ناوەندی مێژووی کورد و کوردستان
Статистикаکانال مؤسسهٔ فرهنگی، هنری غیرانتفاعی، ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستان ( مرکز پژوهشی تاریخ کرد و کردستان) شمارە ثبت 812 دفتر مرکزی سنندج @kani53 مدیر مسئول @kurdokurdistan لینک
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 9
- Всего постов
- 71
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Искусство
- В каталоге с
- 12 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 485
- 1/48двое суток
- 555
- 1/72трое суток
- 599
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
هەر کات وا بیر دەکەم ئەو کەڵە پیاوانە لە نیۆ ئێمە غایبن، خەمێک قووڵ دام ئەگرێت، بەڵامدڵم نایەت بڵێم هیچ کام لەو گەورە نووسەرانەمان مردوون، چونکوو باش دەزانم ئەوان هیچ کامەیان نەمردوون و لە سەر تاقچە و لە سەر کتێبخانە و لە ناو ماڵەکانمان، هاودەمی هەموو کوردێکن…
ناسیین و ناساندنی نووسەر و بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا #عەزیز_گەردی لە ئاوێنەی کتێبەکانییەوە. ✍د. محەمەد یەعقووبی 👈 بەشی یەکەم: لە مێژ ساڵە ئاواتەی ئەوەم بووە دەرفەتێکی باشم بۆ بڕەخسێت و لە سەر کتێب و نووسیینەکانی مەزنە نووسەر و بیرمەندی کورد، ڕەحمەتی…
ناسیین و ناساندنی نووسەر و بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا #عەزیز_گەردی لە ئاوێنەی کتێبەکانییەوە. ✍د. محەمەد یەعقووبی 👈 بەشی یەکەم: لە مێژ ساڵە ئاواتەی ئەوەم بووە دەرفەتێکی باشم بۆ بڕەخسێت و لە سەر کتێب و نووسیینەکانی مەزنە نووسەر و بیرمەندی کورد، ڕەحمەتی مامۆستا عەزیز گەردی بە دڵی خۆم شت بنووسم، بەڵام بە داخەوە ئەو ژیانە قورس و سەنگیینە هەرجارەو بە پاساوێک ڕێگای ئەو ئاواتەی لێ بەربەست کردووم، ئیتر باش دەزانم تەمەن کە کەوتە سەرووی پەنجاساڵەوە، خێراییەکەی زۆر زۆرەو هەرچی دەکەیت ڕاوەستەیەکت بۆ ناکات. هاوزمانە ئازیزەکانم خزم و کەسە خۆشەویستەکانم ئەگەر هەموو تەمەنم بەو زمانە شیرینە کوردییە وەک کانی ئاو، وشەم لە کانیاوی زوڵاڵی زمانی دایکیم، هەڵگۆستبایە و هەموو ئەو وشانەم وەک دەنکی ملوانکە هۆنیبایەتەوەو و لە ملی بەرزوجوانی ئەدەبی کوردیم کردبایە، هێشتا ئۆخژنم بە دڵدا نەدەهات، ئەوەندە تینووی ئەو زمانەی خۆمانم وەک ماسییەکییم لێهاتووە کە لە نەبوونی ئاوەکەدا دەمرم. بۆیە یەکێک لە سەرچاوکە ڕوون و زوڵاڵەکانی زمانی دایکیمان لە ماڵە مامۆستا عەزیز گەردیدا هەڵقوڵاوە و ئیتر منیش ئیرادەم بەوە کرد، خوێندنەوەیەکی بەشێک لە کتێبەکانی مامۆستا بکەم تاکوو دوڕو گەوهەری جوانیان لێ دەربهێنم وە پێش چاوانیان بخەم و لایەنەکانی شاراوەو ناشاراوای زمانی و ئەدەبی و کەسایەتی ئەو مامۆستا گەورەیە،وەبەر ڕووناکایی بخەم ئەو کەسایەتییەی کە لە بێدەنگیدا ژیاو لە بێدەنگیشدا، ماڵئاوایی لە ئێمە و نیشتیمان کرد. کاتێک نووسیینەکانی کاک عەزیز و دیکەی نووسەرانی گەورەی کورد چاو لێ دەکەیت وابیر دەکەیت بڕیارێکی نەنووسراو لە نێوان، مامۆستا بەرز و گەورەکانی کورددا هەبووەو دەڵێیت ئاوا لە نێوان خۆیاندا ئیشە بنەڕەتییەکانیان، بەش کردووە. مامۆستا هەژار بەشی فەرهەنگ نووسی و مێژوو و وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز، مامۆستا مەسعوود محەمەد بەشی زمانەواتی و ڕێزمانی کوردی و فەلسەفەی ئەدەب، مامۆستا عەلائەدین سەجادی، بەشی مێژووی ئەدەبی کوردی و چیرۆکە ناوازە کوردییەکان، مامۆستا عەزیز گەردیش، بەشی بەلاغەت و عەرووز وەک ڕوونبێژی و جوانیکاری و واتاناسی و کێشناسی شیعری کوردی و وەرگێڕانی شاکارە جیهانییەکان پۆلیینبەندییان کردوون و هەرکامەیان لە بەشی خۆیاندا تا توانیویانە، لە قووڵایی دڵەوە بە قووڵایی ئیشەکانیاندا ڕۆچوون و بە باشترین شێوە، بەرزترین ئاستی ئەدەب و زانست و وەرگێڕانیان پێشکەشی نەتەوەکەیان کردووە. https://t.me/kurdokurdistan
🌙 حلول ماه مبارک و پُر خیر و برکت ربیعالاول، ماهِ میلاد سیدالمرسلین، محمد مصطفی ﷺ بر همه مسلمانان جهان مبارک باد. https://t.me/kurdokurdistan
без подписи
هەر هەق، باقییەن نەشئەی وەخت سەخت ئامای پاییزەن یا شنۆی دووریی باڵای ئازیــــــــــزەن؟ ئەو دڵـەی وێنەی پەڕەیگـوڵ، بێ گەرد هەی خەم! هەی نامەرد! چەنیت مەلوول کەرد؟ "مەولەوی کورد" هەندێ کەس هەن، جێگای خاڵییان بە بزەکانی مرۆڤەوە کەل دەمێنێتەوە و لە چی بزەی سەرلێوماندا گێڕاننەوەیەکیان ڕەنگ دەداتەوە کە کاڵ نابنەوە؛ لەبیرکردنیان دەبێتە بەشێکی لەبیرکردنی بزە بە لێومانەوە. هەواڵی کۆچی مامۆستا #محمدصالح_سعیدی آویهنگ دڵگرانی کردین و تامی تاڵی ئەو خەممان هەست پێکرد. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە خزمەت بنەماڵەو و کەسوکاری و هەمۆ خەڵکی کوردستان ڕادەگێنین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. ڕۆحی کۆچکردووی شاد و لە ئۆقرە و ئارامیی ھەتاییدا بێت. یادی بەرز و هەرمان ✍ د.محمدباقر پیری https://t.me/kurdokurdistan
یادداشت: عەبدولقادر نیازی لەگۆڕینی خوداوە بۆ ئامڕاز تا بەدادگاکردنی منبەر و تریبۆن بۆ ئەویتر (ڕەخنە لە گوتاری هەڕەشە و سڕینەوەی ئێزیدییەکان) ــــــــــــــــــــــ ئەگەرچی ئایینی ئیسلام زۆرجار لەلایەن هەندێ عەقڵییەتی بە ڕواڵەت دێمۆکڕاتیک و مۆدێڕن و خودی ئێزیدییەکانیشەوە کەوتۆتە بەر پەلاماری بێ ڕێزی و هەڕەشە بەڵام، ئەو یادداشتە، نە خولیای ئەوەی هەیە گشتییەتی هیچ ئایین و شێوەهزرێکی سیاسی بەرێتە ژێر پرسیار(لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ/وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ/لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ) نە بەرگریکردن لەوانەشە کە ئێزیدییەکان بە بیانووی کوردنەبوون دەخەنە بەر شاڵاوی هەڕەشە و بێ ڕێزی، بەڵکوو ڕەخنە لەو مێکانیزم و عەقڵانییەتە نوقسانەیە کە بەنێوی خودا و دین و بیری ئایدیالۆژیک و سیاسی، خەریکی بەدادگاکردنی منبەر و تریبۆنەکانن بۆ ئایین و ئایینزاکانی تر و هەروەها شوناسی سیاسی ئەویتر. لەو سووچەوە، هەڕەشە لە ئێزیدییەکان کە چەند ڕۆژێکە دە سۆشیاڵ مێدیادا خەریکی دەست بە دەست پێکرانە، تەنیا قسەیەکی توند، هەڵەیەکی تاکەکەسی، یا دەرچوونێکی سۆزداری و ڕۆمانتیک لەسەر منبەر و تریبۆنەوە لەلایەن فیگۆڕە بۆشەکان نییە. بەڵکوو پێوەندی بە شێوەی دروستکردنی گوتار و عەقڵانییەت، باوەڕ و دەسەڵات و چۆنییەتی هەڵس و کەوت لەگەڵ ئەویتر هەیە. کێشەی گوتاری توندئاژۆ تەنیا هەڕەشە و ترساندن نییە؛ لەو سیستمە واتاییەیە کە جیاوازیی ئایینی و هزری ئەویتر، بە هۆکار و نێوانگری دابڕین لە مرۆڤایەتی دەزانێ و ترساندن و هەڕەشە بە کردەی پیرۆز. خاڵی دەستپێکی ئەو شێوازە لە توندئاژۆیی، خستنە دەرەوەی ئەویترە لە بازنەی مرۆڤایەتییەوە. بەو هۆکارە، ئێزییدی یا هەر کەمینەیەکی تر دە گوتاری توندڕەو و بناژۆخواز و سادیستیکدا، لە مرۆڤی خاوەن مافەوە دەگۆڕدرێ بۆ نمادی جیاوازی، بێ بڕوایی و لە هەمووی خراپتر نمادی سڕانەوە و پاکتاوکران. ڕێک لەو کاتەدا کە ئەویتر(لێرەدا ئێزیدی) وەک مرۆڤی خاوەن ماف نابینرێ، درزە ئەخلاقییەکانی گوتاری توندئاژۆ خۆی نیشان دەدا. ماکی مەترسیداربوونی ئەو گوتارە، زمانە. زۆرجار هەڕەشەی کوشتن و بڕین لە چەکەوە دەست پێ ناکا، لە وشە و کەلام و گوتارەوە دەست پێ دەکا. وشە کاتێک بەردەوام ئەویتر بە ناپاک، دوژمن، بێباوەڕ یا کەسێک کە مافی ژیانی نییە نێودێر دەکا، خەریکی دانانی سنوورێکی ئەخلاقییە لەنێوان "خۆی" و "ئەو"دا. لەو ساتەدا، گوتار تەنیا باس لە جیاوازی ناکا؛ دەست بە بەرهەمهێنانەوەی گوتاری دوژمن سازیش دەکا. شوناسی توندڕەو زۆرجار بەبێ ئەویتر ناتوانێ خۆی پێناسە کا. "من"خۆمم بەڵام چونکە ئەو "من" نیم، دەبێ بسڕێتەوە. بەو شێوەیە، شوناسی توندئاژۆ بەردەوام دەبەستێنێکی دووالیته و دووبەرەکی نانەوەوەدا خۆی بەرهەم دێنێتەوە. لێرەدا "ئەویتر" تەنیا کەسێکی جیاواز نییە بە هەموو مافە ڕەواکانییەوە؛ بەڵکوو پێویستییەکی تەواوکەری شوناسی ترسێنەر و ئەختەکراوی هزری توندئاژۆیە. ئەو میکانیزمە دەگوتاری توندئاژۆدا پێوەندی بە کەمێتییەوە هەیە(فقدان) کە تێیدا شوناسی داخراو و دۆگم و پاڕادۆکسیکاڵی توندئاژۆ ناتوانێ دان بە کەمێتی خۆیدا بنێ؛ بۆیە زۆرجار لە ڕێگای دیهاوێژییەوە(فرافکنی)، کەمێتی خۆی دەخاتە سەر ئەویتر. بەو شێوەیە ئەویتر دەبێتە هۆکاری دەروونئالۆزی ئەو و هۆکاری ناتەواوییەتی سووژەی توندڕەو. فانتازمی سڕینەوەی ئەویتر لەوێوە دەردەکەوێ: ئەگەر ئەویتر نەمێنێ، "من" بە تەواوییەت دەگەم. ئەوەیە ئەو خاڵەی کە گوتاری توندڕەو، لە ئاستی باوەڕەوە ڕاگوێزی ئایدیۆلۆژیای نا/پێبەند دەکا(لۆکاچ). واتە کێشەی گوتاری توندئاژۆ ئەوەیە کە ئایین دەگۆڕێ بۆ ئایدیۆلۆژیا. دەو بەستێنەدا خودا ئیتر ئاسۆیەکی مێتافیزیکی بۆ پرسیارکردن و ڕزگاربوون نییە، بەڵکوو مێکانیزمێکە بۆ نابەرپرسیارکردنی مرۆڤی توندئاژۆ. ئەوەی لێرەدا قسە دەکا خودا نییە، خودی گوتاری توندئاژۆیە کە دەیەوێ وێژمانی خۆی لە بەپرسیارێتی بپارێزێ لەڕەهەندی نێوانگرکردنی خودا. دە گوتاری توندئاژۆ و بناژۆخوازدا خودا نەک مەبەست بەڵکوو ئامڕازە. ئەگەر ئاگامبێن دەدرێژەی بنەماشکێنی نێهێلیستی نیچەیی دا دەڵێ: خودا نەمردووە بەڵکوو کراوە بە پارە و پووڵ، دە ژین/جیهانی نێهیلیستی توندئاژۆدا خودا دەکرێتە چەک و ئامڕاز بۆ ئیزۆلەکردن و سڕینەوەی ئەویتر و منبەر لە سنووری خۆی دەردەچێ و دەبێتە شەڕگە. لەئاستی پەیامەوە دەچێتە ئاستی سزا و ترساندن. لێرەیە کە منبەر و تریبۆن لەبری ئەوەی دە ڕووماڵێکی دژەئایدیۆلۆژیکی دا ڕوویان دە فرەڕەهەندی و پلۆرالیزم بێ، دەبنە دادگایەکی ئایدیۆلۆژیک، تەنیا حوکم دەدەن. ئەوە تەنیا کێشەیەکی ئایینی نییە؛ میکانیزمێکی شوناس داڕێژییە کە سەرچاوەی پتر دە عەقڵی ئایدیالۆژیک و ناپوختە دایە نەک دە ئایین یا سترەکتۆرێکی نەرمئاژۆی سیاسی دا.
ئەمشەو (۲٠۲٦/۸/۱۲) نووسەرو ڕۆماننووس و چیرۆکنووس ناوداری کورد (حسێن عارف) لە تەمەنی ۹٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان https://t.me/kurdokurdistan
وێنەیەکی مێژوویی #شێخ_مەحمودی_حەفید و شەهیدی سەرکردەی شۆڕش #کەریم_بەگی_فەتاح بەگی #هەمەوەند وێنەکە لەسەردەمی خەبات و تێکۆشانێکی سەخت دژ بەداگیرکەرانی کوردستان لەساڵی ١٩٢٥ گیراوە لەدەڤەری خورماڵ ناوچەی هەورامان٠ سپاس بۆ کاک محمودحفیدزادە نوەی شێخ محمود https://t.me/kurdokurdistan
تشکر و اعتذار خانواده مرحومه : آمنـــه پیــــری از مردم بخاطر شرکت در مراسم تشییع ، خاکسـپاری ، ختــم و ابراز همــدردی
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی؛ ئەنتڕۆپۆلۆژیای دەنگ و سیاسەتی یادەوەری نەتەوەیی ✍ عەبدولقادر نیازی بەبیانووی ساڵەوەختی کۆچی دوایی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی دەخوێندنەوەی مۆدێرنی کەلتووردا، هونەر تەنیا بوارێک بۆ خۆنواندن و بەرهەمهێنانی جوانی نییە؛ هونەر شوێنی دروستبوونی مانا، شوناس و شێوازی تایبەتی بۆ نواندنی "بوون" ــشە. بە واتایەکی تر هونەر لەگەڵ ئەوەی بەستێنێکی ئێگزیستانسیالیستییە، هاوکات پێوەندی ڕاستەوخۆشی لەگەڵ لایەنی ئانتۆلۆژیک و بوونناسانەی نەتەوە هەیە. دەونێوەدا دەنگ، بە تایبەت لە کۆمەڵگایەکی وەک کورد کە مێژووی پڕە لە دابڕان، دەپەراوێزکەوتن، چەوسانەوە، ژینۆساید و تڕۆمای مێژوویی و کۆمەڵایەتی، تەنیا ئامرازێکی هونەری نییە؛ دەنگ ئەرشیڤی زیندووی یادەوەری نەتەوەییە. لەو ڕوانگەیەوە، دابەزاندنی ڕەهەندەکانی ناسینی سەید عەلی ئەسغەر، تا ئاستی دەنگ، خەزڵانێکی ڕەچەڵەکناسانە و مێتۆدیک و هەڵبەت کەلتووریشە. دە ئابووری سیاسی مۆسیقادا، دەنگ، گۆڕەپان و پێکهاتەیەکی کەلتوورییە کە مێژوو و شوناسی کوردی تێیدا لێک گرێ دەدرێن. کاتێ سەید عەلی ئەسغەر، بە نێوانگری دەنگ، لە سنووری ژیانی تاکەکەسی خۆی تێپەڕیوە و وەک دەق و مەیدانێکی کەلتووری خۆی ئاراستە کردووە، ڕاستەوخۆ هەڵگری هەندێ بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریش بووە. دەقێک کە هەر نەوەیەک بە پێی نیاز و پرسیارەکانی خۆی، خۆی تێدا دەخوێنێتەوە. بەو هۆکارە سەید عەلی ئەسغەر، دەقێکی زیندوویە کە تێیدا نەتەوە، زمان، مۆسیقا، عڕفان و ئەوین و نەستی کۆمەڵایەتی دە دیالۆگ و گفتوگۆیەکی بەردەوام دان. ئەگەر کەلتووری کوردی لە مێژوودا زۆرجار بە شێوەیەکی زارەکی گواستراوەتەوە و بواری بە داکیۆمێنت کردنی نەبووە بە هۆکارگەلی سیاسی و پێکهاتەی خودی کۆمەڵگای کوردی، ئەوا گۆرانی، چیرۆک، مەقام و فولکلۆر و دەنگ، بوونەتە ئەو دامەزراوە نادیارانەی کە یادەوەری و نەستی گشتیی کۆمەڵگای کوردییان چێ کردووە و پاراستوویانە. لەو سووچەوە، سەید عەلی ئەسغەر بەشێکە لەو ئەرشیڤە زارەکییەی کە زۆر جار لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی مێژوودا، بەشێک لە سەربوردەی نەتەوەیەکی ڕاگوێزی قۆناخەکانی مێژوو کردووە. دەبەستێنی خوێندنەوە کەلتوورییەکان دا، شوناسی نەتەوەیی، بابەت یا چەمک یا مژارێکی پێشوەختە و جێگیر نییە، شوناسی نەتەوەیی بەرهەمی پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە کە لە ڕێگەی زمان و هێما و یادەوەری گشتییەوە دروست دەبێ. ستوارت هاڵ لەسەر ئەو باوەڕەیە کە شوناس، بەردەوام لە نێوان ڕابردوو و ئێستا دا دە حاڵی پەل هەڵدان دایە. دەو چوارچێوەیەدا، سەید عەلی ئەسغەر تەنیا بەشێک لە مۆسیقای کوردی نییە، بەشێکە لە پرۆسەی بەردەوامیی پڕۆسەی شوناسی کوردی. دەئاوڕدانەوەیەکی سەرپێیی لاکانی دا، دەنگ یەکێکە لەو نیشانانەی کە پێوەندیی نێوان مەیل و ئارەزوو لەگەڵ کەمێتی و شوناس ئاشکرا دەکا. ئەوەی لە دەنگێک دا دەبیسترێ تەنیا ئەو وشانە نییە کە دەوترێن، بەڵکوو ئەو بۆشاییەشە کە بە پاڵپشتی دەنگ و وشە و دەربڕینەوە، خەریکی درێژەدانی پڕۆسەیەکی نەتەوەیین دەبواری بەرساخت گەری و ئانتۆلۆژیک و مەعریفی دا. لە ڕوانگەی بۆردیۆوە، کەلتوور مەیدانی هێزە؛ مەیدانێک کە تێیدا ماناکان دروست و پەسەند دەکرێن. لەو ڕووەوە، دەنگ جۆرێک لە سەرمایەی نمادینە کە لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە بەرهەم دێ. سەید عەلی دەو مانایەدا ماکی ئەو سەرمایە نمادینە نەتەوەییە کە لە سنووری مۆسیقا تێدەپەڕێ و دەچێتە ناو پرۆسەی دروستکردنی یادەوەری گشتییەوە. دە خوێندنەوەیەکی قووڵتر دا، دەنگی سەید عەلی ئەسغەر دەکرێ وەک جۆرێک لە «ئەرشیڤی هەستیی»ــش بخوێندرێتەوە؛ ئەرشیڤێک کە هەڵگری ئەو ناوەرۆکەیە کە مێژووی فەرمی زۆرجار نەیتوانیوە بیاننوسێ. مێژووی فەرمی زۆرجار بە زمانی دەسەڵات، ڕووداو و دامەزراوەکان دەنووسرێ، بەڵام مێژووی کەلتووری لە ڕێی دەنگ، هەست و یادەوەری دەدوێ. لێرەدایە کە ئەرکی هونەری لە کردەیەکی سادەی دەربڕینەوە دەگۆڕدرێ بۆ شایەتیدان لەسەر قۆناخێکی تایبەت، ئەویش نە تەنیا بە مانای گێڕانەوەی ڕووداو ڕەوایەتەکانی ئەو قۆناخە، بەڵکوو بەو مانایە کە شێوازیی هەستەوەری کۆمەڵگای کوردیی دە قۆناغێکی دیاریکراوی مێژوو دا پاراستووە. لە ڕوانگەی ئەدۆڕنۆوە، هونەر لە کۆمەڵگایەکی پڕ لە ناکۆکی دا تەنیا ئامرازێکی ئارامکردنەوە و گەڕانەوە بۆ قۆناخێکی نۆستالۆژیک نییە بەڵکوو، شێوەیەکی دەربڕینی پرسیاری تایبەت بە قۆناخێکە کە مێژوو هێشتا وڵامی بۆ نەدۆزیوەتەوە. هەر ئەو خسڵەتەی دەنگە کە مەترسی لەبیرچوونەوەی قۆناخەتایبەتەکانی مێژووی کوردی، خستووەتە پەراوێزەوە. لەو ڕووەوە مۆسیقای کوردی بەگشتی و سەید عەلی ئەسغەر بەتایبەتی، جودا لە ئەڕشیڤێکی بەهێز و نرخ، بەشێکیشن لە مێژووی ئانتڕۆپۆلۆژیکی کورد. https://t.me/kurdokurdistan
без подписи
📰 روزنامهنگار و روشنفکری که در حاشیەماند، اما در متن تاریخ ایستاد روایتی ارتباطی از زندگی و میراث سیدمحمد حمیدی، از پیشگامان روزنامهنگاری واندیشه در کوردستان 🖌گردآوری و تألیف:دکتر فردین مصطفایی، مدیریت رسانه 🔸سقزرووداو-در تاریخ فرهنگی و فکری کوردستان،نامهایی وجود دارند کەاگرچه در زمانەخود منشأ اثر بودهاند،اما در گذر سالها، میان غبار فراموشی وپراکندگی اسناد پنهان ماندهاند. سیدمحمد حمیدی پارسانیان یکی از همین چهرههاست؛ادیبی فرهیخته، نویسنده، مدرس، مترجم و روزنامهنگاری که زندگیاش بابخش مهمی از تحولات فکری و اجتماعی کوردستان ایران در نیمه نخست قرن چهاردهم خورشیدی گرەخوردەاست. نام او امروز شاید برای بسیاری ناآشنا باشد؛اما کافی است بەچند روایت و سند پراکندەاز تاریخ فرهنگی کوردستان مراجعه کنیم تا با شخصیتی مواجه شویم که نهتنها خود اهل قلم بوده، بلکه در تربیت نسلی از اهل فرهنگ نیز نقش داشتەاست. ماموستا ههژار از او بعنوان یکی از استادان خود یاد کرده، عمر فاروقی او را در شمار نخستین روزنامهنگاران....... 🌐متن کامل مقالەدر لینک زیر👇 https://saqqezrudaw.ir/?p= 25792 🆔 @saqqezrudaw ــ https://t.me/kurdokurdistan
«لەبەر ئەوەی بەگونجاو زانرا قائمقامێک بۆ قەزای بەدرە لە سنووری ویلایەتی بەغدا دیاری بکرێت بە جۆرێک لەگەڵ پێداویستییەکانی ناوچەکەدا بگونجێت؛ بۆیە جەنابی «محەمەد عەلی بەگ» کە یەکێکە لە میرانی #هۆزی_جاف، بە فەرمانی باڵای جەنابی خەلافەت بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانکرا". (١٩ی ذی الحجةی ١٣١٨ی کۆچی/ ٢٥ی ئاداری ١٩٠١)، سپاس بۆ کاک یاسین تاها https://t.me/kurdokurdistan
قبالەهای پالنگان (اورامان) در گفتگو با نویدمحمدی پیج وەرەتاو https://t.me/kurdokurdistan
وێنەیەکی (موعتبەر خانم) دایکی پاڵەوانی کورد #سمکۆی_شکاک لە ناوچەی وورمێ ... ڕەحمەت لەو شیرەی کە دایەتی بە سمکۆ.. ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا... ✍ سەرچڵ یونس https://t.me/kurdokurdistan
https://t.me/kurdokurdistan
ئامۆژەکانی گاندی مەهاتما گاندی چەند ڕۆژێک بەر لە مەرگی، لەسەر پارچە کاغەزێک، چەند دێڕێک دەنووسێت و دەیداتە دەست نەوەکەی. ئەو دێڕانە بریتی بوون لە حەوت شت، کە لە ڕوانگەی گاندییەوە، ئەگەر حەوت شتی تریان لەگەڵدا نەبێت، کاریگەرییان گەلێ مەترسیدار و وێرانکەر دەبێت بۆ سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا. ⬅️ ئەو حەوت شتەش ئەمانەن: ۱- سەروەت، ئەگەر بەبێ زەحمەتکێشان بەدەست بهێنرێ. ۲- چێژ، ئەگەر ویژدانی لەگەڵدا نەبێت. ۳- مەعریفە، گەر کەسێتیی لەگەڵدا نەبێت. ٤- بازرگانی، ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵدا نەبێت. ۵- زانست، ئەگەر مرۆڤ دۆستیی لەگەڵدا نەبێت. ٦- پەرستن، ئەگەر لەخۆبوردنی لەگەڵدا نەبێت. ۷- سیاسەت، ئەگەر ئابڕووی لەگەڵدا نەبێت. 👈جا با چاوێک بگێڕین و بزانین کام لەم مەرجانە لە کۆمەڵگای کوردی و چواردەورماندا بوونیان هەیە. وێنەکە "گاندی" و "جەواهیر لال نەهرۆ"یە. https://t.me/kurdokurdistan
⚫️⚫️⚫️ عالەم گرد فانی هەر وێشەن باقی سرور ارجمند جناب آقای دکتر محمد باقر پیری سلام و عرض ادب، با نهایت تاسف و تاثر، درگذشت مادر مهربان و دلسوزتان مرحومه مغفورە بانو آمنه پیری را خدمت جنابعالی و دیگر اعضای محترم خانوادە گرامیتان تسلیت عرض نموده و از خداوند…
• میدی، ڕاپەڕین دژی فارسە هەخامەنشی و نووسینەکەی بێستوون لە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز نەوەیەکی کەیخوسرەو بە ناوی چیتران-تەخما لە دژی داگیرکاریی فارسەکان ڕاپەڕی. داریوشی فارس پەلاماری شارەکەی دا و ئەم سەرکەوتنەی لە چیای بێستوون هەڵکەند؛ لە تۆماری زمانی عیلامی/مێخی لە بێستوون، ناوی شارەکە بە شێوەی (هەربیرا) تۆمارکراوە کە دواتر گۆڕاوە بۆ هەولێر. • سەردەمی گریک و شانشینی ئەدیابین: ئەسکەندەر لە ساڵی ٣٣١ی پ.ز لە شەڕی ئەربێلادا کۆتایی بە دەسەڵاتی فارس هێنا و تا ساڵی ١٣٨ی پ.ز شارەکە بە ئەربێلا ناو دەبرا. دواتر ئەشکانییەکان گریکەکانیان شکاند و هەولێر بووە پایتەختی شانشینە کوردییەکەی ئەدیابین. • سەردەمی ئیسلامی و عوسمانی: لەگەڵ هاتنی ئیسلام، خەڵکی هەولێر، ئەوانەی موسوڵمان بوون، جیاواز بەشێک لە مەسیحییە کوردەکان کە وازیان لە زمانی کوردی هێنابوو و بە زمانی پیرۆزی ئارامی ئینجیل دەدوان، کوردە موسوڵمانەکان وازیان لە زمانی کوردی قسەکردنی خۆیان نەهێنا و شارەکە بە کوردی مایەوە. لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا بەهۆی ناردنی فەرمانبەرانەوە پێکهاتەی نوێ جێگیر بوون و لەگەڵ تورکمانە ئەتابەگییەکانی سەردەمی عەباسی یەکیانگرتەوە. ئەوان ژمارەیەکی کەمی خەڵکی قەڵات بوون، لەچاو هەزاران خێزانی کوردی قەڵات. مێژووی دێرینی هەولێر حەوت هەزار ساڵە؛ لە درێژایی مێژوودا چەندین خەڵک هاتوون و تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە خێزانی ئەم شارە. هەندێکیشیان بە هۆکاری ئایینی یان سیاسی خۆیان جیاکردووەتەوە. نیشتەجێبوونی چەند سەد ساڵەی هەر پێکهاتەیەک ڕێزلێگیراوە، بەڵام ناکرێت مێژوو، زمان و ناوی دێرینی شارەکە لە زۆرینەی ڕەسەنی خۆی زەوت بکرێت. https://t.me/kurdokurdistan