Apora news
Статистика- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 56
- Всего постов
- 65
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 176
- 1/48двое суток
- 201
- 1/72трое суток
- 217
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
لیستی ئەو بەنزینخانانەی بۆ سبەی شەممە بەنزینی 750دیناری دابەشدەکەن
خەریکە تەقەی تێدەکەوێت ! سەرچاوەیەک بۆ ئاپۆڕانیوز: سبەی بەنزینی زیادکراوی 750دیناری دابەشناکرێت، بەڵک و هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردو و لەهەمان بەنزینخانە حکومیەکان بەکۆبۆن دابەشدەکرێت و بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیش بەهەمان نرخی ڕۆژانی ڕابردوو دەفرۆشرێت سبەی لە پارێزگای هەولێر 22بەنزینخانە و لە سلێمانی 10 بۆ 12بەنزینخانە و هەڵەبجە 2 بەنزینخانە، بەنزینی 750دیناری دابەشدەکەن
"ئەردۆغان: تورکیا لە هاوردەکردنی تفەنگەوە گەیشتە دروستکردنی کەشتی جەنگی و ژێردەریایی" لە یادی 25 ساڵەی ئاکپارتی؛ ئەردۆغان ئامارێکی شۆکهێنەری لەسەر دروستکردنی چەک و ئابووری تورکیا ئاشکرا کرد! رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا چەند پەیام و ئامارێکی گرنگی ڕاگەیاند: تورکیا پێشتر تفەنگی هاوردە دەکرد، بەڵام ئێستا خۆی کەشتی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تانک و ژێردەریایی دروست دەکات. جگە لە کۆتاییهێنان بە تیرۆر، سەرجەم پیلانە ئیمپریالیستییەکان کە بۆ ناسەقامگیرکردنی تورکیا دەکڕێن تێکدەشکێنین. ئابووری تورکیا لە پلەی 21ی جیهانییەوە بەرزبووەتەوە بۆ پلەی 16 لە جیهان و 6 لە ئەوروپا. داهاتی نیشتمانی لە 240 ملیار دۆلارەوە گەیشتووەتە 1.6 تریلیۆن دۆلار. هەناردەی ساڵانەی تورکیا لە 36 ملیار دۆلارەوە بۆ 278 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
ترەمپ پەیامێکی بەپەلە و ئاگریین ئاڕاستەی ئێران دەکات! لێدوانی بەپەلە و توندی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێران و ڕەوشی ناوچەکە: بەم نزیکانە ڕایدەگەیێنم کە گەرووی هورمز بووەتە ناوچەیەکی سەر بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بە هێزێکی زۆر گەورەوە لە ئابووری ئێران دەدەین. تەنانەت ئەگەر باجی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیش بدەین، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
"ئەمریکا دەستبەرداری فشارەکانی نابێت" وەزیری جەنگ؛ گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوام دەبێت https://share.google/iNCgfln1lpg9Xhie2
موسا زیباپور؛ باوکی سێ منداڵ کە پێشتر بریندار کرابوو، ئەمجارەیان لە سنوری بانە لەلایەن هێزە ئێرانیەکانەوە کوژرا https://share.google/yvbo963qs0C81Beeu
تۆڕێكی گەورەی ساختهكاری دهستگیركران دهزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: 🔻له ئۆپراسیۆنێكی ههواڵگرییدا، له (دیوانیه) تۆڕێكی مهترسیداری ساختهكاری و دامهزراندنی وههمیمان ههڵوهشاندهوه، كه كهسانێكی تێدایه پۆستی گرنگیان ههیه 🔻ئهم دۆسیه به دۆزینهوهی نوسراوێكی فهرمی ساخته دهستیپێكرد كه له دیوانی پارێزگاوه ئاڕاستهی بهڕێوهبهرایهتی پهروهرده كرابوو، ئیتر لێرهوه پرۆسهی پشكنین و لێكۆڵینهوه دهستیپێكرد تا گهیشته دهستگیركردنی تۆمهتباری یهكهم و پاشان ئهندامانی تری تۆڕهكه كه (10) تۆمهتباری ترن. 🔻ئهم تۆڕه بانگهشهی ئهوهیان كردووه به (5 ههزار) دۆلار بۆ ههر پلهیهكی وهزیفی خهڵك دادهمهزرێنن، ژمارهیهك نوسراوی فهرمی ساختهیان پێ بووه كه بۆ خهڵهتاندنی خهڵك بهكاریان هێناوه.
چی دەزانیت دەربارەی 15ـی تەباخ؟ ئەمڕۆ ساڵیادی تەقاندنی یەکەم فیشەکی کوردە بەرەو ڕووی دەوڵەتی تورکیا زیاتر بخوێننەوە👇 https://share.google/ZE23Uegb6ngFXr90p
تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوی کاولۆکان خنکا دۆزرایەوە ناوبراو ناوی عبدەلڵا یونسە و خەڵکی گوندی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندزە
گەنجێکی 26 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی وێری کاولۆکان دیارنەماوە و گومانی خنکانی لێدەکرێت کەمێک لەمەوبەر، ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هاووڵاتیەک ئاگادار کراونەتەوە کە کەسێک لەگەڵ هاوڕێکەی چوونەتە وێری کاولۆکان بۆ مەلەوانی و بەڵام هاوڕێکەی کە ناوی (عبداللە یونس رواندزی)یە و تەمەنی 26 ساڵە، لە ڕووبار ون بووە و دیار نەماوە... لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و خەڵکی خۆجێی ناوچەکە بەدوای ئەو کەسە دەگەڕێن و گومان دەکرێت خنکابێت
هەڵمەتی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر فراوانتر دەکرێت؛ ژمارەی بەنزینخانەکان دەگاتە نزیکەی 80 بەنزینخانە زیاتر بخوێنەوە👇 https://share.google/3EKaCbYSs6c92dl19
هاوسەری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەرپرسەکەش دەستگیرکراوە بەپێی زانیارییەکانی ئاپۆڕانیوز، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، هاوسەری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماڵی خوشکەکەیدا لە ڕێگەی خۆسووتانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تائێستا هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە نەزاندراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تا وردەکاری زیاتر لەبارەی چۆنییەتی و هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن لە لایەکی دیکەوە، بەدواداچوونەکانی ئاپۆڕانیوز دەریدەخەن کە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی و لەپێشینەی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، پاراستنی نزمیی نرخی نەوت و بەنزینە بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی، لە کاتێکدا ڕێگریی لە تاران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی دەکەوێتە پلەی دووەم. زیاتر لێرە بخوێنەوە: ↙↙ https://aporanews.com/articles/6a7ef98248c14689088da600
وێنەی ئەو شۆفێرەی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای سلێمانی - چەمچەماڵ گیانی لە دەستدا
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی - چەمچەماڵ ڕوویدا کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی - چەمچەماڵ ڕوویدا و بەهۆی ڕووداوەکەشەوە شۆفێرێک کە تەمەنی 50 ساڵ بوو گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.
ناوەکانیان کراوەتە "شەهید" و مووچە وەردەگرن! سەرۆکی دەستەی شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 17 هەزار چەکداری کوژراوی داعش بە شێوەیەکی نایاسایی مووچە و ئیمتیازات وەردەگرن، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکانی دەسپاکی ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەکە زیاتر لە 27 هەزار کەسە و بە پشتگیریی سیاسی ئەنجام دراوە. وردەکاریی زیاتر: https://aporanews.com/articles/6a7f002e48c14689088da6b7
هەسەدە و حکومەتی سوریا لەسەر چەند دۆسیەیەکی هەستیار ڕێککەوتن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی و سوپای سوریا، لەسەر پرسی ئاسایشی حەسەکە، ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان، پرسی ئاوارەکان و پرۆسەی تێکەڵبوونەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. زیاتر بخوێنەوە: https://aporanews.com/articles/6a7ee60f48c14689088da47c
خالید عەزای عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبا لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکرا
تورکیا ناوی سیپان حەمۆی لە لیستی تیرۆر سڕییەوە ڕۆژنامەی "جمهورییەت"ی تورکی بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناوی سیپان حەمۆی لە لیستی داواکراوانی تیرۆر لە وڵاتەکەی سڕیوەتەوە. سیپان حەمۆ، فەرماندەی پێشتری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لە ئێستادا وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا دەستبەکار بووە.
ئایا شەربەتی پرتەقاڵ بەیانیان بەڕاستی تەندروستە؟ خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لەسەر مێزی بەیانیان عادەتی ڕۆژانەی زۆرێکمانە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین C و بەهێزکردنی بەرگری جەستە. بەڵام ئەگەر رۆژانە بیخۆینەوە، بەڕاستی چی لە جەستەماندا ڕوودەدات؟ زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە: Aporanews.com/articles/6a7edcd848c14689088da35d