tgindex
ژینگەی منداڵ

ژینگەی منداڵ

Статистика

یارمەتیت ئەدەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵەکەت . بۆ پرسیارەکانتان نامە بنێرن بۆ بۆت : @Parwarday_mndall_bot

Последний пост
5 июл.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
180
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
206
20 постов
Вовлечённость
114,4%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • خوشکانی بەڕێز زۆرجار تووشی مەوقیفێك ئەبن لەلایەن دەوروبەرە عەوامەکەیانەوە کە زۆر ناڕەحەتیان ئەکات. ئەویش ئەوەیە کە خوشکان زۆرجار کە سەرپۆش ئەکەن یان خیمار بەچاوێکی ترەوە سەیر ئەکرێن بەڵام لەکام ڕوو بەچاوێکی تر! لەو ڕووەی کە دەوروبەر ئەیەوێ هەر کارێ ویستی لێیەتی بۆی بکات یان یارمەتی بدات زیاد لەحەد، سەردانی بکا زیاد لەحەد، ئەها تۆ بەحیساب حیجابیت کەچی نایەیتە لامان، ئەها تۆ وا …هتد . یانی بەکورتی هیلاککردنی ئەو ئافرەتە لەسەر حیسابی ئەوەی کەوا تۆ مادام حیجابیت کەوایە بۆ بەویستی ئێمە نی و خەڵک ڕازی نییە لێت!؟؟. یان بنەماڵەی هاوسەرەکەت جۆرە ڕەفتارانێک ئەکەن کە هیچ هی کەسی مسوڵمان نییە کەچی چاوەڕێیە تۆ بەباشترین شێوە ڕەددی بدەی . بۆیە تۆ کە حیجابیت یان خیمار یان هەر پێگەیەکی تری دینیت هەیە لەسنووری خۆت باشبە زیادەڕۆیی تیا مەکە لەپێناو ئەوان، چونکە ئەوان جۆرە شتانێکیان بۆ خۆیان حەڵاڵ کردووە بۆتۆش حەرام کەوایە چاوەڕێیی چیتر ئەکەی !؟ هەرگیز ئەو بیرکردنەوەی ئەوان کارت لێ نەکا، باشبە، بەڕێزبە، بە ئەخڵاق بە، سیلەی رەحم بەجێ بگەیەنە، بەڵام هەرگیز با لەیەک کونەوە دووجار مار پێتەوە نەدا .

  • 9 мая186123

    گەنجی بەڕێز کاتێ کە زەواج ئەکەی تەواوی کەش و هەوای بنەماڵەکەت مەبەرە ماڵەکە تازەکەتان بۆ ئافرەتەکەش بەهەمان شێوە . چونکە ئەوەی ئەوان لەسەری گەورەبوونە و چۆنیەتی ڕەفتارکردنیان جیایە وەک لەوەی تۆ، بۆیە بەراوردیان مەکە، جگە لەمەش ماڵە تازەکەتان مەجبور مەکە تا وەک ئەوی لێبێیت، ئاوا درووستی بکە کە یەکەم اللە تعالی پێی ڕازیە پاشان خۆتان تێیدا ئاسوودەبن .

  • چ ڕێگایەکی ترساندنت بەکارهێناوە کە کاریگەری درووستی لەسەری هەبووبێ؟ وە ئایە چ ڕێگایەکی ترسانیشت بەکارهێناوە کە پەشیمان بوویتەوە لە بەکارهێنانی؟ سوپاستان ئەکەم گەر وەڵام بدەن @Parwarday_mndall_bot

  • کەواتە حەل چیە؟ ئەوەیە کە بەم ڕێگایانە ئەنجامی بدەی : ١ - بۆی ڕوون بکەوە : یانی پێی بڵێ کە بۆچی نابێ فڵانە شت بکات، قسەی لەگەڵدا بکە، با تۆزێ لەکاتی پاڵپشتی بکە بۆ نمونە لەکاتی قسەکان بڵێی : ئەرێ واللە قسەی تۆیە یان جا فکرەکەت جوانە …هتد . ٢- پاداشتکردن…

  • 2 мая152111

    کەواتە حەل چیە؟ ئەوەیە کە بەم ڕێگایانە ئەنجامی بدەی : ١ - بۆی ڕوون بکەوە : یانی پێی بڵێ کە بۆچی نابێ فڵانە شت بکات، قسەی لەگەڵدا بکە، با تۆزێ لەکاتی پاڵپشتی بکە بۆ نمونە لەکاتی قسەکان بڵێی : ئەرێ واللە قسەی تۆیە یان جا فکرەکەت جوانە …هتد . ٢- پاداشتکردن : باس لە کارێکی هەڵە بکە وە باس بکە گەر ئەمجارە ڕاستی بکاتەوە چ پاداشتێکی پێ ئەدەیت . ٣ - سنوور دابنێ : بۆ نمونە کە هەڵەیەکی کرد بێبەشی بکە لە جۆرە یاریەک کە خۆی حەزی پێدەکا هەم ئازاری جەستەیی نادەی هەم لە ڕویی دەرونیەوە هەست بە هەڵەی خۆی دەکات .

  • 2 мая119113

    ترساندنی مناڵ … زۆرجار دایک و باوکان ترساندن بەکاردێنن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی مناڵەکانیان بکەن، جا بەهەر جۆرێ بێ لەوانە : ١- ترساندن بەشتی خەیاڵی : واتە بڵێی گەر ئاوا بکەی دێوەزمە دێت، یان جنۆکە دێت . ٢- ترساندن بە کەسایەتی : واتە بڵێی گەر ئاوا بکەی پۆلیس دەتبات، یان بانگی دکتۆرەکە دەکەم، یان بە مامۆستاکەت ئەڵێم دەرەجەت کەم بکا . ٣- ترساندن بە سزایی جەستەیی : بۆ نمونە بڵێی گەر وابکەم ئاوات لێدەدەم، یان قاچت ئاوا لێدەکەم . ٤- ترساندن بە بەجێهێشتن : واتە بڵێی گەر وانەکەی ئەڕۆم، یان بڵێی گەر چوینە میوانداری فلانە شت بکەی یەکسەر جێتدەهێڵم . بەکورتی ئەو جۆرانەی سەرەوە باسمان کرد گشتی زۆۆۆر خراپە و ئەبەد کاریگەری ئەرێنی درووست ناکات، گەر بشیکات بەشێوەی درووست نییە بەڵکو گرێ لە دەروونی مناڵەکە درووست دەکات و تووشی قەلەقی و بێ متمانەیی دەکا .

  • без подписи

  • دایکی ئەزیز زەخت لەخۆت مەکە .. بەوەی ماڵەکەت دایمە پەرش و بڵاوە یان ناتوانی وەک پێشوو کات بەخۆت بدەی، یان کە ناتوانی بەو ئاسوودەییەی پێشوو سەردانیەک ئەنجام بدەیت .. تۆی ئەزیز لە پێگەیەکی بەرز دایت کە دایکایەتیە ئەم وشەیە لەسەروویی هەموو شتێکەوەیە، بۆیە بە ئاسایی وەریگرە ئەوانەی سەرەوە کە باسم کرد، چونکە ئەکیدبە رۆژێک دێت و تێدەپەڕن لەوانەشە بیری ئەوکاتەت بکەی . ئەم قسانە دەکرێ کەمێ ماندوویەتیت نەهێڵێ چونکە هەم بەڕۆح هەم بەجەستە زۆر ماندوویت، بەڵام لەبیرت نەچێ کە پاداشتێکی زۆر گەورە بۆت ئامادەیە ان شاءالله.

  • لەوانەیە هەندێ کەس بڵێن باس باسی پەروەردە مەکە جارێ با دایکی بدۆزینەوە اللە گەورەیە بۆ مناڵەکەش !! بەڵام گەر بێیتە سەر حەقیقەت کاتێ پیاو ئەزانێ کە پەروەردەکردنی منداڵ و گرینگیەکانی ئاوا ئاسان نین کە خەڵکی عەوام ئەنجام ئەدەن ئەوکات زیاتر پێداگیر ئەبێ کە دایکێکی باشیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام مەرج نییە تەواوی بابەتەکان شارەزابێ گرینگ ئەوەیە نیازی فێربوونی هەبێ و حەزی لەفێربوونی چۆنیەتی پەروەردەی درووست بێ . هەروەها ژیرانە ڕەفتار بکات . وە یەک شت : شارەزایی دایك هەرگیز بەزۆری خوێندنەوە دەرناکەوێت، ڕاستە چەندە کتێب بخوێنیتەوە زیاتر ئاستی ژیریت فراوان ئەبێ، بەڵام ئەم قسەیە بۆ ئەوانە ڕاستە کە بە دڵەوە ئەیخوێننەوە، واتە ڕێک لە یەک ڕیز دەیان شیکاری بۆ ئەکات .

  • ئەم وەرزەی ئێستا کە زەوی سەوز بووە الحمدللە گوڵەکان کراونەتەوە باشترین فرسەتە تا گرێ دەروونیەکانی مناڵەکەت چارەسەر بکەی !! الحمدللە لەبەر زۆری باران سەوزایی زۆربەی شوێنەکانی گرتۆتەوە، جا تۆی پەروەردەکار ئەتوانی ئەمە بە فرسەت بزانی بۆ مناڵەکەت، بەبردنیان بۆ ناو ئەو سەوزاییە ئەنجامدانی پرۆسەی هەناسە وەرگرتن و دانەوە، لەگەل ئەمانەش هەستی دەست لێدان و بۆنکردنیان لەگەل بکەیت . دەست بدەن لە گوڵەکان، بۆنی بکەن، دەست لە زەویەکە بدەن گەر زانیت حەزیان لەخۆڵە کەمێکیان بۆ دەربێنە تا بەتەواوی دەستی لێبدەن و لەناو دەستیان بێت، یان چاوەکانیان بەرەو ئاڕاستەی ئاسمان ببە کە سەیری هەموو ئەوانە بکەن کە لە ئاسمانن لە هەور و چۆلەکە و خۆر ئیدی بەپێی ئەوکاتی جەوەکە . دەزانی ئەمانەی باسم کرد چەندە ئارامی بە ڕۆحی ئەو مناڵە ئەدات؟! ئێمە کە لە ئاستی مناڵەکانیش نین ئینجا کە سەوزاییەک ئەبینین ڕێک وەک ئەوە وایە تازە هەناسەمان بکرێتەوە، ئەی ئەبێ مناڵەکە چۆن بێ؟ بەتایبەت ئەو مناڵانەی کە کەمتر ئەتوانن قسە بکەن و بەئیسراحەت ناتوانن قسەی دڵیان بکەن، یان ئەوانەی قەلەقن و خەمۆکن یان گۆشەگیرن، بەجدی زۆر ئارامکەرەوەیە بۆ دەروونیان .

  • دایک و باوکان هەوڵدەن زوو زوو ڕوقیە بکەن بۆ مناڵەکانتان هەم بۆ ئەوەی لە مەسی شیطان دووربێ، هەم بۆ باشبوونی خۆی.

  • اللهَّم بلغنا رمضان ...

  • (لەبیرکردن) ئەو دوژمنە نییە کە زۆرێکمان پێمان وایە. بەڵکو خۆی وەك بێژینگ وایە، کە ئەوەی پێویستمان بێ دەمێنێتەوە، وە ئەوەی سوودی نەبێ نامێنێ. بۆیە دڵتەنگ مەبە کە لەبیرت دەچێ بەڵکو بیرکەوە ئینجا بۆت دەرەکەوێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە بەڕاستی شایەنی مانەوە بوو.

  • هەر ڕەفتارێک کە ئەیکەین پەیوەندی بەو پەروەردە دەروونیەوە هەیە کە بە مناڵی لەسەری گەورە بووین . جا بە باشە بێ یان خراپ . ئەوانەی لەهەموو شتێ توڕە دەبن یان زۆربەی کات توڕەن گەر سەیری مناڵیان بکەیت دەبینی بەبێ پێدانی سۆز و خۆشەویستی گەورە بووە . یان کەسێ ئەبینی هیچ باوەڕێکی بەخۆی نییە کە ببێتە خاوەن شتێ دەبینی بەمناڵی زۆر بەراوردی پێکراوە . یان کچێ ئەبینی مرتاح نییە لەماڵەوە و هەست بە ئارامی دەکا لەلای ڕەفیقەکانی وەک لەخێزانی، گەر ببینی دایمە لەماڵەوە هەراو بەزم بووە . بۆیە دەکرێ تۆ هەموو ئەو ڕەفتارانە بکەی کە مناڵی کاری لەسەرت کردووە بێ ئەوەی درکی پێبکەیت . ئەوانەی کە باسمانکرد پەیوەندی بەمناڵیوە هەیە، تا حەدێ چارەسەری هەیە، بەڵام پێویستت بە کاتە .

  • گوڵی تولیپ …

  • #گرینگ دایکان و باوکان کاتێ ئێمە یان هەرکەسێ لەبواری مناڵان ڕێنماییتان ئەکەن وامەزانە کە زۆر بێ کێشەبێ مناڵەکەی، ناکرێ بە مناڵی دکتۆرێ بڵێیت بۆ نەخۆش ئەکەوی؟ یان بە مناڵی مامۆستایەک بڵێی بۆ تا ئێستە زمانی دووەم نازانی یان پیتەکان باش نیت . چونکە هەر منداڵە و جۆرە بیرکردنەوەیەکی هەیە، ئاستیان و تەمەنیان جیایە . ئەوەی پێویستە و لەسەرتە بیکەیت وە پەرە بە تواناکان و مێشکی بدەیت، لەگەڵی بەردەوام بی . چونکە بەڕاستی هەرگیز ناتوانین هیچ کامێکمان مناڵێکی کامڵ و بێ هەڵە پەروەردە بکەین، چونکە خودی خۆمان کامڵ نین . لەهەمان کاتدا ناکرێ گرێ دەروونیەکانی مناڵ ئیهمال بکەی و بیخەیتە ژینگەیەکی ناجێگیر ناوی لێ بنێیت (هەموو مناڵی هەڵەی هەیە) . ان شاء اللە لاتان ڕوونە ...

  • گرینگ …..

  • دەروون ماندووی مناڵ ... لەم ڕۆژانە مێرد مناڵێكم بینی کە نزیک دەبویەوە لە تەمەنی هەرزەکاری بەڵام بەچ دەروونێک ئەچێتە ئەو قۆناغە !! دەروونێکی زۆر ماندووی هەبوو هەر لە ڕووخساریەوە دیاربوو کە تەنیا دەیەوێت کاتەکە تێپەڕێ و دەوروبەر ڕازی بن، نەڵێن فڵانە کەس کێشەی ناوەتەوە، دەروونێک کە پڕ پڕ بوو لە تەنیایی و هاوسۆزی کردنی دایک وباوکی، بەلایەوە گرینگ نەبوو چەندێک ئەوانی تر ئازاری ئەدەن گرینگ ئەو ئازاری ئەوان نەدات ! منیش پرسیم لە نزیکێکیان وتم ئەمە لەماڵەوە چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەکرێ ؟ وتی : هاواری زۆر بەسەر دەکرێ، لەهەمان کات زۆر لێی دەدەن . ئەو زۆر کەمی وت بەڵام هۆکاری تر هەبوون کە باسی نەکرد وەک : ۱ ـ دایک و باوکی زۆۆر شکاندوویانەتەوە لەبەردەم هاوتەمەنەکانی . ۲ ـ عینادی زۆری لەگەڵ دەکرێ . ۳ ـ مناڵەکە استغلالی دایک و باوکی کردبوو بەوەی گەر فڵانە شت نەکەن ئەو ماڵەکە پەرش و بڵاو ئەکا یان شتی تر . ٤ ـ بێبەشبوون لە میهرەبانی و خۆشەویستی دایک و باوکی . ٥ ـ سنوور دانان لەنێوانیان نەبوو . بۆیە گەر ئەتەوێت مناڵەکەت ئاوا لەدوورەوە ڕووخساری دیاربێت کە دەروونی وێرانە و دایمە بە فەیک پێبکەنێ بفەرموو بەوجۆرە مناڵەکەت پەروەردە بکە !!! تکایه دایکان و باوکان گەر ناتوانی پەروەردەت نوێ بکەیتەوە چاوەڕێ مەبە نەوەیەك پەروەردە بکەیت .

  • دەروون ماندوویی مناڵ ...

  • جوانترین ڕەفتاری دایک و باوک ئەوەیە کە خۆیان دەهێننە ئاستی مناڵەکە بۆئەوەی فێربن، دڵخۆشبن، ناڕەحەت نەبن، تووشی گرێی دەروونی نەبن، هۆگری غەیری خۆیان نەبن، گوێڕایەڵی دەرچن ..... الخ . بۆیە هەرگیز گاڵتە بە کەسانێ مەکە کە وەک مناڵن لەگەڵ مناڵەکانیان تەبعەن لەڕووی بیرکردنەوە ناڵێین بەڵکو لەڕووی ڕەفتارکردن لەگەڵیان یانی بۆ ئەوەی ئەو مناڵە هەست بکا کە هاوڕێیەکی هەیە لەخۆی نزیکە و لێی تێئەگات . یەک لەخاڵەکانی وانەوتنەوە بە مناڵانی باخچە ئەوەیە کە نابێ وەك گەورە رەفتار بکەی، ئەبێ خۆت بێنیتە ئاستیان بەڵام لەهەمان کاتدا سنووریشیان بۆ دانێیت . سوپاس و پێزانینمان بۆ دایک و باوکانی بەڕێز کە هەمیشە هەوڵەدەن ببنە نزیکترینی مناڵەکانیان نەک کەسانی تر .