هاوسانی :: Hawsani
Статистикаهاوسانی بۆ پەروەردە و مەعریفە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: https://linktr.ee/hawsani
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 11
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 243
- 1/48двое суток
- 278
- 1/72трое суток
- 300
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
فەرموون لێرەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن بۆ دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی بە هاوبەشیی ڕێکخراوی هەژان: تێبینی: بەشداریکردن تەنیا بۆ برایانە. https://korband.hawsani.org
زنجیرەیەکی نوێ لەلایەن م. قانع خورشیدەوە تایبەت بە گرووپی پەروەردەنامە. فەرموون بینەری ئەڵقەی یەکەمی بن. https://youtu.be/LPSW3xKLCJk?si=Vp41Q2Y7lXV56fL5
24 کاتژمێری تر فۆرمی بەشداریکردن بۆ دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی بڵاو دەکرێتەوە. #دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
«یاسایەكی گشتی هەیە: "هەموو میللەتێک لە زەمانی داڕووخاندا پیاوە گەورەكانی مێژوو دەداتە پاڵ نەژادی خۆی"، وەک گەلی کوردی ئێمە، گەلێ بانگەشە دەکەن ئیبراهیم کورد بووە.» #مەلای_گەورە #تەفسیری_مەلای_گەورە
https://youtu.be/KW-xdhOLJs8?si=x9ov3lJG1Q3A0Vxn
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
یەکەم جار کۆتا جارە! لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەی وشیاری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕێکخراوی هاوسانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی، دوو سیمیناری زانستی و هۆشیاریی گرنگی ئەنجام دا. ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ناوخۆ، بەشی ئاراستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی/ گەرمیان، لە کتێبخانەی گشتیی کەلار بەڕێوە چوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی ئەم دوو تەوەرەوە: تەوەری یەکەم: «پۆلێنکردنی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییەکانی»، کە لەلایەن مامۆستای زانکۆ بەڕێز م. شنۆ قاسم-ـەوە پێشکەش کرا. تەوەری دووەم: «ئالوودەبوون: سەرەتایەکی فریودەر کۆتاییەکی نادیار»، کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار بەڕێز د. یووسف خەلیل-ـەوە پێشکەش کرا. ئێمە لە ڕێکخراوی هاوسانی بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پاراستنی تاکەکان لەم پەتا وێرانکەرە. پێكەوە دەتوانین کۆمەڵگەیەکی تەندروستتر بنیات بنێین! #هاوسانی #یەکەم_جار_کۆتا_جارە
نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ باشترین بەندە بوو، زوو زوو بۆ لای خوای گەورە ئەگەڕایەوە. #فیدائەددین یەحیا وەرگێڕان:#ڕۆزی_ئەمیر #هاوسانی
دید و پەیامی دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی شوناس و کەلتووری کورد لەسەر بنەمای پێکەوەگرێدانی دوو کۆڵەکەی بەهێز بونیاد نراون: ئایین و نەتەوە. ئەم دوو کایەیە، کە لە سەدەی بیستەمدا بزوێنەری پڕۆژەی فیکری و خەباتی نەتەوەییمان بوون، ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە تێڕامان و خوێندنەوەی نوێ هەیە. ئامانجی ئێمە لە دەیەمین کۆڕبەندی هاوسانی، نوێکردنەوەی ئەم گفتوگۆیەیە لەپێناو کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و شوناسێکی پتەودا. #دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
без подписи
هاوسەرگری ڕۆزیی خودایە لە باشترین ئەو شتانەی دەبێ لە دڵی ئیمانداردا قەرار بگرێ، ئەوەیە بزانێ کە زەماوەند پێش ئەوەی هەڵبژاردن و ڕێکخستنی مرۆیی بێت، ڕۆزیی خودایە. وەک چۆن ڕۆزی لە ڕۆزیدەر داوا دەکرێت، بە هەمان چەشن لە چاکترین ئەو شتانەی داوای هاوسەری پێ دەکرێت: دوعای زۆر، پەنابردنی ڕاستگۆیانە و گومانی باشە بە پەروەردگار. خەمەکانت تەنها پەیوەستی هۆکارەکان مەکە، بەڵکو دڵت پەیوەست بکە بە هۆکارسازەوە. زۆر داوا لە پەروەردگار بکە هاوسەرێکی چاکت پێ ببەخشێ، چونکە خەزێنەکانی خودا کۆتاییان نییە، ئەویش ئاگاترە بەوەی کێ باشترینە بۆت، هەر ئەویش بەتوانایە کە دوو دڵان کۆ بکاتەوە لەو کاتەی -بە حیکمەتی خۆی- هەڵی دەبژێرێت. ئەم دوعایە -کە خودا فێری کردووین- بکە ویردی خۆت: "رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا: ئەی پەروەرێنمان، ژن و مناڵانی وامان پێ ببەخشە، ببنە مایەی چاوڕوونیمان؛ بیشمانکە پێشەوای خۆپارێزان." دڵنیایش بە، ئەم دوعایە تایبەت نییە بە سینگڵانەوە، بەڵکو لە جوانترین دوعای هاوسەرانیشە؛ چونکە داوای هاوسەر و وەچەی جگەرگۆشەی پێ دەکرێت، هەروەها داوای چاکە، خۆشەویستی، ئارامی و ماڵی بونیاتنراو لەسەر تەقوا و گوێڕایەڵیی پەروەردگار دەکرێت، درێغی مەکە لەم دوعایە بۆ خۆت و ئازیزانت. بێهیوایش نەبیت گەر ڕۆزییەکەت درەنگ هات، چونکە خودا گەلێ نیعمەت دوا دەخات، تا لە کاتی تەواوی خۆیدا بێت. چەند زۆرن ئەو دڵانەی خودا ڕێزی لێ ناون دوای دوعای دوورودرێژ! چونکە حەزی بەوەیە بەندەکەی زۆر داواکەی دووبارە بکاتەوە و لە دەرگای بدات و بێخەم بێ کە ئەوەی لای خودایە بەدەست نایە تەنها بە داواکردن لەو نەبێت، هەروەها خاترجەم بێ کە خودا کاتێ دەبەخشێ، چاکتر و بەردەوامتر لەوەی بەندە چاولەڕێی بوو دەبەخشێت. کەناڵی تیلیگرامی سەبیل وەرگێڕانی: #زەکەریا_ئیبراهیم_پیرۆمەری #هاوسانی
لە نۆڤەمبەری ساڵی 2023 داگیرکەر چۆرگۆشەیەکی نیشتەجێبوونی بۆردومان کرد، کە خێزانی حەساینە و ئەبوشەریعەی تێدا نیشتەجێ بوون، دوای سێ ساڵ لە مانەوەی تەرمەکانیان لەژێر داروپەردوی خانووەکان، بە دوو هەفتە گەڕان دۆزرانەوە. کە لە نێوان 300 شەهیددا 40 کەسیان منداڵن، 30 یان ژنە، 7یشیان خاوەن پێداویستی تایبەتن، تەرمی تەنها 112 شەهید دۆزرانەوە، 157شەهیدیان نەدۆزراونەتەوە. ڕۆژی 22_11_2023 ڕۆژێکی مێژووییە بۆ خەڵکی غەز٭زە. هیچ مرۆڤێک ناتوانێ ئەم ڕۆژە لەبیر بکات، ڕۆژێک کە مێژوو لاپەڕەیەکی نوێی لە زیندووکردنەوەی قیامەتی بچووک هەڵ دایەوە. ئەمە تەنها بەروارێک نییە، بەڵکو خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی ئازاردا، شەوەکەی هێمن بوو، هەمووان خەوتبوون، منداڵەکان خەونیان دەبینی، لەناکاو تەقینەوەیەکی بەهێز بەس بوو بۆ ئەوەی 300 ڕوح لەسەر زەوی بسڕێتەوە. ماڵەکان بوون بە خۆڵەمێش، خێزانەکان لە چرکەیەکدا نەمان، لەگەڵ گرمەی تەقینەوەکەدا نە ژیان ما و نە شتێک بۆ ژیان بشێت، ئەوەی مایەوە تەنها تۆز و خۆڵ بوو. گەڕەکی حي الصبرة بەشێک بوو لە ڕووحی غەز٭زە، ماڵەکان بە تەنیشتییەکەوە بوون، بۆنی چێشت و نانی گەرم کۆڵانەکەی دەتەنی، خێزانی ئەبو شەریعە و حەسانییە یەکەم و کۆتا خێزان نین، هەموو بەردێک چیرۆکێک دەشارێتەوە، هەموو ڕووحێک بانگ دەکات کەی ئەو ڕۆژە دێت کە بەردەکان دێنە قسە؟ دوای سێ ساڵ خاک بڕیاری دا، تۆزێک لە ئەمانتەکەی بگەڕێنێتەوە. 112 کفن، کە هەر یەکێکیان خاوەنی چیرۆکێکە. هەموو ڕووحێکیان نیشتیمانێکە، لە باری بێدەنگی دەرچووە و ئەیەوێ قسە بۆ جیهان بکات. لە سەر دار و پەردوی خانووەکانیان تەعزێیان بۆیان دانا، مەڕاسیمێکی سادە نەبوو، بەڵکو مەڕاسیمێک بوو بە ئەندازەی نیشتیمان، هەموو هەنگاوێک قیژە و هاوارێک بوو بەڕووی زاڵمدا، هەموو فرمێسکێک مێژوو دەنووسێتەوە. سێ ساڵە و ئازارەکان لەناو نەچوون، وا سێ ساڵە و دادپەروەری قەرار نەبوو، ئەمە پەیامی ئێمەیە لەناو جەرگەی زوڵم و ستەمەوە، ئەمەی کە ڕووی دا، هەر تەعزێیەکی بچووک نییە، بەڵکو قیامەتی بچووکە بۆ کۆمەڵێک خەڵک. ئەی ئازادەکانی جیهان، بۆچی ژن و منداڵ لە غەز.زە دەکوژرێت؟ بۆچی بە ئێستایشەوە لە غەز٭ز ئاگر و ئاسن دەبارێت؟ وەرگێڕان: #نوها_ئەمیر #هاوسانی
без подписи
ئەمساڵ کۆڕبەندی هاوسانی ئەنجام دەدرێت؟ ئەی دەربارەی چی دەبێت؟ م. قانع خورشید وەڵام دەداتەوە... #دەیەمین_کۆڕبەندی_هاوسانی
ژیانی نەژیاو هەمیشە جوانتر دەردەکەوێت. ئەگەر هاوسەرم پێک دەهێنا، ئەگەر منداڵم نەدەبوو، ئەگەر کۆچم نەدەکرد، زەین ئەو توانایەی هەیە بۆ هەموو ئەو ڕێگەیانەی وا پێیاندا نەڕۆیشتووی بەهەشتێکی خەیاڵی چێ بکات، چون ئەو ڕێگەیە، هیچ کاتێک لەتەک واقیعدا تێک نەگیراوە. لەم وەختەدا دوو ژیان لەگەڵ یەکدا بەراورد ناکەین؛ بەڵکوو ژیانێکی واقیعی لە بەرانبەر خەیاڵێکی دوورەدەستدا بەراورد دەکەین. بەو هۆکارە، دوای هەر هەڵبژاردنێک، هۆش دەس بە دروسکردنی حیکایەتێک لە «منێکی تر» دەکاتەوە؛ کەسێک کە بە ڕێیەکی تردا ڕۆیشتبوو، دەشیا ئارامتر، سەرکەوتووتر، ئەویندارتر یا بەختەوەرتر بووبا. بەڵام ئەو «منێکی تر»ە هیچ کاتێک بوونی نەبووە. ئەو تەنیا لە ئازارەکانی خۆی بێهەواڵ ماوە. واقیع ئەوەیە هەر ژیانێک، جۆرێکی تایبەت لە ئازار دەخوڵقێنێت. هاوسەرگری، ئازارگەلێکی هەن تەنیایی نییەتی، تەنیایی، غەمانێکی هەن هاوسەرگری ڕێی تێ نەکەوتووە. هەبوونی منداڵ، بەدەر نییە لە غەم و، نەبوونیشی هەروەها. ئارامی، پاداشتی باشترین هەڵبژاردە نییە. ئارامی، کاتێک چاوی بینایی تێ دەگەڕێت کە دەست لە خۆشویستنی سێبەرەکان هەڵگرین، ئەو سێبەرانەی هیچ کاتێک هەلی ئەوەیان نەبوو لە واقیعدا جێیەک بگرن و با بۆ یەکەمین جار، ڕێ بە ژیانی ڕووبەڕوومان بدەین لە خەیاڵ، واقیعیتر بێت. سارا ئەکبەرزادە وەرگێڕانی: #یەحیا_خەلیل
без подписи