- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 6
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 45
- 1/48двое суток
- 51
- 1/72трое суток
- 55
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
شـــەوی هــەیــنــیــە ســەڵـاوات لــە بــیـر مــەکــەن.🕯️ اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد .♥️
کەسی هێمن بێدەسەڵات و لاواز نییە، هەروەها هەموو کەسێکی زۆربڵێ بەهێز نییە. هەندێک جار هێزی ڕاستەقینە لەوەدایە بزانیت کەی قسە دەکەیت، کەی بێدەنگ دەبیت، و کەی لە هەڵوێستێک دەکەشێیتەوە کە شایەنی ئەوە نییە لەپێناویدا ئارامیی خۆت لەدەست بدەیت. لەم بارەیەوە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ئەفەرمووێ: ئەگەر قسەکردن زیو بێت، بێدەنگی زێڕە.
مەرجەکانی جلبابی شەرعی: لە بەرامبەر ئەو مۆدێلانەدا 🖊 مەرجەکانی حیجابی شەرعی ڕوون دەکرێتەوە ✔️ دەبێت پۆشاکەکە یەك پارچە بێت و لە سەرەوە شۆڕ بێتەوە نەك لە شانەکانەوە. ✔️ دەبێت زۆر فراوان بێت بۆ ئەوەی شێوەی ئەندامەکانی جەستە دەرنەخات. ✔️ پێیەکان دابپۆشێت. ✖️ نابێت خودی پۆشاکەکە خۆی جۆرێک بێت لە زینەت و سەرنجڕاکێش.
ئەگەر سەرنجڕاکێشیی جیهان لە ئاشکراکردنی جوانییەکاندا بێت، مەلەکوت و عیفەتی ئافرەت لە داپۆشینی گەوهەری خۆیدایە... چونکە گەوهەرە بەنرخەکان هەمیشە لە شوێنی پارێزراودا دەشاردرێنەوە، نەک بۆ چاوی هەر تێپەڕبوویەک. نیقاب تەنها پۆشاکێک نییە، بەڵکو عیشقێکی بێدەنگە بۆ پەروەردگار و یاخیبوونێکە لە هەموو مۆدێل و پێوەرێکی دەستکردی ئەم جیهانە ، تاجی سەربەرزییە لەسەر سەری ئەو ئافرەتەی کە تەنها و تەنها ڕەزامەندیی خوای هەڵبژاردووە. ✨🖤
**هیچم ناوێت جگە لە قورئان لە تەمەنمدا ئەوە بەهارە و خۆشترین شتە کە دڵم هەستی پێ دەکات 🩷**
“ ساردبوونەوەت لە «عیبادەت» گەرم و گوڕیت زیاتر ئەڪات لە «تاوان»دا ”
کێشەکە هەندێک جار ئەوە نییە کە ڕێگەکە درێژ، بەڵکوو ئەوەیە کە بە یەک جار تەماشای تەواوی دوورییەکە دەکەیت. بۆ نموونە گەنجێک دەیەوێ قورئان لەبەر بکات، یان زمانێکی نوێ فێر ببێت، یان تەندروستیی خۆی باشتر بکات، یان دەیان پەرتووک بخوێنێتەوە. ئەو تەنها تەماشای گەورەییی ڕێگەکەی دەکات، کەچی هێشتا دەستی پێ نەکردە ئیتر تووشی بێهیوایی دەبێت. بەڵام برا و خوشکی بەڕێزم: (تەماشای کۆتاییی ڕێگەکە مەکە، تەماشای ئەو هەنگاوە بکە کە لە بەردەستتدایە). نەکەی ڕۆژانە بپرسى: چەندی ماوە؟ بەڵکوو بپرسە: ئەمڕۆ دەتوانم چی بکەم؟ ئەوەی دوێنێ بە مەحاڵ دیار بوو، دوای چەند مانگێک دەبێتە ڕاستی.
﴿وَأَخي هارونُ هُوَ أَفصَحُ مِنّي لِسانًا﴾ هاڕونی برام لە من زمان پاراوترە🪞 چەندە جوانە دان بنێی بە لێهاتوویی و باشییەکانی کەسانی تردا، چونکە ئەمە لە سیفەتەکانی پێغەمبەرانە وە ئینکاری و نکۆڵیکردن لە باشی کەسانی تر لە سیفەتەکانی شەیتانە: ﴿قالَ أَنا خَيرٌ مِنهُ﴾ وتی: من لەو چاکتر و باشترم.
◈ پلەو پایەی نوێژی بەیانی؛ فەرزەڪەی: دەچیتە ژێر پارێزگاری و چاودێری خوداوە. سوننەتەڪەی: لە دونیا و ئەوەی تێیدایـە باشترە. قورئانخوێندنەڪەی: فریشتەڪان ئامادەی دەبن. فەرموویەتی ﷺ ؛ ( مَنْ صَلَّى صَلاةَ الصُّبحِ فَهُوَ فِي ذِمَّةِ اللَّه) واتا هەر ڪەسێڪ نوێژی بەیانی بڪات ئەوا لەژێر پارێزبەندی خوای گەورەدایە و دەیپارێزێت. "رواه مسلم" -ئەوانەی نوێژی بەیانی دەڪەن دەستەیەڪی بــژاردەن، ڕووخساریـان نورانیـە و دڵیـان ئاسوودەیە و ڪاتەڪانیان پڕ بەرەڪەتە، خودایە بمانڪە بە ئەهلی نوێژی بەیانی و بەهرەمەندمان بڪە لە فەزڵ و بەرەڪەتەڪەی ..
زینا سەرەتا لە جێگەى خەوتنەوە دەست پێناکات... بەڵکو لە نامەیەکەوە! یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو درۆیانەی مرۆڤ بڕوای پێ دەکات ئەوەیە کە دەڵێت: "دەزانم کەی دەوەستم و وازدێنم و خۆم کۆنترۆڵ دەکەم." * دەڵێت: تەنها فۆڵۆ کردنە... دواتر دەبێتە لایک. * دەڵێت: تەنها لایکە... دواتر دەبێتە کۆمێنت. * دەڵێت: تەنها کۆمێنتە... دواتر گفتوگۆکە دەچێتە نامەی تایبەت. * دەڵێت: تەنها قسەکردنێکی بەڕێزانەیە... دواتر پرسیارە تایبەتەکان دەست پێدەکەن. پاشان پرسیارەکان دەگۆڕێن بۆ: لە کوێیت؟ ئێستا چی دەکەیت؟ بۆچی درەنگ وەڵامت دایەوە؟ وێنەیەکم بۆ بنێرە... بیرتم کردووە... با کەس بە نێوانمان نەزانێت! لێرەدا چیتر بابەتەکە "تەنها قسەکردن" نییە. پەیوەندییەک دەستی پێکردووە کە نهێنی، چاوەڕوانی، هۆگربوون و ژوانی خۆی هەیە؛ ئیتر لێرەوە شەیتان دێت و هەنگاوی داهاتوو پێشنیار دەکات: با تەنها یەک جار یەکتر ببینین. یەک جاریش لەوانەیە ببێتە چەندین جار، ئەو بینینەی کە لە ڕواڵەتدا بێگەرد دیار بوو، ڕەنگە بە شتێک کۆتایی بێت کە سەرەتا هەردووکیان سوێندیان دەخوارد هەرگیز ڕوونادات. * کارەساتەکە لێرەدایە: زۆربەی مرۆڤەکان یەکسەر و بە یەک جار ناکەونە ناو تاوان و حەرامە گەورەکەوە، بەڵکو کاتێک دەگەنە ئەو قۆناغە کە پێشتر لەسەر حەرامە بچووکەکان ڕاهاتوون، تا ئەو کاتەی دڵیان هەستیاریی بەرامبەر بە مەترسییەکە نامێنێت. ئەمڕۆ ئیتر گورگ پێویستی بەوە نییە لەسەر شەقام بوەستێت تا کچێک بە بەردەمی تێپەڕێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی مۆبایلەکەی دەستیەوە دەچێتە ناو ژوورەکەی، لە کاتێکدا ئەو کچە لە ماڵی باوکیدایە و هەست بە ئارامی دەکات. ڕەنگە هەر لە سەرەتاشەوە پێی نەڵێت کە مەبەستی خراپە، بەڵکو بەم وشانە دڵی ڕاو دەکات: "من ڕێزت دەگرم... من لە کەسانی تر جیاوازم... نییەتم پاکە... تەنها تۆیت کە لێم تێدەگەیت... هەرکە بارودۆخم باش بوو دێمە داوات... هیچم لێت ناوێت تەنها ئەوە نەبێت لەگەڵم بمێنیتەوە." پاشان مانگەکان و ڕەنگە ساڵەکانیش تێپەڕن، ئەویش لەسەر بەڵێنێک دەژی کە هەرگیز نەبوو بە هاوسەرگیری. لە دڵ، کات و تایبەتمەندییەکانی خۆی کەم کەم دەبەخشێت. کاتێکیش ئەو کەسە یاریپێکەرە دەگاتە مەرامی خۆی، لەپڕ زمان و مامەڵەی دەگۆڕێت: * لە "بێ تۆ ناتوانم بژیم"ـەوە دەگۆڕێت بۆ *درەنگ وەڵامدانەوە*... * لە "تەنها تۆم هەیە"ـەوە بۆ *ساردی*... * لە "هاوسەرگیریت لەگەڵ دەکەم"ـەوە بۆ *بیانوو هێنانەوە*... * لەوانەشە هەموو شتێک بە یەک وشە کۆتایی بێت: *"ئێمە بۆ یەکتر نابین!"* دواتر یەکێکیان دەڕوات بەدوای ئەزموونێکی تردا دەگەڕێت، ئەوی تریشیان دەمێنێتەوە بۆ کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانی دڵی. ڕەنگە ترس، پەشیمانی، وێنە، نامە و نهێنییەکان ببنە بارگرانییەک بەسەریەوە کە خۆزگە بخوازێت قەت ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیناردبایە. * پەیامەکە تەنها بۆ کچان نییە ئەم قسانە تەنها بۆ کچان نییە؛ چەندین گەنجیش هەن کە بە نامەیەک دەستیان پێکردووە بەو پێیەی تەنها "کات بەسەر دەبەن"، بەڵام دواتر تووشی هۆگربوون، ئابڕووچوون و تاوان بوون، و بەهۆیەوە ئایین، ئارامیی دەروون و متمانەی خێزانەکەیان لەدەست داوە. هەر بۆیە خوای گەورە لە قورئاندا تەنها نەیفەرمووە: "زینا مەکەن"، بەڵکو فەرموویەتی: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلاً﴾ *(واتە: نزیکی زیناش مەکەون، چونکە بێگومان تاوانێكی گەورەیە و ڕێگەیەكی خراپە).* سەرنج بدەن: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا﴾ (نزیکی مەکەون). چونکە حەرام ناوچەیەکی نزیکبوونەوەی هەیە کە پێشی دەکەوێت: سەیرکردنێک... فۆڵۆ کردنێک... لایکێک... نامەیەک... چاتێکی نهێنی... هۆگربوون... وێنەیەک... ژوانێک... بینینێک... پاشان دوای کارەساتەکە، مرۆڤ ڕادەوەستێت و دەڵێت: "هەرگیز نەمدەزانی دەگەمە ئێرە!" ئەمەش ڕێک فێڵی ڕێگەکەیە؛ کاتێک هەنگاوی یەکەمی تێدا دەنێیت، کۆتاییەکەی نابینیت. بۆیە تەنها لە خۆت مەپرسە: ئایا کەوتمە ناو تاوانە گەورەکەوە؟ بەڵکو بپرسە: *ئایا ئێستا من لەو ڕێگەیەدام کە بەرەو ئەوێم دەبات؟* *لەبەر ئەوە بزانە: هەندێک دەرگا، ئازایەتی ئەوە نییە بچیتە ژوورەوە و پاشان بەرگری بکەیت... بەڵکو ئازایەتی ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە نەیکەیتەوە. ﴿وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلاً عَظِيماً﴾ لادانە گەورەکە لەوانەیە بە هەنگاوێکی گەورە دەست پێ نەکات... بەڵکو لەوانەیە بە نامەیەک دەست پێ بکات کە پێت وابوو هیچ مانایەکی نییە! --------------------- #بەكورتی (٦٥٩) https://t.me/ba_kurty
👇👇👇
-📍ألا تَستحون؟ أو لا تَغارون؟ «فإنه بلغنِي أنّ نساءكُم يخرجنّ في الأسواق يَزاحمن العلوج».! واتە : شەرم ناکەن؟ یان غیره ناكهن؟ «پێم گهیشتووه کە ئافرەتەکانتان ئەچنە دەرەوە بۆ بازاڕەکان و لەگەڵ فرۆشیارەکاندا گاڵتە و گەپ ئەکەن».! 🏷️تێبینی // ئەم وتەی امام علی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئافرەتی موسڵمان بەهیچ جۆرێک نابێ لەگەڵ دوکاندار و فرۆشیار قسە درێژ بکاتەوە یاخود بە جۆرێک قسەی لەگەڵ بکا کە ببێتە هۆکاری فیتنە بۆیە دەبێت بە قەدەر پێویستی قسە بکرێ و درێژەی پێ نەدرێت لەگەڵ کابرای دوکاندار ..! «عليّ بن أبِي طَالب رِضي الله عنهُ في مسند امام احمد»📜
هەموومان بەدوای ڕەزامەندی خوای گەورە و بەهەشتەکەیەوەین، بەڵام زۆرجار لەناو جەنجاڵی ژیان و باوبوونی هەندێک دیاردەدا، چەند هەڵەیەک دەکەین کە ڕەنگە بەلامانەوە زۆر ئاسایی بن، بەڵام لە شەرعدا قەدەغەکراون! ئەم ڤیدیۆ کورتە ١٠ لەو ڕەفتارانەمان بیر دەخاتەوە کە پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین، تەنها بۆ ئەوەی ئیمانەکەمان پاکتر بێت و لە خوای میهرەبان نزیکتر ببینەوە. 🤍
ئەی ئەهلی قورئان…!! دەست بگرن بە ویردی ڕۆژانەتان، ئەگەرچی کەمیش بێت؛ چونکە ئەوەی گرنگە بەزۆری نییە، بەڵکو بەردەوامی تۆیە لەسەر ویردی ڕۆژانەت ...🌾 داوا لەخوای گەورە بکە لەسەر ئەو ڕێگایە دامەزراوتبکا ، تاوەکو بەردەوامبی ...🥀
🫧 📌ئەگەر ڕۆژەکەت بە ئارامی و بە سەلامەتی تێپەڕێت، نیعمەتێکی زۆر گەورە و بێوێنەیە! الحمدلله بۆ هەموو نیعمەتەکان.🤍🌿
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): «أَكْثَرُهُمْ لِلْمَوْتِ ذِكْرًا، وَأَحْسَنُهُمْ لِمَا بَعْدَهُ اسْتِعْدَادًا، أُولَئِكَ الْأَكْيَاسُ» پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: «زیرەکترین و بەئاگاترینی بڕواداران، ئەوانەن کە زۆرتر بیر لە مردن دەکەنەوە و بە باشترین شێوە خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن.» ﴿سنن ابن ماجه: ٤٢٥٩﴾
(ابن القيم) ڕەحمەتی خودای لەسەر بێت دەفەرمووێت: چاکترین و سوود بەخشترین ڕۆژ لە ژیانی بەندە ، ئهو ڕۆژهیه کە پەشیمان دەبێتەوە لەتاوانەکانی و بە تۆبەیەک دەگەڕێتەوە لای خودای پەروەردگار. ا زاد المعاد 3 / 585 📚🕊️💜
صَلواْ عَلي مَن سَكنت القُلوب مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ اللّهُمَّ صَلِّ و سَلم عَلَىٰ مُحَمَّد 🌸
مەهێڵە دەوروبەرەکەت ڕوناکی دینەکەت لەناختدا بکوژێنێتەوە🕯
**ئەی پەروەردگارە ، لێمان خۆش بە تا بگەینە بەهەشتەکەت. لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرمان بکە تابگەینە بەدیدارت. بارودۆخ و کاروبارمان چاک بکە، چونکە هیچ هێز و توانایەکمان نییە، مەگەر بە یارمەتی تۆ. 🤲🌿