Ahmad burhan - احمد برهان
Статистикаلا یصلح آخر هذه الأمة، إلا بما صلح به أولها @erbil77_bot AB
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 320
- 1/48двое суток
- 366
- 1/72трое суток
- 395
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
〰 وانەی نۆیەم ڕاڤەی: (عمـــــــــــــــدة المــــــرأة) 100 فەرموودەی تایبەت بە ئافرەتان 🎀وانەی نۆیەم: 🔗باشترین ئافرەت و خێزان ئەوەیە 4 خاڵی تێدابێت 📱 لینکی وانە: https://youtu.be/JfwykaDnoSI?si=v16FkkIsMHb0K2Wm
▫️جۆرە فەرموودەیەکمان هەیە پێی دەگوترێ (مسلسل)، واتە هەموو ڕاویەکان لەکاتی ڕیوایەتی فەرموودەکە کارێک دووبارە دەکەنەوە. ئەو فەرموودەش خەریکە بڵێین مسلسلی گریانە، هەر کەس فەرموودەکەی گوێلێدەبێت یان دەیگێڕێتەوە گریانی دێت و دڵی پڕ دەبێت.
ئافرەتانێک ویستیان ببنە پیاو و خۆیان بەوان بچوێنن، بەڵام هەم نەبوونە پیاو، هەم ئافرەتبوونیشیان لەدەستدا!
без подписи
1- کەسی زیندوو مەکە پێشڕەو و ئیمامی خۆت، چونکە لە سەرئەنجامی ئەمین نی. 2- کەسێک بکە پێشڕەوی خۆت عیلم و تەقوای پێکەوە کۆکردبێتەوە(زۆری بە عیلم کرانە پێشەوا و بەتەقوا نەبوون). 3- کەسێک بکە پێشڕەوت بە وەحی دڵت پەیوەست بکات، نەک قسەی خۆی و قسەی مرۆڤ. کۆتا وتاری شێخ لە ڕەمەزانی 2001، هەرکات گوێی لێدەگرمەوە، دڵم پڕدەبێت.
حوکمی زۆر پێکەنین چیە؟ پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ: (لاَ تُكثروا الضَّحِكَ ، فإنَّ كثرةَ الضَّحِكِ تميتُ القلبَ) أخرجه الترمذي (2305). زۆر پێمەکەنــــــــــــــن، چونکە زۆر پێکەنین دڵ دەمرێنێت!!! سوودەکانی لەو فەرموودەیە وەری دەگرین: 1- پێغەمبەر ﷺ نەهی لە زۆر پێکەنین کردووە، کەچی زۆرجار خۆمان سەیری بەرنامەی کۆمیدی و نوکتە و قسەی بێسوود دەکەین و دڵمان دەمرێنین. 2- زۆرجار پێکەنین مرۆڤ دەبات بەرەو حەڕامی گەورەتر(درۆکردن بۆ دروستکردنی نوکتەی درۆ تا پێت پێبکەنن کە ئەوەیان وەیلی بۆ هەیە، غەیبەت، ناو و ناتۆرەلێنان، سوکایەتیکردن، هتد...). 3- پلەکانی پێکەنین سیانن: التبسم / خەندە. الضحک / پێکەنین و دیاربوونی ددانەکان. القهقهة / پێکەنینی دەنگی بەرز. پێغەمبەر ﷺ هەردەم لەسەر شێوازی تبسم بووە و بە صەدەقەی داناوە. شێوازی ضحک زۆر کەم ئەنجامی داوە و ددانەکانی دیارکەوتوون(لەو فەرموودەش نەهی لە زۆر ئەنجامدانی دەکات). شێوازی سێیەمی هەرگیز نەبووە کە دەنگی لێوە دەربچێت و بە هەموو دەوی پێبکەنێت، چونکە ئەوەیان کاریگەری زۆر زیاترە بۆ دڵ مراندن و زۆر پەیوەستبوون بە دونیا و خۆشیەکانی و لەبیرچوونی قیامەت و مردن.
◾️الحمدلله دەستمان کرد بە ڕاڤەی لامیەی ئیبن تەیمیە لە عەقیدەی ئەهلی سوننە و جەماعە. مەنظومەکە 16 بەیتە و بە چەند مەجلیسێکی کەم ان شاء الله تەواوی دەکەین. https://youtube.com/playlist?list=PLGQ5ISFMvQUA&si=d3NCJz2E4iYkhEJX
⚠️بەداخەوە کەسێکی دیکەی دیار پەلکێشی ناو مەشروعی حەددادیە تەکفیریەکان کرا. د.عبدالرحمن الذاکر الهاشمي (ساحیبی کەناڵی فقه النفس). خوای گەورە هیدایەتی بدات و واز لەو فکرە گومڕاییە بهێنێت. ⚠️تکایە زۆر ئاگاداری ئەو فکرەیە بن، بەداخەوە بەرە بەرە وا لەناو گەنجان بڵاودەبێتەوە(بەتایبەت گەنجە نەزانەکانی پشت شاشەکان) و بینەری محمد شمس الدین و عبدالله خلیفی زیاددەبێت. ئەسڵی ژەهری تەکفیری زانایانیش(دیارترینیان ئەبو حەنیفە و نەوەوی و ابن حجر) لە خلیفیەوە نوێی کردەوە بە ئەبدەیتی نوێ ئەوەندەی دەیبینم لە ئێستا، ناڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کەسە بەناوبانگەکان دەبەستێ ئەوانەی لە یوتوب ملیۆنان بینەریان هەیە و ڕایاندەکێشێت بۆ فکرەکەی!!!
✔️لینکی کتێب
〰الحمدلله دەستمان کرد بە ڕاڤەی کتێبی: (عمــــــدة المــــــــرأة) 100 فەرموودەی تایبەت بە ئافرەتان، دەربارەی: 💡 حوکمە شەرعیەکانی ئافرەتان. 💡ئادابەکانی جل و بەرگ و خۆڕازاندنەوە. 💡 ئادابەکانی چوونە دەرەوە و تێکەڵاوی. 💡 گرینگی زانست و مەجلیسی زانستی بۆ ئافرەتان. 💡 باسەکانی هاوسەرگیری. 💡 باسەکانی خێزان و پەروەردەی منداڵ. 💡 ڕەوشت و ئادابەکانی تایبەت بە ئافرەتان. 💡 چەندین بابەتی تریش... 🔗لینکی پلەیلیست: https://youtube.com/playlist?list=PLDQwJ3GxLs_E&si=PRi0yiHX1aLP6OCv
▫️ محمد شەمسەین و بێڕێزیەکانی بەرامبەر زانایان!!! ◾️زۆر ئاگاداربن گوێ لەکێ دەگرن.
🤲إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ (سورة الزمر - اية 10) بێگومان ئارامگران پاداشتەكەیان لەدوارۆژدا وەردەگرن بەبێ شومار وئەندازە و سنوور (ئەمەش گەورەیی پاداشتی خۆڕاگرانە).
◾️ بنچینەی گوناهەکان، گەورە و بچووکیان لە سێ گوناهـ کۆبوونەتەوە! لە کتێبی "الفوائد" (ص: 81) ابن القيم ڕەحمەتی خودای لێبی باسی ئەو بابەتە دەکات. ئاماژە بە ئایەتی 68ی سوڕەتی الفرقان دەدات کە باسی سیفەتەکانی عباد الرحمانە، یەکێک لە سیفەتەکانیان ئەوەیە دووردەکەونەوە لە: 1- شیرک (پەیوەستبوونی دڵە بە غەیری خودا). 2- قەتل (ئەوپەڕی زوڵم و شوێنکەوتنی قوەتی غەضبانی و توڕەیی.) 3- زینا (ئەوپەڕی شوێنکەوتنی قوەتی شەهوانی). 🤲لەبەرئەوەی بنچینەن و گەورەترینەکانن، بۆیە هەرچی ڕێگا بەرەو ئەو سێیانە دەچێت حەڕام کراوە. 🤲بۆ تەدەبوری زیاتر لەو ئایەتە، سەیری ئەم وانەیە بکە. https://youtu.be/Iv1yO_amyF4?si=9zCHzhqd5IrSj3Gu
◾️پرسیارکرا لە شێخ ابن عثیمین دەربارەی کەسێک کە سوێندەکەی شکاند و پاشان سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوو لەکاتێک دەشیتوانی نانی 10هەژار بدات یان جلیان بۆ بکات، ئایا کەفارەتەکەی دامەزراوە؟ لەوەڵامدا فەرموویان: ئەگەر کەسێک سوێندی شکاند و دەشیتوانی نانی 10کەس بدات یان جلیان بۆ بکات، بەڵام چوو 3 ڕۆژ بەڕۆژوو بوو(وەک ئەوەی لەناو خەڵکی بە هەڵە بڵاوبووەتەوە)، کەفارەتەکەی نەکەوتووە و دەبێت نانی 10 هەژار بدات، پاداشتی ڕۆژووەکەشی هەیە و بە سوننەت بۆی هەژماردەکرێ. 🤲تێبینی: کەفارەتی سوێند بەو ڕیزبەندیەیە، تا پێشینەکان بتوانی نابێت بچی بۆ هەنگاوی دواتر. - ناندانی 10 هەژار یان جل بۆکردنیان یان ئازادکردنی کۆیلەیەک بە ویستی خۆت. - سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوون.
النساء ثلاث: امرأة عفيفة مسلمة هينة لينة، ودودة ولودة، تعين أهلها على الدهر، ولا تعين الدهر على أهلها، وقليلٌ ما تجدها. وامرأة عفيفة مسلمة إنما هي وعاءٌ للولد (وفي رواية: لا تزد على أن تلد الولد)، ليس عندها غير ذلك. والثالثة: غُلٌّ قمل، يجعلها الله في عنق من يشاء، وإذا أراد أن ينزعه نزعَه. ئیمامی عومەر دەفەرمووێ: ژنان سێ جۆرن: یەکەم: ژنێکی پاکی موسڵمانی خۆشەویست لای مێردی، و لەسەرخۆ و نەرم و نیان و منداڵبووە و پەروەردەیان دەکات بە دروستی، بەبێ فیزە و یارمەتیدەری مێردی خۆیەتی لەکاتی ناخۆشی دا، و ناخۆشی بۆ مێرد و کەس و کاری دروست ناکات، ئەم جۆر کەم بەدەستت دەکەوێت و دەگمەنن. دووەم: ژنێکی داوێن پاکی موسڵمان، منداڵبووە و تەنها سەرقاڵە بە منداڵبوون و پەروەردەبوونیان، جگە لەوە هیچ بەهرەیەکی تری تێدا نییە. سێیەم: ئافرتێکی وەک کۆت و زنجیر توندی ژەنگاوی قێزەونە، خودا دەیکاتە گەردنی ئەو پیاوەی کە ویستی لێیەتی، و هەرکات بیەوێت لێی دوور دەخاتەوە و ڕزگاری دەکات لە دەستی. اخرجە ابن ابي شيبة في المصنف 17432 والبیهقي في شعب الايمان 8725 والماوردي في ادب الدين والدنيا 260.
◾️ گەر پرسیاربکرێ دەربارەی باشترین مەنهەج (بەڕای من) بۆ خوێندنی فەرموودە، پێشنیاری ئەو کتێبانە دەکەم و خۆشم لەداهاتوو لەسەری دەڕۆم ان شاء الله: 🤲 الأربعین النووية(42حدیث). 🤲 عمدة المرأة(100حدیث). 🤲 الأربعون القلبیة(40حدیث). 🤲 الأحاديث الكلية في أبواب الدين(150حدیث). 🤲 المنهاج في ميراث النبوة(254حدیث). 🤲 عمدة الأحكام (470حدیث). 🤲 سبائک البخاري(500حدیث). 🤲 ریاض الصالحین "خۆی یان مختصرەکەی"(1900حدیث، مختصرەکەش نزیکی 900حدیث). 🤲 بلوغ المرام (1480حدیث). 🤲 زبدة الصحيحين"البخاري ومسلم" (1690حدیث).
◾️ گەر پرسیارم لێبکرێ دەربارەی باشترین تەفسیرەکان (بەڕای خۆم) لە هەر سێ ئاستەکە کە خودی خۆم زۆرترین سوودم لێبینیوە: 1- تەفسیری درێژ: 🔸التفسير المحرر للقرآن الكريم(کتێبێکی سەردەمی ئێستایە). 🔸 تفسیری ابن عثیمین(هەرچەندە تەواونەکراوە بەداخەوە). 2- تەفسیری مامناوەند: 🔸تیسیر الرحمن في خلاصة تفسير القرآن(کتێبێکی سەردەمی ئێستایە و موختەسەری تەفسیرە گەورەکەی نوسەرە، تەقریبەن بەشێکی ناوەڕۆکی ابن کثیری تێدایە). 🔸لە کۆنەکانیش ابن کثیر و بغوي. 3- تەفسیری کورت: 🔸المختصر في تفسير القرآن الكريم(کتێبێکی سەردەمی ئێستایە).
◾️ الحمدلله دەستمانکرد بە ڕاڤەی کتێبی: (سفینة النجاة في ما يجب علی العبد لمولاه) لە زانستی فقه لە مەزهەبی ئیمامی شافعی. 🤲وانەی یەکەم:🤲 ▫️ جۆرەکانی زانست (غایە و ئالە). ▫️ ناساندنی زانستی فقه و گرینگیەکەی و غایەبوونی. ▫️ ناساندنی مێژووی فقه و مێژووی مەزهەبی ئیمامی شافعی و دیارترین کتێبەکان تێیدا. ▫️ ناساندنی بەشەکانی زانستی فقه(عبادات، معاملات). ▫️ ناساندنی کتێبی سفينة النجاة و نوسەرەکەی. ▫️ ڕاڤەی پێشەکی نوسەر بۆ کتێبەکەی. 📱 لینکی پلەیلیست: https://youtube.com/playlist?list=PLS1VXgS0icnU&si=xsYF-HfweuzPGrlJ
⚠️ئاگاداربە... هەڵبژاردنی دەرس و وانە شەرعیەکان بەوە نیە کامیان خۆشترە و کام مامۆستا قسەی جوانتر و ڕازاوەتری پێیە و زانیاری زۆرتر دەدات!!! بەوەیە بە کامیان تەقوات بەرزدەبێتەوە و تەزکیەت زیاد دەبێت. زانستێک نەتیجەکەی تەزکیە نەبوو سوودی نیە! بۆیە: دوای لەسەر مەنهەجی سەلەفبوون(کێ بە وانەکانی تەقوات بەرزدەبێتەوە و دڵت تەزکیە دەبێت، گوێ لەو بگرە).
✅ دووسبەی یەکەم وانەی سفينة النجاة بەڕێوەدەچێت ان شاء الله⬇ https://t.me/Jihanezanstekan