- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 151
- 1/48двое суток
- 173
- 1/72трое суток
- 186
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
زۆر جار له‌دووره‌وه سه‌راب ، وه‌ك ئاوێك خۆی ده‌نوێنێت به‌ڵام كه ده‌گه‌یته نزیكى ، ده‌بینیت وێنای ئاوە ، نه‌ك ئاو جا بۆ ئەوەی په‌رێشانی دنیا‌و ، په‌شیمانی قیامه‌ت نه‌بین با هەرگیز له‌دووره‌وه ، بڕیار له‌باره‌ی كه‌سه‌وه نه‌دەین عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
به‌توندیی ئاشنا‌و هۆگری هیچ شتێك ، شوێنێك ، ده‌نگێگ ، مه‌به چونكه له‌كاتی نه‌مانی هه‌ر یه‌كێكیان ، ئازار به‌قوڵایی رۆحت ده‌گات بۆ دڵنیایی و ئاسووده‌بوونت به‌و كه‌س و شتانه‌ی كه هه‌ته پشت و پەنات ئه‌و خودایه بێت ، كه هه‌ر خۆی باقی و بەئاگایە عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
خاڵییبوونی شوێنێك له‌خاوه‌نی ، مانای بێ خاوه‌نیی نییه بۆیه با له‌شوێنێك دانەنیشین كه ده‌زانین هی ئێمە نییە چونکە شوێنی هەر کەسێک دواجار هه‌ر هی خاوه‌نیه‌تی با بۆ ماوه‌یه‌كیش مرۆڤ بەشوێنی خۆی زانیبێت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
هەموو رۆژێکی ژیان وەک دەرفەتێکە ، باجی خۆیشی هەیە باجی پەشیمانی ، تووڕەبوون ، تۆڵە ، رق و قین ، بژاردەی خراپ دانا‌و خۆڕاگر ئەو کەسەیە کە باجی گەورە نادات ، چونکە دەزانێت هەموو شەڕێک هی ئەو نییەو ، هەموو پرسیارێکیش شایانی وەڵام نییە عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی پاک و راستەقینە بيت هەنگاوەکان زۆرن ، گرنگترینیان سێ هەنگاون ئومێد بەخودا ، بڕوا به‌خۆبوون پشتگوێخستنی قسه‌ی خه‌ڵكی خراپ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
خراپ ، ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی چاكه به‌چاكه نەدرێته‌وه خراپتر ، ئه‌وه‌یه خودی چاكەکە له‌بیر بكرێت خراپترین ، ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی چاكه‌کە به‌خراپه بدرێته‌وه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
باشە کە قسەی خراپ ناکەین ، باشتر ئەوەیە گوێ لەقسەی خراپیش نەگرین چونکە بەگوێگرتن لە قسەی خراپ خۆشمان دەبینە هاوبەش و شەریکی خراپەکار جا وەک پەرژینێک بۆ پاراستنی شت و مەک و موڵک و خانووبەرەکانمان دەکەین با پەرژینێکیش لەدەوری ناخمان بکەین بۆ ئەوەی پڕ نەبێت لە وشەو وێنەی خراپ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه فێربوونی جۆرێک لەهونه‌ری تێپه‌ڕاندن پێویسته بۆیه ده‌بێت فێری تێپه‌ڕاندنی هه‌ر شتێك بیت كه ئازارت ده‌دات جا ئه‌و شته قسه‌یه‌ك بێت یان نوسینێك یان ساتێك یان رووداوێك بێت چونكه ته‌مه‌ن به‌شی لێكدانه‌وه و بیركردنه‌وه له‌م هه‌موو قسه‌و باسانه ناكات عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
بۆ ئارامیی ناخ و ئاسوودەیی ویژدانت سێ هەنگاو پێویستن خۆلادان لە بیرکردنەوە لەژیانی ئەوانی دیکەو چاودێریکردنی خەڵک خۆبەراوردنەکردن بەکەسانی دوور‌و نزیک بۆ ئەوەی خۆت خۆت بیت و بەس وازهێنان لەهەندێک خەونی مەحاڵ و ، وەڵامدانەوەی رەق و تاڵ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
با ئه‌وه‌ی بۆ خۆمانمان پێخۆشه بۆ ئه‌وانی دیكه‌شمان پێخۆش بێت با هاوکار بین خێر‌و خۆشیی بێته رێگه‌ی هه‌مووان خۆشیی ئه‌وان له‌هی ئێمه كه‌م ناكاته‌وه له‌شساغییشیان له‌ته‌ندروستیی ئێمه نابات عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
کاری بەرهەمدار ئەنجامی باشترە لەکاری بەپەلەو رووکەش بۆیە كاره‌كانی خۆت به‌هێمنیی و بێده‌نگیی ئه‌نجام بده دواتر سه‌ركه‌وتنه‌كانت خۆیان به‌ده‌نگی به‌رز ده‌دوێن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت ، گوناهبار نه‌بیت ، به‌شدار نه‌بیت له‌خراپه‌دا به په‌له بڕوا مه‌كه ، به هه‌موو هه‌واڵێك ، به‌هه‌موو وێنه‌یه‌ك ، به‌هه‌موو ڤیدیۆیه‌ك چونكه مرۆڤە خراپەکان دەتوانن داهێنانی مەترسیدار له‌کاری خراپ‌دا بکەن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
كه هاوڕێ ئاوێنه‌ی هاوڕێی بێت ، پێویسته ئاوێنه‌یه‌كی راستگۆ بێت نه ئاوێنه‌یه‌كی بچوككه‌ره‌وه بێت ، نه گه‌وره‌كه‌ره‌وه ، نه تێکدەر بۆیه با هەمیشە ئه‌و كه‌سانه وەک ئاوێنە هاوکارو هاوڕێمان بن کە راستگۆیانە وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆمانمان پێ نیشان دەده‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ئه‌و كاره‌ی كه‌سێك لێی بێزاره ، زۆرێك له‌بێكاران خه‌ونی پێوه ده‌بینن ئه‌و ژووره‌ی كه‌سێك به‌بچوكی ده‌زانێت ، په‌نابه‌رێك ئاواتی بۆ ده‌خوازێت بۆیه ده‌ڵێن شادمان ئه‌و كه‌سه نییه كه هه‌موو شتێكی هه‌یه به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی دڵخۆش ده‌كات به‌وه‌ی هه‌یه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
فێریان مه‌كه هه‌میشه داوای روونكردنه‌وه‌ت لێبكه‌ن له‌باره‌ی خۆته‌وه نه تۆ شایانی ئه‌و ماندووبونه‌یت ، نه ئه‌وانیش مافی ئەو پرسیارەیان هه‌یه رۆژێك دادێت ده‌زانیت چه‌ند كاتت به‌فیڕۆ داوه له‌پێناوی جوانكردنی وێنه‌ی خۆت له‌چاوی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر چییه‌ك بكه‌یت ، بڕیاریان داوه هه‌ر به‌ناشیرین بتبینن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ئه‌و كاته‌ی زه‌وی بێده‌نگه‌و ، سه‌ر زه‌ویش هێمن و ئارام له‌ناخی زه‌ویدا ئەگەری ده‌یان گڕكان و وردە زه‌مین له‌رزه هەن بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌وشه‌یه‌ك یان بەكارێك ئازاری به‌رامبه‌ر ده‌دات ده‌بێت ترسی زیاتری له بێده‌نگیی كه‌سی ئازاردراو هه‌بێت چونكه هه‌موو بێده‌نگییه‌كی مرۆڤ به‌ڕازیبوون لێك نادرێته‌وه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا زه‌حمه‌ته كه‌كێشه‌ی خۆبه‌راوردكردنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تۆ كاتێك ده‌بینن له‌خوار ئاستی ئه‌وانی ، خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌بینن له تۆ كاتێك ده‌بینن له‌سه‌رووی ئاستی ئه‌وانی ، ئیره‌یی و حه‌سوودییت پێ ده‌به‌ن ده‌یانه‌وێت خۆت یه‌كسان بكه‌یت به‌وان و ، وه‌ك ئه‌وان بیت كه ئه‌وه‌ش نابێت بۆیه بۆ ئارامیی ده‌روون و ئاسووده‌یی ناخت ، چاره‌سه‌ر دووربوون و فه‌رامۆشكردنیانه عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
لەنێو زۆرینەی خەمباردا هه‌ندێك هەن دڵخۆش دیارن ئه‌وان ئه‌وانه‌ن كه دەزانن ته‌مه‌ن رۆژانێكی ژمێردراون ژیانیش چ هه‌وراز بێت یان نشێو ، چیرۆكێكی كاتییه بۆیه ده‌یانه‌وێت كۆتایی چیرۆكه‌كه‌یان به‌خێر ته‌واو بێت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
باڵندەکان هەتا بڵندتر ببنەوە ، شتی زیاتری سەر زەوی دەبینن مرۆڤی داناش هەتا پلەی بڵندتر بێت ، زیاتر لە وردەکاری ژیان دەگات چونکە ئەویش وەک باڵندە بەرزەفڕەکان بڵندیی بۆ ئەوە دەوێت هەتا باشتر ببینێت ، نەک بۆ ئەوەی لەلایەن خەڵکەوە ببینرێت عه‌بدولڕه‌حمان سدیق
كاتێك له‌سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ر كه‌سێك بێ ئاگاین ره‌خنه‌گرتن له‌كۆتایی و دوا هه‌نگاوی ، كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه بۆیه با بڕیار له‌سه‌ر راستیی و ناڕاستیی هه‌نگاوی كه‌س نه‌ده‌ین له‌و كاته‌ی كه ئێمه به‌هه‌مان رێگه‌ی سه‌ختی ئه‌ودا نه‌ڕۆیشتووین عه‌بدولڕه‌حمان سدیق