الحدیث | 𝐇𝐚𝐝𝐢𝐭𝐡
Статистикаبسم الله | ٩ـی ربیع الاول ١٤٤٤هـ ئامانجمان بڵاوکردنەوەی وتە و فەرموودە و فەرموودەی قودسی بەتێگەیشتنی پێشینی ئومەت رضي الله عنهم
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 137
- 1/48двое суток
- 157
- 1/72трое суток
- 169
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
6318. حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ، حَدَّثَنَا شُعْبَةُ، عَنِ الحَكَمِ، عَنِ ابْنِ أَبِي لَيْلَى، عَنْ عَلِيٍّ: أَنَّ فَاطِمَةَ عَلَيْهِمَا السَّلاَمُ شَكَتْ مَا تَلْقَى فِي يَدِهَا مِنَ الرَّحَى، فَأَتَتِ النَّبِيَّ ﷺ تَسْأَلُهُ خَادِمًا فَلَمْ تَجِدْهُ، فَذَكَرَتْ ذَلِكَ لِعَائِشَةَ، فَلَمَّا جَاءَ أَخْبَرَتْهُ، قَالَ: فَجَاءَنَا وَقَدْ أَخَذْنَا مَضَاجِعَنَا، فَذَهَبْتُ أَقُومُ، فَقَالَ: «مَكَانَكِ» فَجَلَسَ بَيْنَنَا حَتَّى وَجَدْتُ بَرْدَ قَدَمَيْهِ عَلَى صَدْرِي، فَقَالَ: «أَلاَ أَدُلُّكُمَا عَلَى مَا هُوَ خَيْرٌ لَكُمَا مِنْ خَادِمٍ؟ إِذَا أَوَيْتُمَا إِلَى فِرَاشِكُمَا، أَوْ أَخَذْتُمَا مَضَاجِعَكُمَا، فَكَبِّرَا ثَلاَثًا وَثَلاَثِينَ، وَسَبِّحَا ثَلاَثًا وَثَلاَثِينَ، وَاحْمَدَا ثَلاَثًا وَثَلاَثِينَ، فَهَذَا خَيْرٌ لَكُمَا مِنْ خَادِمٍ» وَعَنْ شُعْبَةَ، عَنْ خَالِدٍ، عَنْ ابْنِ سِيرِينَ، قَالَ: «التَّسْبِيحُ أَرْبَعٌ وَثَلاَثُونَ» عەلی الله لێی رازی بێت دەڵێت: فاتیمە سەلامی خوای لێبێت: سکاڵای کرد لەو ئێش و ئازارەی کە بە هۆی دەستاڕەکەوە توشی بووە،بۆیە چوو بۆ لای پێغەمبەری خواﷺ تاوەکو داوای خزمەتکارێک بکات بەڵام لەماڵەوە نەبوو ئینجا بابەتەکەی بۆ خاتوو عایشە باسکرد ئەویش کاتێ پێغەمبەری خواﷺ گەڕایەوە بۆی باسکرد. عەلی دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ هات لە کاتێکدا ئێمە چووبووینە ناو جێگەی خەوتنەکەمان، ویستم هەڵبستمەوە، بەڵام فەرمووی: لە شوێنی خۆت بمێنە. ڕێک لە نێوان ئێمەدا دانیشت تاوەکو هەستم بە فێنکایی پێیەکانی کرد لەسەر سنگم، پاشان فەرمووی: ئایا شتێکتان نیشان نەدەم کە چاکتر بێ بۆتان لە خزمەتکار؟ کاتێک چوونه سەر جێگەی خەوتنتان یان ڕاکشان، سی و سێ جار بڵێن اللهُ أَكْبَر، و سی و سێ جار بڵێن سُبْحَانَ اللهِ، و سی و سێ جار بڵێن اَلْحَمْدُ لِلَّهِ ئەمە بۆ ئێوە زۆر باشترە لە هەبوونی خزمەتکارێک. لە ئیبن سیرینەوە هاتووە دەڵێت: تەسبیحات سی و چوار جار. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ التَّكْبِيرِ وَالتَّسْبِيحِ عِنْدَ المَنَامِ
6317. حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ، حَدَّثَنَا سُفْيَانُ، سَمِعْتُ سُلَيْمَانَ بْنَ أَبِي مُسْلِمٍ، عَنْ طَاوُسٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَتَهَجَّدُ، قَالَ: اللَّهُمَّ لَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ نُورُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ، وَلَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ قَيِّمُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ، وَلَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ الحَقُّ، وَوَعْدُكَ حَقٌّ، وَقَوْلُكَ حَقٌّ، وَلِقَاؤُكَ حَقٌّ، وَالجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، وَالسَّاعَةُ حَقٌّ، وَالنَّبِيُّونَ حَقٌّ، وَمُحَمَّدٌ حَقٌّ، اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ، فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَوْ: لاَ إِلَهَ غَيْرُكَ. لە ئیبن عەبباسەوە (الله لە خۆی و باوکی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک لە شەودا بۆ شەوننوێژ (تَهَجُّد) هەڵدەستا، دەیفەرموو: پەروەردگارم سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە، تۆ ڕووناکی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچییەکیت کە تێیاندا هەیە. سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە، تۆ ڕاگر و بەڕێوەبەری ئاسمانەکان و زەوی و هەرچییەکیت کە تێیاندا هەیە. سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە، تۆ ڕاستیت (حەقیت)، بەڵێنەکەت ڕاستە، وتەکەت ڕاستە، گەیشتن بە دیدارێت ڕاستە، بەهەشت ڕاستە، دۆزەخ ڕاستە، ڕۆژی دوایی ڕاستە، پێغەمبەران ڕاستن، و محەممەدیش ڕاستە(ﷺ) ئەی پەروەردگارم،تەنها بۆ تۆ تەسلیم بووم، و پشتم بە تۆ بەستووە، و بڕوام بە تۆ هێناوە، و بەرەو لای تۆ گەڕاومەتەوە، و بە پشتیوانی تۆ ڕووبەڕوو بوومەتەوە، و تەنها تۆم کردووە بە دادوەر. بۆیە خۆش ببە لەوەی کە لە ڕابردوودا ئەنجامم داون یان لە داهاتوودا ئەنجامیان دەدەم، و ئەوانەی بە نهێنی کردوومە یان بە ئاشکرا. تۆ پێشخەر و دواخەریت، هیچ پەرستراوێک نییە بە هەق جگە لە تۆ (یان هیچ پەرستراوێک نییە جگە لە تۆ) صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ الدُّعَاءِ إِذَا انْتَبَهَ بِاللَّيْلِ
6316. حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ، حَدَّثَنَا ابْنُ مَهْدِيٍّ، عَنْ سُفْيَانَ، عَنْ سَلَمَةَ، عَنْ كُرَيْبٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: بِتُّ عِنْدَ مَيْمُونَةَ، فَقَامَ النَّبِيُّ ﷺفَأَتَى حَاجَتَهُ، فَغَسَلَ وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ، ثُمَّ نَامَ، ثُمَّ قَامَ، فَأَتَى القِرْبَةَ فَأَطْلَقَ شِنَاقَهَا، ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءًا بَيْنَ وُضُوءَيْنِ لَمْ يُكْثِرْ وَقَدْ أَبْلَغَ، فَصَلَّى، فَقُمْتُ فَتَمَطَّيْتُ، كَرَاهِيَةَ أَنْ يَرَى أَنِّي كُنْتُ أَتَّقِيهِ فَتَوَضَّأْتُ، فَقَامَ يُصَلِّي، فَقُمْتُ عَنْ يَسَارِهِ، فَأَخَذَ بِأُذُنِي فَأَدَارَنِي عَنْ يَمِينِهِ، فَتَتَامَّتْ صَلاَتُهُ ثَلاَثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً، ثُمَّ اضْطَجَعَ فَنَامَ حَتَّى نَفَخَ، وَكَانَ إِذَا نَامَ نَفَخَ، فَآذَنَهُ بِلاَلٌ بِالصَّلاَةِ، فَصَلَّى وَلَمْ يَتَوَضَّأْ، وَكَانَ يَقُولُ فِي دُعَائِهِ: اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِي قَلْبِي نُورًا، وَفِي بَصَرِي نُورًا، وَفِي سَمْعِي نُورًا، وَعَنْ يَمِينِي نُورًا، وَعَنْ يَسَارِي نُورًا، وَفَوْقِي نُورًا، وَتَحْتِي نُورًا، وَأَمَامِي نُورًا، وَخَلْفِي نُورًا، وَاجْعَلْ لِي نُورًا. قَالَ كُرَيْبٌ: وَسَبْعٌ فِي التَّابُوتِ، فَلَقِيتُ رَجُلًا مِنْ وَلَدِ العَبَّاسِ، فَحَدَّثَنِي بِهِنَّ، فَذَكَرَ عَصَبِي وَلَحْمِي وَدَمِي وَشَعَرِي وَبَشَرِي، وَذَكَرَ خَصْلَتَيْنِ. لە هاوەڵی بەڕێز عبداللەی کوڕی عەبباسەوە (الله لە خۆی و باوکی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: لە ماڵی مەيموونە (پوورم- هاوسەری پێغەمبەر ﷺ) خەوتم، پێغەمبەری خوا ﷺ هەستا و پێداویستیی خۆی ئەنجام دا (چووە سەرئاو)، پاشان دەموچاو و دەستەکانی شوشت و خەوتەوە،پاشان هەستایەوە و چوو بەرەو مەشکەی ئاوەکە و بەستەرەکەی کردەوە، پاشان دەستنوێژێکی لە نێوان دوو دەستنوێژدا گرت (دەستنوێژێکی مامناوەند) نە زۆر سووک و نە زۆر درێژدادڕ، ئاوی زۆری بەکارنەهێنا بەڵام گەیاندیە شوێنی خۆی بەتەواوی، پاشان دەستی کرد بە نوێژکردن. منیش هەستام و جەستەم ڕاکێشا (خۆم کێشایەوە) لەبەر ئەوەی نەمویست پێغەمبەری خوا ﷺ بزانێت کە من چاوەڕێی ئەوم کردووە، پاشان دەستنوێژم گرت و چووم لە لای چەپیەوە وەستام. پێغەمبەری خوا ﷺ گوێچکەمی گرت و سوڕاندمییەوە بۆ لای ڕاستی خۆی، نوێژەکەی تەواو کرد کە سێزدە ڕکات بوو، پاشان پاڵکەوت و خەوت تا دەنگی هەناسەدانەکەی (لە خەودا) هات چونکە ئەو کە دەخەوت دەنگی هەناسەدانی دەهات، بیلال ئاگاداری کردەوە بە هاتنی کاتی نوێژی بەیانی، ئەویش چووە نوێژەکەوە و دەستنوێژی دووبارە نەگرتەوە. پێغەمبەر ﷺ لە دوعاکەیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِي قَلْبِي نُورًا، وَفِي بَصَرِي نُورًا، وَفِي سَمْعِي نُورًا، وَعَنْ يَمِينِي نُورًا، وَعَنْ يَسَارِي نُورًا، وَفَوْقِي نُورًا، وَتَحْتِي نُورًا، وَأَمَامِي نُورًا، وَخَلْفِي نُورًا، وَاجْعَلْ لِي نُورًا» خودایە ڕۆشنایی بخەرە نێو دڵمەوە، و ڕۆشنایی بخەرە نێو بینینمەوە، ڕۆشنایی بخەرە نێو بیستنمەوە، ڕۆشنایی بخەرە لای ڕاستمەوە، وڕۆشنایی بخەرە لای چەپمەوە، وسەرەوەم ڕۆشن بکەرەوە، وژێرەوەم ڕۆشن بكەرەوە، وڕۆشنایی بخەرە پێشمەوە، ڕۆشنایی بخەرە پشتمەوە، نوروڕۆشناییم پێببەخشە. کُريب (یەکێک لە ڕاویەکان) دەڵێت: و حەوت خەسڵەتی دیکەش لە سنگمدا (یان سندوقەکەمدا) هەبوون، پاشان پیاوێکم لە کوڕانی عەباس بینی و ئەوانەی بۆ گێڕامەوە، و ئاماژەی بەم خاڵانە کرد: (دەمارەکانم، و گۆشتم، خوێنم، قژم، و پێستم)، و دوو خەسڵەتی دیکەشی یاد کردەوە. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ الدُّعَاءِ إِذَا انْتَبَهَ بِاللَّيْلِ
без подписи
6314. حَدَّثَنِي مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ، حَدَّثَنَا أَبُو عَوَانَةَ، عَنْ عَبْدِ المَلِكِ، عَنْ رِبْعِيٍّ، عَنْ حُذَيْفَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا أَخَذَ مَضْجَعَهُ مِنَ اللَّيْلِ، وَضَعَ يَدَهُ تَحْتَ خَدِّهِ، ثُمَّ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا» وَإِذَا اسْتَيْقَظَ قَالَ: «الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ» لە هاوەڵی بەڕیز حوزەیفە الله لێی رازی بێت دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خواﷺ دەچووە ناو جێگەی خەوەکەی دەستی ڕاستی لە ژێر ڕوومەتی دادەنا ئینجا دەیفەرموو:اللَّهُمَّ بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا پەروەردگارم بەناوی تۆ دەمرم و زیندوودەبمەوە. کاتێکیش لەخەو هەڵدەستا دەیفەرموو: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیندووی کردینەوە دوای ئەوەی مراندینی و، گەڕانەوە و زیندووبوونەوەی دووبارەش تەنها بۆ لای ئەوە. صَحِيحُ البُخَارِي: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ وَضْعِ اليَدِ اليُمْنَى تَحْتَ الخَدِّ الأَيْمَنِ
6312. حَدَّثَنَا قَبِيصَةُ، حَدَّثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ عَبْدِ المَلِكِ، عَنْ رِبْعِيِّ بْنِ حِرَاشٍ، عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ اليَمَانِ، قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ، قَالَ: «بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا» وَإِذَا قَامَ قَالَ: «الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ» لە حوزەیفەی کوڕی یەمان الله لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک دەچووە سەر جێگەی خەوتنەکەی دەیفەرموو: بِاسْمِكَ أَمُوتُ وَأَحْيَا (بە ناوی تۆ دەمرم (دەخەوم) و زینوو دەبمەوە (لەخەو هەڵدەستێم). وە کاتێک لە خەو هەڵدەستا دەیفەرموو: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وَإِلَيْهِ النُّشُورُ سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیندووی کردینەوە دوای ئەوەی مراندینی و، گەڕانەوە و زیندووبوونەوەی دووبارەش تەنها بۆ لای ئەوە. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا نَامَ
6311. حَدَّثَنَا مُسَدَّدٌ، حَدَّثَنَا مُعْتَمِرٌ، قَالَ: سَمِعْتُ مَنْصُورًا، عَنْ سَعْدِ بْنِ عُبَيْدَةَ، قَالَ: حَدَّثَنِي البَرَاءُ بْنُ عَازِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِذَا أَتَيْتَ مَضْجَعَكَ، فَتَوَضَّأْ وَضُوءَكَ لِلصَّلاَةِ، ثُمَّ اضْطَجِعْ عَلَى شِقِّكَ الأَيْمَنِ، وَقُلْ: اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَهْبَةً وَرَغْبَةً إِلَيْكَ، لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلَّا إِلَيْكَ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ، فَإِنْ مُتَّ مُتَّ عَلَى الفِطْرَةِ فَاجْعَلْهُنَّ آخِرَ مَا تَقُولُ. فَقُلْتُ أَسْتَذْكِرُهُنَّ: وَبِرَسُولِكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ. قَالَ: لاَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ. لە هاوەڵی بەڕێز بەڕاء کوڕی عازب الله لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خواﷺ پێی فەرمووم: گەر چویتە سەر جێگای خەوەکەت ئەوا دەستنوێژ بگرە وەک چۆن بۆ نوێژکردن دەستنوێژ دەگریت،پاشان لەسەر لای ڕاستت پاڵکەوە و بڵێ: اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَهْبَةً وَرَغْبَةً إِلَيْكَ، لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلَّا إِلَيْكَ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ ئەی پەروەردگارم نەفس و گیانی خۆمم ڕادەستی تۆ کرد، و سەرجەم کارووبارەکانمم بە تۆ سپارد، و پشتم بە تۆ بەست لە ترسی سزاکەت و بە ئومێدی ڕەحمەتت، هیچ پەناگە و ڕزگاربوونێک لە سزای تۆ نییە جگە لە پەنابردن بۆ تەنها زاتی تۆ، بڕوام هێناوە بەو کتێبەی کە داتبەزاندووە (قورئان)، و بەو پێغەمبەرەی کە ناردت . : گەر لەو شەوەدا بمریت ئەوا لەسەر فیتڕەت (ئیسلام) مردوویت و بیکە دوایین قسەت (بەر لەوەی بخەویت) بەڕاء دەڵێت زیکرەکەم وتەوە و وتم: وە بە نێردراوەکەت کە ناردووتە (وَبِرَسُولِكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ) پيغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی نەخێر بە پێغەمبەرەکەت کە ناردووتە (وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ) صحیح البخاري:كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ إِذَا بَاتَ طَاهِرًا وَفَضْلِهِ
6310. حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ، حَدَّثَنَا هِشَامُ بْنُ يُوسُفَ، أَخْبَرَنَا مَعْمَرٌ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، عَنْ عُرْوَةَ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً، فَإِذَا طَلَعَ الفَجْرُ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ، ثُمَّ اضْطَجَعَ عَلَى شِقِّهِ الأَيْمَنِ، حَتَّى يَجِيءَ المُؤَذِّنُ فَيُؤْذِنَهُ. لە خاتو عائشەوە الله لێی ڕازی بێت: پێغەمبەری خوا ﷺ لە شەودا یازدە ڕکات نوێژی دەکرد، کاتێک فەجر دەرکەوتایە دوو ڕکاتی سوکی (سوننەتی بەیانی) دەکرد، پاشان لەسەر لای ڕاستی پاڵدەکەوت تاوەکو بانگبێژەکە دەهات و ئاگاداری دەکردەوە (بۆ نوێژی بەیانی) صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ الضَّجْعِ عَلَى الشِّقِّ الأَيْمَنِ
6309. حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ، أَخْبَرَنَا حَبَّانُ، حَدَّثَنَا هَمَّامٌ، حَدَّثَنَا قَتَادَةُ، حَدَّثَنَا أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ح وحَدَّثَنَا هُدْبَةُ، حَدَّثَنَا هَمَّامٌ، حَدَّثَنَا قَتَادَةُ، عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: [ اللَّهُ أَفْرَحُ بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ مِنْ أَحَدِكُمْ، سَقَطَ عَلَى بَعِيرِهِ، وَقَدْ أَضَلَّهُ فِي أَرْضِ فَلاَةٍ.] لەهاوەڵی بەڕێز ئەنەس الله لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: الله تعالی خۆشحاڵترە بە تەوبەکردن و گەڕانەوەی بەندەیەکی، زیاتر لە خۆشحاڵی یەکێکتان کە کاتێک وڵاخەکەی وون کردبێت لە زەویەکی چۆڵ و وشکانی و پاشان دەیدۆزێتەوە. صحیح البخاري:كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ التَّوْبَةِ
6308. حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ يُونُسَ، حَدَّثَنَا أَبُو شِهَابٍ، عَنِ الأَعْمَشِ، عَنْ عُمَارَةَ بْنِ عُمَيْرٍ، عَنِ الحَارِثِ بْنِ سُوَيْدٍ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْعُودٍ، حَدِيثَيْنِ: أَحَدُهُمَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَالآخَرُ عَنْ نَفْسِهِ، قَالَ: «إِنَّ المُؤْمِنَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَأَنَّهُ قَاعِدٌ تَحْتَ جَبَلٍ يَخَافُ أَنْ يَقَعَ عَلَيْهِ، وَإِنَّ الفَاجِرَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَذُبَابٍ مَرَّ عَلَى أَنْفِهِ» ابن مسعود رضي الله عنە دوو فەرموودەی گێڕایەوە یەکێکیان لە پێغەمبەری خواوەﷺ ئەوەی تریش وتەی خۆی بوو:ووتی: ئیماندار تاوانەکانی وەها دەبینێت وەکو ئەوەی دانیشتبێت لە ژێر شاخێک دەترسێت لەوەی بەسەریدا بکەوێت، و تاوانبار تاوانەکانی وەها دەبینێت وەکو ئەوەی مێشێک بەلای لووتی تێپەڕ ببێت. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ التَّوْبَةِ
6307. حَدَّثَنَا أَبُو اليَمَانِ، أَخْبَرَنَا شُعَيْبٌ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، قَالَ: أَخْبَرَنِي أَبُو سَلَمَةَ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، قَالَ: قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «وَاللَّهِ إِنِّي لَأَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ فِي اليَوْمِ أَكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةً» لە هاوەڵی بەڕێز ئەبوهورەیرە الله لێی ڕازی بێت دەڵێت: بیستم لە پێغەمبەری خوداﷺ دەیفەرموو: سوێند بە خوا من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٧٠ جار داوای لێخۆشبوون دەکەم و دەگەڕێمەوە لای الله. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ اسْتِغْفَارِ النَّبِيِّ ﷺ فِي اليَوْمِ وَاللَّيْلَةِ
без подписи
6306. حَدَّثَنَا أَبُو مَعْمَرٍ، حَدَّثَنَا عَبْدُ الوَارِثِ، حَدَّثَنَا الحُسَيْنُ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُرَيْدَةَ، قَالَ: حَدَّثَنِي بُشَيْرُ بْنُ كَعْبٍ العَدَوِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنِي شَدَّادُ بْنُ أَوْسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: سَيِّدُ الِاسْتِغْفَارِ أَنْ تَقُولَ: اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ قَالَ: «وَمَنْ قَالَهَا مِنَ النَّهَارِ مُوقِنًا بِهَا، فَمَاتَ مِنْ يَوْمِهِ قَبْلَ أَنْ يُمْسِيَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ، وَمَنْ قَالَهَا مِنَ اللَّيْلِ وَهُوَ مُوقِنٌ بِهَا، فَمَاتَ قَبْلَ أَنْ يُصْبِحَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ» لە هاوەڵی بەڕێز شەداد کوڕی ئەوس الله لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەری خوداوە ﷺ دەفەرموێت: گەورەی داوای لێخۆشبوونکردنەکان ئەمەیە کە بڵێیت: اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ. خودایە تۆ پەروردگاری منی و هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق جگە لە تۆ، تۆ منت دروستکردووە و من بەندەی تۆم، و تا توانام هەبێت لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی تۆم. پەنات پێدەگرم لە خراپەی ئەوەی ئەنجامم داوە، دان بە بەخشندەیی و نیعمەتەکانتدا دەنێم بەسەرمەوە و دان بە گوناهەکانمدا دەنێم، کەواتە لێم خۆش ببە، چونکە بەڕاستی هیچ کەسێک لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ. وە فەرمووی: هەر کەسێک ئەمە لە ڕۆژدا بڵیت بە بیروباوەڕ و یەقینەوە، ئینجا لەو ڕۆژەیدا بمرێت پێش ئەوەی بگاتە شەوەکەی، ئەوا ئەو کەسە لە خەڵکی بەهەشتە، وە هەرکەسێکیش ئەمە لە شەودا بڵێت بە بیروباوەڕ و یەقینەوە، ئینجا لەو شەوەدا بمرێت پێش ئەوەی ڕۆژ بکاتەوە ئەوا ئەو کەسە لە خەڵکی بەهەشتە. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ بَابُ أَفْضَلِ الِاسْتِغْفَارِ
6304. حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ، قَالَ: حَدَّثَنِي مَالِكٌ، عَنْ أَبِي الزِّنَادِ، عَنِ الأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: لِكُلِّ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ يَدْعُو بِهَا، وَأُرِيدُ أَنْ أَخْتَبِئَ دَعْوَتِي شَفَاعَةً لِأُمَّتِي فِي الآخِرَةِ. لە هاوەڵی بەڕێز ئەبو هورەیرە الله لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی: هەموو پێغەمبەرێک دوعایەکی قبوڵکراوی هەیە کە داوای پێ دەکات، بەڵام من دەمەوێت دوعاکەم هەڵبگرم و بشارمەوە بۆ شەفاعەت (تکاکردن) بۆ ئومەتەکەم لە ڕۆژی دواییدا. صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ
عَنْ عَائِشَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ كَانَ يَقُولُ فِي دُعَائِهِ: اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَمِلْتُ، وَشَرِّ مَا لَمْ أَعْمَلْ. خودایە پەنات پێ دەگرم لە شەر و خراپەی ئەو کردەوانەی کردوومە،و لە شەڕ و خراپەی ئەوەی نەمتوانیوە بیکەم (یاخوود هێشتا نەمکردووە) صحیح مسلم
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ: أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: إِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ رُؤْيَا يُحِبُّهَا، فَإِنَّمَا هِيَ مِنَ اللَّهِ، فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ عَلَيْهَا وَلْيُحَدِّثْ بِهَا، وَإِذَا رَأَى غَيْرَ ذَلِكَ مِمَّا يَكْرَهُ، فَإِنَّمَا هِيَ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَلْيَسْتَعِذْ مِنْ شَرِّهَا، وَلاَ يَذْكُرْهَا لِأَحَدٍ، فَإِنَّهَا لاَ تَضُرُّهُ. لە ئەبوسەعیدی خودری الله لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەری خوداوەﷺ فەرموویەتی: ئەگەر خەونێکتان بینی و خەونەکەتان پێ خۆشبوو ئەوە لە الله تعالی ـوەیە با حەمد و سوپاسی الله بکات لەسەری و خەونەکەی باس بکات، و ئەگەر خەونێکی پێچەوانەی ئەوەی بینی خەونێکی بینی کە پێی خۆش نیە ئەوە لە شەیتانەوەیە با پەنا بگرێ بە خوا لەشەڕی ئەو خەونە و باسی نەکات بۆ کەس زیانی پێ ناگەیەنێت. صحیح البخاري
عَنْ أَبِي ذَرٍّ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: أَلَا أُخْبِرُكَ بِأَحَبِّ الْكَلَامِ إِلَى اللهِ؟ قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ أَخْبِرْنِي بِأَحَبِّ الْكَلَامِ إِلَى اللهِ، فَقَالَ: إِنَّ أَحَبَّ الْكَلَامِ إِلَى اللهِ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ. صحیح مسلم
عَنْ رَبِيعَةَ بْنِ عَامِرٍ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: أَلِظُّوا بِيَا ذَاالْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ. هاوەڵی بەڕێز ڕەبیعە وتی: بیستم لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو: بەردەوام بن لەسەری و پابەند بن بە (یا ذا الجلال والإكرام) مسند أحمد (١٧٥٩٦)
دەربارەی ناولێنانی مرۆڤ بە ناوی ڕێکوپێک و شیاو بە بێ تەزکیە و باشنیشاندانی نەفسی 6190. عَنِ ابْنِ المُسَيِّبِ، عَنْ أَبِيهِ: أَنَّ أَبَاهُ جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ ﷺ فَقَالَ: «مَا اسْمُكَ» قَالَ: حَزْنٌ، قَالَ: «أَنْتَ سَهْلٌ» قَالَ: لاَ أُغَيِّرُ اسْمًا سَمَّانِيهِ أَبِي قَالَ ابْنُ المُسَيِّبِ: «فَمَا زَالَتِ الحُزُونَةُ فِينَا بَعْدُ» باپیری سەعیدی کوڕی موسەیب هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ﷺ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «ناوت چییە؟» وتی: حَزْن (واتە: سەخت و توندو ڕەق) پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: تۆ سَهل ـیت واتە: نەرم و ئاسان ئەویش وتی: من ئەو ناوە ناگۆڕم کە باوکم لێی ناوم. سعید بن المسیب دەڵێت: ئیتر دوای ئەوە، هەمیشە ئەو ڕەقی و توندیەتی و سەرسەختییە (لە ڕەوشت و سروشتماندا) لە ناوماندا مایەوە. صحیح البخاري: كِتَابُ الأَدَبِ بَابُ اسْمِ الحَزْنِ 6192. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: أَنَّ زَيْنَبَ كَانَ اسْمُهَا بَرَّةَ، فَقِيلَ: تُزَكِّي نَفْسَهَا، فَسَمَّاهَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ زَيْنَبَ. زەینەب ناوی خۆی بَرَّةَ (چاکەکار) بوو دەیانووت: ئەو تەزکیەی خۆی دەکات (واتە خۆی بە چاک دادەنێت) ،پێغەمبەری خواﷺ ناوی گۆڕی بۆ زەینەب. صحیح البخاري: كِتَابُ الأَدَبِ بَابُ تَحْوِيلِ الِاسْمِ إِلَى اسْمٍ أَحْسَنَ مِنْهُ
لە دوعاکانی رسول اللهﷺ ئەگەر شەوان هەستابووایە بۆ نوێژ⬇️ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَتَهَجَّدُ، قَالَ: ( اللَّهُمَّ لَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ نُورُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ، وَلَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ قَيِّمُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ، وَلَكَ الحَمْدُ، أَنْتَ الحَقُّ، وَوَعْدُكَ حَقٌّ، وَقَوْلُكَ حَقٌّ، وَلِقَاؤُكَ حَقٌّ، وَالجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، وَالسَّاعَةُ حَقٌّ، وَالنَّبِيُّونَ حَقٌّ، وَمُحَمَّدٌ حَقٌّ، اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ، فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَوْ: لاَ إِلَهَ غَيْرُكَ. ) صحيح البخاري | کتاب الدعوات | باب الدعاء اذا انتبە باللیل