tgindex
گەنجینەی دەستنووس

گەنجینەی دەستنووس

Статистика

ئەم کەناڵە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هەوڵەکانی (طارق یارئەحمەدی) بۆ ناساندنی گەنجینەی دەستنووسی زانایانی کورد بە گشتی و زانایانی جوانڕۆیی بە تایبەتی دامەزراوە. بۆ پەیوەندی (@tareghyarahmadi)

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
691
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
602
21 постов
Вовлечённость
87,1%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
187
1/48двое суток
214
1/72трое суток
231

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • پەراوێزی دەستنووسەکانی زانایانی کورد وەک سەرچاوەیەکی زانیاری هەمەچەشن ✍ طارق یارئەحمەدی گۆڤاری ژین، ژمارە 17، ساڵی 2026 #توێژینەوە@tyarahmadi ئەمە ناونیشانی بابەتێکی نوێی بەندەیە کە لە گۆڤاری ژین ژمارە 17 بڵاو بووەتەوە. ئەو یادداشتانە کە لەلایەن نوسخەهەڵگرانەوە لە پەراوێز و لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسەکاندا تۆمار کراون، کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ لەخۆدەگرن دەربارەی ڕووداوە مێژووییەکان، برسێتی، نەخۆشی، چارەسەریی پزیشکی کۆن و ڕووداوە خێزانییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو زانیاریی بەنرخ توێژینەوەکەی بەندە بە شێوازێکی وەسفی-شیکاری، نموونەکانی ئەم یادداشتانەی لەم پێنج تەوەرەی خوارەوەدا پۆڵین کردووە: ـ ڕووداوە مێژووییەکان ـ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گشتگیرەکان ـ گرانی و قاتووقڕی لە کوردستان ـ ڕووداوە خێزانییەکان وەک ساڵی لەدایکبوون، وەفاتی کەسایەتییە کوردەکان ـ مێژووی بنیاتنانی مزگەوتەکان ئەم بابەتە بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە سەرقاڵی نووسینیم لە قاڵبی کتێبدا

  • پارچە شیعرێکی ناری پاش دانانی وێنەی چەن دەستنووسێکی زانایانی کورد کە بە زمانی عەرەبی بوون، پێم خۆش بوو، ئەمڕۆ لاپەڕەیەک شیعری مەلا کاکە حەمەی بێلوو ناسراو بە "ناری"، پارێزراو لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران پێشکەشتان بکەم چاوەکەم من بۆیە دائیم کار و پیشەم زارییە حاکمی چاوت لەگەڵ من مائیلی غەددارییە شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجهـ و بێ عیللەت نییە ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە من ئەو ڕۆژە دەستم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم حەزرەتی خوێنکاری ئەبرۆت مەشرەبی خوێنخوارییە گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهیدی بێ یارییە کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە، تانەم لێ مەدە لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە دڵ لە شێر پەرچەمی تۆ بێ خەوە چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە خاڵی ڕوخسارت هیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە حیکمەتی پڕ مەسئەلەی حوسنت لە بۆ کێ حەل دەبێ هەر سەحیفەی سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە ڕووت وەکوو ئاتەش، موژەت وەک شیشە، ئەبرۆت قیمەکێش میروەحەی زوڵف کەبابت جەرگی پارەی نارییە

  • 9 авг.299143

    وێنەی لاپەڕەی کۆتاییی دەستنووسێکی کتێبی «المحرر في فقه الإمام الشافعي»، دانراوی ئیمام عەبدولکەریم ڕافیعیی قەزوینی. ئەم دەستنووسە لە ساڵی ١٢٢٥ی کۆچی، لە قەزای "گوڵعەنبەر"، لەلایەن کەسێک بە ناوی محەممەد کوڕی ڕۆستەم بۆ کەسێکی تر بە ناوی ئەحمەد کوڕی ڕۆستەم دەرەشیشی نووسراوەتەوە؛ کە ڕەنگە بۆ برای خۆی بووبێت. دەقی کۆتاییەکەی ئەمەیە:👇👇👇👇 "قد وقع الفراغ من تنميق هذه النسخة الشريفة، في يوم السّبت من شهر صفر المظفر، على يد أذنب مسلمي الجن و البشر محمد بن روستم بن ویسي. غفر الله لهما ولجميع المسلمين كافّةً عامّةً. في سنة ألف ومائتين وخمسة وعشرین في تاريخ النّبي صلى الله عليه وسلّم. لأجل أخ المكرّم فقيه احمد بن روستم المشهور ب "درەشیشي" في قصبة "گلعنبر". حفظها الله من آفة الزّمان بحرمة سيّد الإنس والجان. خاتمة الخير. اللّهم صلّ على محمد خير الأنام وعلى آله وأصحابه الكرام أجمعين والحمد لله ربّ العالمین".

  • 6 авг.384158

    کاتێک قەڵەم هونەر دەخولقێنێت ئەمە لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی کتێبی «تشریح الأفلاك»ی شێخ بەهاییە، کە لەلایەن زانایەکی کورد بە ناوی محەممەد زەینەدین هەورامانی لە شاری سلێمانی، لە مزگەوتی شێخ باباعەلی، نوسخەی لێ هەڵگیراوە. ئەم لاپەڕەیە گەواهە بۆ جوانیی هونەری خۆشنووسیی و دەست‌ڕەنگینیی زانایانی ئەم خاکە. میراتێک کە شایستەی ناساندن، پاراستن و شانازی پێوەکردنە دەقی کۆتاییەکەی لە خوارەوە هاتووە: 👇👇 تمّت كتابة تشریح الأفلاك، شرح الله صدورنا و نوّر قلوبنا بمعرفة الجليّة، و وفقنا على إطاعة فخر الانسية والجنية .... قد استراح أناملي منها في ليلة الإثنين ثالث ذي القعدة في سنة ألف وثلثمائة وتسع وأربعون، من هجرة النبوية. في مسجد العالم الفاضل الأستاذ الكامل. ذي الفيض الجلي الشيخ بابا علي أدام الله ظله ووفقه على نشر العلوم الأصول والفقه والحديث وسائر العلوم المفيدة إلى مدید الايام؛ وأنا الفقير الحزين المستحق إلى رحمة ربّ العالمين، محمد زین الدین ابن نجم الدین العمري العثماني الخالدي النقشبندي الأوراماني لأجل الأخ العزیز الأمجد ملا صاحب وفقه الله على تحصیل  العلوم واتباع الشريعة الغراء النبوية. تحرير شد در شهر سليمانيه.

  • 4 авг.366123

    لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی کتێبی "عنوان الشرف"ی ئیبن مەقریزی، لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران. ساڵی ١١٧٥ی ک.م لەلایەن کەسێک بە ناوی بەهائەددین کوڕی شێخ سەدرەددین لە سەردەمی محەممەدپاشای بابان لە قەڵاچۆلان نووسراوەتەوە. دەقی کۆتایی ئەم دەستنووسە بە زمانی عەرەبی و بەم شێوەیە: "قد تمّ هذ[ا] الکتاب المنوّر اللّطیف الأشرف المسمی ب "عنوان الشرف" بید الحقير المذنب العاصي الذليل, الراجي إلى رحمة الله الملك الجليل الأقل بهاء الدين, ابن المرحوم الشيخ صدر الدين ابن المغفور المبرور شيخ ابي بكر طاب ثراه؛ يوم الإثنين في شهر صفر المظفر, بتاريخ سنة ألف ومائة وخمس وسبعين، مضت من هجرة سيّد الجنّ والبشر عليه وعلى آله وأصحابه ألف ألف صلواﺓ إلى يوم المحشر. في أیام حاکم العادل الحلیم محمد پاشا أدام الله تعالی عمره ودولته في قصبة قلعةچوالان من ممالك ببان سنه ۱۱۷٥".

  • 24 июл.1 30323

    без подписи

  • 24 июл.1 3412522

    لە «خالص» بۆ «سالک»؛ چیرۆکی دزینی دیوانی شاعیرێکی کورد ✍ طارق یارئەحمەدی دەستنووسێک لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران، لە ژێر ناوی «دیوان سالک طالقانی» پارێزراوە. ئەم دەستنووسە، لە ڕاستیدا، هەمان دیوانی شیعرە فارسییەکانی شێخ عەبدوڵڕەحمانی تاڵەبانییە. کەسێکی فارس‌زمان خەڵکی تاڵەقانی نزیک کەرەج، کاتی خۆی (ساڵی ۱۳۰۰ی ک.م) ئەم دیوانەی لەبەردەست بووە، هەستاوە سەرجەم شیعرەکانی خالص، هەروەها شڕۆڤەکەی بۆ بەشی "نەی‌نامەی" مەسنەویی مەولانای ڕۆمی، دووبارە نووسیوەتەوە. پاشان، هەموو ئەو دێڕە شیعرانەی کە نازناوی «خالص»یان تێدا هاتووە، گۆڕیوە بۆ «سالک» و بەم شێوەیە دیوانەکەی بە ناوی خۆیەوە بڵاو کردووەتەوە. نەیدەزانی کە دوای نزیکەی ١٥٠ ساڵ، ئەم دزییەی ئاشکرا دەبێت. بەڵێ، بەم شێوەیە بەشێک لە میرات و سەرمایەی زانستیی و ئەدەبیی ئێمە لەلایەن کەسانی ترەوە تاڵان کراوە. لەسەر بنەمای بەراوردکردنی دەستنووس و دیوانە چاپکراوەکانی خالص و ئەم دەستنووسە ساختەیە، لێکۆڵینەوەیەکی وردم ئەنجام داوە و ئەم دزییەم بە کۆمەڵێک بەڵگەی پتەو و ورد بەڵگەمەند کردووە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەم زووانە لە قاڵبی توێژینەوەیەکی زانستیدا بڵاو دەکرێتەوە.

  • без подписи

  • دیارییەکی بە نرخ ئەو دوو وێنەیەی کە لە سەرەوە دانراون، وێنەی لاپەڕەیەک لە دەستنووسی کتێبی "لوغەتنامەی ئەحمەدی" بەرهەمی زانای بەناوبانگ شێخ مارفی نۆدێیە، هەروەها لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسێکی پێنجخشتەکی شێخی نۆدێ لە سەر بوردەی بوسەیری. بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەد ئیسماعیلی گەورەی کردین و پەڕگەی سێ دەستنووسی پارێزراو لە کتێبخانەی زانکۆی ئەستەنبووڵی وەک دیاری بۆ ناردین، دوو لەو دەستنوسانە بریتین لە دەستنووسی کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی شێخ مارفی نۆدێ لەوانە، "لوغەتنامەی ئەحمەدی"، چەن پێنجخشتەکییەک بە زمانی عەرەبی، کۆمەڵەشیعری فارسیی و هتد... هەروەها دەستنوسێکی مەکتووباتی مەولانا خالید.

  • 5 июл.9461518

    مێژووی مەدرەسەی هەڵانی: ناوەندێکی زانستیی لەبیرکراوی جوانڕۆ لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا ✍ طارق یارئەحمەدی وەرزنامەی بیر و بیرمەند، ژمارە 1، بەهاری 1405ی هەتاوی #توێژینەوە@tyarahmadi

  • مێژووی مەدرەسەی هەڵانی: ناوەندێکی زانستیی لەبیرکراوی جوانڕۆ لە سەردەمی میرنشینی ئەردەڵاندا ئەمە ناونیشانی بابەتێکە کە لە یەکەمین ژمارەی «وەرزنامەی بیر و بیرمەند» بڵاو کراوەتەوە. لەم بابەتەدا باسی مێژووی "مەدرەسەی هەڵانی"م کردووە و کۆمەڵێک زانیاریم، پاڵپشت بە سەرچاوە مێژووییەکان، پێشکەش کردووە. لەوانە: بنیاتنەر و ساڵی بنیاتنانی ئەم مەدرەسەیە، شوێنی هەڵکەوتنی، هەروەها ناسراوترین فەقێ و مامۆستاکانی. بۆ داگرتنی پەڕگەی ژمارەی یەکەمی ئەم وەرزنامەیە، دەتوانن سەردانی کاناڵەکە بکەن لە ڕێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.me/khanehonarj1rood/531 پەڕگەی تایبەت بە ئەم بابەتەش لە خوارەوە پێشکەشتان دەکرێت. 👇👇

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • کاتێک وەرگێڕان شوێنەناوەکان دەگۆڕێت؛ تێبینییەک لەسەر وەرگێڕانی کوردی کتێبی "سیاحەتنامەی حدوود" ✍ طارق یارئەحمەدی ماوەیەک لەمەوبەر، بۆ نووسینی توێژینەوەیەک، پێویستم بە کتێبی "سیاحەتنامەی حدوود" هەبوو. ئەم کتێبە لەلایەن محەمەد خۆرشیدپاشا لە سەردەمی سوڵتان عەبدولمەجیدی عوسمانیدا نووسراوە و ئامانجی سەرەکیی نووسەر دیاریکردنی سنووری نێوان ئێران و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە. کتێبەکە بە زمانی تورکی عوسمانی نووسراوە و ساڵی ٢٠٠٩ مستەفا زەهران وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی. سەرەتا وەرگێڕاەی عەرەبیەکەیم خوێندەوە، پاشان زانیم کە بەڕێز "مەحموود هۆمەر باوزی" لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. لەبەر ئەوەی دەستم بە وەرگێڕانە کوردییەکە نەدەگەیشت، داوام لە هاوڕێی ئازیزم کاک ڕزگار جەباری کرد تەنها وێنەی ئەو لاپەڕەیەم بۆ بنێرێت کە پێویستم پێی هەبوو. بە خوێندنەوەی هەر ئەو لاپەڕەیە بۆم دەرکەوت کە وەرگێڕە کوردەکە، بەهۆی ئەوەی شارەزای زمانی تورکی عوسمانی نەبووە، لەسەر بنەمای وەرگێڕانی عەرەبی ئەم وەرگێڕانەی ئەنجام دراوە. ئەوە، بە خۆی، کێشەیەکی گەورە نییە؛ بەڵام کەمترین شتێک کە دەبوو ئەو بەڕێزە بیکردایە، ئەوە بوو کە چاوێکی بە دەقی ڕەسەنی کتێبەکە کە تورکی بخشاندایە، بەتایبەتی ناو و شوێنەناوەکانی ناوچەکانی کوردستان. بۆ ئێمەی کورد، ئەگەر وەرگێڕی عەرەبی ــ کە لە جوگرافیای کوردستان شارەزا نەبووە ــ هەندێک هەڵەی هەبێت، جێگای سەرسوڕمان نییە. بەڵام، بە داخەوە، لە وەرگێڕانە کوردییەکەدا نەک تەنها هەندێک لەو هەڵانەی دووپات کراوەتەوە، بەڵکوو لە هەندێک شوێندا، ئەو شوێنەناوانەی کە لە دەقە عەرەبیەکەشدا بە درووستی هاتوون، لە وەرگێڕانە کوردیەکەدا بە هەڵە تۆمار کراون. بۆ نموونە، لە دەقە عەرەبیەکەدا «ذردویی» هاتووە، بەڵام لە وەرگێڕانی کوردیدا بە هەڵە «دزدویی» نووسراوە. هیوادارم لە چاپەکانی داهاتوودا، وردبینیی زیاتر لە تۆمارکردنی شوێنەناوەکانی کوردستان بکرێت، چونکە درووستیی ناوەکان تەنها بابەتێکی زمانەوانی نییە، بەڵکوو بەشێکە لە پاراستنی مێژوو و جوگرافیا. خاڵێکی جێی سەرنجیش ئەوەیە کە خۆرشیدپاشا هەندێک شوێنەناو بە شێوەی خۆیان تۆماری کردووە؛ وەک: باوەجانی، تاوگۆزی و قڵای ئالانی. زەقترین هەڵەی ئەم پەڕەیە ئەوەە کە لە دەقی تورکی عوسمانیدا «قڵای ئالانی» هاتووە، بەڵام لە وەرگێڕانی عەرەبیدا بە هەڵە «فلای» تۆمار کراوە و لە وەرگێڕانی کوردییەکەشی هەمان هەڵەی دووپات کردووەتەوە. ئەم جۆرە هەڵانە، بەتایبەتی لە دەقە مێژووییەکاندا، دەتوانن لە تێگەیشتن لە شوێن و ڕووداوەکان کاریگەریی نەرێنی دابنێن. هەندێک لەو شوێنەناوانەی کە پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە بریتین لەمانەی خوارەوە: سەرزل ← سەرزەل سەربیل ← سەرپێڵ (پیتی «پ» لە عەرەبیدا نییە) کەرەند ← کرن یان کرند کرمان ← کرماشان (لە دەقی تورکییەکەدا «کرمان‌شاهان» هاتووە، بەڵام لە عەرەبی و کوردیدا تەنها «کرمان» نووسراوە؛ کرمان پارێزگایەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) سنجابی ← سنجاوی دزدویی ← زەردۆیی تاوەگۆزی ← تاوگۆزی فلای ← قڵای ئالانی کەشکی ← گەشکی گوزگەیی ← گورگەیی وێنەی دەقەکە بە هەر سێ زمان لە خوارەوە دامناوە. ئەو وشانەی کە پێویستیان بە هەڵەچنی و دەستکاریکردن هەبووە، لە دەقە کوردییەکەدا بە ڕەنگی سوور دیاریم کردوون. 👇👇👇👇👇👇

  • 2 июл.5661215

    ناساندنی دەستنووسەکانی زانایانی کورد لە کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف ✍ تاریق یارئەحمەدی گۆڤاری خاڵ، ژمارە 51، زستانی 2026 #توێژینەوە@tyarahmadi

  • دەستنووسەکانی زانایانی کورد لە کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف لە زۆربەی کتێبخانەکانی جیهان، بە تایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت‌تر لە عێراق، ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستنووسەکانی زانایانی کورد پارێزراون کە شوێن‌پێی مێژوویی و زانستیی کوردەکان لە پێگەیاندنی زانست و فەرهەنگی ئەم ناوچەیەدا پیشان دەدەن. ئەم دەستنووسانە، بەشێکیان بەرهەمی دانراو و سەربەخۆی زانایانی کوردە، بەشێکی تریشی ئەو دەستنووسانەن کە زانایانی کورد تێیاندا وەک نوسخەهەڵگر ڕۆڵیان بینیوە واتە بەرهەمی زانایانی تریان نووسیوەتەوە؛ کە هەردوو بەشەکەی وەک گەنجینەیەکی زانستیی مڕۆڤیی گرنگ سەرنجی توێژەران و لێکۆڵەرانەوەی ڕاکێشاوە. کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف، بە بەراورد لەگەڵ کتێبخانەکانی‌تر، هەرچەندە پشکێکی کەمی لەم دەستنووسانەی زانایانی کوردی لەخۆ گرتووە، بەڵام بە تەواوی بێ‌بەش نییە و ژمارەیەک دەستنووسی گرنگ لە زانایانی کورد لەخۆ دەگرێت کە بەشێکن لە میراتی زانستی کورد.  کتێبخانەی گشتیی ئیمام ئەلحەکیم، یان کتێبخانەی گشتیی ئایەتوڵڵا سەیید موحسین ئەلحەکیم، یەکێکە لە ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی شاری نەجەف. ئەم کتێبخانەیە کە دەکەوێتە نزیک مەزارگەی ئیمامی عەلی، ساڵی ١٣٧٧ی کۆچیی (١٩٥٧ی زایینی) لە شاری نەجەف لە ژێر چاودێری سەیید موحسین ئەلحەکیم دامەزراوە. بەشی دەستنووسەکانی ئەم کتێبخانەیە نزیکەی چوار هەزار بەرگ دەستنووس لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە نزیکەی شەش هەزار ناونیشان لە بوارە زانستییە جیاوازەکاندا. ساڵی پار لەسەر دەستنووسەکانی ئەم کتێبخانەیە توێژینەوەیەکەم ئەنجام دا لە ژێر ناوی "ناساندنی دەستنووسەکانی زانایانی کورد لە کتێبخانەی ئیمام ئەلحەکیم لە شاری نەجەف" بەپێی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، لانیکەم ٤٩ دەستنووس لەم کتێبخانەیە هەیە کە پەیوەندییان بە زانایانی کوردەوە هەیە. لەم چل ونۆ دەستنووسانەدا، زانایانی کورد زیاتر وەک دانەر ڕۆڵیان گێڕاوە، بە جۆرێک کە ۳۳ دەستنووس لەم ژماەیە، بەرهەمی زانستی زانایانی کوردە، ١٦ دەستنووسەکەی تر لەلایەن ناسیخە کوردەکانەوە نووسراونەتەوه. شایەنی باسە دواتر بۆم دەرکەوت چەن دەستنووسی دیکەی زانایانی کورد لەو کتێبخانەیەدا پارێزراوە. زستانی پێشوو ئەم توێژینەوەیە لە ژمارە 51ی "گۆڤاری خاڵ" بڵاو بوویەوە؛ ئەمڕۆ ئەم ژمارەیە لەسەر ماڵپەڕی گۆڤارەکە بە شێوازی pdf بە فەرمی بڵاو بووەتەوە. پەڕگەی توێژینەوەکەی بەندە لە خوارەوە پێشکەشتان دەکرێت.👇👇👇

  • без подписи