tgindex
Wishe press

"وشە" ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان. ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه‌ كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
20
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Политика
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
8 024
−9 за 3 дн.
Сутки
−8
−0,10%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
129
20 постов
Вовлечённость
1,6%
к подписчикам
Постов в день
2,9
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
109
1/48двое суток
124
1/72трое суток
134

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 🔴 رێكخراوەكەی عامری: رێگە بە سەرۆك وەزیران و هیچ كەسێكی تر نادەین بە هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز مامەڵە لەگەڵ مقاوەمە بكات.. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208545&Jor=1

  • 🔴 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ فۆكس نیوز دەڵێ‌،"لە رووی ئابوورییەوە زەبرێكی زۆر بەهێز لە ئێران دەدەین"

  • لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی (750) دینار لە پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکاتەوە، ئەوەیش دوای زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی شارەکە بۆ دوو تەنکەر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی. بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی و سووککردنی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاری زیادکردنی پشکی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا بەشێوەیەکی ڕۆژانە بڕی (دوو تەنکەر) بەنزین بۆ شارەکە دابین دەکرێت. پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینەکە لە سبەینێوە بەشێوەیەکی فەرمی دەست پێ دەکات و بە نرخی دیاریکراوی حکومی کە (750) دینارە بۆ هەر لیترێک ڕاستەوخۆ لە هەردوو بەنزینخانە سەرەکییەکەی ناو شارەکەوە دابەش دەکرێت https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208551&Jor=3

  • 🔴 «بەریتانیا یەكەم كۆماری ئیسلامی دەبێت كە ئەتۆمی دەبێت» 🔴 «کوڕەکەی چەرچڵ ماوەیەک ڕۆژنامەنووس بووە و لە ئیسرائیل کاری کردووە و لایەنگری ئیسرائیل بووە، بەڵام ئێستە بەریتانیا بە هۆی زیادبوونی هەژموونی ئیسلامییەکان لە ئەوروپادا ئەوا هەڵوێستی دژ بە ئیسرائیلە» 🔴 «یەكەم كۆماری ئیسلامی خاوەن ئەتۆم كۆماری ئیسلامی بەریتانیا دەبێت، هەڵبەتە ئێمە دڵنیاین كۆمارێكی تر لە ئێران بوونی نابێت» https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208547&Jor=1

  • 🔴 بەپەلە.. کەمێک لەمەوبەر لە میدیاکان وا بڵاو کرایەوە کە دەنگی درۆن لە سلێمانی بیستراوە، بۆ پشڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، پێوەندیمان بە پەیامنێری ''وشە'' لە سلێمانی کرد و ئەو گوتی، دەنگەکان هی یاری ئاگرینن و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات..

  • یارای جوان بە تەمەنێکی بچووکەوە، لە ئێستەوە داهاتووی گەشی دیارە، چونکە پێی وایە هەموو سەرەتایەک قورسە بەڵام نابێ کۆڵ بدەی.. یارا حەوت ساڵە وەرزشی جمناستیک دەکا و حەز دەکا ببێتە مامۆستا..

  • ئافرەتەکانی ئەحمەدئاوا سەرنجی ئەم خاتوونەی راکێشاوە، چونکە هەموویان بە جلی رەسەنی کوردییەوە کار دەکەن.. گەشتی لەگەڵ هاوڕێ پێ خۆشترە وەک لەوەی لەگەڵ ماڵەوەی بچێت..

  • هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رای گەیاند، وڵاتەكەی پێشنیاری بە رووسیا داوە بۆ ئەوەی لە دەریای رەش ئاگربەست بكرێت، كەچی ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە وەڵامدا گوتی، "شەڕ راناگرین و توركیایش پێشنیاری لەم جۆرەی نەكردووە". ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب، ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، "لە دەریای رەش شەڕ راناگرین". ئەمەیش وەڵامێك بوو بۆ هاكان فیدانی وەزیری دەرەوەی توركیا كە گوتبووی، "پێشنیارمان بۆ رووسیا كردووە ئاگربەست لە دەریای رەش بكرێت بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكانی ئۆكراینا". زاخارۆڤا دەڵێ‌، " لە هیچ كەناڵێكی فەرمی رووسیا ئەو پێشنیارە بە ئێمە نەدراوە، رێز لە هەر دەستپێشخەرییەكی ئاشتیش دەگرین". لە ماوەی رابردوودا چەندان جار لە دەریای رەش هێرش كرایە سەر كەشتییەكان. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208540&Jor=1

  • 🔴 سبەی لەم 10 بەنزینخانەیەی سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ.. سلێمانی نوێ - شاوان - برایەتی - تاسلوجە - کانی گۆران - تانجەرۆ - کازیوە - رەهێڵ - دایک - پێشەوا

  • تەنکە حەوت ساڵە سەمای بالێ دەکات و دایک و باوکی نموونەیەکی جوانن کە شانازیی پێوە دەکەن.. تەنکە نموونەی مناڵی سەرکەوتووە و حەزەکات ببێت بە مامۆستای سەما

  • ەمڕۆ هەینی، سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو (مستەفا نێروەیی) کرد، بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەری کۆچکردووی (نەهلا ڕەئوف). سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی، هیوای خواست خودای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. ئەمەیش دەقی پەیامەکەیە: پەیاما هەڤخەمیا سەرۆك بارزانی بۆ ماڵباتا مستەفا نێروەیی ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان ب داخەکا زۆرڤە مە خەبەرا وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازی (نەهلا ڕەئوف)، هەڤژینا فەرماندە و پێشمەرگەیێ قەهرەمان خودێ ژێ ڕازی (مستەفا نێروەیی) بهیست. ب ڤێ هەلکەڤتا خەمبار، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالبات و کەسۆکارێن وان دکەم و خۆ ب هەڤپشکێ خەما وان دزانم. خودێ مەزن گیانێ وێ ب بەهەشتا بەرین شاد بکەت و سەبر و هەداریێ بدەتە هەمی لایەکی. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 14ی ئاب 2026 https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208546&Jor=14

  • 🔴 "ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام هۆشداریی داوەتە ئەمەریکا لەسەر پلانی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی دۆناڵد ترەمپ." 🔴 "سەرەڕای ئەوەی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا (CIA) متمانەی بە هەندێک لەو زانیارییانە نەبووە، بەڵام کۆشکی سپی ڕێکاری پارێزگاریی نهێنیی بۆ پاراستنی سەرۆکی ئەمەریکا گرتووەتەبەر." 🔴 "هۆشدارییەکان... پلانی ئەگەریی تەقەکردن لە ترەمپ لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە، یان بەکرێگرتنی کەسێک بۆ هێرشکردنە سەری بە چەقۆ لە بۆنەیەکی گشتیی گەورەدا، لەخۆگرتووە." 🔴 "گەیاندنی ئەم زانیارییانە پێش جەنگی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی 2025 دەستی پێ کردووە و پێش ئەوەی ئەمەریکا لە شوباتی ڕابردوودا بچێتە ناو جەنگەوە لەگەڵ ئێران، چڕتر بووەتەوە." 🔴 "وردترین هۆشداری پێش لووتکەی ناتۆ بووە لە ئەنقەرە لە مانگی تەمووزدا... ئێران لەوانەیە هەوڵی بە ئامانجگرتنی ترەمپ بدات، ڕەنگە بە مووشەکێکی شانهەڵگر، دوای ئەوەی بە فڕۆکەی سەرۆکایەتی دەگاتە لووتکەکە." 🔴 "بەرپرسانی کۆشکی سپی و دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتەبەر، لەوانە کردەیەکی فریودانی نائاسایی لە کاتی گەشتی تورکیادا کە گواستنەوەی ترەمپی لە فڕۆکەی سەرۆکایەتییەوە بۆ فڕۆکەیەکی تر لەخۆرتەبێت." 🔴 "لە چەندین حاڵەتدا، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ و بەبێ گەڕانەوە بۆ CIA، زانیارییەکانیان گەیاندووەتە کۆشکی سپی... CIA لە هەندێک حاڵەتدا متمانەی بە زانیارییەکانی ئیسرائیل "کەم" بووە." 🔴 "مووشەکی شانهەڵگر (MANPADS) جۆرێکە لە مووشەکی بچووک و سووک کە لەسەر شان دادەنرێت و بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نزمفڕ بەکاردێت." 🔴 "کێشی بە گشتی لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆگرامدایە... زۆربەی ئەم مووشەکانە بە سیستەمی گەرمی دۆزەرەوە (Heat-seeking) کار دەکەن." 🔴 "مەودای کاریگەرییان بە گشتی کورتە و لە نێوان 3 بۆ 8 کیلۆمەتردایە، و بەرزیی ئامانجەکەش نابێت لە 4-5 کیلۆمەتر زیاتر بێت." https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208527&Jor=1

  • سبەى لە هەولێر زیاتر لە 80 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دەفرۆشن . . . https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208542&Jor=3

  • ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (نەهلا ڕەئوف) هاوسەری فەرماندەی کۆچکردوو مستەفا نێروەیی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد. ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی: "ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا خودێ ژێ ڕازی ( نەهلا ڕەئوف) هەڤژینا فەرماندەیێ تێکۆشەرێ کوردستانێ خودێ ژێ ڕازی مستەفا نێروەیی، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵبات و کەسوکارێ وێ یێن بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن، گیانێ وێ ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەمیا ببەخشیت" مەسروور بارزانی سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208538&Jor=14

  • دکتۆر بێکەس پسپۆڕی دڵە لە ئەوروپا، سەردانی هەولێری کردووە و دەڵێ، تەندروستیی کوردستان پێشکەوتووە، تەنیا سیستمی دەوێ..

  • 💥 وەزیری نەوت: بۆ یەکەمجارە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکەین ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، سێ کەشتیی زەبەلاحی نەوتهەڵگری بیانی گەیشتنە بەندەری بەسرە بۆ بارکردنی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو، هاوکات وەزیری نەوتی عێراق ڕای گەیاند، کە بۆ یەکەمجارە لە دوای دەستپێکردنی قەیرانە هەرێمییەکەوە، هەناردەی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل. سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق ڕای گەیاندووە، توانای بارکردنی هەر یەکێک لەو کەشتییانە دوو ملیۆن بەرمیلە، و چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی نەوت دەست بە کردەوەکانی بارکردن بکات و کۆی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکرێت. سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، کە چاوەڕوان دەکرێت کەشتییەکی چوارەمی بچووکتر بگاتە بەندەرەکە بە باری یەک ملیۆن بەرمیل. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت، پێشتر و هەر ئەمڕۆ ڕای گەیاندبوو، کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی 49 ملیۆن بەرمیل. وەزیری نەوت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای بەسرە ڕای گەیاند، ئەمڕۆ چوار کەشتیی نەوتهەڵگر نەوتی خاویان بار کردووە و لە ڕێگەی دەرچووندان. ئاشکراشی کرد، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت لە سەرەتای مانگی ئابەوە تا ئێستە گەیشتووەتە دوو ملیۆن بەرمیل، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا لە دوای دەستپێکردنی قەیرانە هەرێمییەکەوە ڕوو دەدات. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208534&Jor=3

  • ئامێرێکی دانیمارکی هاتە هەولێر، کۆدی قەڵەوی دەدۆزێتەوە..

  • نرخی هەنجیر فڕیوە، پارساڵ كیلۆی بە سێ هەزار بوو، ئێستە بە هەشت هەزار تا 10 هەزار دینارە...

  • ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، نرخی زێڕ دابەزینێکی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێشتردا بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا تۆمار کردبوو. وەبەرهێنەران هەوڵی "قازانج وەرگرتن"یان دا، دوای ئەوەی داتاکانی هەڵاوسان پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولدا کەم کردەوە. نرخی زێڕ لە مامەڵە ڕاستەوخۆکاندا بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 4330.37 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. هەروەها گرێبەستەکانی ئەمەریکا بۆ زێڕی مانگی دیسەمبەر بە ڕێژەی 0.8% دابەزین و گەیشتنە 4386.80 دۆلار. دوێنێ پێنجشەم، نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەوەتەی پێنجی حوزەیرانەوە بەرز بووەوە، پێش ئەوەی بە ڕێژەی 1.3% داببەزێت و هەموو قازانجەکانی ئەم هەفتەیەی لەدەست بدات. داتاکانی هەڵاوسان نیشانیان دا کە نرخی بەرهەمهێنەران لە ئەمەریکا لە مانگی تەمووزدا گۆڕانکاریی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، کە ئەمەش پێشبینییەکانی بازاڕی بەهێز کرد بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی لە مانگی داهاتوودا نرخی سوود بەرز نەکاتەوە. لەلایەکی تریشەوە، گرژییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکان هەیە، بە جۆرێک کە واشنتن دوێنێ پێنجشەم هەڕەشەی بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران کرد، ئەمەش فشارە ئابوورییەکانی سەر تاران زیاد دەکات لە کاتێکدا گفتوگۆکانی ئاگربەست شکستیان هێناوە. سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی تر، نرخی زیو بە ڕێژەی 0.8% دابەزی و گەیشتە 63.92 دۆلار، پلاتین بە ڕێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 1700.60 دۆلار، و پلادیۆمیش بە ڕێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 1303.25 دۆلار. هەردوو کانزاکە نزمترین ئاستی خۆیان لەوەتەی چواری ئابەوە تۆمار کرد. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=208526&Jor=3

  • لە نەرویجەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی هاتووەتە بەهەشتی هەورامان و دەڵێ: نەرویجیش خۆشە و منداڵەكانیشی راهێناوە لە ماڵەوە بە كوردی قسە بكەن