- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 12
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 70
- 1/48двое суток
- 80
- 1/72трое суток
- 86
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
اللە ازادی بکات یاربی فک اللە اسرە
حسبي الله ونعم الوکیل💔
گاڵتەو سوکایەتی کردن بە دین بە نیقاب و حیجاب و پەچە و ڕیش مامۆستا کامەران رحمه الله
لا حول ولا قوه الا بالله 💔
#ئەی_موسڵمانانی_کورد کاتی ئەوە هاتووە ڕووپۆشی پیرۆزی لەسەر دەموچاوی ئەو بیرکردنەوە وێرانکەرە لابدەین کە بە ناوی ئایینەوە، مرۆڤی کورد دەکاتە کۆیلەی بێدەنگی بەرامبەر زوڵم و گەندەڵی. 👇👇👇
#ئەی_موسڵمانانی_کورد کاتی ئەوە هاتووە ڕووپۆشی پیرۆزی لەسەر دەموچاوی ئەو بیرکردنەوە وێرانکەرە لابدەین کە بە ناوی ئایینەوە، مرۆڤی کورد دەکاتە کۆیلەی بێدەنگی بەرامبەر زوڵم و گەندەڵی. 👇👇👇
مانگ گیران یان خۆر گیران یەکێکە لەنیشانەکانی دەسەڵاتی خوای پەروەردگار وبەفەرمانی ئەو ڕوودەدات وبەندەکانی پێ دەترسێنێت. خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْئايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا) الإسراء: ٥٩ واتە: ئێمه بەڵگە ونیشانەکانی گەورەیی پەروەردگار ودەسەڵاتەکەی نانێرین بۆتان مهگهر بۆ ترساندن وبەئاگاهێنانەوە نەبێت بۆیە کاتی مانگ گیران و خۆر گیران بیرکردنەوە لە هێز ودەسەڵاتی پەروەردگار وترس لە سزاکەی ودوعاکردن وخێرکردن ونوێژکردن کارێکی پێویست وسوننەتێکی جەختلێکراوە. ▫️نوێژی مانگ گیران یان خۆر گیران سونەتێکی موئەکەدەیە ولەسەفەر وغەیری سەفەریشدا دەکرێت. ▫️پیاوان وئافرەتانیش دەیکەن بە جەماعەت وبەتەنهاش دەکرێت. ▫️بانگ وقامەتی نیە، بەڵام دروستە بانگەوازی بۆبکرێت بەوتنی: الصلاة الجامعة کاتەکەی لەسەرەتای مانگ گیران یان خۆر گیرانەوە دەتوانرێت بکرێت تا کاتی کرانەوە ولاچوونی. ▪️دوو ڕکاتە 🔸ڕکاتی یەکەم: الله اکبر دەکرێت وفاتیحە دەخوێنرێت بە دەنگی بەرز، پاشان قورئان دەخوێنرێت قورئانێكى زۆر پاشان ڕکوع دەبرێت. پاشان هەڵدەستێتەوە لە ڕکوع دیسان فاتیحە دەخوێنێ وقورئان دەخوێنێ کورتتر لە قورئان خوێندنی ڕکاتی یەکەم. پاشان ڕکوع دەبرێت پاشان هەڵدەستێتەوە و دەچێتە سوجدە دوو سوجدە دەبات وەکو نوێژەکانی تر. 🔸ڕکاتی دووەم: هەڵدەستێتەوە ووەکو هەمان ڕکاتی پێشوو دەکات، پاشان تەحیات دەخوێنرێت وپاشان سەلام دەدرێتەوە.
(لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا) قورئان پڕ پڕە لە زەم و بەخراپباسکردنی جوولەکەکانی بەنوئیسڕائیل؛ کەسیش بۆی نییە بڵێ ئەوە تەنها بۆ سەردەمێک بووە و ئێستا ناگرێتەوە! بۆیە قەت مەهێڵن لەبیرتان بچێتەوە و ڕووی ڕەشی ئەوان سپی ببێتەوە لەلاتان، دڵنیابن تا قامی قیامەتیش نابن بە دۆست و نزیکی ئێمە. بۆ هەمیشە دوژمنمانن، دایمە لە فرسەتێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی پەلارێکمان لێ بگرن.
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحُزْنِ، وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ» (رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ) لە ئەنەسی…
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحُزْنِ، وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ» (رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ) لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە (ڕەزای اللەی لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەر (دروودی اللەی لێبێت) دەیفەرموو: «خودایا من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە، لە دەستەوەستان و تەمبەڵی، و لە ڕەزیلی و ترسنۆکی.»
شاری هەولێر ساڵی 1967 سەیری جلی ئافرەتەکان بکەن.. ئەوکات ئەحزابە عەلمانییەکان وەک گەرای بۆگەنی ئەژدیها نەجوقابوون هێشتا نیقاب و حیجاب و عەبا نەبوو بوو بە جێگای مشتومڕی بەناو ئیسلامییەکان!!
یەکێک لە گەورەترین ئەو شتانەی دەبێتە هۆی لەناوچوونی گوناهباران، دووبارەکردنەوەی گوناهەکانە؛ چونکە خودای گەورە تۆڵەیەک لەو کەسە دەسێنێتەوە کە سوورە لەسەر گوناهەکەی (بەردەوامە لەسەری)، کە ئەو تۆڵەیە لەو کەسە ناسێنێتەوە کە بۆ یەکەمجار گوناهەکە دەکات. ﴿عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ﴾ [المائدة: ٩٥]. واتە: خودا لەوەی ڕابردوو خۆش بوو، بەڵام هەرکەسێک بگەڕێتەوە [بۆ سەر گوناهەکە] ئەوا خودا تۆڵەی لێ دەسێنێتەوە.
: 📌 #زنجیرەی فیتنەکانی ئاخیر زەمان | بەشی (٢) ⏳ نیشانە بچووکە تهواوبووەکان و نێزیکبوونەوەی کاتەکە! #پیش_ئەوەی_فیتنە گەورەکەی دەجال ڕووبدات، زنجیرەیەک لە نیشانە بچووکەکان ڕوودەدەن. سەیرەکە لەوەدایە زۆربەی هەرە زۆری ئەم نیشانانە لە واقیعی ئەمرۆماندا بە تەواوی ڕوویان داوە! پێغەمبەری اللە (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: «لاَ تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى یَتَقَارَبَ الزَّمَانُ، فَتَکُونُ السَّنَةُ کَالشَّهْرِ، وَالشَّهْرُ کَالْجُمُعَةِ...» (قیامەت هەڵناستێت تاوەکو کات نزیک نەبێتەوە [خێرا نەبێت]؛ ساڵ وەک مانگێکی لێدێت، مانگ وەک حەفتەیەک...) — [صحيح الترمذي] 🔹 گرنگترین ئەو نیشانانەی کە ئێستا بە چاوی خۆمان دەیانبینین: #خێرا_ڕۆشتنی_کات: بەهۆی سەرقاڵییەکانەوە ڕۆژەکان و ساڵەکان بە خێراییەکی باوەڕپێنەکراو تێپەڕدەبن. بەرزکردنەوەی بیناکان: ڕکابەری کۆچەرییە پێ پەتییەکان لە دروستکردنی بەرزترین باڵەخانەکان (لە کەنداو و جیهاندا). #ئاسانبوونی_هۆکارەکانی_پەیوەندی: تێکەڵبوونی بازاڕەکان و گواستنەوەی هەواڵەکان لە چەند چرکەیەکدا. زیادبوونی کوشتن و بڕین (#الهرج): بڵاوبوونەوەی جەنگەکان بە بێ ئەوەی بکوژ بزانێت بۆچی دەکوژێت و کوژراو بزانێت لەسەر چی کوژراوە! «بیرهێنانەوە سوودی هەیە بۆ بڕواداران» — اللە تعالی دەفەرموێت. با ئێمە لەو غافڵانە نەبین کە بە بێدەنگی بەرەو فیتنە گەورەکە هەنگاو دەنێن.
تکایە بیکەن بە خاتری الله تعالی...!! ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەکاتی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت! خۆزگە هەموو دایک و باوکێک ئاگاداری ئەم مەترسیە گەورەیە دەبوون بۆ ئەوەی منداڵەکانیان پارێزراوبوونایە! لەبەر ڕەزامەندی الله تعالی بڵاوی بکەنەوە
« پێوەر، ڕەزامەندیی خالقە نه ک دڵخوازی نەفس » لە ڕۆژێکدا کە هەموو کردەوە و بڕیارەکانمان لێ دەپرسرێتەوە، تەواوی هیواکان دەبنە ئەوەی کە ئایە لەسەر بەرنامەی اللە ژیاوین یاخود نا. بەر لەوەی تەمەن بپڕێتەوە، هەنگاوەکانت بەرەو بەرنامەی قورئان و سوننەت ئاڕاستە بکە یا الله عاقیبەتمان بە خێر بگەڕێنیتەوە بۆ لای خۆت 🦢🌱
без подписи
без подписи
🌿 لا إله إلا الله تەنها وشە نییە... پێش ئەوەی تەوحید بناسیت، لەوانەیە وا بزانیت «لا إله إلا الله» تەنها زیکرێکە کە بە زمان دەوترێت. بەڵام کاتێک اللە تعالی دڵت بە تەوحید ڕووناک دەکاتەوە، دەزانیت کە «لا إله إلا الله» ئەو ووشەیەیە گەر هەموو تەمەن و ژیانتی بۆ تەرخان بکەیت بۆ جێبەجێکردنی ماف و ئەرکەکانی «لا إله إلا الله»، هێشتا لە نێوان ترس و هیوادا دەژیت و نازانیت بە سەلامەتی لێی دەردەچیت یان نا . 🤲 یارب... دڵەکانمان لەسەر تەوحید ثابت بگێڕە، لەسەڕ تەوحید بمانژێنە و لەسەر تەوحید بمانمرێنە، و لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەهلی تەوحید کۆمان بکەرەوە. اللهم يا مقلب القلوب ثبت قلوبنا على دينك، وأحيِنا على التوحيد، وتوفَّنا عليه، واحشرنا في زمرة الموحِّدين. آمين.
ڕەزابوونی خەڵکی ئامانجێکی بەدی نەهاتووە! پرسیار لە ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کرا: «ڕێگای ڕزگاربوون و سەلامەت بوون لە شەڕ و دەست و زمانی خەڵکی چییە؟» فەرمووی: «پێیان ببەخشیت و لێیان وەرنەگریت، ئازارت بدەن و ئازاریان نەدەیت، کار و پێویستییەکانیان بۆ ڕاپەڕێنیت و داوایان لێ نەکەیت پێویستییەکانت بۆ ڕاپەڕێنن.» پێیوترا: «ئەمە زۆر قورسە ئەی ئیمام!» فەرمووی: «خۆزگە بەمەشەوە هەر سەلامەت بیت!»
گرنگی طلبی علم بۆ ئافرەت... بەڕاستی ئافرەتان زۆر زیاتر لە پیاوان پێویستە هەوڵی فێربوونی زانستی شەرعی بدەن ،لەبەر ئەوەی ئافرەتان زۆرترین هەڕەشەیان لەسەرە وەک لەپیاوان ،هەروەها بناغەی کۆمەڵگان ئافرەتی فاسد منداڵی فاسد بۆکۆمەڵگە بەرهەم دەهێنێ بەپێچەوانەوە ئافرەتی صالحە منداڵی صالح بەرهەم دەهێنێ ،تێناگەم کێ پێی ووتون کە فێربوونی عیلمی شەرعی(عقیدة) تەوحید و کوفرو ئیمان و بابەتە عقیدەییەکان بۆ پیاوان هاتووە ئیشی ئافرەت نیە؟؟مەگەر تۆش وەکو پیاوان ناکەویە ناو شیرک ئەگەر نەزان بی بەدینەکەت ؟ مەگەر تۆش لێپرسێنەوەت لەگەڵ ناکرێ لەسەر کوفرو شیرک و گومڕاییەکانت؟؟دەی بۆچی خۆت فێرناکەی چ شتێک ڕێگرە لەوەی فێر بی لەسەردەمێکاین هەر مۆبایلەکەت بکەیتەوه هەزاران کتێب و هۆکاری فێربوونت لەبەردەستە ئەوەش باش بزانه هیچ عوزرێکت نیە لەقیامەت بۆ نەزانیەکەت . •ئیمامی عمر رضي الله عنە نامەیەکی نووسی بۆ سەرکردە سەربازیەکان تێیدا فەرمووی: لە دین تێبگەن، چونکە بۆ هیچ یەکێک لە ئێوە عوزر نییە بە شوێنکەوتنی باتڵ و وایشببینن کە لەسەر ڕاستین، وە بۆ هیچ یەکێک لە ئێوە عوزر نییە بە وازهێنان لە حەق و ڕاستی وابزانن کە باتڵە. «کتاب العلم والحلم : ٨٧» •إبن أبي زمنین (٣٢٤-٣٩٩ هـ) ئەفەرمووێت: هیچ عوزرێک بۆ جاهیل نییە لە کاتی وازهێنانی لە پرسیارکردن و لێکۆڵینەوە لە بنەماکانی ئیمان و دین و، شرائع ـی موسوڵمانان. «أصول السنة ص: ١٩» •ئیمامی شافعی ئەفەرمووێت: ئەگەر عوزر بۆ جاهیل بهێنرێتەوە لەسەر جەهلەکەی، ئەوا جەهل زۆر خێرتر و باشتر بوو لە عیلم. وە ئەفەرمووێت: حوججە و بیانوو نییە بۆ بەندە بەهۆی جەهل و نەزانینەکەیەوە لە دوای ئەوەی کە دەنگ و بانگەوازی ئیسلام و قورئانی پێگەیشتووە و دەتوانێت فێر ببێت. «المنثور للزرکشي :١٧/٢» وە پێویستە بزانی فێربوونی عقیدە لەسەر هەموو کەسێ پێویستەو واجبە ئافرەت و پیاو جاهیل وزانا ئەمە شتێک نیە تایبەت کرابێ بە پیاوان یان زانایان ئەمە مەسەلەی کوفرو ئیمانە جاروایه دەکەویتەناو کوفرەوە ئاگاشت لەخۆت نیە وکافر دەبیتەوە لەکاتێکا ️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت :لەهەموو گوناح و تاوانێ خۆش دەبم ئیلا شیرک نەبێت .بۆیە خوشکان تکایه ئاگادار بن بابەتی عقیده وەکو بابەتە فقهیەکان نیه لەشتێکا نەیپێکێ عوزری بۆ بهینرێتەوه ئەمە مەسەلەی کوفرو ئیمانە عوزر له کوفرو شیرکا نیە بڵێی نەیزانیوە نەیپێکاوە بۆیه لە بابەتێکی فیقھیدا غەڵەت بکەی پێت بڵێن نەتپێکا غەڵەتت کرد باشترە ، هەتا لە بابەتێکی عەقیدەیی تێبکەوی و پێت بڵێن کوفرت کرد ، ئامان خوشکان زۆر گرینگە ئێوە خۆتان فێری عقیده بکەن چونکە بەس خۆتان ڕزگار ناکەن ئوممەتێک ڕزگار دەکەن منداڵ ،هاوسەر ، برا ،باوک دەتوانن کاریگەری باش لەسەر ئەمانە جێ بهێڵن و پەروەردەیان بکەن چونکە ئافرەت بڵێی و نەڵێی کاریگەری زیاترە لەسەر ڕەگەزی بەرامبەر .. کۆتا ئامۆژگاریم بۆ خوشکانی ئیماندار تکایە وەکو چۆن بەدوای مۆدێلات و دیزاین و انواع مۆدێلی جلوبەرگ جوانیەکانی دونیا کەوتون نیو هێندەی ئەوەش بەدوای عیلمی شەرعیا بگەڕێن و هەوڵی بەدەست هێنانی بدەن . چاو لەدایه عائیشه وئافرەتانی پێشین (سەلەف) مەکەن بس لە جلوبەرگا لەهەموو بوارەکان چاویان لێبکەن لەعیلما لە ئاداب و ڕەوشتا له حەیاو پاراستنی کەرامەتا بەڕاستی ئەوان پێشەنگ بوون لەهەموو بوارێک بەتایبەت (عیلمی شەرعی) لەهەموو بوارەکان چاویان لێبکەن ئەوکاتە تێدەگەن ئامانجی هاتنه دی ئێمە بۆ سەر دونیا تاقیکردنەوەیە بۆئەوەیە عیبادەتی ️ اللّٰه بکەین کوفرو شیرک ئەنجام نەدەین و خۆمان بپاڕێزین لە گومان و فیتنەو گومڕاییەکان . داواکارم له اللّٰه تعالی هیدایەتی ئێمە وئێوەش بدات