Perrenûs
Статистикаپەڕەنووس: مەکۆی نیشتمانپەروەران ـ سەکۆیەک بۆ خزمەتکردنی کوردستان و کورد ـ لاپەڕەیەک بۆ گەیاندنی زانیاری و پەرەپێدان بە هۆشیاریی تاکی کوردستانی. بۆ پەیوەندی: @Kar1kurdistani
- Последний пост
- 7 авг. 2025 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
📝 پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە ✍ ئازاد سەڵواتی پێشەکی ئەم پڕۆژەیە کە کەم یا زۆر هەندێک جار هاتووەتە بەر باس، بۆ ئەم هەلومەرجەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێویستییەکی جیددی دەبینم کە دەتوانێت هێزی تاکەکان و گرووپە بچووکەکان لە قاڵبێکی گەورەتردا بخاتە خزمەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. پڕۆژەی پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە! ١ـ پێشەکی و فەلسەفەی پڕۆژەکە لە قۆناغێکی چارەنووسسازی مێژوویی و لە بۆشایییەکی سیاسیی بەرچاو لە نوێنەرایەتیکردنی گشتیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێویستیی دامەزراندنی سەکۆیەکی نیشتمانیی سەربەخۆ و کاریگەر دێتە ئاراوە. لە کاتێکدا حیزبە سیاسییەکان ئەرکی خەباتی ڕێکخراوەیییان لە ئەستۆیە، جێگەی دامەزراوەیەکی فراوانتر کە نوێنەرایەتیی پسپۆڕان، کەسایەتییە مەدەنییەکان و دەنگە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بکات، بە بەتاڵی ماوەتەوە. میکانیزمی پێکهاتنی پارلەمانی تاراوگە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی گشتی نییە، بەڵکوو لەسەر بنەمای بانگهێشتکردن و کۆدەنگی لەسەر کەسایەتییە خاوەن پێگە و پسپۆڕەکانە. ئەم ئەنجومەنە ئامانجی ئەوە نییە ببێتە بەدیلی حیزبە سیاسییەکان، بەڵکوو وەک باڵێکی ڕاوێژکاریی ستراتیژی و تەواوکەر بۆ "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان" یان هەر بەرەیەکی نیشتمانیی دیکە کار دەکات. ٢ـ دیدگا و ئەرک (Vision & Mission) ـ دیدگا (Vision): بوون بە مەرجەعێکی سیاسی، فیکری و ستراتیژیی باوەڕپێکراو بۆ دۆزی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت لە داڕشتنی نەخشەڕێی نیشتمانی بەرەو داهاتوویەکی دێموکراتیک و مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان. ـ ئەرک (Mission): پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاسپاردەی پسپۆڕانە و بابەتییانە بە ناوەندی بڕیاری سیاسیی ڕۆژهەڵات (حیزبەکان)، دروستکردنی لۆبیی نێودەوڵەتی، بەهێزکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندی سیاسی و داڕشتنی سیاسەتی گشتی لە بوارە جیاجیاکاندا. ٣ـ ئامانجە سەرەکییەکان ٣ـ١ـ پێشکەشکردنی ڕاوێژی ستراتیژی: شیکردنەوەی بارودۆخی سیاسیی ئێران، ناوچەکە و جیهان و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی کردەیی بە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکان بۆ بڕیاردانی گونجاو. ٣ـ٢ـ داڕشتنی سیاسەتی گشتی (Policy Making): کارکردن لەسەر پرۆژەیاسا و نەخشەڕێگە بۆ بوارەکانی وەک: پەروەردە، ئابووری، مافەکانی ژنان، ژینگە، سیستەمی دادوەری، و ... بۆ قۆناغی دوای گۆڕانکاری. ٣ـ٣ـ لۆبی و دیپلۆماسیی پارالێل: بنیاتنانی تۆڕێکی بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ پەرلەمانەکان، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی دۆزی ڕۆژهەڵات و بەدەستهێنانی پشتیوانی. ٣ـ٤ـ یەکخستنی تواناکان: کۆکردنەوەی پسپۆڕان و کەسایەتییە ئەکادیمی، سیاسی و مەدەنییەکان لەژێر یەک چەتردا بۆ کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ خزمەتی دۆزی نەتەوەیی. ٣ـ۵ـ پاراستنی کێیەتی و زمان: کارکردن بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی کولتووری و پەروەردەیی نوێباو کە کێیەتیی نەتەوەیی بپارێزێت و گەشەی پێ بدات. ٤ـ پێکهاتە و ئەندامەتی: پارلەمانەکە لە نزیکەی ١٢٠ بۆ ١٥٠ ئەندام پێک دێت کە نوێنەرایەتیی توێژە جیاوازەکان دەکەن. چۆنیەتیی هەڵبژاردنی ئەندامان: ٤ـ١ـ دەستەی دامەزرێنەر: لە قۆناغی یەکەمدا، "دەستەیەکی دامەزرێنەر" پێک دەهێنرێت کە لە ٧ بۆ ١١ کەسایەتیی دیاری بێلایەن و جێی ڕێزی هەموو لایەک پێک دێت. ئەرکی ئەم دەستەیە دیاریکردنی پێوەرەکان و ئامادەکردنی لیستی سەرەتایی پاڵێوراوانە. ٤ـ٢ـ بانگهێشت و کۆدەنگی: دەستەی دامەزرێنەر، لەسەر بنەمای پێوەرەکان، لیستی کەسایەتییەکان ئامادە دەکات و بە شێوەی فەرمی بانگهێشتیان دەکات. هەوڵ دەدرێت هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای "کۆدەنگی" (Consensus) بێت. پێوەرەکانی ئەندامەتی: - پسپۆڕی و شارەزایی: خاوەن بڕوانامەی باڵا یان ئەزموونێکی دەوڵەمەند بێت لە بوارێکی دیاریکراودا (یاسا، ئابووری، سیاسەت، کۆمەڵناسی، میدیا، هونەر، و ...). - پێگەی کۆمەڵایەتی: کەسایەتییەکی ناسراو و جێی ڕێز بێت لەنێو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ـ باوەڕبوون بە پرەنسیپەکان: باوەڕی پتەوی بە دێموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، یەکسانیی جێندەری و چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کوردستان هەبێت. - سەربەخۆیی: پێویستە ئەندامان لە بڕیارەکانیاندا سەربەخۆ بن، تەنانەت ئەگەر ئەندامی حیزبێکیش بن، وەک کەسایەتییەکی پسپۆڕ بەشدار دەبن نەک وەک نوێنەری حیزب. - ڕەچاوکردنی باڵانس: پێویستە باڵانسی جێندەری (ڕێژەی دیاریکراو بۆ ژنان)، جوگرافیا (نوێنەرایەتی شار و ناوچە جیاوازەکان) و تەمەن (لاو و بەتەمەن) ڕەچاو بکرێت. بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن. 💎 @Perrenus
📝 ئایا کورد خۆی بە دەرکراو دەزانێت؟! ✍ کەیهان عەزیزی هانا ئارێنت لە بەشی یەکەمی سەرچاوەکانی تۆتالیتاریسم باسێکی هەیە بە ناوی "دەرکراوان"، لە ڕاستیدا ڕەوشی تاکی دەرکراو، توخمی سەرەکیی شیکارییەکانیەتی. دەرکراوان، گروپێکی بێوڵاتن و ئارێنت پێی وایە دەرکراوان ئاژاوەچی، یان ئەگەر بمەوێت نزیکتەر لە وتەکەی ئەو بڵێم، جۆرێک دژەنۆرمی دەوڵەتە نوێباوەکانن؛ لەبەر ئەوەی دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەکانی یاساوە. هانا ئارێنت لە درێژەی باسەکانیدا دەڵێ: تاکێکی بێوڵات لە مافێکی تایبەت و دیاریکراو بێبەش نەکراوە، بەڵکوو لە هەموو مافەکانی بێبەشە و لە کۆمەڵگە خراوەتە دەرەوە. هەروەها وەبیرمان دەهێنێتەوە کە تەنانەت تاوانکاران مافێکیان هەیە، چونکە تاوانی ئەوان لە چوارچێوەی یاسادا پێناسە کراوە؛ کەچی دەرکراوان تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، بەڵام هەمیشە قوربانییەکی بێتاوانن و کێیەتییان چەواشە دەکرێت و سەرەڕۆیانە سەرکوت دەکرێن. بۆیە دەڵێ: دەرکراوەکان مافێکیان نییە، بگرە بەلای هاوچەشنەکانی خۆیانەوە بێڕێزن و مەرگیان لە بێناونیشیانیدا ڕوو دەدات. هانا ئارێنت جوولەکەکان بە دەرکراو دەزانێت و دەڵێ دەرکراوبوون شتێک نییە جوولەکەکان بتوانن دڵخوازانە وازی لێ بێنن؛ هەر جۆرە هەوڵ و تەقەلایەک بۆ هاوشێوەکردن دواجار تەنیا دەمارگیریی تازە و خۆسڕینەوە و خۆئینکارکردن پەرە پێ دەدات. هەنووکە پرسیار ئەوەیە: بەڕاستی کوردیش لەم جیهانە، خوازیارە خۆی وەک دەرکراوێک ببینێت؟ بەتەمایە بێماڵوحاڵی و بێوڵاتی و تەریکیی خۆی وێنا بکات؟ دەزانێت لەسەر خاکی خۆی، لە جیاتیی "خۆبوون"، دەبێت "ئەوبوون" بسەوزێنێتەوە؟ کورد ئێستە بۆ هاشێوەکردن و چونیەککردن تێ دەکۆشێت؟ یان بەتەمایە ئەندێشەی خۆبوون و دۆخی دەرکریاوی وێنا بکاتەوە؟ ئەمە پرسیارانە زۆر گرنگن، بە هەر بارێکدا وەڵام بدرێنەوە، وێژمانی کوردستانی و چارەنووسی کوردستان و چۆنیەتیی ڕوانین و جووڵانەوە و چیوتن دیاری دەکەن. بەڵام ئەوەی جارێک لە گۆڕەپاندا دەنگی زیاتر بەر گوێ دەکەوێ دەتوانێت کاریگەرتر بێت، وا دیارە دەنگی ئەوانەیە لە گۆڕەپانی سیاسەتدا خەبات بۆ خۆئینکارکردن و هەوڵ بۆ هاوشێوەکردن دەدەن، ئەو شتەش لە گۆڕەپانەکە وەندایە، دەرکراوبوون و بێوڵاتییە. ئەگەر ئارێنت دەڵێ جوولەکەکان ناتوانن لە دەرکراوی واز بهێنن، لێرەدا پێچەوانەی وتەکەی ئارێنت، کورد بەئاسانی دەرکراوی واز لێ دەهێنێت و تەنانەت زۆر جاریش دڵخوازانەیە؛ کەچی ئەم وازهێنانە بۆ کورد پڕ لە خەسارە، تنگژیی سیاسی و هزری دەهێنێتە ئاراوە، کۆمەڵگەی کوردستان دوولەت و چەندلەت دەکات. لە کوردستاندا دەمارگیریی تازە، پێکدادانی تازە، چەندبەرەیی و بێسەروبەری دێنێتە ئاراوە. کورد لە جیاتیی ئەوەی بیر لە بێوڵاتی و دەرکراوی، وەک هەلومەرجێکی بوونناسانە بکاتەوە، هێرسۆک و قیناوی، داخلەدڵ و پۆزگرژ، بەرۆکی خۆی دەگرێت و خۆی دەبێتەوە بە ئەوی تری خۆی. هانا ئارێنت هەر لەم بارەوە دەرگەی چەمکێکی تر بە ناوی "دەرکراوی هۆشیار" کردووەتەوە. دەرکراوی هۆشیار کەسێکە دەزانێت خراوەتە دەرەوەی کۆمەڵگە و یاسا و بگرە مێژووشەوە؛ بۆیە ئەم زانینە "وێژمانی دەرکریاگ" بیچم دەدات. دەرکریاگ هەر لەم ڕەهەندەوە خۆی و کۆمەڵگە و وەدەرنەریش دەخوێنێتەوە. دەزانێت وەدەرنەر چۆن و بۆچی و بە کام ناو ئەوی ئینکار کردووە. دەرکراوی، تەنیا چەمکێکی کۆمەڵایەتیی سیاسی نییە، بەڵکوو بارودۆخێکی بوونناسانەی قووڵە کە کێیەتی و مرۆڤبوونی دەرکراوەکە ڕووبەڕووی بژاردە و پرسێکی چارەنووسساز کردووەتەوە. بۆیە ئارێنت زۆر جار وتوویەتی: دەرکراو، لەژێر هەر ناوێکدا سڕدرابێتەوە، پێویستە هەر بەو ناوە لە خۆی بەرگری بکات. کەچی کورد زۆر جار خۆی ئینکار کردووە، خۆی داوەتە پاڵی ئەوی تر و لە زاری ئەوی ترەوە خۆی ناساندووە. بۆ میناک ئێسته لە تورکیە کوردستانیبوون دەخرێتە دواوە و هەوڵ بۆ هاووڵاتبوونی تورکیەیی دەدرێت. ئەمە دەکرێت نمونەیەکی لەبیرکردنی دۆخی دەرکراوی بێت، هەوڵێکە بۆ خۆگونجاندن و خۆهاوشێوەکردن لەپێناو مسۆگەربوونی ویست و ئامانجە سیاسییەکانی وەدەرنەر. ئەمە یانێ دەرکراو، هۆشیاریی خۆی لە بەرانبەر دەرکراوبوون لەدەست داوە، بە ناوێکی ترەوە لە خۆی بەرگری دەکات و هەبوونی خۆی دەسڕێتەوە و لە ئاکامدا ئیتر وێژمانی خۆیشی ناناسێتەوە. ئەمە نیشان دەدات تاکوو کورد دۆخی دەرکراوبوونی خۆی نەناسێتەوە، لە هەر کایەیەکدا ئەگەری ناسەرکەوتوویی و خەڵەتانی ئەگەرێکی بەهێزترە. نەناسین و نەبینن، بۆ نەتەوەیەکی وەیلان ژاری هەلاهەلە. ئەم ژارە هەلاهەلە کوردی کردووەتە پاشکۆ، بەداخەوە هێشتا لە جەغزی ئەو پاشکۆیە دەسووڕینەوە، خەریکە خویشی پاشکۆیەتی بەرهەم دێنێتەوە. دەرکراو ئەگەر ڕوو نەکاتەوە خۆی، ئەگەر درکراوی بە دۆخێکی بوونناسانە نەبینێت، هەرگیز ناتوانێت ئەو شوورا قایمە قلۆرە کە بوون و نەبوونی ئەوی گەمارۆ داوە، بڕۆخێنێت. 💎 @Perrenus
📝 مرۆڤی بێدەسەڵات و تیۆریی قەرەبووکردنەوە: پرسیارە بنەڕەتییەکە چییە؟ ✍ هیوا خاکپوور لە فەزای گشتیدا باسوخواس زۆرە لەسەر ئەوەی کە: بۆچی کورد ئەوندە خۆی نوقمی ئایینی ئیسلام کردووە کە بۆ نموونە لە خودی عەرەبەکان زیاتر خەمی غەززە دەخوات و بگرە بەپێی تواناش زیاتر لەوان کومەک دەنێرێت؟ نەک هەر بۆ ئیسلام و "موسلمین" بۆ ئایدیۆلۆژیاکانی تریش ئەمە هەر ڕاستە، کەواسووری بەر کاروانی مارکسیستی نوێ کە لە هەوڵی گۆڕانی تەواوی جیهان و مرۆڤدایە، هەر لەنێو کورداندایە!! بەڕاستی دەبێت بپرسین ئەرێ بۆ لە درێژاییی مێژووی ئیسلامدا نوخبەی کورد لە شارەزوورییەکان و دینەوورەییەکان و ... موتڵەقەن جیهانی کوردستانی و کوردیی خۆی بۆ گرنگ نەبووە و خۆی تەرخان کردووە بۆ فەرهەنگی عەرەبی ـ ئیسلامی. ئەمە لە چییەوە دێت؟ و دەرد لە کوێوەیە و ڕەنج لە کوێوەوەیە؟ من پێم وایە باسەکە ناگەڕێتەوە بۆ خلووسی نییەت و ئەخلاقبەرزیی مرۆڤی کورد، چونکە ئەمە لە ڕووی مرۆڤناسییەوە ناسەلمێنرێت کە کورد پاکتر بێت لە خەڵکانی تر یان ساویلکەتر بێت. کەوایە چ باسە و بۆچی وایە؟ بنجکۆڵکردنی ئەم بابەتە خوێندنەوەی چڕوپڕ و هەمەلایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەوێت. بەڵام ئەونەی من لەسەریم خوێندبێتەوە بەدرێژاییی مێژوویی ئیسلام و هەروەها لە دەورانی نوێباودا (مۆدێڕن)، وەک ورووژاندنی گریمانەیەک دەتوانم باس لەوە بکەم کە مرۆڤی کوردستانی و کورد بەهۆی بێدەسەڵاتی و لاوازی و ژێردەستەبوونییەوە، سایکۆلۆژیایەکی تایبەتی هەیە، ئەویش دەتوانین ناوی بنێین "خۆتواندنەوە لە بابەتی گەورەتر" بۆ "قەرەبووکردنەوەی ڕەنجەکان". لە ئامێزگرتنی بابەتی گەورەتر لە نەتەوەکەی خۆی بۆ ئەوەی گوایە لە ڕەنجی ژێردەستەیی ڕزگاری بێت، بۆ ئەوەی ببینرێت و بە مرۆڤ لەقەڵەم بدرێت. واتە ئیسلام و یان مارکسیزم و ... کە ئیدعای گەورەتر لە خۆی و نەتەوەکەی دەکات، دەیهەوێت قەرەبووی بێدەسەڵاتییەکەی بە شێوەیەکی تر بۆ بکاتەوە. وەک بڵێی خێری لە کوردسانیبوونی نەدیوە و دەیهەوێت لە بابەتێکی واڵاتر و گەورەتردا خۆی بنوێنێتەوە. دەخوازێت جاری وایە بە هەمەتواننیشاندان (omnipotent) و خۆتەرخانکردنی خارج لە توانا، قەرەبووی بێدەسەڵاتی و لاوازی و مەرگەژینی خۆی بکاتە. بەم شێوە قەرەبووی ئەو بۆشایییەی بە ئەمرێک لە زەینی خۆیدا مەزنتر بکاتەوە. هەر بۆیە وا دەزانێت ئیسلام دەتوانێت ئەو بۆشایییەی بۆ پڕ بکاتەوە. مرۆڤی لەنێو نەتەوەی خاوەن دەسەڵات هەندێک ئازادی و عیزەت و کەرامەتی پارێزراوە، ژەهری ژێردەستەییی نەچێشتووە کە پێویستی بە تیۆریی قەرەبووکردنەوە بێت. ئەو مرۆڤە وەک کورد نییە کە لە لاوازی و بێدەرەتانیدا، سەری خۆی هەڵگرێت بۆ ئەمرێک کە بەڕوواڵەت وا دەزانێت دەتوانێت ڕزگاری و ئاسوودەیی بۆی قەرەبوو بکاتەوە و هیچ کاتێکیش بیر لەوە ناکاتەوە ئەی نەتەوەکانی تر بۆچی وەک کورد خۆخواز خۆیان، یەکسەرە، تەرخانی ئیسلام ناکەن. من وای دەبینم ئەگەر کورد وەک خۆی و بۆ خۆی خاوەن دەسەڵات بوایە، ئەوندە لە هەوڵی قەرەبووی ئەو کەمایەسییە نەدەبوو کە بێتە کەواسووری بەر قافڵەی ئیسلام و ئایدیۆلۆژیاکانی تر ... جێگەی سەرسووڕمان و تێڕامانە لە مێژووی ئیسلامدا هەموو نەتەوەکان لەسەر وەزنی قەسیدەی (لامیه العرب)، یەک (لامیه العجم) یان یەک (لامیه التورک) و ...یان هۆنیوەتەوە. کورد بەتەنیا خۆی و بە زمانی عەرەبی نزیکەی شەش (لامیه الکوردی)ی هەیە. ئەمە یانێ باوەشکردنی کۆیلەی پەراوێزکەوتوو بە ئەربابدا بۆ قەرەبووکردنەوەی بۆشاییی ژێردەستەیی ... ناکرێت بڵێیت مرۆڤی کورد زۆر مرۆڤێکی باش و سادقە و لە عەرەب زیاتر ئیسلامی دەوێت. تۆ دەبینیت مەلای گەورەی کۆیە خیتاب بە مەلیک فەیسەڵ دەڵێت: هەر کوردە بەڕاستی موسوڵمانە. ئەم ڕستە پێمان دەڵێت کەواسووری بەر قافڵەبوون یانێ چی ... لێرەدا تەنیا لایەنێک لە باسەکەم هەڵکۆڵی و توێکڵی زۆری هەیە و توێژەران دەتوانن کاری زۆر جیددیتر لەسەر ئەم پرسیارە بنەڕەتییە بکەن ... بۆ خۆشم هەر لەسەری دەخوێنمەوە. تێبینی: ئەم باسە بە مانای دژایەتی لەتەک ئیسلام و یان مارکسیزم و ... نییە، چونکە خودی ئەوانە لێکدانەوەی زۆریان لەسەر کراوە و شتی جۆراوجۆری تێدایە. باسەکەم ڕوو لە ڕەوانی مرۆڤی کورد و کوردستانی بوو ... 📎 سەرچاوە: لاپەڕەی تێلێگرامی مامۆستا هیوا خاکپوور. 💎 @Perrenus
📝 دەبێت داوای سەربەخۆییی کوردستان بکەین تاکوو دانمان پێدا بنرێت ✍ د. شێرکۆ کورمانج هەموو بزووتنەوە کوردستانییەکان وێژمانی ڕوو لە خەڵکی کوردستانیان وێژمانێکی سەربەخۆییخوازییە کە خۆی لە ناساندنی کوردستان وەک وڵاتێکی داگیرکراو و دابەشکراو دەبینێتەوە، خەڵک هان دەدەن و وەگەڕ دەخەن بۆ ڕزگاری و ئازادی. هاوکاتیش ڕوو لە داگیرکەران، وێژمانی بەتەواوی عێراقچی، ئێرانچی، تورکیەچی و سووریچی برەو پێ دەدەن. گەورەترین کێشەی بزووتنەوەکان ئەو دووفاقی و ناڕوونی و خۆیەکلانەکردنەوەیە، بۆیە وەک دووفاقی و سەرلێشێواری ناوی دەبەم، چونکە ڕۆڵەکانی کوردستان بە ناوی خەبات بۆ ڕزگاریی نیشتمان و سەربەخۆییی کوردستان بەکوشت دەدەن، کەچی لەسەر مێزی دانوسان داوای مووچە دەکەن، یان دەڵێن ئێمە داوای مافی کولتووری و ناناوەندیی دەسەڵات ناکەین، ڕاستکردنەوەی تاوانەکانی داگیرکەران، وەک ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی وەک دەستکەوت و ماف لەقەڵەم دەدەن. کوردستانییان بەگشتی و بزووتنەوە کوردستانییەکان بەتایبەتی، تاکوو لەو دووفاقی و چەواشەکارییە ڕزگاریان نەبێت، پرسی کوردستان و نیشتمانی کورد هەنگاوێک ناچێتە پێش. لەو پەیوەندەدا، هەنووکە هەندێک کەس دەڵێن وڵاتانی وەک فەرانسە و ئەڵمان و بریتانیا دووفاقن، لەلایەک دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێن و لەلایەکی دیکە دان بە دەوڵەتی کوردستان نانێن. وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر دژوار و ئاڵۆزە، بەڵام هەنگاوی یەکەمی ئەوەیە کە کوردستان خۆی داوای سەربەخۆیی بکات و پێناسەی پرسی کوردستان بکات و مافەکانی وەک نەتەوەیەک لە سەروەری و سەربەخۆیی دەستنیشان بکات. فەلەستینییەکان وڵاتەکەیان وێران و کاول بووە، بەڵام یەک ڕۆژ سازشیان لەسەر مافی دەوڵەتداری و سەروەری و سەربەخۆیی نەکردووە و نایکەن. بۆیە کورد تاکوو داوای سەربەخۆیی و سەروەریی نیشتمانی خۆی نەکات، کەس پێی ڕەوا نابینێت و دانمان پێدا نانرێت. 💎 @Perrenus
📝 ژیرلاو مەرێ، شێوازی هەڵبژاردنی شەش هەزار ساڵ لەمەوبەری کوردستان (هەورامان) ✍ سارا سهردار وشەی "ژیرلاو مەرێ" واتە شوێنی کۆبونەوەی ژیرەکان، عاقڵەکان تێگەیشتوو و پێگەشتوەکان. ژیرلا واتە ژیرەکان، مەرێ واتە مەجلیس، پێکەوە دەبێتە پەرلەمان یان کۆبونەوەی ژیرەکان. ژیرلاو مەرێ مێژوویەکی دێرینی هەیە و تایبەت بووە بە ناوچەی هەوارامانی کوردستان کە لە ڕۆژی چل و پەنجی بەهاردا ساڵانە یان چەند ساڵ جارێک ڕێک خراوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنێک دروست بکرێت لە کەسایەتییە دیار و ڕێزدار و ژیرەکانی ناوچەی هەورامان بەگشتی. لە ناوچەی هەورامان لە ناوەڕاستی بەهار بەشێکی فرەی گوندەکان ڕوویان لە ناوچەی هەوارنشینەکان کردووە ئەم کۆچە ناوخۆیییەش پێویستی بە ڕێکخستن و ئاگاداربوون بووە، چونکە بەشێک لە گوندەکان چەند ماڵێکیان تێدا ماوەتەوە و هەوارەکان ئاوەدان کراونەتەوە، بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی ئاودێری و چاودێریی گوندەکان تیمێک پێویست بووە بۆ ڕێکخستنی ئەم کارانە. ناوچەی هەورامان بە شێک لەگوندەکانی سەرچاوەی ئاو و ڕێگەی هەوار و پڕۆسەی کۆکردنەوەی بەربوومیان هاوبەش بوون، بۆیە پێویستیان بە یاسا و ڕێسایەک بووە، لەبەر ئەمەش لە ناوچەی هەوارامانی تەخت بۆ ئەوەی لە ڕووی سنووری جوگرافیایییەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان لەنێو دڵی ناوچەی هەورامان هەڵکەوتووە، لەوێ کۆبونەوە کراوە. ئێستەش شوێنک هەیە لە هەورامانی تەخت پێی دەوترێت "بەردەی کۆمسای" و لەوێ پیاوان و ژنان شانبەشان و سێبەربەسێبەری یەکتری کۆ بونەتەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ژیرلا هەڵبژێرن تاکوو ئەو ئەنجومەنە هەر بڕیار و یاسایەکی دەرکرد، گشت ناوچەی هەورامان پابەندی بن و ڕێنوێنی و یاساکانی ئەوان جێبەجێ بکەن بۆ ڕێکخستنی کاتی ئاودان و چۆنیەتیی کۆکردنەوەی بەرهەم و بەربوومی هەوارەکان و دانانی نرخ و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان. چەند خاڵێکی زۆر گرنگن لەسەر ژیرلاو مەرێ ١- ئەم ئەنجومەنە هەموو کەس بۆی نەبووە ببێتە ئەندام، جگە لەوانەی خاوەنی ژیری و هۆشیای و دنیابینینێکی باش بوون. ٢- ژن و پیاو یەکسان بوون لە بەشداری و ئەندامبوون، بگرە لە زۆر ساڵ ژنان نەک ئەندام، بگرە سەرۆکی ئەنجومەنی ژیرلاو مەرێ بوون. ٣- مێژووی ئەم ئەنجومەنە بەپێی سەرچاوەکان بۆ پێش سێ بۆ سێ هەزار و پەنج سەدە بەر لەدایکبوونی عیسای مەسیح دەگەڕێتەوە، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمان و تێڕامانە کە چلۆن ئەوەندە ساڵ پێش و نزیکەی شەش ساڵ لەمەوبەر لە هەورامان خاوەنی ئەم جۆرە لە هەڵبژاردن و یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بوون. ٤- ئەنجومەنەکە کاتی بووە و هەمیشەیی نەبووە، لەبەر ئەوەی زۆربەی کات مرۆڤی بەئەزموون لە ژنان و پیاوان بەشدار بوون و ئەم ئەندامانە یان مردوون یان نەخۆش کەوتوون و یان ساڵانە کەشوهەوا جیاواز بووە و سەرچاوەکانی ئاوی باخەکان کەم و زیادی کردووە، بۆیە ڕێکاری نوێ گیراوەتە بەر. ۵- بەشداریی هەڵبژاردن بۆ هەموو کەس نەبووە، تەنیا کەسانی تێگەیشتوو و ژیر بۆیان هەبووە بەشداری ژیرلاو مەرێ بکەن و بەربەژێر بوون. ٦- لە هەمووی گرنگتر لەبەر نەبوونی خوێنەواری و کاغەز، چۆنیەتیی هەڵبژاردنەکە بەم شێوەیە بووە: هەر بەربژێرێک ناوی گەڵایەک یان مێوەیەکی بۆ خۆی دیاری کردووە و لەناو دەستچینەی هەڵبژاردنەکە. بۆ نموونە ئەگەر دە ئەندام هەڵبژێردرابن، بەپێی زۆریی ئەو گەڵا و مێوانەی لەنێو دەستچینەکەدا هەبوون، ئەندامەکان دەرچوون؛ واتە ئەگەر کەسێک بەشدار بووایە و گەڵای گوێز یان هەڵوژەی بۆ خۆی دیاری کردبا، ژمارەی ئەو گەڵا یان هەڵوژانەی لەنێو دەستچینەکە یەکسان بووە بە دەنگەکانی ئەو. بەم شێوەیەش لە کۆبونەوەیەکی ئاشکرا و ڕووندا بە بەرچاوی هەموو بەشداربووانەوە مێوە و گەڵاکان جیا کراونەتەوە. ٧- ئەم ئەنجومەنە هیچ پاداشتێکی ماددی نەبووە تاکوو کەسانی ماڵپەرست بەشدار ببن، بۆیە هەمیشە کەسانی دڵسۆز و بەئەزموون بەشدار بوون و گوفتار و ڕەفتاریان یەک بووە و تەواوی خەڵکیش بەگوێیانی کردووە. 📎 سەرچاوە: ماڵپەڕی باسکورد. 💎 @Perrenus
📝 ژینگەپارێزانی ئێمە داشداری نیشتمان و گیانفیدای کوردستانن ✍ سیروان کۆنەپۆشی لە جیهانی نوێباو (مۆدێڕن) هەموو ئەکتێک پێویستە ئامانجدار بێت و بکەر پێش ئیرادە، بە کار ئاکام دیاری بکات؛ لەم سۆنگەیەوە هەموو کارێک تێچووەکەی لە قازانجی زیاتر بێت، وەک کردارێکی ناژیرانە مەزەندە ئەکرێت. ئەوەی ئێستە لە کوردستاندا تێپەر ئەبێت، لە خوێندنەوەیەکی ئیکۆلۆژیکی ڕووت زیاترە. سروشت و ژینگە بۆ ئەو بەشە لە کۆمەڵگەی کوردستان کە بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و نیشتمانی هەست پێ دەکات، گۆڕەپانێکە بۆ پرۆسەی ئافراندنی هێما، بەو مانایەی تاکی کوردستانیی بەرپرسیار ئێستەشی لەگەل بێت لە هەناوی ژینگەدا، بە ئاوازەی سروشت خەونەکانی مانا ئەکاتەوە. ئەمە زۆر ئاسایییە، چونکە سروشت یەکێک لەو بەستێنانەی ژیانی گشتییە کە هێڵکاری و دابەشبوونە هزری و ئایدۆلۆژییەکان ناناسێت و هەموو بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتییکان لە داوێنی سروشتدا مانا ئەدەن. ژینگەپارێزانی ئێمە ئەڤیندارانی مەرگ نین، عاشقی گڕ و ئاگر نین، لەو کاتەدا کە داشداری ئاو و خاک و سروشتی کوردستانمانن. بۆیە لە جیهانی ژینی فەرهەنگیی ئێمەدا چوونە گژ ئاگردا تەنیا کردارێکی ڕووتی مرۆڤێکی پیشەیی نییە کە پێش ئەنجامدانی کارەکەی پێشبینی ئەنجامەکەی کردبێت و بە ژیربیری قازانج - تێچوو بجوڵێتەوە، ئەو کەسانە پێش هەموو شتێک ئەیەوێت لەو بارودۆخەدا کە دەرەتانی هەناسەی ئازاد نییە، وزەی خۆی ببەخشێتە ژینگە و لەو ڕێگایەوە خۆی پێناسە بکاتەوە، جۆرێک لە هەرمانمانەوە و چەشنێک لە بایەخدارکرنی ژیان و ژینگە. 💎 @Perrenus
📝 چەند چەمکێک و گەلێک پرسیار! ✍ کامیل شەریفپوور شیکاریی هەوڵە ژینگەیی و ژینگەپارێزییەکان دەبێت لە چەندین لایەنی ژینگەیی، کولتووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویییەوە بێت و خوێندنەوەی بۆ بکرێت؛ چونکە تێگەی ژینگە، لەگەڵ تێگەی نیشتمان و وڵات ئاوێتە بووە و لێیان جیا نابێتەوە. هەروەها بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی ئەم بابەتە، دەبێت لە چەندین زانستی نێوانڕشتەیی وەکوو کۆمەڵناسیی ژینگە و تیۆریی پاشکۆلۆنالیزم و سیاسەتی کێیەتی، کەڵک وەربگیردرێت و بەستێنی هاتنەئارای ئەم کردەوە و ڕووداوانە ڕوون بکرێتەوە. ئەم هەوڵە ژینگەیییانە، جگە لە ڕوانگەی ژینگەیی، دەکرێت وەکوو هەوڵ و کردەوەیەکی کێیەتیخوازانە و یان وەکوو هەست و ئەرکی بەرخۆدان پێناسە بکرێت. بە واتایەکی تر، ئەم ڕووداوانە تەنیا لە وێژمانی کێیەتیی کوردستانیدا دەتوانن مانا بدۆزنەوە و لەو چوارچێوەدایە ڕووخساربەندیی هێژموونیک دەکرێن. گیاندانی ڕۆڵەکانی کوردستان لەپێناو ژینگە و کوژاندنەوەی ئاگرێک کە لە گیانی ژینگە بەر بووە، تەنیا پرسێکی ژینگەیی نییە، بەڵکوو لە پەنای لاوازیی پێکهاتەی دەوڵەت، دەکرێت وەکوو ڕەنگدانەوەی دابڕانی قووڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی چاوی لێ بکرێت. هەر ئەم ڕووداو و هەوڵانەیە دەبنە ئوستوورە و تاکوو ئاستی وێنای کۆمەڵایەتی بەرز دەبنەوە و لە بیرگەی کۆییی کۆمەڵگەدا جێگیر دەبن و نیشان دەدەن کە گرووپێک لەپێناو بەرژەوندیی کۆمەڵایەتی و خێری گشتی، لە بەرژەوەندیی تاکەسیی خۆیان دەست هەڵدەگرن و تەواویەتییەک بە کۆمەڵگە دەبەخشن. ئەم جۆرە ڕووداوانە دەکرێت وەکوو ترۆمایەکی کۆیی (ollective Trauma) کە کوتووپڕ و ناخهەژێنە، وێنا بکرێن. ئەم ترۆمایانە، نیشاندەری نەبوونی دادپەروەریی پێکهاتەیی و بزریی دەوەڵەتی ناوەندی و بەشخوراوی و پەراوێزنشینییە. ئەم ترۆمایانە قەڵەشتێکی ئانتاگۆنیستی بەرهەم دێنن و دەتوانن سووژە تاک و ناهاوچەشنەکان یەکگرتوو بکەن و بە سووژەی گەل بیانگۆڕن. هەڵبەت دەکرێت بە شێوەی زانستی و لۆژیکی و واقێعبینانە، خەسارناسیی ئەم ڕووداوانە بکرێت و ڕێگەچارەیەکی شیاو بۆ پێشگیری لەم کارەساتانە بدۆزرێتەوە و هەروەها میکانیزمی گونجاویش بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەم ڕووداوانە ئامادە بکرێت، تاکوو ئەو مرۆڤە کوردستانی و سووژە کارایانەمان بەسانایی لەدەست نەبێتەوە و لەو خەسارە گورچکبڕ و کارەساتە دڵتەزێنانە کەم بکەینەوە. ئەو پرسیارانەی لەم بارەوە دێنە ئاراوە ١ـ بۆچی ژینگە و نیشتمان و وڵات لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لێکگرێدراون، یان وەکوو سێیانەی ژیانی ئێمە، پێکەوە خۆیان نیشان ئەدەن؟ ٢ـ ئایا هەوڵی ژینگەپارێزی بۆ مرۆڤی کوردستانی بەدەر لە وڵاتپارێزییە؟ یان دوو ڕووی یەک دراون؟ ٣ـ ئایا شیکاریی هەوڵی ژینگەپارێزانە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، تەنیا لە ڕوانگەی ژینگەییی پەتی پێک دێت؟ یان لە بەستێنی سیاسی و هاوکات لەگەڵ ئەمری سیاسیدا دەبێت خوێندنەوەی بۆ بکرێت؟ ٤ـ ئایا گیانلەدەستدانی ڕۆڵەکانی کوردستان، وەکوو ڕووداوێکی سروشتی دەبێت سەیر بکرێت؟ یان وەکوو ڕووداوێکی تراژێدی و لە هەمان کاتدا وەکوو قارەمانیەتی باسی لێ بکرێت؟ ۵ـ ئایا ئەم جۆرە ڕووداوانە، دەکرێت وەکوو چوارڕێیان یان یەکتربڕیی ژینگە، وڵات، سیاسەت و کێیەتی چاوی لێ بکرێت؟ ٦ـ ئەم ڕووداوانە ئەگەر بە باشی فەهم بکرێن، دەکرێت وەکوو بەردەبنەمای "ئەوی تر"سازی لە کێیەتیی کوردستانیدا لەقەڵەم بدرێت؟ ۷ـ ئەم هەوڵانە بێجگە لە گۆشەنیگای ژینگەیی، دەکرێت وەکوو هەوڵی کێیەتیخوازانە یان وەکوو هەست و ڕوحی بەرخۆدان پێناسە بکرێن؟ له کۆتاییدا ئێمە پێویستیمان بە چێکردنی وێژمانێکی کوردستانییە، تاکوو هەموو مرۆڤ و سووژە و ڕووداو و شتەکانمان لە ڕوخساربەندییەکی هێژموونیکدا بۆ ڕاڤە بکات و مانایان پێ بدات و لە پرشوبڵاوی دووریان بخاتەوە و توخمگەلی وێژمانی ڕکابەر لە پەراوێز بخات و توخمەگەلی خۆی زەق و بەرجەستە بکاتەوە و لەم ڕێگەوە تەکووزی و یەکگرتوویی بە کۆمەڵگە ببەخشێت. سڵاو و ڕێز بۆ ڕوحی بەرزەفڕی هەموو شەهیدانی وڵاتی کوردستان و شەهیدانی ژینگەپارێزی ئەم جارەی ئاویەر. هیوادارم ڕوحیان بە بەهەشت شاد بێت و بریندارەکانیش بە زووترین کات برینەکانیان ساڕێژ ببێتەوە. 💎 @Perrenus
📝 جیاوازیی ڕوانینی ڕووناکبیر و سیاسی بۆ سیاسەت ✍ بەختیار عەلی سیاسیبوون و ناسیاسیبوونی ڕووناکبیر تەنیا نرخێکی ڕێژەیی و مانایەکی ڕێژەیی هەیە. ڕووناکبیر «بوونەوەرێکی ناسیاسییە» بەو مانایەی کە ئیدارەدانی دەوڵەت و جیهانی حیزبی ناخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵام ناسیاسی نییە بەو مانایەی کە بەردەوام دەیەوێت مانای سیاسەت و سنوورەکان و بابەتەکانی بگۆڕێت. بۆ نمونە: سیاسەتی کوردستانی لە زۆربەی قۆناغەکانی سەدەی بیستدا ڕزگاریی مرۆڤی کوردی وەک ڕزگارکردن لە داگیرکەر سەیر کردووە؛ ئەوەی کە سیاسەت دەبێت بایەخ بە «تاک»ی کوردستانی بدات، بایەخ بە سنووری لێکدانەوە و ئازادییە تاکەکەسییەکان، جەستەی تاک، گەورەکردنی خەیاڵ، بەو سیستەمە ئەخلاقییە کە جیهانبینی دروست دەکات، بە ژیانی تاک وەک قەوارەیەکی یاسایی، بە دێموکراتیزەکردنی دۆخی هزر بدات، بە ژینگەی سروشتی و کۆمەڵایەتی بدات و ... بەشی هەرە زۆری ئەم وێژمانانە بەو جۆرە توند و سەنتراڵەی دەیبینین، وەک بەری ڕەنجی ڕووناکبیران هاتنە پێشێ. ئەوەی لێرەدا دەیبینین سیاسەت نییە بە مانا لاساییکەرەوەکەی، بەڵکوو نوێکردنەوەی بایەخ و سەنتەر و گرنگییەکانی نێو کایەی سیاسەتە، هاندانی سیاسەتە تاکوو پتر لەگەڵ تاکگەرایی و تاقانەییی مرۆڤدا بگونجێت. ئەوەی ڕووناکبیر سیاسەت وەک بەڕێوەبردنی دەوڵەت یان حیزب ناکاتە ئامانجی خۆی، مانای ئەوە نییە لە بەمرۆڤانەکردنی هەرچی زیاتری کایەی سیاسیدا بەشدار نابێت. پێم وایە لە جەوهەردا هزری سیاسی، فەیلەسووفێکی وەک فۆکۆش لەسەر هەمان تەوەر و ڕیتم کاری کردووە. کاتێک باس لە «بیرکردنەوە و هێنانەپێشی بابەتی نوێ بۆ سیاسەت» دەکات، بە جۆرێک ئەو بابەتانە دژی ئەو «دەستکورتی و وشکبوونەوەیە بوەستن کە خەیاڵی سیاسی تێیدا دەژی». بەتایبەت ئەگەر بزانین فۆکۆ هەردەم سەرسامی خۆی لە بێخەیاڵیی ئەو تێگەیشتنە لە سیاسەت نیشان داوە کە ئێمە لەسەدەی نۆزدەوە بۆمان ماوەتەوە. ڕووناکبیر سیاسەت لەبیر ناکات، بەڵکوو شەڕ لەگەڵ بێخەیاڵی و بێباکی و سنوورتەسکیی سیاسەتدا دەکات، واتە شەڕی ڕووناکبیر شەڕی دەسەڵات نییە، بەڵکوو هەموو ئەو کێشانەی سیاسەتی لاساییکەرەوە سەیریان ناکات، ئەو دەیانگۆڕێت بۆ کێشەی سیاسیی گەورە و دەیانکاتەوە بە گژ سیاسەتدا، لەو ڕێگەیەشەوە کۆسپ بۆ دەسەڵات و سنوورەتەسک و خەیاڵە مردووەکەی دروست دەکات. فۆکۆ پێی وایە: «بەبێ کاری ڕووناکبیران، ئەو تازەبوونەوە فەندەمنتاڵەی سیاسەت لە سەدەی بیستدا بە خۆیەوە بینی، نەدەهاتە دی». گەر بە مانایەکی فراوانتر بدوێم، ڕووناکبیر نوێنەری کۆمەڵێک نرخ و بەهایە کە کایەی سیاسی و ململانێیە لۆکاڵ و بچووکەکانی نێو سیاسەت ڕاستەوخۆ ناتوانن هەڵگری بن. تەنانەت یەکێک لە کۆنترین کتێبەکان لەسەر ڕووناکبیران، کتێبەکەی ژولیان بندا «خیانەتی ڕووناکبیران»، بە مانەیەک لە ماناکان بەوە سەرکۆنەی ڕووناکبیران دەکات کە ڕووناکبیران لەپێناوی نرخە پارتیکولار و دەستەیی و ناسیۆنالیستەکاندا (واتە ئەو نرخانەی سیاسییەکان هەڵیانگرتووە) خیانەت لە بەها یونیفرساڵ و گەورەکان دەکەن. بەڵام لێرەدا من باس لە نرخی یۆنیفرساڵ و گەردوونی ناکەم، گەرچی لە سنوورێکی دیاریکراودا باوەڕم بە بوونی ئەو نرخانە هەیە، بەڵکوو قسەم لەسەر ئەوەیە کە ڕووناکبیر هەمیشە ڕەگەزێکی نامۆ و شتێکی نەوتراو و نەبینراو دەهێنێتە نێو سیاسەتەوە کە پێشتر کایەکە بە بیستنی ڕانەهاتووە؛ شتێکی گەورەتر و ستراتیژیتری کە پلەیەک دوورتر لەو گەمە بچووک و کاتی و تەسکانە دەڕوات کە سیاسەت دەیانکات. 📎 سەرچاوە: لاپەڕەی تێلێگرامی بەختیار عەلی. 💎 @Perrenus
📝 یارسان بەردی بناغەی هێزی ئایینیی کورد و کوردستانیبوونە و قەت نابن بە بێگانە ✍ د. بێهروز چەمەنارا نەتەوەی کورد دەبێت بتوانێت پێناسەیەکی گشتگیرتر لە خۆی بداتە دەست و سنووری نێوان کوردستانیبوون و ئێرانیبوون بە شێوەی ئیمڕۆیی و زانستی، نەک سۆزدارانە، جیا بکاتەوە. نەتەوەی کورد دەبێت وەکوو بەرەیەکی یەکدەنگ و نوێباو (مۆدێڕن) خۆی پیشان بدات و ڕێگە بدات هەمووان لە نوێنەرایەتیی ئەو کوردستانیبوونە و بەتایبەت کوردایەتییەدا بەشداریی چالاکانە بکەن. نەتەوەی کورد دەبێت شێوەی کردنەوەی گرێ و بەتایبەت گرێکوێرە پیشان بدات بەبێ ئەوەی سگرمەکانی لێک گرێ درابن و توانای خۆی لەو بارەیەوە بخانە گڕ! نەتەوەی کورد دەبێت زمانی نوێی سیاسەت بخاتە گڕ و هەروەها گشتمان دەزانین و با داگیرکەریش باش بزانێت کە یارسان بەردی بناغەی هێزی ئایینیی کورد و کوردستانیبوونە و بە هەزار لەشکەری ئەسکەندەریشەوە نابن بە بێگانە. 💎 @Perrenus
📝 هۆکاری سەرەکیی ژێردەستەییی کورد لە ڕوانگەی مامۆستا "کامیل ژیر"ەوە کامیل ژیر وەکوو یەکێک لە دامەرزێنەرانی ئەندێشەی کاژیک (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکیەتیی کورد) وەکوو زۆربەی هاوبیرانی خۆی لەوانە جەمال نەبەز و جەوادی مەلا و ... لەسەر پرسی مانەوەی کورد و کوردستان لە دۆخی ژێردەستەییدا تێڕامانی جیددییان هەبووە، بەڵام بەداخەوە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات نەناسراو ماونەتەوە و پەراوێزکەوتوو. ئێستە با بپرسین کامیل ژیر چی بە هۆکاری سەرەکی و بنگەهیی ژێردەستەبوونی کورد و خەڵکی کوردستان دەزانێت؟ کامیل ژیر پاش ئەوەی بە تێروتەسەلی دەپەڕژێتە سەر هۆکارەکانی دەستڕانەگەیشتنی کورد و خەڵکی کوردستان بە سەروەریی سیاسی، ئاماژە بە دوو هۆکاری بنەڕەتی و بنگەهی دەکات کە بریتین لە: هۆکاری دەرەکی و هۆکاری ناوەکی. هۆکاری دەرەکی: وەک پیلانی زلهێزەکان و داگیرکەران و دابەشکردنی کوردستان و ... هۆکاری ناوەکی: وەک جوگرافیای کوردستان و شوێنی هەڵکەوتنی کوردستان و دۆخی ئابووری ــ سیاسی و ... ژیر دەڵیت: ئەمانە ڕاستە، بەڵام نەتەوەی دیکەیش هەبووە کە لەم جۆر دۆخەدا بوونە و سەربەخۆییشیان گرتووە. کامیل لەسەر ئەو باوەڕەیە هۆکاری بنگەهی و سەرەکی، "لاوازیی هۆشیاریی نەتەوەیییە" و لەم بارەوە بە تێروتەسەلی دەپەرژێتە سەر ئەو باسە و بەراوەرد دەکات لەنێوان کورد و عەرەب و ئاڵمانی؛ دەڵێت: ئاڵمانی، هۆشیاریی نەتەوەیییان زیاترە و دەیان فەیلەسووفی گەورەیان لەو بارەوە هەیە. پاشان بەراوەردی نێوان کورد و عەرەب دەکات و ئەڵێت: عەرەب توانی سەروەریی سیاسی بەدەست بهێنێت؛ بەڵام کورد گەر بۆشی گونجایە، لە لاوازیی بیری کوردایەتی نەیکردووە ... ( ژیر، کوردایەتی و سەربەخۆیی، ١٩٩٤: ل ٣١ ـ ٣٤). بەم شێوە کامیل ژیر و زۆربەی کاژیکییەکان لە زۆمرەی "ئایدیالیستییەکان"دا دەگونجێن کە بەپێچەوانەی ڕوانگەی ماتریالی، هۆکاری بنگەهی (علە العلل) دەگەڕێننەوە بۆ زەینی کوردستانی و نەگۆڕانی هەستی نەتەوەیی بۆ هۆشیاریی نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژیی نەتەوەیی... ئاسۆی ئەندێشەی کوردستانی پێویستە زیاتر لەگەڵ ئەم بیرمەندانە ئاشنا بێت و بیانناسین، وێڕای بەرچاوگەی ڕەخنەیی و پاراستنی پێداویستییەکانی زەمانە .... 💎 @Perrenus
📝 دژوازیی مافی دیاریکردنی چارەنووس و فیدراڵیزم: ژیربێژی پێوەرە و ناکرێتە گاڵتەجاڕ ✍ عیرفان ڕەهنموون کاتێک دەوترێت مافی دیاریکردنی چارەنووسمان بۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەبووڵە، ئیتر ناتوانی بێژی « فیدراڵیزم تەنیا ئەگەری واقعبینانەیە»؛ چونکە مافی دیاریکردنی چارەنووس دەبێت بە پێوەری هەموو ستراتیژییەک و هەموو ئەکتێکی سیاسی. مافی دیاریکردنی چارەنووس، مافێکی سروشتییە و پەیوەندیی بە بوونی مرۆڤەوە هەیە، نە چییەتی (ماهییەت)ی مرۆڤەوە. مافی دیاریکردنی چارەنووس، گەڕانەوەیە بۆ دەنگی خەڵک و فیدراڵیزم، سەپاندنی ڕێکارێکی تایبەتی سیاسییە بەبێ گەڕانەوە بۆ دەنگی جەماوەری خەڵکی کوردستان. بەپێی ژیربێژی، ناکرێت باوەڕمان بە مافی دیاریکردنی چارەنووس هەبێت و فێگرتووانە لەسەر فیدراڵیزم پێداگری بکەین! ناتوانین بۆ گەوجاندنی خەڵک سوێند بخۆیت کە باوەڕمان بە مافی دیاریکردنی چارەنووس هەیە و هاوکات ڕۆڵ و ژێستی کەسی ژیر و سیاسەتڤان بگرین و لەسەر ڕیالیزمی کۆیلایەتی پێداگری بکەین! و نەیارانمان بە "ناواقعی" و سیاسەتنەزان تۆمەتبار بکەین. ناکرێت هاوکات بابۆڵەی «خوا و خورما» با بدرێت! ناکرێت هاوکات خۆڵ لە چاوی خەڵک و چەپکەگوڵ پێشکەش بە داگیرکەرانی کوردستان بکرێت. هەر کەسێک مافی خۆیەتی باوەڕی بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان نەبێت، بەڵام ئەفلاتوونیش ناتوانێت نکۆڵی لە دژوازیی هاوکاتی باوەڕ بە مافی دیاریکردنی چارەنووس و فیدراڵیزم بکات. ناکرێت تابلۆیەکمان بۆ بنەخشێنن کە هاوکات خۆر هەم تاریک بێت و هەم تیشک بپرژێنێت!! ژیربێژی پێوەرە و ناکرێتە گاڵتەجاڕ، ئەکتەری یەکەم و کۆتایی بۆ پراکتیزەکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس، خەڵکی کوردستانە. بەڵام فیدراڵیزم تەنیا کاتێک دەچەسپێت کە نەتەوەی سەردەست قەبووڵی بکات. ئێمەی مرۆڤ تەنیا یەک ژیربێژی دەناسین، ئەویش ژیربێژیی ئەرەستوویی؛ بە کام ژیربێژی ئەم «ئاو و ئاگرە و ئەم بندەست و سەردەستە» پێکەوە کۆ دەکرێتەوە!؟!؟ ژیربێژی پێوەرە و ناکرێتە گاڵتەجاڕ! هێشتا ئەم نیشتمانە ئەوەندە خوێندەوار و نەتەوەخوازی تێدایە کە ڕێگە نەدەن خۆڵ لە چاوی خەڵک بکرێت و سیاسەتی خەڵکگەوجاندن ببێتە سیاسەتی زاڵ بەسەر بیاڤی گشتی لە کوردستاندا. 💎 @Perrenus
📝 نەزمی مەعریفەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چ ئاراستەیەکدا چنراوە؟ ✍ هیوا خاکپوور گەر تووشی گشتاندنی ناڕەوا نەبین، دەتوانین لە گشتییەتیی ململانێی هێزەکان و بەرەکاندا، دوو ئاراستەی سەرەکی لە شێوەی جومگەبەندیی نەزمی مەعریفی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی بکەین: ١- ئاراستەی پۆزیشن: بەشێکی زۆری خوێندەواران لە بەندیخانەی مەعریفیی باڵادەستدا قەتیس بوونەتەوە و لە زانکۆ و لە دۆخی ڕۆشنبیریی و ... ئەو نەزمە مەعریفییە بەرهەم دەهێننەوە. لەم بەشەدا زۆرینەی خوێندەواران وەک چینی خۆڵەمێشیی کۆمەڵگە، خەریکی چینەی پۆزیشنی خۆیانن. لێرەدا لەوانەیە لای هەندێکیان زمانەکەش کوردی بێت، بەڵام جیهانبینییەکە، تیۆر و تێگەی مەعریفەی ئێرانی داگیری کردووە و لە داڕژانە زانکۆیییەکەیدا "هۆمۆئاکادیموسی ئێرانی ـ کوردی" بەرهەم هێناوە. ئەم بەشە هێشتا نازانن مەعریفە بە خەستی گرفتاری ناسیۆنالیزمی میتۆدۆلۆژیی ئێرانییە. ٢ــ ئاراستەی ئۆپۆزیشن: بەشێکی تری مەعریفەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕوو لە هەڵکشانە، دەیهەوێت لەو دۆخەی سەرەوە ڕزگاری بێت و بە ڕەخنە و ڕەتدانەوەی نەزمی باڵادەستەوە خەریکە. "دەردی زایمانی" دەرچوون لە دووگیانی دەکێشێت. لە هەمبەر نەزمی باڵادەست پەرچەکرداری زانستی یان نازانستی دەنوێنێت. لە میکانیزمەکانی ئەپیستیمەی ئێرانی ئاگادارە و دەیهەوێت بەرپەرچی بداتەوە و لەقاوی بکات. بۆ نموونە: لەم چەند ساڵانەی دواییدا ڕەخنە و ڕەتدانەوەی ناسیۆنالیزمی ئێرانی و چەپی ئێرانی و ... کۆگایەکی مەعریفی دروست کردووە. ئەمانە لەم ئاراستەدی دووەمەدا دەگونجێت. بەبۆچوونی من ئەم ئاراستەیە دەتوانێت کارامە بێت مادامێک لە بازنەی "تکراری موکەرەرات" و مەعریفەی ڕەتدانە و سەلبی خۆی ڕزگار بکات و بچێت بەرەو لای خەمڵاندنی مەعریفەتێکی ئەرێنی و ئیجابیش. لەوانەیە قەتیسمانەوە لە دۆخی ئۆپۆزیشندا سەر بکێشێت بۆلای "بنبەستی مەعریفەتی" و "نهیلیزمی ناکارا". بەڵام ئەوەی ئاڵقەی گومبووە خولقاندنی ئاراستەی مەعریفەی کوردستانییە کە بە ناسینی قووڵ و هەمەلایەنەی میراتی هزری کوردستانی و دیالۆگی ڕەخنەیی بەردەوام لەگەڵ ئەو میراتە هزرییە و میراتی هزریی ڕۆژاوایی و ... مسۆگەر دەبێت. دەرچوون لە بازنەی تەنگەلای بەرهەمهێنانی مەعریفە و ڕەخنەکاری لە باڵادەستان بەبێ ناسینی میراتی هزریی کوردستانی و جومگەبەندیکردنی لە ئایدیای "کوردستانئەندێشیدا" ناتوانێت مەعریفەتێکی ڕزگاریدەر بەرهەم بێنێت، چونکە ناتوانێت باسەکان تا سەر حەدی نەهایی خۆی بەرێت. بە واتایەکی دیکە ناتوانێت پێمان بڵێت: ئەگەر مەعریفەی ئێرانیی ڕەت کردەوە، جێگرەوەی ئەو مەعریفەتە چییە!؟ و بەم شێوە بەردەنگ لە بۆشاییدا بەجێ دەهێڵێت. خاڵیبوونەوەی ئەو بۆشایییە مەترسیدارە. لێرەوەیە گرنگایەتیی مەعریفەی کوردستانی و ئەندێشە لەسەر کوردستان و بۆ کوردستان زێدەتر دەردەکەوێت. براوەی مەعریفی لە داهاتووی کوردستاندا ئەم ئاراستە سێیەمەیە کە هێشتا کار نەکراوە لەسەری و نەتوانراوە شتێکی ئەوتۆی زانستی بداتە دەرەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کوردستان لە ڕووی سیاسییەوە لە گۆڕانی ڕادیکالدایە، بەڵام لە ڕووی مەعریفییەوە نەیتوانیوە ئەو ڕادیکاڵیزمە بەرهەم بهێنێت کە بە خوێندنەوەی ئێمە لە "کوردستانئەندێشیدا" ڕەنگدانەوەی دەبێت. تێبینی: چەمکی کوردستانئەندێشیمان پێشتر بەوردی پێناسە کردووە و پێداویستییەکانی ئەو بازنەمان خستووەتە ڕوو. بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر "کوردستانئەندێشی"، سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەن. 💎 @Perrenus
📝 زمانەوانی چییە؟ و ✍: دیاکۆ هاشمی پێشەکی زمانەوانی لە “پێوەندیگرتن” دەدوێت کە ڕەنگە گرنگترین و بەهێزترین تواناییی مرۆڤ بێت. لە زمانەوانیدا مرۆڤ لە بارەی زمانی مرۆڤی وەک دیاردەی گشتی – لە ڕووانگەی زانستییەوە، زانیاری وەردەگرێت. مرۆڤ لەوە دەکۆڵێتەوە کە زمانەکان چۆن پێک هاتوون، لە لێکچوون و جیاوازییەکانی نێوان زمانە جۆربەجۆرەکان دەکۆڵێتەوە، چ جیاوازییەک لەنێوان دەنگی ئاخاوتن و دەنگە مرۆڤییەکانی تر هەیە، مرۆڤ چۆن تێ دەگات و خۆی چۆن زمان بەرهەم دەهێنێت، چۆن منداڵان زمانی دایکی خۆیان فێر دەبن، کاتێک مرۆڤ زمانی زیاتر فێر دەبێت چی ڕوو دەدات، چۆن زاریلە (زمانی جڵفە، لەهجەی بۆ نموونە تایبەت بە شوێنێک) گەشە دەستێنێت، چۆن کۆمپیوتەر دەتوانرێت فێری وەرگێڕان بکرێت، چۆن مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ ڕۆبۆتدا پێوەندی بگرێت، چۆن دەتوانین هۆشمەندیی دەستکرد گەشە پێ بدەین و زۆر شتی تر. زمانەوانی لە سویددا دابەش دەبێتە سەر سێ بواری گەورەتر: زانستی گشتیی زمان، زمانەوانیی کۆمپیوتەری هەروەها فۆنەتیک، زمانەوانیی دەروونزانی هەروەها بوارە زمانەوانی/بەڵگەنامەییکردنی زمانیش لەنێو زمانەوانیدا بواری گەورەن. زانیاری لەلایەن ئەنستیتۆی زمانەوانی لە زانکۆی ستۆکهۆڵمەوە: زانستی گشتیی زمان زانستی گشتیی زمان لە زمانی مرۆڤ وەک دیاردە دەدوێت و لێکۆڵینەوەکە هەموو شتێک دەگرێتەوە لە جۆراوجۆریی پێکهاتەیییەوە بگرە لەنێوان زمانە جۆربەجۆرەکان لە جیهاندا هەتا چۆن منداڵ زمانی زکماکیی خۆی فێر دەبێت، چۆن زمان لە درێژاییی کاتدا گۆڕانی بەسەر دێت و ڕۆڵی زمان بۆ کێیەتیی گرووپ و تاک چییە. زمان و تواناییی زمان دەتوانرێت بە گەلێک شێوە خوێندنەوەی لەسەر بکرێت، بۆ نموونە وەک وتووێژی نێوان مرۆڤەکان، لە مێشکدا، لە کۆمادەقەکاندا، کە بەکارهێنانی ڕاستەقینە نیشان دەدەن، لە سیستەمی ڕێزمانیدا، هتد. هەر لەبەر ئەوانە (زانستی گشتیی زمان) گەلێک لێکبەستنی نێوانەزانستیی هەیە. زمانەوانیی کۆمپیوتەری زمانەوانیی کۆمپیوتەری بەشێکی نێوانەزانستییە کە (نموونۆکە / modell) شێوەپێدراوەکان لە زمانی سروشتییەوە گەشە پێ دەدات، هەروەها جێبەجێکارییەکانی ئەم نموونۆکانە بۆ ئەوەی بتوانرێت کار لەسەر دەق و وتە بکرێت. لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردووەوە بوارەکە زۆر بەهێزەوە گەشەی سەندووە وەک ئەنجامێک لە: ئەلف ـ پەرەسەندنی زەبەلاحی کۆمای (دراوە / data)ی ئەلەکترۆنیکیی بەردەست. ب ـ هێزی کۆمپیوتەریی پەرەسەندووی بەردەوام. پ ـ ئەو شێوازانەی کە بە کۆمپیوتەر لەگەڕدان، واتە مەیلیان هەیە بەرەو جێگیرکردنی فەرمیی ڕێزمان بە نموونۆکەی وا کە بە کەڵکوەرگرتن لە ئامار و یان فێرکردنی مەکینەیی خۆکار کار لەسەر دراوەکان دەکەن. بەشەکە بە بەڵگەنامەی ئەزموونی ئەگەری نوێتر دەدات بە بەرەوڕووکردنەوەی زمانەوانیی ڕاڤەیی و هزری، هاوکات کە بە جێبەجێکارییە تەکنۆلۆجێیەزمانییەکانی وەک وەرگێڕانی مەکینەیی، سیستەمی دیالۆگی و دەستپێڕاگەیشتنی زانیاری یارمەتیدەر دەبێت. فۆنەتیک فۆنەتیک لەمەڕ توێژینەوەی ئاخافتنی مرۆڤی دەدوێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چۆن دەنگی زمانی چێ دەبێت و دەگوێزرێتەوە، چۆن لەلایەن گوێ و مێشکەوە تۆمار دەبن و تێ دەگەیەنرێن و تایبەتمەندییە دەنگییەکانیان چین. بابەتەکە هەروەها پێکهاتە و ئەرکی ئەندامەکانی ئاخاڤتنیش دەگرێتەوە، پێوەندیی نێوان زمانی ئاخاڤتن و نووسیاری، چۆن سیستەمی دەنگ لە زمانە جۆربەجۆرەکان و زارەکاندا جیاوازییان هەیە، چۆن زاریلە (زمانی جڵفە، لەهجەی بۆ نموونە تایبەت بە شوێنێک) دروست دەبێت، چۆن منداڵانی بچووک زمانی دەوروبەریان فێر دەبن و چۆن دەنگ لە ئاخاڤتن و گۆرانیدا کار دەکات. لەبەر ئەوەی کە فۆنەتیک بابەتێکی فرەڕەهەندیی پێوەندیدار بە زانستەکانی ترەوەیە، لێکۆڵەرە چالاکەکانی ئەنستیتۆکە پێشینەی جۆربەجۆریان هەیە کە گرێدراوە بە لێکۆڵینەوەی زانستیی ئاکاری و زانستیی سروشتیی مرۆڤی. تـ: ئەم بابەتە لە زمانی سویدییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی کوردی. سەرچاوە: ماڵپەڕی یاگەی زمانی کوردی. 💎 @Perrenus
📝 ئوستوورەی چوارچێوەی کوردستان! ✍ ناسر باباخانی یەكدهنگی، یەكڕیزی، یەكدڵی، هاوپەیمانی، هاودڵی، یەكبوون، یەکوێژمانی، یەكهەڵوێستی و ...، مۆتیڤەكانی سەرەكیی ئاخاڤتنی سیاسییەكانی كوردستانە. بەردەوام، تەنانەت لەو شوێنەی پێویستیش نەبێت ئەم مۆتیڤانە دووپاتە و چەندپاتە دەبنهوە، ئەویش دەگەڕێتەوە سەر نابەئاگای زەینیی تاکی سیاسیی كوردستانی، کە بووەتە میراتگری كۆمەڵێک ئەزموونی دۆڕاو له ئاكامی نەبوونی ئەم چەمكانەی بە پاشگرەكانی "یەک" و "هاو" ئاماژەم پێ كردن، كەچی خۆشی ڕێک ئەم ڕێچكەیە دەپێوێت، ئەو ڕێچكەیەی سوورسوور دەزانێت بەر لە خۆی چ ئاكامێكی تاڵ و سامناكی بووە. ڕەنگە دەستەواژەی “ئوستوورەی چوارچێوە” بەرچاوڕوونییەكی زیاترمان بداتێ كە بۆچی سیاسیی كوردستانی یان تەنانەت ڕووناكبیرەكەشی (تۆ بڵێ نووسەر!) لەسەر ئەم ڕێچكەیە بەردەوامه و ئەم مێژووە پڕ لە حەسرەت و دۆڕان و نەهامەتییە هەر دووپات دهبێتەوە. "پۆپێر" دەڵێ: من ماوەی پەنجا ساڵە لەگەڵ ماركسیستەكان، فرۆیدیستەكان و … کە خاوەنی ئوستوورەی چوارچێوەن ناسیاویم هەیە، هیچ كام لەوان سەبارەت بە ڕوانگەی خۆیان لەمەڕ جیهان و دیاردەكان هەرگیز تووشی گومان و دڕدۆنگی نابن و هەر چەشنە هۆکارێک بە دژی ئەم چوارچێوەی پێوەی گرێ دراون، وەها شرۆڤە دەكەن و لێک دەدەنەوە کە لەگەڵ چوارچێوەی ئەوان هاواهەنگ بێت. پۆپێر پێداگری لەسەر ئەمەش دەکات کە ئەو كەس و لایەنانهی لەنێو فەرهەنگەكان و سوننەتەكان و چوارچێوە جۆراوجۆرەکاندان، ئەگەر لەسەر بنەمای ڕاسپاردەیەكی تایبەتی وەک مێتۆدێكی تایبەت هەوڵی وتووێژ لەگەڵ دیتران بدەن، لە ڕەوتی دانوستانەكاندا تێ دەگەن کە لێكتێگەیشتنێكی ئەوتۆیان بۆ مسۆگهر نابێت. كەوا بوو یەكەم گرفتی هزری، بوونی ئەم ئوستوورەی چوارچێوەیەیە كه دەبێت لێی دەرباز بن. بە واتایەکی تر، هەموو گێڕانەوەیەک دەبێت ئەوەندە شل و شلک بێت کە پتانسییەلی پووچەڵکردنەوەی هەبێت، ئەوەی پۆپێر وەک (Falsifiability) نێودێری کردبوو! کاتێک سەیر دەكەی له تەواوی ئەم كوردستانە گەورە و پان و بەرینەدا، "نەتەوە" چەمكی سهرەكیی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەكانە کە دەتوانێت ببێتە بنەمایەكی تایبەتی بۆ وتووێژ و دواتر بۆ ئێمەی كوردستانی یەکوێژمانی و یەکهەڵوێستی، بەڵام بەداخەوە ئەوە ئوستوورەی چوارچێوەیە کە هەر كاممان بەرەو لایەک دەبات و پەشێو وتەنی وەک چنگێک دانەوێڵە، ئاشی مێژوو فڕێمان دەدات و پرشوبڵاومان دەكات. دیارە بێگومان ئەم ئوستوورەی چوارچێوەیە زیاتر بەرۆكی ڕووناكبیریشی گرتووەتەوە و لە چوارچێوەیەكی تایبەتدا قەتیس ماون! قوتاربوون لەم دۆخە زۆر دژوارە و لانی كەم ئەم ئیرادەیە بۆ دەربازبوون، بوونی نییە و هیچ بیریک لەگۆڕێدا نییە بۆ بەكردەییكردنی پاشگرەكان و هیچ لایەنێكیش ئەم ئاڵایەی بە دەستەوە نەگرتووە. خۆ ئەگەر حیزبی كوردستانی وەک دیاردەیەكی مۆدێڕن و ڕووناكبیری كوردستان وەک بەرهەمی چاخی نوێ، بگەڕێتەوە بۆ دواتر بۆ زۆر لەوەپێش، بۆ ناو كۆمەڵانی خەڵک، زۆر وانهیان لێ فێر دەبێت و زۆر چەمک لە هەڵسوكەوتی خەڵک هەڵدێنجێنێت کە دەتوانن ببن بە شاكلیل وشەی وێژمانی نەتەوەیی وەک "ههرەوەز و زبارە". لە کۆتاییدا ئەوە دەڵێم: تا ڕوحی ههرەوەز بەسەر عەقڵانییەتی حیزبی و فیزی ڕووناكبیریدا زاڵ نەبێت، دەرچوون لەم دۆخه مەحاڵە. 💎 @Perrenus
📝 داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان: نامەی شەریف پاشای خەندان بۆ سەرنووسەری ڕۆژنامەی تایمز و ✍ د. ڕەنجدەر شێرزاد بەڕێز، ئەو پەیماننامەی کە لە ڕۆژی ٢٠ی نۆڤامبری ١٩١٩ ز. لەگەڵ بوغاز نۆبار پاشا و وەڤدی کۆماری ئەرمینیای قەفقازی ئەنجامم دا و باس کراوە لەو برووسکەیەی ئەستەنبوڵ کە لەلایەن تایمزەوە لە ٢٧ فێبریواریی ڕابردوو نێردراوە و ڕۆژنامەی ماتینی پاریسی ئەمڕۆ بڵاوی دەکاتەوە، بەهۆی ئەو پروپاگەندانەی بەرانبەری کراوە، پێویستی بەوەیە کە ڕوونکردنەوەی لەسەر بدرێت. ڕۆژێک پاش واژۆکردنی ئاگربەستی مۆدرس لەگەڵ ئیمپراتۆریی عوسمانی، بینیم کە ناوچەکانی کوردستانی ژێردەستی ئیمپراتۆریی عوسمانی بووەتە بابەتی چاوتێبڕین بە ڕادەی ڕێکخراوە ئەرمەنییەکان لەلایەن بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، کە خوازیاری دابەشکردنی ئەم نەتەوانەن لەنێو خۆیاندا، بەبێ گوێدانە مافە یەکسانی و نەتەوایەتییەکانیان. بەپێی بنەماکانی کۆنفرانسی ئاشتی، ئەو مافانە ڕێگەیان دەدا ئەو نەتەوانە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن؛ هەر بۆیە بیرم لەوە کردەوە کە پێویستە بەرگری لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلەکەم بکەم لە ڕێگەی ڕاگەیەندنی مافی سەربەخۆیییان، هەر وەکوو ئەرمەنییەکان. بێئاگاییی زۆرینەی بازنەی هێزە ئوروپایییەکان سەبارەت بە ناوچەکانی کوردستان، بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە پڕوپاگاندەی ئەرمەنی بە هەموو کاردانەوە لاساییکەرانەکانیانەوە سەرکەوتوو بێت لە دروستکردنی ئەو باوەڕە کە کوردستان تەنیا چەمکێکی جوگرافیاییی خەیاڵییە. نەبوونی دامودەزگا لەلایەن ئێمەوە وای لێم کرد کە بتوانم بوونی کوردستان لای ڕەقیبە ئەرمەنییەکانمان بسەلمێنم، بەتایبەتی لە کاتی واژۆکردنی ڕاگەیەندراوی نێوانمان لەلایەن نوێنەرانی ئەرمەنی بۆ گۆنگرەی ئاشتی لە پاریس. لە لایەی خۆمەوە، بەبێ هیچ شتێکی زیاتر، پابەندی تەواوی خۆم بۆ دانپێنان بە مافی ڕەوای ئەرمەنییەکان بۆ سەربەخۆیی خستە ڕوو، ئەمە هەمان ئەو ڕوحی ڕێککەوتنەیە کە باس کراوە. لەلایەکی ترەوە، ناتوانرێت نکۆڵی لەوە بکرێت کە ئەگەر بەو شیوەی لە پاراگرافی سێیەمی برووسکەکەی تایمزدا هاتووە، هەر پرسیارێک بکرێت سەبارەت بەوەی کوردستان بکرێت بە بابەتی باس و ویست و گومانکردن لە ڕێگەی دابەشکردنی بۆ ناوچەی دروستکراو؛ بێگومان هێچ تاکە کوردێک نییە کە پێی خۆش نەبێت لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئۆتۆنۆمی لە چوارچیوەی تورکیەدا بژیێت؛ هاوبەشیی ئایینی و سنوروە ئەخلاقییەکانی و ژیانی وای لێ دەکات کە بەرگری بکات لە دژی هەموو جۆرە زیادەڕەوییەک لە هەر لایەکەوە بێت. دڵسۆزتان، ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان، سەرۆکی وەڤدی کوردان بۆ کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس. گەڕەکی ٢٠، شەقامی میسین، پاریس، ۵ی مارس. تایمس، لەندەن، ئینگلاند، چوارشەممە، ١٠ی مارس١٩٢٠ ز. سەرچاوە: لێکۆڵەرانی مێژووی کورد. تـ: ئەم بابەتە لە لاپەڕەی "کوردستاننامە" وەرگیرەوە. @Perrenus
📝 تاکی کۆمەڵگەی بێدەوڵەت زەحمەتە لە گەردووندا وەک مرۆڤ لەقەڵەم بدرێت ✍ د. محەممەد حوسێنزادە حیزب، بزووتنەوە یان هەر بوونەوەرێکی سیاسی که خۆی بە ڕزگاریخواز دەناسێنێت و بانگەشەی خەباتی نەتەوەییی ڕزگاریخوازانە دەکات، پێویستە زیاتر ئەو بنەما و پرەنسیپ و سیاسەتانە ڕەچاو بکات کە حیزب و بزووتنەوە سەرکەوتووەکانی نەتەوەکانی تر پێشووتر بە کردە پراکتیزەیان کردوون و بەو هۆیەوە بە ئامانج گەیشتوون. ئەوانە ئەزموونی مێژوویین و شیاوی وانەوەرگرتنن، پێوەری خەباتی سەرکەوتووانەن، دەنا هیچ مانایەکی نییە و هیچ شانازییەکی تێدا نییە لە ئاستی ڕێبەرایەتیی حیزبێکی شۆڕشگێڕ - ئەویش حیزبێکی چەکدار - بەردەوام جەخت لەوە بکەیتەوە چالاکی و ستراتیژیی ئێمە لەگەڵ بەندەکانی جاڕنامەی "مافەکانی مرۆڤ" دێتەوە. یەکەم: مافەکانی مرۆڤ زیاتر تایبەتە بە پەیوەندیی نێوان هاووڵاتییان و دەوڵەتەکانیان؛ پەیوەندییەکی ئەوتۆیان بە تۆ و حیزبەکەتەوە نییە. دووەم: ئەگەر هەر حەز ئەکەی بڵێی توندڕۆ نیت و تیرۆر ناکەیت، ئەوەندەی چالاکییەکانت پەیوەندییان بە یاسای شەڕەوە هەیە، نیوهێندە پەیوەندییان بە مافی مرۆڤەوە نییە. سێیەم: بوونەوەری سەر بە کۆمەڵگەی بێدەوڵەت زەحمەتە لە گەردووندا وەک مرۆڤی لەقەڵەم بدەن. بە دیدی ئەخلاقی ڕەنگە بیستنی ئەمە تاڵ و ناخۆش بێت، بەڵام لە بەرجەوەنی سیاسی و لە ڕاستیی جیهاندا بوونەوەرێک کە لە هیچ ڕێکخراوەیەکی جیهانیدا مافی دەنگەڵبڕین و دەنگدانی نەبێت، زەحمەتە وەک مرۆڤ لەقەڵەم بدرێت. سەیرە ئاوا بوونەورێک خەم و کەڵکەڵەی مافەکانی مرۆڤ بێت! ئەستەمە خودی دانەرانی مافەکانی مرۆڤیش چاوەڕوانی ئەوە بن جموجووڵەکانی بوونەوەرێک لەگەڵ ئامۆژگارییەکانی ئەواندا بێتەوە کە پاسپۆرتی هیچ وڵاتێک لە باخەڵیدا نییە و ئەو یەک کیلۆمەترە خاکەش تێیدا میوانە و بە هەزار ڕۆژەڕەشی و بارکەوتوویی تێیدا دەژیت، ساڵێ جارێ هاژەکباران دەکرێت! 💎 @Perrenus
📝 هزری کوردستانی و کۆبوونەوە لە دەوری هێماکانی کوردستان تاقە ڕێگەی ڕزگارییە ✍ د. ئەحمەد محەممەدپوور بەکورتی بێژم، ئێرانی ـ فارس چەپی نییە، ڕووناکبیری ئێرانی ـ فارس ناتوانێت هیچ بوونێکی سیاسیی نافارس و ناشیعه و دێموکراتیک وێنا بکات. لە "تەقی ئەرانی" بگرە هەتا "خوسرەو گوڵسورخی" هەتا بەڕواڵەت نوێنەرانی ئەمڕۆی، هەرگیز ناتوانن لە بازنە و خولی بێبڕانەوەی شانامە و "مفاتیح" خۆیان دەرباز بکەن. یەکێک لە کێشەکانی خۆبەچەپزانە کوردەکان ئەوەیە، خۆیان بە بەردەنگگەلێکەوە ماندوو دەکەن کە هیچ بوونێکی دەرەکییان نییە. بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو خەونە بەتاڵەی ئێوە هیچ کاتێک وەڕاستی ناگەڕێت. دڵنیاش بن کە ئەوە مۆتەیەکە لە خۆشخەیاڵی و خەواڵووییی بەشێک لە کوردی بەناو چەپ نیشتووە. گەڕانەوە بۆ هزر و بیری کوردستانی و کوردستانیبوون و کۆبوونەوە لە دەوری ناسیۆنالیزمی کوردستانی و هێماکانی کوردستان تاقە ڕێگەی ڕزگاریی نیشتمان و ئازادیی خۆمان و کەرامەتە بۆ نەتەوەکەمان. بەداخەوە وا دیارە تامی خۆخافڵاندن و نکۆڵیکردن لە ڕاستییەکان و داسەپاندنی کۆمەڵێک چەمکی بێکەڵک و ماوەبەسەرچوو بەسەر نەتەوەیەکی نیشتمانداگیرکراو و خاکتاڵانکراو و ژینۆسایدکراودا ئێجگار خۆشترە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕاستییەکان. ئەو چەپە بەناو کورد و خۆبەئێرانیزانانە باش بزانن کە کوردستان تاقیگە نییە، کولتوور و کۆمەلگە و مێژوویە. 💎 @Perrenus
📝 کاریگەریی نەرێنیی خوێندنەوەی کتێب و بڵاوکراوەکانی داگیرکەرانی کوردستان ✍ هەڵمەت مەعرووفی لە سەردەمی بەر لە سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم لە هەر وڵاتێکدا، ئەدەبیاتی سیاسیی تایبەت بە خۆیان لە جیهانی بیرگە و هزریی جەماوەر و خەڵکی ئەو وڵاتەدا پەرەی پێ دریاگە، یان تەنانەت چێ کراوە. بۆ نموونە: دەستەواژەگەلی وەک "دوژمنی ئەبەدی"، "دوژمنی بۆماوەیی"، "دوژمنی خاک" و هتد کە ئەمانە لە ئەدەبیاتی ناسیۆنالیزمی سەدەی شازدە و حەڤدەدا فرەتر بەرچاوە و کەسگەلی وەک د. ف. س ڕووت، مامۆستای بێرلین لە بواری مێژوو، پەرەی بە هەندێکیان داگە. لەنێو ئێمەی خەڵکی کوردستاندا مەخابن بەپێچەوانە بووە، دەستەواژەگەلی وەک "دوژمنی باب و کالا" کەمڕەنگ کراونەتەوە و لە باتیی ئەو ئەوانە، بەردەوام باسی دێموکراسی و دێموکراتیزاسیۆنی وڵاتانی داگیرکەر و برایەتیی گەلان و شتگەلی وسا سەیروسەمەرە بۆمان دەکرێت! لەم چەند ساڵەی دواییدا تەنانەت دەستەواژەگەلێکیان چێ کرد و گەرەکیانە بیخاننە نێو مێشکی تاکی کوردستانی کە بۆیان ناچێتە سەر، وەک دەستەواژەی "فاشیزمی کوردی"، ئەمەش ڕێک پێنگاونانە لە ئاراستەی سڕینەوە و شلکردنەوەی ناسیۆنالیزمی کوردستانی و تەنگپێهەڵچنینی و لە ئاکامدا گۆڕەپانکردنەوە بۆ ناسیۆنالیزمی دڕندانەی داگیرکەرانە. سەیروسەمەرەتر لە هێنانەئارای دەستەواژەی وەها، ئەوپەڕی نەخوێندەواریی بەناو داهێنەرانی ئەو دەستەواژەیە بێناوەڕکەیە کە هێشتا لەوە تێ نەگەیشتوون کورد دەوڵەتی نییە، چۆن دەکرێت و دەتوانێت فاشیست بێت؟ هێشتا دەستەواژەکەشیان نەناسیوە، ناشزانن گرنگترین و سەرەکیترین ئامرازی فاشیستبوون و فاشیزم، دامەزراوەی دەوڵەتییە. ئەمە یەکێکە لە دەرەنجامەکانی خوێندن لە پەروەردەی داگیرکەر و خوێندنەوەی بەردەوامی کتێب و بڵاوکراوەکانی تر بە زمانی داگیرکەر و بەتایبەت کتێبە بڵاوکراوەکانی داگیرکەران و هەروەها وەرگێڕاوەکان لە زمانی ئەوانەوە کە مێشکی داگیرکراوی لێ کەوتووەتەوە. بۆیە دیسان ئێژمی: وەرگێڕانی هەندێک کتێبی تایبەت نەبێت، وەرگێڕان لە تورکی و فارسییەوە، خیانەتە. بۆیە نایژم عەرەبی، چونکە باسێکی تایبەت و جیهانێکی بەربەرینە. @Perrenus
📝 لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا وێژمانی هاوبەش هەیە ✍️ شاهۆ حوسێنی ئەمەی کە بەردەوام باس لە نەبوونی وێژمانی هاوبەش لەنێوان لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات دەکرێت، لە ڕاستیدا هەڵەیە و ڕێگەونکەرە. بێگومان لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا وێژمانی هاوبەشی گەوهەری هەیە، ئەمیش وێژمانی دەسەڵاتە، گەوهەری حیزب و ڕێکخراوەی سیاسی مەیلی بۆ دەسەڵاتە، بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات، بنیاتنانی دەسەڵات، بەشداربوون لە دەسەڵات و حوکمڕانییە، کەوا بێت هەڵەیە ئەگەر بوترێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا وێژمانی هاوبەش نییە. بەپێچەوانە وێژمانی هاوبەش و زۆریش بەهێز هەیە هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە. بەڵام ئەوەی لەنێو لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا نەبوونە ئیرادە، عەقڵانییەت و ئەندێشەیەکە بۆ بنیاتنانی زەینێکی نەتەوەیی و پرۆسەیەکی نەتەوەیییە. کوردستان، کوردستانیبوون و نەتەوەخوازی بۆ هێزی سیاسیی کوردستان تەنیا کەرەستەیە و مەبەست نییە، بێگومان مەبەستی هێزی سیاسی دەسەڵاتە. هەڵەیەکی گەورەیە کۆمەڵگەی کوردستان دەرکەوتنی حیزبی سیاسی بوو، بەهۆی ئەوەکە لە کاتێکدا کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی پێویستی بە یەکگرتوویی هەبوو، دەرکەوتنی حیزبی سیاسی کوردستانی دابەش کرد، ئەمەش گەوهەری حیزبی سیاسی و سەربازیی حیزبییە، بەهۆی ئەوەی کە حیزبی سیاسی قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتییەکان ڕادیکاڵتر و چالاکتر دەکات، واتە ڕەوایی بە دابڕاوییەکان دەدات. کەوا بێت ئەوەی لەنێو لایەنە سیاسییەکاندا نییە، نەبوونی ڕەوتێکی بنیاتنەرانی نەتەوەیییە و ئەمەش لەنێو هێزە سیاسییەکاندا بەدی نایەت، چونکە قەڵش و دابڕاوی شوناسێکی گەوهەرییە، بەهۆی ئەوەکە ئامانجی گەوهەری و ستراتژیکی حیزبی سیاسی دەسەڵاتە. لە ئاکامدا دەشێت بوترێت چاوەڕوانی لە حیزبی سیاسی بۆ دەرخستنی وێژمانێکی هابەش بە مەبەستی پیکهێنانی پرۆسەیەکی هاوبەشی نەتەوەیی هەڵەیە، چونکە ئەمە ئەرکی حیزب و هێزی سیاسی نییە، ئەمە ئەرکی ڕووناکبیران و بیرمەندانی ئاکادیمیسیەنی کوردستانییە و ئەم چاوەڕوانییەش لێکەوتەکەی بە حیزبیکردنی نەتەوەخوازییە وەک هەموو دیاردە مەدەنییەکانی تر، بەهۆی ئەوەی کە نەتەوەخوازی لە ئاکامدا دەبێتە کەرەستەی دەسەڵات و نە ئامانجی خەبات. حیزب و هێزی سیاسی دەتوانێت داخوازیی مافی نەتەوەیی بکات، بەڵام ناشێت نەتەوەخوازی لە پاوانی حیزب و هێزی سیاسیدا بێت. 💎 @Perrenus
📝 کاتی ئەوەیە لەپێناو یەکڕیزیی نیشتمانی و یەکیەتیی نەتەوەییدا پێکەوە بیر بکەینەوە ✍ د. مەجید حەقی هەموو ئەوانەی "وابێژی"ی خەبات بۆ ڕزگاریی نیشتمان دەکەن و خۆیان بە "شۆڕشگێڕ" دەزانن، ئامانجی سەرەکییان ڕزگاریی نیشتمان و گەیشتن بە ئامانجەکانی مرۆڤی کوردستانی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوڕدستانە. لەو ڕووەوە هیچ بۆچوونێک نە لە بۆچوونی دیکە "پیرۆز"تر و نە لە بۆچوونی دیکە ڕاستترە. ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانێکە بەدەست دەردێکی مێژوویییەوە دەناڵێنێت کە بە "دەردەکورد" نێو دەبرێت و قووڵاییی ئەو قەیرانەش کاتێک دەردەکەوێت کە جیابیری لە پێوەندی لەگەڵ پرسە سیاسییە ڕۆژەڤەکاندا هەبێت، ئەوکات نەیاری سەرەکی لەبیر دەچێت و کوردستان و بزاڤە سیاسییەکەی دەکەوێتە گیانی یەکتر و خۆخۆری. سەرەڕای ئەوەی حیزبە کوردستانییەکان کۆنفرانس و سمیناری هاوبەشیان پێک هێناوە و پێداگری لەسەر وتووێژ و پێکەوەکارکردن دەکەن، بەڵام بە کردەوە بەهۆی ڕووداوەکانی دوای کۆبوونەوەکەی "جۆرج تاون" کەشی داسەپاو بەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان شایەتی جۆرێک لێکترازانە و ئەمەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هاوپەیمانییە نێوخۆیییەکانی کوردستان بنەماکانیان زۆر لاوازن. هۆکارەکەشی نەبوونی ستراتیژییەکی ڕوونی نشتیمانی و هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان و دیارنەبوونی هێڵە سوورەکانی نشتیمانە. بەم جۆرە دەرکەوت ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هاوپەیمانی لەگەڵ نەتەوە نیشتمانداگیرکراوەکانی دیکەی نێو جوگرافیای دەستکردی ئێران دەبێت یەکگرتوو و یەکڕیز ببینرێت و هاوپەیمانییەکان نابێت ببێتە هۆی مەترسیی یەکیەتیی نەتەوەییی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی کوردستان. کۆمەڵگەی کوردستان، کۆمەڵگەیەکی دابەشکراو و پلۆرالە و چارەسەرەکانیش زیاتر لە یەک دانەن. واتە هیچ بۆچوونێک تەنیا ناتوانێت بەدیل بێت. ئەوەی یەکمان دەخاتەوە بایەخە نەتەوەیییەکان و ئاواتە بەرزە نیشتمانییەکانە. مێتۆد و جۆری گەیشتن بەو ئاواتە لەوانەیە جیاواز بێت، بەڵام جیاوازیی بیرکردنەوە نابێت ببێتە هۆکاری ئەوەی کوردستان وەک تەواوییەتێکی یەکگرتوو لە بەرچاو نەگیرێت و هاوپەیمانە تاکتیکییەکان زیان بە ستراتێژی نەتەوەیی بگەیەنن. قووڵاییی ستراتێژیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەتەوە نیشتمانداگیرکراوەکانی نێو جوگرافیای دەستکردی ئێرانە و هەر هاوپەیمانییەک کە فرەنەتەوەییبوونی ئێران و نەتەوەبوونی کورد بباتە ژێر پرسیار، نەک تەنیا سەر ناکەوێت، بەڵکوو زیان بە یەکڕیزیی شۆڕشی ڕزگاریخوازیی کوردستان دەگەیەنێت. کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە بیر بکەینەوە. پێکەوە دەست بکەینەوە بە وتووێژێکی نەتەوەیی بۆ گەیشتن بە یەکڕیزیی نیشتمانی و بەکارهێنانی هەموو تواناکانی نێو کۆمەڵگە. پێکەوە بیرکردنەوە کارێکی ئاسان نییە، زۆربەی ئێمە نەک ئامادە نین بیر لەو ڕێگەیە بکەینەوە، بگرە دەمانەوێت بە "سڕینەوە" و لە گۆڕەپاندەکردنی لایەنەکانی دیکە تەنیا خۆمان بیر بکەینەوە؛ ئاکامی ئەوەش لەنێوبردنی هەموو هێزەکانمان دەبێت. لە زانستی فیزیکدا فێر کراوین "ماددە" لە ئەتۆم پێک هاتووە. ئەتۆمەکانیش بە ڕادەی یەک میلیارد بچووکتر لەو ئاستەن کە تەنانەت بە میکرۆسکۆپیش ببینین. ئەتۆمەکان لەنێو ماددەدا بە خێرای دەجووڵێن و جاری وایە وێک دەکەون و ماددە تووشی تەقینەوە یان گۆڕانی کیمیایی دەکەن. هەمان وێنە لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردستاندا دەبینرێت، خێرایی و قووڵاییی کێشەکان بە ئاستێکە کە مرۆڤی کوردستانی بەئاسانی لێک دەکەون. کاتێک دوو ماددە لێک دەکەون ئاکامەکەی دەبێتە بەریەککەوتن و ئەم بەریەککەوتنەی نێو کۆمەڵگە دەبێتە هۆی بەرانبەر یەکتروەستانی کۆمەڵگە و دواجار بەفیڕۆچوونی هێز و تواناکانمان. ئێمە تاک و ڕێکخراوە کوردستانییەکان چۆن فێری جۆرە چالاکی و خەباتێک بین کە وتووێژ و لێکگەیشتنمان زیاتر بکات؟ چۆن دەتوانین ئێکۆلۆژیی سیاسیی خۆمان بەرەو ژینگەیەکی سالمی پڕگەشەونەشە بگۆڕین؟ چۆن دەتوانین پێشی گەڕانەوە بۆ دواوە و ژیان لە ڕابردوودا بگرین؟ هەنگاوی یەکەم بۆ دەسپێکی پرۆسەیەکی وا بریتییە لە: ١ـ هەڵسوکەوتی لۆژیکی و دوورکەوتنەوە لە دەمارگرژی و گەشەسەندنی توانای هەڵسوکەوت و کردار بە شێوەی نوێ و جیاواز لە ڕابردوو؛ چونکە ئەو شێوازە وەڵامدەر نەبووە. ٢ـ گەشەپێدانی نەرمینواندن و گوهەربارتر بۆ تێگەیشتن لە یەکتر بەبێ ئەوەی پێویست بە تاوانبارکردن بێت. ٣ـ مەجال و دەرفەتی شیکردنەوە و شرۆڤەکردن بۆ یەکتر بەجێ بێڵین بۆ ئەوەی نەبینە قوربانیی کەشی هەستی لەناکاو. سەرمایە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و مرۆڤییەکانی ئێمە گرینگتر و بەڕێزتر لەوە دەبێت ببن کە ئێمە بە دەستی خۆمان بیانڕووخێنین. جۆری بیرکردنەوەی ئێمە شێوازی قسەکردن و دەربڕینی ئێمە دیاری دەکات. ئێمە دەبێت هەموومان توانای پێکەوەبیرکردنەوەمان گەشە پێ بدەین و بتوانین لە شێرپەنجەی خۆخۆری و یەکترشکاندن ڕزگارمان بێت. ئەو نەخۆشییە گشتییە هەموو هێز و توانایەکی لێمان ئەستاندووە. 💎 @Perrenus