- Последний пост
- 8 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 2 053
- 1/48двое суток
- 2 352
- 1/72трое суток
- 2 537
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئاگادارییەک بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکات، بۆ کارئاسانی جوڵەی ئۆتۆمبێل و کارکردن بە خێرایی لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو شەقامە لاوەکییەی پێش یەکتربڕەکە کە دەچێتەوە بەردەم جاف تاوەرز و هۆتێل ئەبوسەنا وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە لە کاتژمێر (٨)ـی ئەمشەو بەربەست دەکرێت، هاوڵاتییان و شۆفێران دەتوانن کۆڵانی تەنیشت وێستگەی کارەبای "شەهید حەمە سەعید" وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو کارکردن لەو شەقامەدا بەکۆتا دەگات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ٢٠٢٦/٨/٨
کاریگەری بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە سەر قوتویەکی پەستێندراو! ئەم دیمەنە وەرگیراوە
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەرچاوڕوونی دەداتە هاونیشتیمانیانی بەڕێز سەبارەت بەو کەسانەی خوازیارن کۆی گشتی مامەڵەی شۆفێرییەکانیان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە کەسی داواکار پێویست ناکات لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (کۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردن) وەربگرێت بەڵکو تەنها لەڕێگەی نووسینی داواکارییەکەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەکەوە و هیچ ڕێکارێکی دیکەی پێویست نییە، وە مامەڵە و مۆڵەتەکەی بەپێی خواستی خۆی بۆی دەگوازرێتەوە.
بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20% درێژکرایەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% لە ١ ی تەممووزی ٢٠٢٦ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦، جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ پاکتاوکردنی ئەو بڕە پارانەی لە ئەستۆیانە.
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو سەردانیان کردین و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی نەمانتوانی کارەکانیان بۆ ڕایی بکەین، دەتوانن سبەینێ رۆژی یەکشەممە ۱۹/۷/۲٠۲٦ سەردانمان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
ئاگادارییەک بۆ هاونیشتیمانیانی بەڕێز بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاونیشتیمانیانی بەڕێز دەکات لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لەبانکەکان و ئامێرەکانی ATM ئۆتۆمبێلەکانیان لەشوێنی گونجاو پارک بکەن و ئاستەنگی هاتووچۆیی و لۆد بۆ شۆفێرانی دیکە دروست نەکەن. وەک تێبینی کراوە بەشێک لەو بەڕێزانەی مووچەکانیان وەردەگرن بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک بانک و ئامێری ATM کان ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگ و قەرەباڵغی. بەهیوای ئەوەی هەموان بەیەکەوە هەماهەنگی بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و هەروەها هەستکردن بەبەرپرسیارێتی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان. ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی
بنەماکانی شۆفێریکردنێکی سەلامەتانە و درووست ھەڵقوڵاوی یاسا و رێنمایەکانی ھاتوچۆیە ، پشتگوێ خستن و پێشێلکردنیان دواجار زیان و کارەسات دەخەنەوە .
ئاگادارییەک سەبارەت بە بوونی مەفرەزە لەشەقامی ١٠٠ مەتری پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین سەرپێچی لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی بەدیکرا، لە ئێستادا چەند مەفرەزەیەکی هاوبەش کە پێکهاتوون لە مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی، مەفرەزەی پۆلیس، بەرگری فریاکەوتن و مەفرەزەکانی ئاسایشی سلێمانی ۲٤ کاتژمێر بەشێوەیەکی بەردەوام لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ئامادەییان دەبێت بۆ خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و لە ئەرکدا دەبن لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک و نەهێشتنی سەرپێچییە جۆربەجۆرەکان و هەر کارێکی نایاسایی.
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتەوە بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست بە هۆی هەندێ کێشەی تەکنیکی، رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ هیچ مامەڵەیەک لە بەرێوەبەرایەتیمان وسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی کوردستان لە بەشی مۆڵەت وەرناگیرێت. بمانبەخشن و لەهەوڵ داین بۆ چارەسەرکردنی بە زووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە. سەبارەت بەو ھاوڵاتییانەی کۆد و نۆرەیان لە ئەمرۆدا وەرگرتووە بۆ سبەینێ یەکشەممە ۲۱/٦/۲٠۲٦ مافیان پارێزراوە و رۆژی یەکشەممەی داھاتوو رێکەوتی ٢٨/ ٦/ ٢٠٢٦ دەتوانن سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان رایی دەکرێت .
فڕێدانی پاشماوەی جگەرەکەت بە کەم مەزانە،دڵنیابە کارەساتێکی گەورە دەخاتەوە ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی See less
بڕیارەکە لای تۆیە .
وەزارەتی ناوخۆ، بۆچی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ڤیدیۆی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ تۆمار بکەن
سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان 1. لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆمار دەکەن. 2. ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2026 کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریان دەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە: • کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە. • کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە) • کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە. • کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە) • کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە. تێبینی: لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوەو کاریان پێ دەکرێت. پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
ئەو دیمەنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ، شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود رەفتارێکی نەشیاو و مەترسیداری ئەنجام دەدا ، لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی گیرا و خۆیشی بەپێی یاسای ھاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، سوپاسی ئەو ھاونشتیمانی و دامودەزگایانەی راگەیاندن دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لە چەسپاندن و جێ بەجێ کردنی یاسادا .
شۆفێری بەڕێز تکایە لە ڕۆژانی جەژندا لە ناوچەی نیشتەجێ بوون بە وریایی شۆفێری بکە
هۆشدارییەک سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای چەند رۆژی داهاتوو پاڵپشت بە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی - بەشی پێشبینی لە ڕۆژانی هەینی، شەممە، یەکشەممە و دووشەممە گۆڕانکاری و ناجێگیرییەک لە دۆخی کەش و هەوادا دروست دەبێت، شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وە ئەو کاریگەرییە خۆی لە نمەباران، لەهەندێک شوێن لێزمەباران و هەروەها خۆڵبارین دروست دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات. داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین ئەم گۆڕانکارییانە لە دۆخی کەش و هەوا کاریگەری دەبێت بە ڕەوش و سیستەمی هاتووچۆ و شێوازی شۆفێرێکردن، پێویستە بە ئاگا بن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاویان هەیە وەک سەرچاوەی ڕووبارەکان و چەمەکان و هەرشوێنێکی دیکە کە گومانی مەترسی لێدەکرێت، هەروەها پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بکەن بەتایبەت (پاراستنی ماوەی سەلامەتی، کەمکردنەوەی خێرایی، سەرقاڵ نەبوون و بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا ...) بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
مەهێڵە تیژڕەوی، شادی جەژنت لێ بشێوێنێت.
لەناوچەی نیشتەجێبوونی چڕ خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەم بکەنەوە
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین، هیوادارین جەژنێکی پڕخۆشی و سەلامەتی و کامەرانی بێت. شۆفێرانی بەڕێز، دایکان و باوکان داواکارین وەک هەمیشە پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن وە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆ کە لەپێناو ڕێکخستنی ڕەوش و سیستەمی هاتووچۆ لە ئەرک و ئێشکگرییان بۆ فەراهەمکردنی ئارامی و سەلامەتی ئێوەی ئازیز، ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەپێی خشتەیەکی فەرمی دیاریکراو لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا وەک تیمێک ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین، چاوەڕێین لەئێوەی بەڕێز هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ سەرخستنی پلانی جەژن لەپێناو سەلامەتی ئێوە. هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی