- Последний пост
- 4 апр. 2025 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🔻پرسهنامهی بهرێز سهركۆ شێخ لطیف بهرزنجی بۆ بهرێز دكتۆر بهرههم ئهحمهد ساڵح برای بهرێزم کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح 🔹بەداخ و خهمێكی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی برای بهرێزتان كاك ( بەڵێن ئەحمەد ساڵح ) پێگەیشت . 🔸بۆ ئەم خەمە گەورەیە ، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خهمتانم . خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو ، بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت . سهركۆ شێخ لطیف سهرۆكی ئهمیندارانی كۆلێجی زانكۆی گۆیژه
🔻پرسهنامهی بهرێز سهركۆ شێخ لطیف بهرزنجی بۆ بهرێز دكتۆر بهرههم ئهحمهد ساڵح برای بهرێزم کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح 🔹بەداخ و خهمێكی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی برای بهرێزتان كاك ( بەڵێن ئەحمەد ساڵح ) پێگەیشت . 🔸بۆ ئەم خەمە گەورەیە ، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خهمتانم . خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو ، بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت . سهركۆ شێخ لطیف سهرۆكی ئهمیندارانی كۆلێجی زانكۆی گۆیژه
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
🔻له عێراق گرنگترین كار دهكرێت وەزارەتی کشتوکاڵ سیمینارێک لەسەر پڕۆژەی ئامادەکردنی ستیکەر و بارکۆد بۆ سەربڕخانەکانی مریشک لە پارێزگاکانی عێراق رێكخست. ئهمڕۆ سێشهممه به ئامادهبوونی بهرێز وهزیری كشتوكاڵ عهباس جبر المالیكی و هاوهلانی یاریدهدهریی ژمایهك له بهرێوبهری گشتی لهوهزارهت و وتهبێژی فهرمی وهزارهت ههروهها به ئامادهبوونی وهبهرهێن بهرێز سهركۆ بهرزنجی پرۆژهكه به یهكێك له گرنگترین پرۆژهكان دادهنرێت كه ههموو پارێزگاكانی عێراق دهگرێتهوه كه ئهم پرۆژهیه وادهكات چیتر پهلهوهری نایاسایی له دهروازه سنورییهكان و شوێنهكانی دیكه داخلی هیچ كام له پارێزگاكانی عێراق نهكرێت و گرنگترین خاڵی ئهم پرۆژهییه پاراستنی بهرههمی ناوخۆییه له تهواوی عێراق ئهم پرۆژهییه به سیستهمی ستیكهر كاردهكات كه باركۆدێكی تێدایه كڕیار دهتوانێت له ڕێگایهوه تهواوی وردهكاری بهرههمهكه بزانێت له ڕووی كواڵێتی و ههروهها بهرواری بهسهرچوون ههروهها تهنانهت ئهو شوێنهش ببینێ كه پهلهوهرهكهی تێدار سهر*بڕد*اوه
لە رۆژی چوار شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بۆ رۆژی دوو شەممە لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی سێ شەممە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، بۆ رۆژی چوار شەممە لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت، لە ناوچەکانی هەرێم، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
تێکچونی باری تەندروستی یەکێک لە مانگرتووان
کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد بەڕێوەچوو. ڕۆژی هەینی ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە شاری بەغداد بەسەرپەرشتی بەڕێز دکتۆر فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (ئاوات شێخ جەناب )وەزیری دارایی و ئابووری و دکتۆر (ئومێد سەباح)سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بەسەرۆکایەتی بەڕێز خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لەڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی هەردوو وەزارەت ئامادە بوون، لەکەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کراو تیشک خرایە سەر ئەو ڕاپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولاوە لە سەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوون، شاندی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان دووپات کردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا. لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشچوونەکانی پڕۆژەی هەژماری من کراو بەداتا و زانیاری ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکە خرایەڕوو ، هاوکات لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە پلانی خۆیان بۆ دابەشکردنی مووچە خستەڕوو کە پێی پلانەکە بۆ ئەم مانگە نزیکەی ٢٧٤بە هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن. بڕیارە سبەی شەممە کۆبوونەوەکان لە نێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە تا هەردوولا بگەنە ڕێكکەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥
без подписи
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە لە 15ی شوباتدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە. ئهمرۆ ههینی 31ی 1ی 2025ة بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئاڕتی گەرچەک، عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیل مانیفێستۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێکی پەیامەکەى ئۆجالان لەسەر رەوشی سوریا و رۆژاڤای کوردستان دەبێت. بڵاوکردنەوەى پەیامەکە لە 15ی شوباتدا لە 26هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبێت. ماوەى چەند مانگێکە گفتوگۆکان لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان لەئارادا هەیە و لە ماوەی مانگێکدا شاندی ئیمراڵی دوو جار سەردانی ئۆجالانیان لە دورگەى ئیمراڵی کردووە.
بەگوێرەی وتەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، هیوادارە یەکشەممە پارەی مووچە رەوانە بکرێت. وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان وتی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان ئیجابی بوو، بۆ سبەینێش لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبین و ئومێدەوارم هەر سبەینێ کارەکان تەواوببنن و بگەین بە رێکەوتن". لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش لە عێراقەوە، ناوبراو ئاشکراشیکرد "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کردووە، هەڵوێستیان ئیجابی بووە، هیوادارین سبەینێ کارەکانمان تەواوببن و بۆ رۆژی یەکشەممە مووچە تەمویل بکرێت".
🔻سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە: "تاوەکو مانگى 9 یەکەکانى 70 و 80 نامێنن"
🔻ماڵپەڕی شەفافیەت: "داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 14 ملیار دینارە" 🔹 داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 25ی 1 تا 31ی 1ی 2025، نزیكەی 15 ملیار دینارە كە 87%ی نەختینەیە. 🔹 داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 25ی 1 تا 31ی 1ی 2025، زیاتر لە 14 ملیارو 941 ملیۆن و 646 هەزار دینارە. 🔸 لەو بڕە 13 ملیارو 58 ملیۆن و 454 هەزار دیناری واتە 87%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 883 ملیۆن و 191 هەزار دیناری واتە 13%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
کۆبونەوە گرنگەکە دەستی پێکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ماڵی فوئاد حسێن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئابوری عێراق کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی هەرێم و عێراقە.…
کۆبونەوە گرنگەکە دەستی پێکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ماڵی فوئاد حسێن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئابوری عێراق کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی هەرێم و عێراقە. لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك یەكلا دەكرێتەوە لەوانە: - پرسی موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێم ئەویش بە یەكلاكردنەوەی ئەو پارەیەی كە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی ناردووە لە 12ی مانگی 2024 و یەكلاكردنەوەی پرسی موچەی مانگی 12. - یەكلاكردنەوەی پرسی كێشە تەكنییكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لیستی موچە كێشەی تێدایە، ماوەی هەفتەیەك وەفدێكی هونەری وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێربوون بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە. - پرسی تەرازووی پێداچوونەوە كە هەرێمی كوردستان لە پرسی تەرازووی پێداچوونەوەدا كێشەی هەبووە بە وتەی بەرپرسانی عێراق.
ئەمڕۆ نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی بەم شێوەیە: هەینی 31ـی 1ـی 2025 100 دۆلاری ئەمریكی بە 150 هەزار و 400 دیناری عێراقییە. 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 123 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 هەزار و 545 لیرەیە. 100 دۆلار بەرامبەر بە 8 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە.