گوڵزاڕێک له ووته‌کانی سه‌له‌ف
Статистикаمەجلیسەڪان خێریان تێدا نەماوە غەیری مەجلیسی زانایانی سەلەف نەبێت، ئەویش بەچوونە خزمەتی ڪتێبەڪانیانە 📚 ووته‌کانی زانایانی سه‌له‌ف سه‌باره‌ت به : (زوهد ، عه‌قیده ، زانست ، ته‌زکیه ، سوننه‌ت ، ته‌وحید ...)
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 7
- 1/48двое суток
- 8
- 1/72трое суток
- 8
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
٣٤٢ - عبد الرحمن بن عمرو الأوزاعي ده‌فه‌رمووێت : عطاء بن أبي رباح مرد ئەو ڕۆژەی کە مرد کەس هێندەی ئەو لە ئەهلی سەر زەوی خەڵک لێی ڕازی نەبوون ، لەگەڵ ئەوەشدا لە دانیشتنەکانی دا « لە مەجلیسی وانە وتنەوەی دا » هەشت کەس یان نۆ کەس زیاتر ئامادە نەئەبوون. (سير أعلام النبلا‌ء)
٣٤١ - محمد بن أبي بكر الصديق ده‌فه‌رمووێت : گەشتم بەخەڵکانێك سەرسامی نەدەکردن هیچ قسەیەك، تەنها سەرسام دەبوون بەکار و کردەوە، وە دەیان فەرموو : هەر کەسێك بیەوێت دەتوانێت قسەبکات. (الزهد لأبي داود)
٣٤٠ - أبو عبد الله بن بطة ده‌فه‌رمووێت : کەسانێکمان ناسی ، پێشتر قسەو لەعنەتیان دەکرد لە ئەهلی بیدەع ، دواتر دانیشتن لەگەڵ ئەهلی بیدەع و تێکەڵیان بوون، بۆیە وەک ئەهلی بیدەعیان لێ هات !! (الابانە_الکبری)
٣٣٩ - مسلم بن یسار ده‌فه‌رمووێت : گوێ مەگرە لە بیدعە کارێك نه‌وه‌ک کارێك بخاتە دڵتەوە بۆت دەرنەیەتەوە. (الابانة لابن بطة)
۳۳۸ - فضیل کوڕی عیاض ده‌فه‌رمووێت : مەڕێکمان هەبوو شتێکی کەمی لە عەلەفی دەسەڵاتدارەکان خوارد، لە دوای ئەوەوە -عەلی- هیچ لەشیرەکەی نەخواردەوه. «دەربارەی کوڕەکەی(عەلی) وای فه‌رموو» (سیر أعلام النبلا‌ء)
٣٣٧ - کعب الأحبار ده‌فه‌رمووێت : کات و زەمانێک دێت ئامۆژگاری تێی دا بێزراو دەبێت، هەتاوەکو ئەوەی ئیماندار ئیمانەکەی خۆی دەشارێتەوە، هەروەکو چۆن کەسی تاوانبار تاوانەکانی دەشارێتەوە، ئیماندار عەیبدار دەکرێت بە ئیمانەکەی هەروەکو چۆن کەسی تاوانبار عەیب دار دەکرێت بە تاوان و سەرپێچیەکانی. (المجالسة وجواهر العلم)
٣٣٦ - میمون بن مهران ده‌فه‌رمووێت : که‌سی لە خوا ترس بەجۆرێکی وا وردەکاری لێپرسینەوە لەگەڵ دڵ و دەروونی خۆیدا دەکات وەک شەریکێکی چرۆک و بەخیل چۆن لەسەر یەک فلس لێپرسینەوە لەگەڵ شەریکەکەی خۆیدا دەکات. (جامع العلوم والحکم)
٣٣٥ - یحیی بن معاذ ده‌فه‌رمووێت : ئینسان زۆر داماوە خۆ ئەگەر بەقەد فەقیری لە جەهەنەم بترسایە بۆ خۆی ئەچووە بەهەشتەوە. (وفيات الأعيان)
٣٣٤ - مالك بن دینار ده‌فه‌رمووێت : شەر و جیهادی نەفستان بکەن هەر وەک چۆن شەر و جیهادی دوژمنانتان دەکەن. (الكامل في اللغة والٲدب)
٣٣٣ - عبدالله بن مبارک ده‌فه‌رمووێت : نەمزانیوە لە دوای پێغەمبەرایەتـی ـەوە پلەیەک هەبێت کەوا باشتر بێت لە بڵاوکردنەوەی عیلم و زانست و زانیاری. (تهذيب الكمال)
٣٣٢ - عبدالله بن مسعود ده‌فه‌رمووێت : باشترین شت مصحفى پێ بڕازێنرێتەوە : خوێندنەوەیەتی بەحەق. «مصحفێكی بینی بە ئاڵتون ڕازێنرابووەوە بۆیه وای فه‌رموو» (مصنف ابن أبي شيبة)
٣٣١ - البخاري ده‌فه‌رمووێت : ئارام بگرن ئەی هاوەڵانی سوننەت ڕەحمەتی️ اللٰه تان لێبێت ئێوە ڪەمترینی خەڵڪیین . (الجامع لأخلاق الراوي)
٣٣٠ - الفضيل بن عیاض ده‌فه‌رمووێت : گەر هاتوو کردەوە تەنها بۆ اللە تعالی ئەنجام درا بەڵام لەسەر سونەت نەبوو ئەوە قبوڵ نابێت لە خاوەنەکەی ، وە ئەگەر کردەوە لەسەر سونەت بوو بەڵام تەنها بۆ اللە تعالی نەبوو ئەوە قبوڵ نابێت ، بۆیە کردەوە قبوڵ نابێت تاوەکو تەنها بۆ اللە تعالی نەبێت و لەسەر سونەت نەبێت. (الإخلاص والنیة لإبن ابي الدنیا)
٣٢٩ - عبدالله بن عباس ده‌فه‌رمووێت : هەموو شتێك بەقەدەرە(واتە هەموو شتێك اللە عزوجل دایناوە کە چۆن روودەدا وە کەی ، دوایی ابن عباس نمونەیەک دەهێنێتەوە و ئەڵێ :) ، تەنانەت دانانی پەنجەت لەسەر ڕومەتت. (الشریعة للآجري)
٣٢٨ - عمر بن خطاب ده‌فه‌رمووێت : فێری ئەدەب و ڕەفتار بن لەدوایدا فێری زانست بن. (الآداب الشرعية)
٣٢٧ - عبدالله بن مسعود ده‌فه‌رمووێت : رۆژی جومعە واز نەهێنی لەوەی هەزار جار صەلاوات بدەیت لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ (حلية الأولياء)
٣٢٦ - عبدالله بن مسعود ده‌فه‌رمووێت : ئینسان ئەگەر چاکەیەک بکات دە چاکەی بۆ ئەنوسرێت ، وە ئەگەر خراپەیەک بکات یەک دانەی بۆ ئەنوسرێت ، وه بە ھیلاک ئەچێت ئەو کەسەی یەک دانەکانۍ زاڵ ئەبێتە سەر دە دانەکانیا. (الزهد والرقائق لابن المبارك)
٣٢٥ - عبداللە بن عمر ده‌فه‌رمووێت : سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا لەناو مزگەوتەکان کۆ ئەبنەوە قورئان ئەخوێننەوە کەسیشیان ئیماندار نین. (السنة ابی بکر الخلال)
٣٢٤ - أَحمد بن يزيد الخزاعي بوو ده‌فه‌رمووێت : خۆشەویستی گەر لە پێناو اللە نەبوو عز وجل نامێنێ. (أخبار شيوخ)
٣٢٣ - إبراهيم التيمي ده‌فه‌رمووێت : پەروەردگارم پارێزراوم بکە بە دینەکەت وە بە سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەرەکەتﷺ لە ئیختیلاف و جیاوازی لە حەق، وە لە شوێن کەوتنی هەوا و ئارەزوو، وە لە ڕێگاکانی گومڕایی، وە لە کارە گوماناوییەکان، وە لە لادان لە ڕێگای حەق و مشت‌ومڕ و دەمەقاڵێ". (جامع بيان العلم وفضله)