- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 11
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 654
- 1/48двое суток
- 749
- 1/72трое суток
- 807
Медиана по постам, которые мы застали свежими и померили через сутки.
Посты
✨ عاقیبەت خێری، بەرھەمی تەمەنێکە! بەڕاستی کۆتاییهاتنی باش (حسْن الخاتمة) ڕووداوێکی لەپڕ نییە کە بێ هیچ پێشەکییەک بەسەر مرۆڤدا بێت، بەڵکو: 🌱 بەرهەمی تەمەنێکە لە ڕاستگۆیی لەگەڵ خوای گەورە. 🤲 بەرهەمی سوجدەیەکی درێژە و دوعا و پاڕانەوە نهێنییەکان. 🛡 بەرهەمی تێکۆشانە بەردەوامە لەگەڵ دەروون. 🔄 بەرهەمی تۆبەکردنە لە دوای تۆبە. 💎 بەرهەمی ئیخلاس و دڵسۆزییەکە کە کەس نەیدیوە و تەنها بۆ خودا بووە. "چونکە هەر کەسێک لەسەر شتێک بژێت، زۆربەی کات لەسەر ئەو شتەش دەمرێت، وە هەر کەسێک لەسەر شتێک بمرێت، لەسەر ئەو شتەش زیندوو دەکرێتەوە." لەبەر ئەمەش بوو کە پێشینان (سەلەف) زیاتر لە گوناحە شاردراوەکان دەترسان وەک لە ترسیان بەرامبەر زۆرێک لە گوناحە ئاشکراکان؛ چونکە دەیانزانی دڵ و ناخی مرۆڤە کە داهاتوو و کۆتاییەکەی دروست دەکات. اللهم إنا نسألك حسن الخاتمة 🤍 ---------------- #بەكورتی (٦٦٧) https://t.me/ba_kurty
✈️ بەر لەوەی سەفەر بكەی، ئەم قەڵغانە لەبیر مەکە! 🚗 زۆرێکمان کاتێک دەچینە سەفەر و گەشتکردن، بەهۆی سەرقاڵی یان پەلەکردنەوە، یەکێک لە گرنگترین و جوانترین سووننەتەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان (ﷺ) فەرامۆش دەکەین، کە ئەویش دوعای سەفەرە. ئەم دوعایە قەڵغانێکە بۆ پاراستنت و دەبێتە مایەی ئارامیی دڵت لە ڕێگادا. با پێکەوە بیخوێنینەوە و لەبەری بکەین، بۆ ئەوەی لە هەموو سەفەرێکدا خودا پارێزەرمان بێت: (اللهُ أَكْبَرُ, اللهُ أَكْبَرُ, اللهُ أَكْبَرُ , سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا الْبِرَّ وَالتَّقْوَى, وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَى, اللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا وَاطْوِ عَنَّا بُعْدَهُ, اللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ, وَالْخَلِيفَةُ فِي الأَهْلِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ, وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ, وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ فِي الْمَالِ وَالأَهْلِ) واتە: خودا گەورە ترینە، خودا گەورە ترینە، خودا گەورە ترینە پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی، کە ئەمەی بۆ موسەخەر کردووین و ئێمەش دەسڵاتمان نەبوو بە سەریدا بە ڕاستی لە دوا ڕۆژیشدا ھەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاکە و خۆ پارێزی و ئەو کردەوانەت لێدەکەین، کە تۆ پێی ڕازیت خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بکە و دووریەکەیمان بۆ نزیک بکەرەوە خودایە تۆ پارێزەرمانبە لەم گەشتەماندا و خانەوادەکەشمان بپارێزە، کە جێمان ھێشتوون خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت و شتێک، کە ناڕەحەتمان بکات و خراپ گەڕانەوە بۆ ماڵ و خێزان. 🤍 پەیامێک بۆ تۆ: ئەم دوعایە بکە بە هاوڕێی هەمیشەیی ڕێگاکانت. گەر کەسێکی ئازیزیشت لە سەفەردایە یان بەمنیزیکانە گەشت دەکات، ئەم پۆستەی بۆ بنێرە با بێبەش نەبێت لەم خێرە گەورەیە و پارێزراو بێت. سەفەری هەموولایەک سەلامەت بێت! 🤲🌸 ---------------- #بەكورتی (٦٦٦) https://t.me/ba_kurty
پێغەمبەر یوسف لە خۆی ترسا... کەچی تۆ دەڵێیت: من کارم تێناکات! ✋ پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێ بێت)، کە پێغەمبەرێکی بەڕێز و هەڵبژێردراوی خوایە، فەرمووی: ﴿وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ﴾ واتە: ئەگەر فێڵ و پیلانی ئەوانم لێ دوور نەخەیتەوە، ئەوا مەیلم بۆیان دەچێت و دەبمە یەکێک لە نەفامەکان. باش سەرنج بدەن... 💡 پێغەمبەر یوسف نەیگوت: "من سنووری خۆم دەزانم". نەیگوت: "من پێغەمبەرم و هیچ شتێک کارم تێناکات". نەیگوت: "دەتوانم کۆنترۆڵی خۆم بکەم". نەیگوت: "لەنێو فیتنەدا دەبم و تێی ناکەوم". بەڵکو لاوازیی مرۆڤبوونی خۆی زانی، بۆیە بە دڵ پەنای بردە بەر خوا و لێی پاڕایەوە کە هۆکارەکانی فیتنەی لێ دوور بخاتەوە. کەچی ئێستا تۆی داماو دێیت... 🥀 دەرگایەک دەکەیتەوە کە دەزانیت بەرەو کوێت دەبات، پاشان دەڵێیت: "من سنووری خۆم دەزانم!" چاتێکی تایبەت دەست پێ دەکەیت و دەڵێیت: "تەنها قسەکردنێکی ئاسایی و بەڕێزانەیە!" چاودێریی کەسێک دەکەیت کە دڵت دەجووڵێنێت و دەڵێیت: "هۆگری نابم!" جار لە دوای جار سەیر دەکەیت و دەڵێیت: "تەنها سەیرکردنێکە!" لە کەسێک نزیک دەبیتەوە کە دەزانیت نزیکبوونەوە لێی فیتنەیە بۆت، کەچی دەڵێیت: "دڵم بەهێزە!" بەردەوام دەبیت لە پەیوەندییەک کە خەریکە سنوورەکانی دەبەزێنێت، دەڵێیت: "هەر کاتێک بمەوێت دەتوانم بوەستم!" ئایا کێ پێی ووتیت کە هەمیشە دەتوانیت بوەستیت؟ ئەمە یەکێکە لە مەترسیدارترین درۆکانی نەفس: لە سەرەتای ڕێگاکەدا گەرەنتیت پێ دەدات کە هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت لێی دەربچیت! کەوتنەکان چۆن دەست پێ دەکەن؟ 📉 زۆربەی کەوتنەکان بە بڕیاری "من سەرپێچی خوا دەکەم" دەستیان پێ نەکردووە، بەڵکو بە ڕستەیەکی بچووک دەستیان پێ کردووە: "هیچ ڕوونادات!" دواتر "تەنها قسەکردنێک" بوو بە چاوەڕوانییەکی بەردەوام بۆ نامەکانی. "تەنها چاودێریکردنێک" بوو بە هۆگربوون. "تەنها سەیرکردنێک" بوو بە گەڕان بەدوای سەیرکردنێکی تردا. "دەتوانم بوەستم" بوو بە بێتوانایی لە وەستان! ئەو مرۆڤەی وای دەزانی خۆی کۆنترۆڵی ئارەزووەکانی دەکات، بوو بە کۆیلە و پاشکۆی ئارەزووەکانی. لێرەدا لە گەورەیی ئەم فەرموودەیەی خوای گەورە تێدەگەین: ﴿وَخُلِقَ الْإِنْسَانُ ضَعِيفاً﴾ (مرۆڤ بە لاوازی دروست کراوە). مەبەستەکە ئەوە نییە خۆت بە کەم بزانیت یان هەمیشە بە ترسنۆکی بژیت... بەڵکو مەبەستەکە ئەوەیە قەبارەی خۆت بزانیت! بزانیت کە دڵت دەگۆڕێت. بزانیت کە ئارەزوو پلە بە پلە دێت. بزانیت کە هۆگربوون مۆڵەتت لێ وەرناگرێت پێش ئەوەی بێتە ناو دڵتەوە. بزانیت کە ئەگەر فیتنە دەستی بەسەر دڵدا گرت، دەرچوون لێی زۆر قورستر دەبێت لە خۆپاراستنی سەرەتا. بۆیە، زانینی لاوازییەکەت دۆڕان نییە... بەڵکو پاراستنە! 🛡 کاتێک دەزانیت لاوازیت، داوای یارمەتی لە خوا دەکەیت. ناڵێیت: "من متمانەم بە خۆم هەیە"، بەڵکو دەڵێیت: "ئەی پەروەردگارم، مەمدەرە دەست نەفسی خۆم." پەروەردەیەکی مەزنی قورئانی 📖 هەمیشە بەدوای ئەو هێزەدا مەگەڕێ کە بتوانیت بەرگەی فیتنە بگریت... بەڵکو داوا لە خوا بکە فیتنەکەت لێ دوور بخاتەوە، و خۆشت لێی دوور بکەوەرەوە. پاڵەوانێتی ئەوە نییە لەسەر لێواری هەڵدێرێک بڕۆیت و بڵێیت ناکەوم! بەڵکو پاڵەوانێتی ئەوەیە بزانیت تۆ مرۆڤیت و ڕەنگە پێت بخلیسکێت، بۆیە هەر لە سەرەتاوە لە لێواری هەڵدێرەکە نزیک ناکەویتەوە. ❌ ئیمانی خۆت تاقی مەکەرەوە. ❌ دڵی خۆت تاقی مەکەرەوە. ❌ داوێنپاکی و توانای بەرگەگرتنت تاقی مەکەرەوە. چونکە دڵەکان لە نێوان دوو پەنجەی پەروەردگاردان و چۆنی بوێت ئاوا دەیانگۆڕێت. چەندەها مرۆڤ ڕۆژێک گوتیان: "مەحاڵە من ئەمە بکەم".. کەچی کردیان! لە کۆتاییدا... 📍 * ئەگەر دەرگایەکت بینی و ترسایت لەسەر ئایین و دڵت، مەڵێ: "ئایا دەتوانم بچمە ژوورەوە بێ ئەوەی بکەوم؟" بەڵکو بپرسە: "بۆچی هەر لە بنەڕەتدا بچمە ژوورەوە؟" * ئەگەر پەیوەندییەکت بینی و ترسايت هۆگری بیت، مەڵێ: "ئایا دەتوانم کۆنترۆڵی هەستەکانم بکەم؟" بەڵکو بپرسە: "بۆچی شتێک بڕوێنم کە بەیانی ناچار بم هەڵیبکێشم؟" 🌱 دڵنیابە کە داننان بە لاوازیی خۆتدا لەبەردەم خوادا، زۆر بەهێزترە لە لەخۆبایبوونت بە هێزەکەت لەبەردەم فیتنەدا. پێغەمبەر یوسف فەرمووی: ﴿وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ ﴾ (ئەگەر فێڵ و پیلانی ئەوانم لێ دوور نەخەیتەوە، ئەوا مەیلم بۆیان دەچێت)... ئیتر تۆ کێیت تا گەرەنتیی دڵی خۆت بکەیت؟ 🤍 🤲 پەروەردگارا، بەقەدەر چاوتروکانێکیش مەماندەرە دەست نەفسی خۆمان، و خراپە و داوێنپیسیمان لێ دوور بخەرەوە، و دڵەکانمان لەسەر گوێڕایەڵیت جێگیر بکە، و پەنامان بدە لە فیتنەکان؛ ئەوەی ئاشکرایە و ئەوەشی شاراوەیە. ---------------- #بەكورتی (٦٦٥) https://t.me/ba_kurty
ئایا برینەکە بە ئاسانی ساڕێژ دەبێت؟ ⚠️ لەوانەیە شەیتان مرۆڤ هەڵبخەڵەتێنێت و وەسوەسەی بۆ دروست بکات تا بکەوێتە ناو گوناهەوە، پاشانیش هیوای پێ دەبەخشێت کە خودا لێخۆشبوو و بەزەییە و تەوبەی بەندەکانی قبوڵ دەکات. مرۆڤەکەش بەم خەیاڵە گوناهەکە دەکات و بە کەمی دەزانێت، بەڵام دوای ئەوەی تێی دەکەوێت، بۆی دەردەکەوێت کە گوناهەکە برینێکی لە دەروونیدا دروست کردووە کە بە ئاسانی ساڕێژ نابێت! تەنانەت ئەگەر تەوبەش بکات و خودا لێی خۆش ببێت، ئەوا ئەگەری هەڵدانەوەی برینەکە زیاتر دەبێت لە جاران. 🛡 دیوارەکانی پارێزراوی ئەو کەسەی لەسەر ڕێگە ڕاستەکەیە، چەندین دیوار و بەربەست لە نێوان خۆی و گوناهدا دەبینێت کە ڕێگری لێ دەکەن لە چێژی تاوانەکان. بۆیە بەردەوام لە سەلامەتی و ئاسوودەییدا دەبێت، تا ئەو کاتەی ئەو بەربەستانە دەڕووخێنێت و گوناهەکە ئەنجام دەدات. لەو کاتەدا، ئەگەر بگەڕێتەوە و تەوبەش بکات، ئەوا تاڵاو دەچێژێت تا برینەکانی گوناهـ چارەسەر دەکات و بیرۆکە خراپەکان دەردەکات. لەم خاڵەدا دوو ڕێگەی لە پێشە: یان ئەوەتا تێکۆشان لەگەڵ نەفسیدا دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی سەلامەتیی تەواو. یان ئەوەتا لە نێوان لادان و گەڕانەوە، هەستانەوە و کەوتندا دەمێنێتەوە و لە هەوڵەکانیدا خاو دەبێتەوە. 🌱 پەندێک لە چیرۆکی ئادەم و حەوا (سەلامی خوایان لێ بێت) ئەم بابەتە زۆر لە چیرۆکی دایک و باوکمان ئادەم و حەوا دەچێت؛ ئەوان لەناو نیعمەتی بەهەشت و ماڵی سەلامەتیدا بوون، بەڵام کاتێک شەیتان وەسوەسەی بۆ دروست کردن، تا خستییە ناو هەڵە و گوناهەوە، وە کاتێک تەوبەیان کرد گوناهەکەیان سڕایەوە، بەڵام شوێنەوارەکەی مایەوە! ئەو شوێنەوارەی کە نیعمەتی هەمیشەیی و سەلامەتیی تەواوی لێ سەندنەوە، و هەرگیز ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو دۆخە مەگەر دوای ماندووبوون و چەشتنی سەختییەکانی ژیانی دنیا، تا جارێکی تر دەگەنەوە بە بەهەشت. ---------------- #بەكورتی (٦٦٤) https://t.me/ba_kurty
خۆڕادەستکردن بە پزیشک! بیرت کردووەتەوە ئەگەر تووشی نەخۆشییەکی سەخت ببیت، پاشان بچیتە لای پزیشکێکی لێهاتوو کە متمانەت بە زانستەکەی هەبێت، مامەڵەت لەگەڵ فەرمان و قەدەغەکراوەکانی چۆن دەبێت؟ ڕێنماییە بەسوودەکانت پێ دەدات و جێبەجێیان دەکەیت، هەروەها ڕێگریت لێ دەکات لە شتە زیانبەخشەکان و لێیان دوور دەکەویتەوە.. ئەگەر بیەوێت دەرزییەکت لێ بدات: قبووڵی دەکەیت تەنانەت ئەگەر ئازاریشی هەبێت! ئەگەر داوای پشکنینێکت لێ بکات: بەرگەی دەگریت تەنانەت ئەگەر زەحمەتیشی تێدا بێت! ئەگەر ڕێنماییت بکات بۆ دەرمانێک: دەیخۆیتەوە تەنانەت ئەگەر تاڵیش بێت! ئەمەیە مانای خۆڕادەستکردن (تەسلیمبوون).. بەڵام ئەمە تەسلیمبوونە بە پزیشک! موسڵمانیش بە هەمان شێوە لەگەڵ پەروەردگاریدا دەکات: بە تەواوی خۆی ڕادەست دەکات و ملکەچ و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبێت. متمانەی بە زانست و دانایی خودا هەیە، و زۆر دڵنیایە کە خودا تەنیا ڕێنمایی دەکات بۆ خێر و باشە، و تەنیا ڕێگری لێ دەکات لە شەڕ و خراپە. بۆیە بەندەی موسڵمان خۆی ڕادەستی پەروەردگاری دەکات و: بۆ نوێژی بەیانی هەڵدەستێت: تەنانەت ئەگەر لەسەریشی قورس بێت. چاو لە حەرام دادەخات: تەنانەت ئەگەر سەرنجیشی ڕابکێشێت. ڕازی دەبێت بە قەدەری خودا: تەنانەت ئەگەر لەدەستدانیش ئازاری بدات و دڵتەنگی بکات. ...هتد. چونکە متمانەی هەیە و دەزانێت کە فەرمانی خودا خێرە، وە پلانی خودا بۆ ئەو، زۆر باشترە لە پلانی خۆی بۆ خۆی.
👇👇👇
چۆن لەزەتی ڕاستەقینە لە تەركی لەزەتدا دەدۆزینەوە؟ وتەیەکی جوانی باو هەیە کە دەڵێت: «ئەگەر لەزەتی تەركی لەزەت بزانی، ئیتر لەزەتی نەفس بە لەزەت نازانی.» ئەم وتەیە پڕە لە حیکمەت و دەروازەیەکی قووڵە بۆ تێگەیشتن لە جەوهەری بەندایەتی و نزیکبوونەوە لە خوای گەورە. لەم سەردەمەدا کە مرۆڤ بەردەوام ڕاوچی حەز و ئارەزووە کاتییەکانیەتی، پێویستمان بە وەستانێک هەیە بۆ پێداچوونەوە بە چەمکی "چێژ و خۆشی و لەزەت". ١. حەقیقەتی لەزەتە کاتییەکان مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەز بە خۆشی و چێژ دەکات، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە زۆربەی لەزەتەکانی نەفس و شەهەوات (وەک پارەپەرستی، ناوبانگ، حەزە قەدەغەکراوەکان): * کاتی و کورتخایەنن. * پەشیمانی بەدوای خۆیاندا دەهێنن: زۆرجار دوای تەواوبوونیان، هەست بە بۆشاییەکی دەروونی و تاوانباری دەکەین. * کۆیلایەتی دروست دەکەن: نەفس تێر نابێت، هەرچەندی پێبدەیت زیاتری دەوێت. ٢. لەزەتی تەركی لەزەت چییە؟ کاتێک تۆ بە ویستی خۆت و لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە، دەستبەرداری حەزێکی کاتی دەبیت (بۆ نموونە: چاوداخستن لە ئاستی حەرامێك) لەو چرکەساتەدا نەفسی خۆت دەشکێنیت. ئەم شکاندنەی نەفس، سەرەتای ئازادییە. لەو ساتەدا هەست بە جۆرێک لە سەرفرازی، پاکی و ئارامیی ناوەکی دەکەیت کە هیچ شتێکی ماددی ناتوانێت پێشکەشت بکات. ئەمەیە "لەزەتی تەرککردن". ٣. چۆن ئەمە نزیکمان دەکاتەوە لە خوای گەورە؟ خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ﴾ [النازعات: ٤٠-٤١] (واتە: بەڵام ئەو کەسەی کە لە وەستان لەبەردەم پەروەردگاریدا ترساوە و نەفسی خۆی قەدەغە کردووە لە شوێنکەوتنی ئارەزوو، بێگومان بەهەشت جێگای حەوانەوەیەتی). کاتێک دڵ لە حەزە نزمەکان خاڵی دەکەیتەوە، دەبێتە شایستەی ئەوەی کە *نوور و خۆشەویستی خودا*ی تێدا جێگیر بێت. نێوانی تۆ و خودا تەنها یەک هەنگاوە: *پێنان بەسەر نەفسی خۆتدا.* دەرئەنجام ئەو کەسەی دەبێتە کۆیلەی حەزەکانی، هەمیشە تینووە و قەتیس ماوە لە بازنەیەکی بەتاڵدا. بەڵام ئەو کەسەی تامی "تەرکی لەزەت" دەچێژێت، دەگاتە پلەیەک لە تێربوونی دەروونی کە ئیتر هیچ شەهەوتێکی کاتی ناتوانێت سەرنجی ڕابکێشێت. با لە خۆمان بپرسین: ئایا شایەنیەتی لەزەتێکی کاتیی چەند خولەکی بگۆڕینەوە بە ئارامییەکی هەمیشەیی و ڕەزامەندی پەروەردگار؟ دڵەکانتان بە دوورکەوتنەوە لە حەرامەکان بپارێزن، تا خوای گەورە دەرگای لەزەتە ڕاستەقینەکەتان (کە ناسینی خۆیەتی) بەڕوودا بکاتەوە. ---------------- #بەكورتی (٦٦٣) https://t.me/ba_kurty
بۆ پزیشک بەڵێ، بەڵام بۆ خودا نا؟! کاتێک نەخۆش دەكەویت و پەنا دەبەیت بۆ پزیشکە لێهاتووەکەت تا چارەسەرت بکات، بە تەواوی خۆت بەدەست ڕێنمایییەکانیەوە دەدەیت؛ جا ئەویش ڕێنمایییە بەسوودەکانت پێ دەدات تا جێبەجێیان بکەیت، و لە شتە زیانبەخشەکان ئاگادارت دەکاتەوە تا لێیان دوور بکەویتەوە. * ئەگەر بیەوێت دەرزییەکت لێ بدات قەبووڵی دەکەیت با ئازاریشی هەبێت. * ئەگەر داوای پشکنینێکت لێ بکات بەرگەی دەگریت با ناڕەحەتیشی تێدا بێت. * ئەگەر ڕێنماییت بکات بۆ خواردنی دەرمانێک دەیخۆیتەوە هەرچەندە تامەکەشی تاڵ بێت. ئەمەیە مانای خۆبەدەستەوەدان، بەڵام ئەمە خۆبەدەستەوەدانە بۆ پزیشک سەبارەت بە نەخۆشییەک! خوای گەورە لە پێشتر و شایستەترە کە لە تەواوی کاروباری ژیانتدا خۆتی بۆ ڕادەست بکەیت؛ بە سەرلەبەری بوونتەوە خۆت بەدەستیەوە بدە، بە دڵ و هەموو ئەندامەکانتەوە ملکەچی فەرمانەکەی بە. بۆچی خۆت بەدەست خوداوە نادەیت؟ لە کاتێکدا ئەو لە خودی خۆت زیاتر بەرژەوەندیی تۆ دەزانێت، و لە دایک و باوکت و لە پزیشکە لێهاتووەکەشت بەبەزەییترە بۆت! ئایا متمانەت بە زانست و داناییی خودا نییە؟ مەگەر بە دڵنیاییی تەواوەوە نازانیت کە خودا تەنها ڕێنوێنیت دەکات بۆ سەر خێر و چاکە، و تەنها لە شەڕ و خراپە ڕێگریت لێ دەکات؟ ئایا بەوە ڕازی نەبوویت کە «الله» پەروەردگارت بێت، و موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەرت بێت، و ئیسلام ئایینت بێت؟! کەواتە، ئیتر بۆچی لەسەر فەرمانەکەی جێگیر و بەردەوام نابیت تا هەر شتێک فەرمانی پێ کردوویت ئەنجامی بدەیت و لە هەر شتێکیش نەهی لێ کردوویت وازی لێ بهێنیت؟ ---------------- #بەكورتی (٦٦٢) https://t.me/ba_kurty
📌 دەمریت و هەموو شتێک جێدەهێڵیت... جگە لە حیسابەکە! بێ هیچ شتێک هاتینە ئەم دنیاوە... نە خانوو، نە پارە، نە پلەوپایە، نە ناوبانگ، نە حیسابی بانکی، نە زەوی، نە ئۆتۆمبێل و تەنانەت بەبێ جلوبەرگیش. پاشان گەورە بووین... وا ڕەفتارمان کرد وەک بڵێی هاتووین تا ببینە خاوەنی هەموو شتێک! گەورەترین خانوومان دەوێت، بەرزترین مووچە، نوێترین ئۆتۆمبێل، باڵاترین پۆست، بڵاوترین ناوبانگ، زۆرترین باڵانسی بانکی... توڕە دەبین چونکە کەسانی تر پێشمان کەوتوون، حەسودی دەبەین چونکە خەڵکی خاوەنی شتێکن کە ئێمە نیمانە، لەپێناو بستێک زەویدا دوژمنایەتی دەکەین، لەپێناو میراتدا صیلەی ڕەحم دەپچڕێنین، بۆ کورسی و پۆست ستەم دەکەین، بۆ دەستکەوتنی پارە درۆ دەکەین، و لەوانەشە دین و نیشتمانی خۆمان بفرۆشین لەپێناو شتێکدا کە دواجار هەمووی جێدەهێڵین! ⚠️ لایەنە هەرە سەیرەکەی هاوکێشەکە... مرۆڤ لە سەرەتاوە خۆی دەزانێت کە هیچ شتێک لەگەڵ خۆی نابات. 🏠 چەندین کەس تەمەنیان بەسەربرد لە کۆکردنەوەی خانوو و ڤێلادا، دواجار کە لە دنیا دەرچوون، پێویستیان بە هیچ نەبوو جگە لە گۆڕێک! 🗺 چەندین مرۆڤ شەڕیان کرد لەپێناو زەویدا، دواجار کۆتاییان هات بۆ ژێر چەند مەترێک لەو زەوییە! 👥 چەندین کەس ستەمیان لە خوشک و براکانیان کرد لە میراتدا بۆ ئەوەی پشکی خۆیان زیاد بکەن، پاشان مردن و پشکی خۆیان و ئەوانیشیان جێهێشت! 💰 چەندین مرۆڤ حەرامیان خوارد بۆ ئەوەی داهاتووی منداڵەکانیان دابین بکەن؛ منداڵەکان کەیفیان بە پارەکەوە کرد... و پرسیار و سزا بۆ نامەی کردەوەکانی باوکەکە مایەوە! 🪑 چەندین کەس پرەنسیپ و مەبدەئەکانی خۆیان فرۆشت لەپێناو کورسییەکدا، کاتێک مردن کەسێکی تر لەسەر کورسییەکەیان دانیشت، و خۆشیان تەنها لێپرسینەوەی کارەکانیان بۆ مایەوە! 🚨 ئەمەیە ڕاستییە تۆقێنەرەکە: بێ هیچ شتێک هاتینە ئەم دنیاوە، و بێ هیچ شتێکیش لێی دەردەچین... بەڵام لە نێوان هاتن و ڕۆشتنەکەدا، نامەیەک پڕ دەکەین لە گوناهـ و حیساب! 💡 پەندێک بۆ ژیان: با کێبڕکێمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنە بێت کە تێیدا دەمێنینەوە (قیامەت)، نەک ئەو شوێنەی کە بە ناچاری بەجێی دەهێڵین (دنیا). ⚖️ هاوکێشە ترسناکەکە لێرەدایە: بێ هیچ شتێک هاتینە ئەم دنیاوە... تێیدا ژیاین و ویستمان ببینە خاوەنی هەموو شتێک... بێ هیچ شتێکیش لێی دەردەچین... بەڵام لەسەر تاک بە تاکی هەموو شتێک حیسابمان لەگەڵ دەکرێت! ⏳ هەموو شتێک بەجێدەهێڵیت، بەڵام پرسیارەکان دەمێننەوە: 💵 سامانەکەت بەجێدەهێڵیت... بەڵام پرسیارەکە دەمێنێتەوە: لە کوێت دەستکەوت و لە چیدا سەرفت کرد؟ 🪑 پۆست و پلەکەت بەجێدەهێڵیت... بەڵام پرسیارەکە دەمێنێتەوە: دەسەڵاتەکەت بۆ چی بەکارهێنا؟ 🏡 خانووەکەت بەجێدەهێڵیت... بەڵام مافی ئەو کەسانەی لەگەڵت تێیدا ژیان دەمێنێتەوە. 📦 بازرگانی و کاسبییەکەت بەجێدەهێڵیت... بەڵام ستەم، فێڵ، قەرز و مافی خەڵکی لە ئەستۆت دەمێنێتەوە. 📱 مۆبایل و ئەکاونتەکانت بەجێدەهێڵیت... بەڵام ئەو وشانە، وێنانە و ڤیدیۆیانەی کە پۆستت کردن، ناردتن، یاخود بوویتە هۆی بڵاوبوونەوەیان لەسەرت دەمێننەوە. 👥 خەڵکی بەجێدەهێڵیت... بەڵام کاریگەریی ئەو برینانەی خستتە دڵیان و ئەو دەستدرێژییەی کردتە سەر ماف و شەرەفیان، وەک خۆی دەمێنێتەوە! 💡 کێشەی سەرەکی چییە؟ کێشەکە ئەوە نییە کە ببیتە خاوەنی دنیا؛ خوای گەورە چاکە و ڕۆزیی تێدا داناوە. کێشەی ڕاستەقینە ئەوەیە کە دنیا ببێتە خاوەنی دڵت! تا ئەو ڕادەیەی لەیادت بچێتەوە بۆچی هاتوویت و بۆ کوێش کۆچ دەکەیت. 🛑 گەورەترین پڕۆژەی ژیانت ئەوە نەبێت شتێک کۆبکەیتەوە کە بە دڵنیاییەوە بەجێی دەهێڵیت... لە کاتێکدا کۆکردنەوە بۆ ئەو ماڵە فەرامۆش بکەیت کە بە دڵنیاییەوە بۆی دەڕۆیت! تۆ پێویست ناکات خۆت بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە بکەیت کە تێیدا شتی زیاترت دەست دەکەوێت؛ بەڵکو دەبێت خۆت بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە بکەیت کە هەرچیت هەیە بەجێی دەهێڵیت و بە تەنیا لەبەردەم پەروەردگاردا دەوەستیت لەگەڵ کردەوەکانتدا. ❓ پێش ئەوەی ڕۆژی پرسیارکردن بێت، لە خۆت بپرسە: چیم بۆ ئەم دنیایە کۆکردەوە؟ پاشان ئەم پرسیارە مەترسیدارە لە خۆت بکە: کە مردم، چیم لەم دنیایە بۆ دەمێنێتەوە؟ ---------------- #بەكورتی (٦٦١) https://t.me/ba_kurty
👇👇👇
بەکورتى pinned «✨ ﴿فَإِنِّي قَرِيبٌ﴾.. "من نزیکم" ئایەتێک.. تەواوی مەوداکانی ترس کورت دەکاتەوە، و دڵ پڕ دەکات لە دڵنیایی و ئارامی، کە هیچ زمان و وشەیەکی سەر زەوی ناتوانێت بیبەخشێت، هەرچەندە بەلاغەت و گەورەیی تێدا بێت. لەم ئایەتەدا: 🔹 نزیکبوونی پەروەردگار لە عەبدەکەی کورتبووەتەوە.…»
✨ ﴿فَإِنِّي قَرِيبٌ﴾.. "من نزیکم" ئایەتێک.. تەواوی مەوداکانی ترس کورت دەکاتەوە، و دڵ پڕ دەکات لە دڵنیایی و ئارامی، کە هیچ زمان و وشەیەکی سەر زەوی ناتوانێت بیبەخشێت، هەرچەندە بەلاغەت و گەورەیی تێدا بێت. لەم ئایەتەدا: 🔹 نزیکبوونی پەروەردگار لە عەبدەکەی کورتبووەتەوە. 🔹 وەڵامدانەوەی نزاخوازان کاتێک هاواری لێ دەکەن. 🔹 هاودەمی و سەرگەورەیی دڵە شکاوەكان. 🔹 ئارامی دڵ کاتێک هەموو ڕێگاکانی لێ بەستراون. وشانێکی کەم پیت، بەڵام خاوەن کاریگەرییەکی بێسنوور و مەزن! نامۆیی و تەنیایی ڕۆژگار دەتوێنێتەوە، و لە قووڵایی دەرووندا یەقینێک زیندوو دەکاتەوە کە: خوای گەورە لە خەمەکانمان لێمان نزیکترە، بە پێداویستییەکانمان زاناترە، و لە خۆمان بۆ خۆمان بەبەزەییترە. کەواتە.. ئەگەر ژیان قورس بوو لەسەرت، ڕۆژگار ماندووی کردیت، و هەستت بە تەنیایی دووری و پەرشوبڵاوی بیرکردنەوەکانت کرد.. تەنها ئەم ئایەتە بەسە بڕژێنیتە ناو قووڵایی دڵتەوە: ✨ ﴿فَإِنِّي قَرِيبٌ﴾ ✨ ئەو کاتە ڕۆح ئارام دەبێتەوە، دڵ جێگیر دەبێت، و هەموو مەوداکانی ترس دەتوێنەوە؛ چونکە تۆ پەروەردگارێکی نزیکت هەیە.. دوعاکانت دەبیستێت، ئاگاداری حاڵتە، شکستەکانت چاک دەکاتەوە، و هەرگیز دەستی کەسێک ناگەڕێنێتەوە کە ڕووی تێبکات و ئومێدی پێی هەبێت. ---------------- #بەكورتی (٦٦٠) https://t.me/ba_kurty
زینا سەرەتا لە جێگەى خەوتنەوە دەست پێناکات... بەڵکو لە نامەیەکەوە! یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو درۆیانەی مرۆڤ بڕوای پێ دەکات ئەوەیە کە دەڵێت: "دەزانم کەی دەوەستم و وازدێنم و خۆم کۆنترۆڵ دەکەم." * دەڵێت: تەنها فۆڵۆ کردنە... دواتر دەبێتە لایک. * دەڵێت: تەنها لایکە... دواتر دەبێتە کۆمێنت. * دەڵێت: تەنها کۆمێنتە... دواتر گفتوگۆکە دەچێتە نامەی تایبەت. * دەڵێت: تەنها قسەکردنێکی بەڕێزانەیە... دواتر پرسیارە تایبەتەکان دەست پێدەکەن. پاشان پرسیارەکان دەگۆڕێن بۆ: لە کوێیت؟ ئێستا چی دەکەیت؟ بۆچی درەنگ وەڵامت دایەوە؟ وێنەیەکم بۆ بنێرە... بیرتم کردووە... با کەس بە نێوانمان نەزانێت! لێرەدا چیتر بابەتەکە "تەنها قسەکردن" نییە. پەیوەندییەک دەستی پێکردووە کە نهێنی، چاوەڕوانی، هۆگربوون و ژوانی خۆی هەیە؛ ئیتر لێرەوە شەیتان دێت و هەنگاوی داهاتوو پێشنیار دەکات: با تەنها یەک جار یەکتر ببینین. یەک جاریش لەوانەیە ببێتە چەندین جار، ئەو بینینەی کە لە ڕواڵەتدا بێگەرد دیار بوو، ڕەنگە بە شتێک کۆتایی بێت کە سەرەتا هەردووکیان سوێندیان دەخوارد هەرگیز ڕوونادات. * کارەساتەکە لێرەدایە: زۆربەی مرۆڤەکان یەکسەر و بە یەک جار ناکەونە ناو تاوان و حەرامە گەورەکەوە، بەڵکو کاتێک دەگەنە ئەو قۆناغە کە پێشتر لەسەر حەرامە بچووکەکان ڕاهاتوون، تا ئەو کاتەی دڵیان هەستیاریی بەرامبەر بە مەترسییەکە نامێنێت. ئەمڕۆ ئیتر گورگ پێویستی بەوە نییە لەسەر شەقام بوەستێت تا کچێک بە بەردەمی تێپەڕێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی مۆبایلەکەی دەستیەوە دەچێتە ناو ژوورەکەی، لە کاتێکدا ئەو کچە لە ماڵی باوکیدایە و هەست بە ئارامی دەکات. ڕەنگە هەر لە سەرەتاشەوە پێی نەڵێت کە مەبەستی خراپە، بەڵکو بەم وشانە دڵی ڕاو دەکات: "من ڕێزت دەگرم... من لە کەسانی تر جیاوازم... نییەتم پاکە... تەنها تۆیت کە لێم تێدەگەیت... هەرکە بارودۆخم باش بوو دێمە داوات... هیچم لێت ناوێت تەنها ئەوە نەبێت لەگەڵم بمێنیتەوە." پاشان مانگەکان و ڕەنگە ساڵەکانیش تێپەڕن، ئەویش لەسەر بەڵێنێک دەژی کە هەرگیز نەبوو بە هاوسەرگیری. لە دڵ، کات و تایبەتمەندییەکانی خۆی کەم کەم دەبەخشێت. کاتێکیش ئەو کەسە یاریپێکەرە دەگاتە مەرامی خۆی، لەپڕ زمان و مامەڵەی دەگۆڕێت: * لە "بێ تۆ ناتوانم بژیم"ـەوە دەگۆڕێت بۆ *درەنگ وەڵامدانەوە*... * لە "تەنها تۆم هەیە"ـەوە بۆ *ساردی*... * لە "هاوسەرگیریت لەگەڵ دەکەم"ـەوە بۆ *بیانوو هێنانەوە*... * لەوانەشە هەموو شتێک بە یەک وشە کۆتایی بێت: *"ئێمە بۆ یەکتر نابین!"* دواتر یەکێکیان دەڕوات بەدوای ئەزموونێکی تردا دەگەڕێت، ئەوی تریشیان دەمێنێتەوە بۆ کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانی دڵی. ڕەنگە ترس، پەشیمانی، وێنە، نامە و نهێنییەکان ببنە بارگرانییەک بەسەریەوە کە خۆزگە بخوازێت قەت ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیناردبایە. * پەیامەکە تەنها بۆ کچان نییە ئەم قسانە تەنها بۆ کچان نییە؛ چەندین گەنجیش هەن کە بە نامەیەک دەستیان پێکردووە بەو پێیەی تەنها "کات بەسەر دەبەن"، بەڵام دواتر تووشی هۆگربوون، ئابڕووچوون و تاوان بوون، و بەهۆیەوە ئایین، ئارامیی دەروون و متمانەی خێزانەکەیان لەدەست داوە. هەر بۆیە خوای گەورە لە قورئاندا تەنها نەیفەرمووە: "زینا مەکەن"، بەڵکو فەرموویەتی: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلاً﴾ *(واتە: نزیکی زیناش مەکەون، چونکە بێگومان تاوانێكی گەورەیە و ڕێگەیەكی خراپە).* سەرنج بدەن: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا﴾ (نزیکی مەکەون). چونکە حەرام ناوچەیەکی نزیکبوونەوەی هەیە کە پێشی دەکەوێت: سەیرکردنێک... فۆڵۆ کردنێک... لایکێک... نامەیەک... چاتێکی نهێنی... هۆگربوون... وێنەیەک... ژوانێک... بینینێک... پاشان دوای کارەساتەکە، مرۆڤ ڕادەوەستێت و دەڵێت: "هەرگیز نەمدەزانی دەگەمە ئێرە!" ئەمەش ڕێک فێڵی ڕێگەکەیە؛ کاتێک هەنگاوی یەکەمی تێدا دەنێیت، کۆتاییەکەی نابینیت. بۆیە تەنها لە خۆت مەپرسە: ئایا کەوتمە ناو تاوانە گەورەکەوە؟ بەڵکو بپرسە: *ئایا ئێستا من لەو ڕێگەیەدام کە بەرەو ئەوێم دەبات؟* *لەبەر ئەوە بزانە: هەندێک دەرگا، ئازایەتی ئەوە نییە بچیتە ژوورەوە و پاشان بەرگری بکەیت... بەڵکو ئازایەتی ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە نەیکەیتەوە. ﴿وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلاً عَظِيماً﴾ لادانە گەورەکە لەوانەیە بە هەنگاوێکی گەورە دەست پێ نەکات... بەڵکو لەوانەیە بە نامەیەک دەست پێ بکات کە پێت وابوو هیچ مانایەکی نییە! --------------------- #بەكورتی (٦٥٩) https://t.me/ba_kurty
👇👇👇
چۆن بتوانم بە عاقیبەت خێری و لەسەر ئیسلام و موسڵمانێتی بمرم؟ لەم ڕۆژگارە پڕ لە ئاڵۆزی و فیتنەیەی کە تێیدا دەژین، پاراستنی باوەڕ و کۆچکردن لەم دنیا بە ئیمانەوە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین ئامانجەکانی هەر موسڵمانێک. بۆ بەدەستهێنانی عاقیبەت خێری و جێگیربوون لەسەر ڕێگای ڕاست، گرنگی بەم خاڵانە بدە: ١. پەنابردن بۆ خودا و دوعای بەردەوام هیچ مرۆڤێک بەبێ یارمەتی خودا ناتوانێت لەسەر حەق بمێنێتەوە. پێغەمبەری خودا (ﷺ) زۆرترین دوعای ئەمە بوو: "يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ" (ئەی وەرگێڕی دڵەکان، دڵم لەسەر ئاینەکەت جێگیر بکە). داواکردنی بەردەوامی هیدایەت و ترسان لە لادان، یەکەم هەنگاوی پاراستنی ئیمانە. ٢. خۆپاراستن لە حەرام و شوبهەکان لە سەردەمێکدا کە خراپە و تاوان بە ئاسانی دەست دەکەوێت، پێویستە مرۆڤ سنوورەکانی خودا بپارێزێت تا خوداش بیپارێزێت. دوورکەوتنەوە لە پارووی حەرام، پاراستنی چاو لە دیمەنە نەشیاوەکان، و بەجێهێنانی فەرزەکان (بەتایبەت نوێژ لە کاتی خۆیدا) قەڵایەکی بەهێزن کە شەیتان ناتوانێت بە ئاسانی بیڕوخێنێت. ٣. هاوڕێیەتی و ژینگەی چاک (الصحبة الصالحة) مرۆڤ لەژێر کاریگەری دەوروبەریدایە. لەم سەردەمەدا کە فیتنە زۆرە، پێویستە مرۆڤ هاوڕێی وا هەڵبژێرێت کە لە کاتی غەفڵەتدا بیری بهێننەوە و لە کاتی چاکەدا یارمەتی بدەن. دوورکەوتنەوە لە ژینگەی خراپ و تێکەڵاوبوونی بەردەوام لەگەڵ خەڵکی لەخواترس، دڵ زیندوو ڕادەگرێت. ٤. بەردەوامی لەسەر کاری چاکە (ئەگەر کەمیش بێت) کردەوەی چاک، ئیمان زیاد دەکات. پێویستە هەموو ڕۆژێک بەشێک لە کاتەکانمان بۆ عیبادەت بێت؛ وەک خوێندنی قورئان، زیکری بەیانیان و ئێواران، و فێربوونی زانستی شەرعی. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: "خۆشەویستترین کردەوە لای خودا ئەوەیە کە بەردەوام بێت، ئەگەر کەمیش بێت." ٥. تۆبەی بەردەوام و نەهێشتنی تاوان مرۆڤ بێ هەڵە نییە، بەڵام مەترسی گەورە لەوەدایە مرۆڤ لەسەر تاوان بەردەوام بێت تا دڵی ڕەش دەبێت. عاقیبەت خێری و مردن لەسەر ئیمان ئەوەیە کە دوای هەر سەرپێچییەک، یەکسەر بە دڵێکی شکاوەوە بگەڕێینەوە بۆ لای خودا و تۆبە بکەین، چونکە خودای گەورە تۆبەکارانى خۆش دەوێت. کورتەی بابەتەکە: ژیان لەم سەردەمەدا وەک گرتنی پشکۆ و خەڵوزێکی گەرمە لەناو دەستدا؛ تەنها ئەوانە تێیدا سەرکەوتوو دەبن کە پەیوەندییان لەگەڵ خودا بەهێزە، خۆیان لە حەرام دەپارێزن، و بەردەوام بە هیوا و ترسەوە داوای کۆتاییەکی چاک (حسن الخاتمة) دەکەن. کەسێک چۆن بژیت، زۆربەی کات لەسەر ئەو شێوازەش دەمرێت و حەشر دەکرێت. ----------------------- #بەكورتی (٦٥٨) https://t.me/ba_kurty
چۆن تەمەنی گەنجێتیم بە پاكی و دوور لە تاوان بەڕێ بكەم تاوەكو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێمەوە بۆ لای خوای گەورە؟ قۆناغی گەنجێتی یەكێكە لە گرنگترین، جوانترین و لە هەمان کاتدا هەستیارترین قۆناغەكانی تەمەنی مرۆڤ. لەم قۆناغەدا هێز، وزە و خولیاکان لە لوتکەدان، بەڵام هاوکات تاقیکردنەوە و ئارەزووەکانیش زۆرن. پاراستنی پاکی لەم تەمەنەدا پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز و پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەگەڵ دروستکارەکەمان. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم قۆناغە بە پاکی و دوور لە تاوان بەڕێ بکەیت، ئەم شەش خاڵە جێ بەجێ بكە: ١. پەیوەستبوونێکی تەواو بە نوێژەکانەوە نوێژ تەنها جوڵەیەک یان ئەرکێکی ڕۆژانە نییە، بەڵکو قەڵغانێکی پتەوە لە بەرامبەر تاواندا. وەک خوای گەورە دەفەرموێت : ( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۗ). پاراستنی نوێژەکان لە کاتی خۆیاندا، هەمیشە دڵت بە ئاگایی دەهێڵێتەوە و ناهێڵێت هەنگاوەکانت بەرەو تاریکی و تاوان بچن. ٢. هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک هاوڕێ گەورەترین کاریگەری لەسەر کەسایەتی و ڕەفتاری گەنج هەیە. ئەو هاوڕێیەی کە هانت دەدات بۆ کاری چاکە، کاتەکانت بە شتی سوودبەخشەوە پڕ دەکاتەوە و لە کاتی هەڵەکردندا ئامۆژگاریت دەکات، سەرمایەیەکی گەورەیە. ٣. پاراستنی چاو و زمان زۆربەی ئەو تاوانانەی کە دڵ دادەپۆشن و مرۆڤ دوور دەخەنەوە، لە سەیرکردنێکی حەرام یان وشەیەکی نەشیاوەوە دەست پێدەکەن. پاراستنی چاو لە سۆشیال میدیا و شەقامەکان و بازاڕەكان، هەروەها پاراستنی زمان لە غەیبەت، درۆ و قسەی بێهوودە، یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ هێشتنەوەی دڵ بە پاکی. ٤. پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکان بە کاری سوودبەخش دەستبەتاڵی دەرگایەکی فراوانە بۆ بیرکردنەوەی نەرێنی و کەوتنە ناو تاوانەوە. هەوڵبدە هەمیشە خەریکی کارێک بیت؛ چ خوێندنەوەی پەڕتووک بێت، چ فێربوونی زمان و کارامەیی نوێ، یان کارکردن و وەرزشکردن. کاتێک مێشک و جەستەت سەرقاڵ بن بە شتی بەسوودەوە، شوێنێک بۆ بیرکردنەوە لە تاوان نامێنێتەوە. ٥. تێگەیشتن لەوەی کە هەڵەکردن کۆتایی دنیا نییە مرۆڤ فریشتە نییە و سروشتی وایە کە هەڵە دەکات و دەخلیسکێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کاتێک کەوتیتە ناو هەڵەیەکەوە، نائومێد نەبیت لە ڕەحمەتی خوا. تەوبەکردنی خێرا و گەڕانەوەی بەردەوام (بەبێ ئەوەی بیانوو بۆ تاوان بهێنیتەوە)، دڵت پاک دەکاتەوە و ناهێڵێت تاوانەکە ببێتە خوو. ٦. بەردەوام یادکردنەوەی مردن بیرکردنەوە لەوەی کە ژیان کورتە و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە لای خوای گەورە، ترسێکی تەندروست (تەقوا) لە دڵدا دروست دەکات. ئەمە وا دەکات پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت یان بڕیارێک بدەیت، بیر لەوە بکەیتەوە کە ئایا ئەم کارە لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە مایەی شانازی یان پەشیمانی. لە کۆتاییدا: گەنجێتی ئەو تەمەنە ئاڵتوونییەیە کە ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست و عیبادەتی خوای گەورە بەسەر ببرێت، پاداشتێکی زۆر گەورەی هەیە. وەک لە فەرموودەدا هاتووە، یەکێک لەو حەوت کەسەی کە لە ڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادا دەبن، ئەو گەنجەیە کە لەسەر پەرستش و عیبادەتی خوای گەورە پەروەردە بووە و گەورە بووە. بەردەوام دوعا بکە و داوای جێگیری و هیدایەت بکە، چونکە دڵەکان لە دەستی ئەودان. ----------------------- #بەكورتی (٦٥٧) https://t.me/ba_kurty
شەو و ڕۆژی هەینی، وێستگەی ئارامیی دڵەکان هەینی، تەنها ڕۆژێکی ئاسایی نییە لە هەفتەدا، بەڵکو بەهارێکە بۆ ڕۆح و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نزیکبوونەوە لە خودا. لەم شەو و ڕۆژە پیرۆزەدا، با زوبانمان بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری پێشەوا (صلی الله علیه وسلم) تەڕ بکەین. سەڵاواتدان، کلیلێکە بۆ کردنەوەی دەرگاکانی ڕەحمەت و لێخۆشبوون. پێغەمبەری ئازیزمان پێمان دەفەرموێت کە هەرکەسێک یەک سەڵاواتی لەسەر بدات، خوای گەورە دە سەڵاواتی لەسەر دەدات ئەمە پاداشتێکی زۆر گەورەیە بۆ کارێکی هێندە ئاسان! سەڵاواتدان خەمەکانت دەڕەوێنێتەوە، کارەکانت ئاسان دەکات، و دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی گوناهەکانت. با لەم کاتە پیرۆزانەدا، چرکەیەک تەرخان بکەین و لە ناخی دڵەوە بڵێین: ( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ). خۆت بێبەش مەکە لەم خێرە گەورەیە و بەبیر ئازیزان و هاوڕێیانیشتی بهێنەوە. سەڵاوات، ڕووناکییە بۆ دڵ، ئارامییە بۆ دەروون، و شەفاعەتە بۆ ڕۆژی دوایی. ----------------------- #بەكورتی (٦٥٦) https://t.me/ba_kurty
* چەندە زۆرن ئەوانەی بەهەشت دەناسن... * وە چەندە کەمیشن ئەوانەی بۆ بەهەشت دەژین. * چەندە زۆرن ئەوانەی وەسفەکانی دەخوێننەوە... * وە چەندە کەمیشن ئەوانەی تەواوی ژیانیان کردووەتە گەشتێک بۆ گەیشتن پێی.
ئەم نامیلکەیە ڕێبەرێکی سادە و کردارییە بۆ فێربوونی چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕوقیەی شەرعی بە ئاو، بە بەکارهێنانی قورئان و دوعاکانی پێغەمبەر (ﷺ). پەیامە سەرەکییەکەی ئەوەیە کە هەر مرۆڤێک دەتوانێت بەبێ پێویستی بە کەسی تر ، بە دڵێکی پڕ لە یەقینەوە خۆی داوای شیفا لە خوا بکات.
👇👇👇👇