەم جیاوازییە فیکرییە، ئەندێشەی ئەو لە فۆرم گەلی دوگم و تۆتالیتاریستانەی شۆڕش جیا دەکاتەوە و دەیگەیەنێتە ئاستی مانیفێستۆیەکی مۆدێرن بۆ ڕەسەنایەتیی ناسنامەی کوردی کە تێیدا خەباتی نەتەوەیی، بەها نەتەویی و مرۆییەکانی خۆی دەردەخات؟. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube

  • 14 июл.1 517312

    ✉️  ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە 🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️  فاتح سەعیدی 📖 سەعیدی، فاتح(٢٠٢٦): ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە.پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. دۆخی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و ئازادبوونی باشووری کوردستان بووە هۆی ئەوە بەرەبەرە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دیو و ئەو دیو توندوتۆڵ بێتەوە. هەموو کەسوکاری نەنکم لە پێنجوێن و سلێمانی دەژیان. لە کۆڕەوەکەشدا، ماڵی باوەگەورەم لە بانە بەشێک لەو خزمانەی لەخۆ گرتبوو کە بەناچاری ڕوویان لەم دیو کردبوو. شوانە هاوتەمەنی من بوو و لەبیرمە لە کۆڵان ئەو بە کایەی دەوت یاری و لە جیاتی هێڵەرماسی سوورەوکراو حەزی لە پەتاتە دەکرد. ئەو کاتە نەمدەزانی ئەم جیاوازییە بچووکانەی زمان و تام، سەرەتای ناسینی جوگرافیایەکی دابەشکراون کە دواتر لە لاپەڕەی کتێبەکاندا مانا قووڵەکەییم دۆزییەوە. دوای ڕاپەڕین کاسبکارەکانی ئەو دیو بۆ مەعاملە و تجارەت دەهاتن بۆ ئەم دیو و جارێکیان، ساڵی بەفرە زۆرەکە، چەند کەسیان کە نەیاندەتوانی بپەڕێنەوە، لە دیوەخانەکەی ماڵی باوەگەورەم بۆ چەند هەفتە مابوونەوە. ئەرێ! دەبێ هەر ئەو سەردەمانە بێ کە مام وێنس منی دەنارد لە ماڵی شەپۆل سیغاری سومێری بۆ بکڕم و منیش لە کاتی دۆمینەکردنیاندا بە پاکەتەکەی کایەم دەکرد. 🔍بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکەن. #گۆڤاری_تیشک #ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات 🔍 Web 📷 Instagram 🌐 Whatsapp ✉️ Telegram 🎮 Facebook 🐣X 📹 Youtube